|
لێ دووركاته‌وه، وێنه‌ی
تۆ له‌وێ له سه‌ر مێزه‌كه‌ش هه‌یه، وێنه‌ی تۆ لێره له سه‌ر دڵی منیش هه‌یه،
به‌ڵام تۆ له كوێی، له‌وێ، له پاریسی ئه‌فسووناوی له سه‌ر سه‌كۆی پڕشكۆی
تیاتری شانزه‌لیزه سه‌رقاڵی هونه‌ر نواندنی!
ئه‌وه ده‌زانم‌و بۆیه ده‌ڵێی
له بێده‌نگی ئه‌م شه‌وه ئه‌نگوسته‌چاوه‌دا، گوێم له هه‌نگاوه‌كانته‌و له‌و
تاریكستانی زستانه‌دا بریسكه‌ی ئه‌ستێره‌ی چاوه‌كانت ده‌بینم، بیستوومه، ده‌وری
تۆ له‌م تیاتره پڕشكۆدا ده‌وری ئه‌و شاكچه ئێرانیه‌یه كه دیلی تاتاره‌كان
بووه. شازاده خاتوون به‌و بمێنه‌وه، ئه‌ستێره به‌و بدره‌وشێوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر
قاقای ئافه‌رین گوتنی چاوڵێكه‌ران، عه‌تری مه‌ستی هێنه‌ری ئه‌و گوڵانه‌ی بۆت
ده‌نێرن، ده‌رفه‌تی هۆشیاری پێ‌دای، له سوچێك دابنیشه، نامه‌كه‌م بخوێنه‌وه‌و
گوێ له ده‌نگی بابت بگره، من بابی تۆم جێرالدین!... ئه‌من "چارلی"م! من به‌زمگێڕێكی
پیر زیاتر نیم! ئه‌مڕۆ نۆره‌ی تۆیه، من به پانتۆڵه هه‌راو‌و شڕۆڵه‌كه‌م سه‌مام
كرد‌و تۆ له كراسی حه‌ریری شازاده‌كاندا سه‌ما ده‌كه‌ی! ئه‌م سه‌ما كردنانه‌ت‌و
زۆرتر له‌وه، ده‌نگی چه‌پڵه‌ی بینه‌ران هێندێ جار ده‌تباته ته‌شقی ئاسمان،
بڕۆ! بڕۆ بۆ ئه‌وێش! به‌ڵام هێندێ‌جار بگه‌ڕێوه زه‌وی‌و چاو له ژیانی خه‌ڵك بكه،
ژیانی سه‌ماكه‌رانی كۆڵانه تاریكه‌كان كه به زگی برسی‌و ئه‌و پێیانه‌ی له
هه‌ژاری ده‌دوێن، سه‌ما ده‌كه‌ن. من یه‌كێك له‌وان بووم جێرالدین! به شه‌وگاری
درێژ چیرۆكم بۆ گێڕایته‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز چیرۆكی خۆم بۆ نه‌گوتی، ئه‌م چیرۆكه
بۆ گوێ‌گرتن ده‌شێ، چیرۆكی ئه‌و به‌زمگێڕه برسییه‌ی كه له هه‌ژارترین شوێنه‌كانی
له‌نده‌ن گۆرانی ده‌گوت‌و سه‌مای ده‌كرد‌و به‌ڵاوه‌گێڕیی كۆ ده‌كرده‌وه. ئه‌مه
چیرۆكی منه، من برسیه‌تیم چاشتووه، من ژانی ئاواره‌ییم كێشاوه‌و له‌وانه‌ش
زۆرتر، من ئازاری خۆ به چووكه زانینی ئه‌و به‌زمگێڕه‌م هه‌ست كردوه كه زه‌ریایه‌ك
غوروور له سینگی‌دا شه‌پۆلی ده‌دا، به‌ڵام سكه‌ی رێبوارێكی خۆبه‌زلزان مه‌ندی
ده‌كرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش من زیندووم‌و نابێ باس له زیندووه‌كان بكرێ تا نه‌مردوون.
هه‌ربه‌م ناوه‌وه زیاتر له چل ساڵ خه‌ڵكی سه‌ر زه‌ویم وه‌پێكه‌نین هێنا‌و زیاتر
له‌وه‌ی ئه‌وان پێبكه‌نن خۆم گریام...
ناوه‌ناوه به ئوتوبوس یان مێترۆ به شاردا بگه‌ڕێ، چاو له خه‌ڵك بكه، بێوه‌ژنه‌كان‌و
منداڵه هه‌تیوه‌كانیان چاو لێ بكه، لانیكه‌م رۆژێ جارێك به خۆت بڵێ، "منیش یه‌كێك
له‌وانم"، به‌ڵێ كچم تۆ یه‌كێك له‌وانی نه زیاتر! هونه‌ر به‌رله‌وه‌ی دوو باڵی
فڕین به مرۆڤـ بدا، زۆرجاران هه‌ردوو پای ده‌شكێنێ،...
هه‌میشه كاتێك دوو فرانكت خه‌رج كرد، به خۆت بڵێ سكه‌ی سێهه‌م هی من نیه، ئه‌وه
ده‌بێ هی كه‌سێكی نامۆ بێ كه ئه‌مشه‌و پێویستی به یه‌ك فرانك هه‌یه، ئه‌گه‌ر
له پووڵ‌و پاره بۆت ده‌دوێم بۆ ئه‌وه‌یه كه له هێزی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر‌و ئه‌فسووناویی
ئه‌م ئه‌هریمه‌نانه ئاگادارم، من سه‌رده‌مێكی درێژ له سیرك ژیاوم‌و هه‌میشه‌و
هه‌موو كاتێك بۆ ژیانی ئه‌وانه‌ی له سه‌ر ئه‌و په‌ت‌و ته‌نافه هه‌ره باریكانه
كایه ده‌كه‌ن نیگه‌ران بووم، به‌ڵام ئه‌و هه‌قیقه‌ته‌ت پێ بڵێم كچی خۆم، مرۆڤه‌كان،
له سه‌ر زه‌ویی سه‌قامگرتوو زۆرتر له یاریچیانی سه‌ر په‌ت‌و ته‌نافی ناسه‌قامگیر
به‌ر ده‌بنه‌وه، ره‌نگه شه‌وێك دره‌وشانه‌وه‌ی گرانبایی‌ترین ئه‌ڵماسی ئه‌م
جیهانه هه‌ڵتفریوێنێ، ئه‌و شه‌وه، ئه‌م ئه‌ڵماسه، په‌تی ناسه‌قامگیری تۆ ده‌بێ‌و
به‌ربوونه‌وه‌ت مسۆگه‌ره،... خوێنی من له ده‌ماره‌كانت‌دایه‌و هیوادارم تا ئه‌و
كاته‌ی خوێن له ده‌ماره‌كانی من‌دا هه‌یه، چارلیی بابت له بیر نه‌كه‌ی، من
فریشته نه‌بووم به‌ڵام تا ئه‌و شوێنه‌ی پێم‌كرا هه‌وڵم‌دا مرۆڤـ بم، تۆش هه‌وڵ
بده كه به هه‌قیقه‌ت مرۆڤـ بی، روخسارت ماچ ده‌كه‌م.
سویس، ساڵی 1963 |