فارسی       Kurdî

ده‌سپێک    هه‌واڵ   سیاسی   ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ر   هزر   مافی‌مرۆڤ    کۆمه‌ڵایه‌تی   به‌ڵگه‌نامه‌کان    سکرتێری‌گشتی    په‌رتووک    پێوه‌ندی

رێبه‌رانی شه‌هید

پێشه‌وا قازی‌

دوكتور قاسملوو

دوكتور شه‌ره‌فکه‌ندی

 

ژماره‌ی نوێی كوردستان

ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران

 

ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان

پاشكۆی كوردستان

 

سایته‌کانی دیکه

:: ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تیی حیزب له ده‌ره‌وه

:: كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ ئێرانی‌ فیدرال

:: سایتی سکرتێری گشتیی حیزب

:: سایتی یه‌كیه‌تیی ژنان

:: سایتی ته‌له‌فزیۆنی‌ تیشك (TISHK TV)

::  یه‌كیه‌تیی‌ خوێندكارانی‌ دێموكرات

:: سایتی یه‌کیه‌تیی لاوان

:: ئاژانسی هه‌واڵنێری كوردستان مێدیا

.:: ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ر ::.

 

چاوخشانێك به‌ كارنامه‌ی‌ هونه‌ریی‌ ڤیلیام شێكسپیه‌ر

 

07-09-1386

فاتێح ساڵحی
"جیهان سه‌كۆی‌ نمایشه‌‌و هه‌موو ژنان‌و پیاوان ئه‌كته‌رانی‌ ئه‌م سه‌كۆیه‌ن، ئه‌وان له‌ كاتی‌ پێویستدا دێنه‌ سه‌ر سه‌كۆ‌و پاش پیشاندانی‌ رۆڵه‌كه‌یان له‌ سه‌ر سه‌كۆ ده‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌، هه‌ركه‌س له‌ سه‌ر سه‌كۆی‌ ژیاندا رۆڵگه‌لێكی‌ جیاواز له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێ‌"...

ڤیلیام شێكسپیه‌ر، شاعێر، نوسه‌ر‌و نمایشنامه‌ نووس له‌ 26ی‌ ئاوریلی‌ 1564دا له‌ ئیستراسفۆردی‌ بریتانیا له‌دایك بوو. ئه‌و گه‌وره‌ترین نووسه‌ری‌ ئه‌ده‌بیاتی‌ ئینگلستان‌و

 2 مۆنولۆگی‌ درێژ‌و 154 سوونات‌و كۆمه‌ڵێك شێعر. له‌ وڵاتی‌ بریتانیا نازناوی‌ شاعێری‌ نه‌ته‌وه‌یی پێ به‌خشرا. به‌رهه‌مه‌كانی‌ ناوبراو تا ئێستا به‌ زۆربه‌ی‌ زمانه‌ زیندووه‌كانی‌ جیهان وه‌رگێڕدراوه‌ته‌وه‌‌و تا ئێستاش سه‌رچاوه‌ی‌ ئافراندنی‌ باشترین ده‌قه‌ نمایشیه‌كان له‌ لایه‌ن نووسه‌رانی‌ نمایشه‌وه‌ بووه‌. شێكسپیه‌ر له‌ نێوان ساڵه‌كانی‌ 1585 تا 1592 ئێستراسفۆردی‌ به‌جێ‌هێشت‌و رووی‌ كرده‌ له‌نده‌ن. چوونی‌ ئه‌و بۆ له‌نده‌ن له‌ گه‌ڵ چه‌ندین ده‌سكه‌وتی‌ گه‌وره‌ له‌ بواره‌كانی‌ ئه‌كته‌ری‌‌و ده‌رهێنان‌و نمایشنامه‌نووسیدا هاوته‌ریب بوو. شێكسپیه‌ر زۆر زوو توانی‌ ببێته‌ خاوه‌ن به‌ش له‌ یه‌كێ‌ له‌ گه‌وره‌ترین گروپه‌ نمایشیه‌كانی‌ ئه‌و شاره‌. ئه‌و تا ساڵی‌ 1613 له‌نده‌نی‌ به‌جێ‌ نه‌هێشت‌و پاش ئه‌و رێكه‌وته‌ گه‌ڕایه‌وه‌ ئیستراسفۆرد‌و دوای‌ سێ‌ ساڵ هه‌ر له‌و شاره‌ كۆچی‌ دوایی كرد. شێكسپیه‌ر زۆربه‌ی‌ به‌رهه‌مه‌ به‌ناوبانگه‌كانی‌ له‌ نێوان ساڵه‌كانی‌ 1590 تا 1613 نووسیوه‌. یه‌كه‌مین به‌رهه‌مه‌كانی‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ ده‌قگه‌لێكی‌ كومێدی‌‌و مێژوویدا بوون. له‌ كۆتایی سه‌ده‌ی‌ 16 له‌ لوتكه‌ی‌ ئه‌م چه‌شنه‌ به‌رهه‌مانه‌دا بوو. پاشان رووی‌ كرده‌ تراژێدیا نووسین‌و تا ساڵی‌ 1608 زۆربه‌ی‌ شاكاره‌ نمایشیه‌كانی‌ جیهانی‌ به‌ زمانی‌ ئینگلیزی‌ خوڵقاند. بۆ نموونه‌ ده‌توانین له‌ هه‌ملێت، پاشالیر‌و مه‌كبێس ناو به‌رین. شێكسپیه‌ر له‌ كۆتایی ساڵه‌كانی‌ ژیانیدا رووی‌ كرده‌ نووسینی‌ ده‌قگه‌لێكی‌ كومێدی‌ ـ تراژێدی‌. ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ به‌ هاوبیری‌ نوسه‌رانی‌ هاوچه‌رخی‌ نووسه‌ران. كارناسان ئه‌مڕۆكه‌ به‌رهه‌مه‌كانی‌ شێكسپیه‌ر به‌ سه‌ر 4 سه‌رده‌مدا دابه‌ش ده‌كه‌ن. یه‌كه‌م، سه‌رده‌مانێ‌ كه‌ ڤیلیامی‌ لاو به‌رهه‌مه‌كانی‌ به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ به‌رهه‌مه‌كانی‌ رۆم‌و یوونانی‌ كه‌ونارا ده‌نووسی. دوهه‌مین ده‌وره‌ی‌ نووسینی‌ به‌رهه‌مه‌كانی‌ به‌ نمایشنامه‌ی‌ رۆمێئو‌و ژوولیه‌ت له‌ ساڵی‌ 1595وه‌ ده‌ستپێده‌كات، شێكسپیه‌ر ئه‌م ده‌وره‌ی‌ به‌ نووسینی‌ تراژدیای‌ به‌ناوبانگی‌ ژوولیوس سێزار له‌ ساڵی‌ 1599 كۆتایی پێ ده‌هێنێ‌. له‌ سه‌ره‌تاكانی‌ سه‌ده‌ی‌ 17 ناوبراو سه‌رنج‌و بایه‌خی‌ ده‌دا به‌ تراژدیا‌و ئه‌مه‌ سێهه‌مین سه‌رده‌می‌ نووسینه‌كانی‌ بووه‌. له‌ چواره‌مین ده‌وره‌و پێنج ساڵی‌ كۆتایی ژیانیدا هه‌مدیس رووی‌ كرده‌وه‌ كومێدی‌ ـ تراژێدیا كه‌ به‌ سه‌رده‌می‌ رۆمانێس ناوبانگی‌ ده‌ركردوه‌. نووسراوه‌كانی‌ شێكسپیه‌ر له‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌مدا شێوازی‌ نووسینیان ده‌رناكه‌وێت. چونكوو ئه‌و به‌ زمانی‌ كووچه‌‌و كۆڵانی‌ شار ده‌ینووسی‌. ناوبراو دواتر روویكرده‌ زمانی‌ سه‌ده‌ی‌ نێوه‌ڕاست‌و به‌ زمانی‌ ئه‌ده‌بیاتی‌ كۆن به‌رهه‌می‌ ده‌نووسی له‌ نمایشنامه‌ی‌ ریچاردی‌ سێهه‌مدا له‌ لۆمه‌ كردنی‌ گوناهدا ده‌سپێكێك به‌ زمانی‌ سه‌ده‌ی‌ نێوه‌ڕاستی‌ ده‌نووسێت. زۆربه‌ی‌ شێعره‌كانی‌ له‌ سه‌ر شێوازی‌ شێعری‌ سپی بوون‌و له‌ بڕێك له‌ نمایشنامه‌كانیدا له‌م چه‌شنه‌ شێعرانه‌ سوودی‌ وه‌رگرتووه‌. شێكسپیه‌ر له‌ بریتانیا به‌رده‌وام كه‌سایه‌تیه‌كی‌ به‌ناوبانگ‌و خۆشه‌ویست بوو. ئێستاش له‌ هیچ شوێنێكی‌ گۆی‌ زه‌ویدا نابینی‌ كه‌سێك ناوی‌ ڤیلیام شێكسپیه‌ری‌ نه‌بیستبێت یا خود به‌رهه‌مێكی‌ نه‌دیبێت یان نه‌یخوێندبێته‌وه‌. له‌ نێوه‌ڕاسته‌كانی‌ سه‌ده‌ی‌ 19 هه‌ندێك له‌ ره‌خنه‌گران له‌ سه‌ر به‌رهه‌مگه‌لێك كه‌ به‌ ناوی‌ شێكسپیه‌ره‌وه‌ ناوبانگیان ده‌ركردوه‌ ره‌خنه‌یان گرت‌و له‌ سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ بوون كه‌ ئه‌وانه‌ به‌رهه‌می‌ شێكسپیه‌ر نین. به‌ڵام به‌ بێ‌ هیچ گومانێك به‌رهه‌مه‌ به‌ناوبانگه‌كانی‌ ئه‌م نووسه‌ره‌ گه‌وره‌یه‌ زیندووكه‌ره‌وه‌‌و بوژێنه‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌ده‌بیاتی‌ نمایشی‌ بریتانیایه‌.ئێستاش هه‌ملێت‌و ئۆتێللۆ له‌ لووتكه‌ی‌ نمایشی‌ جیهاندان.

 

.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان ئی‌مه‌یل بکه‌ن::.

 

ئی‌مه‌یلی خۆتان :  

 

ئی‌مه‌یلی هاوڕێکه‌تان  

 

 

ده‌سپێک | هه‌واڵ |  سیاسی |  ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ر |  هزر | مافی‌مرۆڤ |  کۆمه‌ڵایه‌تی |  به‌ڵگه‌نامه‌کان |  سکرتێری‌گشتی |  په‌رتووک |  پێوه‌ندی

دابین‌كردنی‌ مافه‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌یه‌کانی گه‌لی‌ كورد له‌ چوارچێوه‌ی ئێرانێکی دێموكراتیكی‌ فیدراڵی‌ دا

  شه‌ممه، ۱۵‌ی پوو‌شپه‌ڕی ۱۳۸۷ی هه‌تاوی