|
07-09-1386
گه‌لاوێژ موحه‌ممه‌دی
بنه‌ماڵه‌یه‌ك هه‌بوون كه هه‌موو هیواو ئاواتێكیان ئه‌وه بوو كه كوڕه‌كه‌یان كه‌سێكی
سه‌ركه‌وتوو‌و خۆشبه‌خت بێت‌و ژیانی ئاسایی رۆژانه‌ی خۆیانیان ده‌برده سه‌ر.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م كوڕه له
بواره‌كانی خوێندن‌و چالاكیی نهێنیی سیاسی‌دا زۆر چالاك‌و هه‌ڵسووڕ بوو‌و بواره
سه‌خته‌كانی ژیانی تێپه‌ڕاندبوو، به پێویستی زانی ژیانی هاوبه‌شیش كه له
ژیانی هه‌موو مرۆڤێكدا پێویسته، پێك بهێنێت.
له‌گه‌ڵ كه‌سێك كه خۆشی‌ئه‌وێت ژیانی هاوبه‌ش پێكده‌هێنێت‌و ماوه‌ی دوو ساڵێك
بێ‌كێشه، ژیانی ئاسایی رۆژانه‌ی خۆیان ده‌به‌نه سه‌ر. دایك‌و باوك له‌گه‌ڵ
كوڕه‌كه‌یان‌و بووكه‌كه‌یان زۆر به به‌خته‌وه‌ری ده‌ژین، رۆژ به‌رۆژ خۆشی‌و شادی
له‌م ماڵه‌دا زیاد ده‌بێ.
به‌ڵام به‌داخه‌وه، شه‌مشه‌مه كوێره‌كانی رۆشنایی‌و شادی تارێنی كۆماری
ئیسلامیی ئێران كه چاویان خۆشی‌و شادیی كه‌سانی خاوه‌ن هه‌ست‌و خولیای ئازادی
نابینێت، پلانی بۆ داده‌ڕێژن.
پلانه‌كه‌ش ئه‌وه ده‌بێ كه له رێگای كار به‌ده‌ستان‌و چڵكاوخۆرانی خۆیانه‌وه
شه‌ڕ بۆكوڕه دروست بكه‌ن‌و له مێوانداری‌و له رێگای خواردن‌و خواردنه‌وه‌وه،
كۆڕه‌كه تووشی ماده‌سڕكه‌ره‌كان ئه‌كه‌ن‌و كوڕه‌كه‌ش به خۆی نازانێ كه شه‌مشه‌مه
كوێره‌كان چاویان خۆشی‌و ئازادی نابینی‌و پلانه‌كه‌یان سه‌ر ده‌كه‌وێت‌و ئه‌و
ماڵه‌ی كه هه‌موو قوژبنێكی هه‌ر خۆشی‌و شادی پێوه دیار بوو، ده‌بێته دۆزه‌خێك
بۆ هه‌موویان. ئه‌و دایك‌و باوكه كه سه‌دان خۆزگه‌و ئاواتیان به كوڕه تاقانه‌كه‌یان
هه‌بوو، ئاواتیان ده‌خواست رۆژێك زووتر كوڕه‌كه‌یان بمرێت.
ئه‌م خێزانه وایان لێدی كه هه‌رچی سه‌روه‌ت‌و سامانیان ده‌بێت له رێگای كوڕه‌كه‌یانه‌وه
له ده‌ستی ئه‌ده‌ن! ئیتر هیچ له‌و ماڵه نامێنێته‌وه كه بۆی بفرۆشن.
رۆژێك ده‌چێته ژووری باوك‌و دایكیه‌وه‌و په‌نا ده‌باته باخه‌ڵی باوكی بزانی
پاره‌ی پێیه، باوكی ئه‌بینێت كه كوڕه‌كه‌ی به ته‌مای دزییه، زۆر به توندی
لێی تووڕه ده‌بێت. كوڕه‌كه‌ش پاڵێك به باوكی ریش سپییه‌وه ئه‌نێت.
به دوای ئه‌و پاڵه، باوكی تووشی نه‌خۆشیی جه‌ڵده ئه‌بێت.
ئیتر ژیانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه كه له پێشدا زۆر به‌خته‌وه‌ر‌و شاد بوون وایان
لێدی كه خه‌ڵك خێریان پی بكات! له هه‌موو ناخۆشتر ئه‌وه ئه‌بی كه ژنی ئه‌م
كوڕه كه تووشی ماده‌سڕكه‌ره‌كان هاتووه، سكی پڕ ده‌بێت‌و منداڵێكی رۆژ ره‌شیان
ئه‌بێ. چوار كه‌س له به‌دبه‌ختی‌و ناهومێدی‌دا ده‌ژین‌و هه‌رچی هه‌و‌ڵ‌و
تێكۆشانیان هه‌یه، ده‌یخه‌نه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ كوڕه‌كه‌یان بدۆزنه‌وه.
به‌ڵام به داخه‌وه زۆر هه‌وڵیاندا نه‌یانتوانی‌و به‌ڵكوو قووربانیی گه‌وره‌تریان
بۆ دا.
قووربانیه‌كه‌ش ئه‌وه ده‌بێ كه كوڕه‌كه په‌نا ده‌باته به‌ر ژنه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی
له‌و ره‌وشه رزگاری بێت! پیی ئه‌ڵێ: بۆ دوایین جار یارمه‌تیم بكه ئیتر واز له‌م
كاره دێنم.
ژنه‌ش ئه‌ڵێت هه‌رچی شته ئێمه بۆ تۆمان كردووه كه له‌م نه‌خۆشینه رزگار بیت،
ئه‌مه‌شت بۆ ئه‌كه‌ین!
به ژنه‌كه‌ی ئه‌ڵێت من هیچم نه ماوه بده‌م به‌و كه‌سه‌ی كه مه‌وادم ئه‌داتێ
تۆ ئه‌م جاره بڕۆ بۆ لای داوای لێبكه به‌ڵكوو بیكات به خاتری تۆ! ژنی
بێچاره ده‌ڕوا بۆ ئه‌و جێگایه‌ی كه مێرده‌كه‌ی پێی نیشان ئه‌دا. كاتێ
ده‌چێته ژووره‌وه، پیاوێك ده‌رگای لـێ ئه‌كاته‌وه‌و فه‌رمووی لـێ ئه‌كا.
ژنیش ئه‌ڵێ: من له لایه‌ن فڵانه‌كه‌سه‌وه هاتووم ئه‌ویش ئه‌ڵی ئه‌زانم! منێش
مه‌به‌ستم ئه‌وه بوو كه تۆ بێی.
پیاوه هێرشی نامووسی ئه‌كاته سه‌ر ژنی بێ چاره‌و به زۆری ده‌سدرێژیی
ده‌كاته سه‌ر.
ژنه‌كه‌ش كه زۆر شه‌ره‌ف‌و نامووسی خۆی پاراستووه‌و ئێستا بووه‌ته قوربانیی
به‌كارهێنانی مادده سڕكه‌ره‌كانی مێرده‌كه‌ی، هه‌ڵئه‌ستێ به كوشتنی خۆی‌و
چاوانی خۆی له ئه‌و دنیا پڕ له نابه‌رابه‌رییه ده‌نووقێنێت.
به‌ڕێزان ئه‌مه نه چیرۆكه‌و نه رۆمان! ئه‌مه له راستی دا رووی داوه‌و منیش
له رێگای كه‌سێكه‌وه كه زۆر له‌م ژیان‌و به‌سه‌رهاته نزیك بووه‌و به چاوی
خۆی بینیویه‌تی‌و بۆمی گێڕاوه‌ته‌وه، ئه‌م باسه‌م بیستووه‌و ئێستا خستوومه‌ته
پێش چاوی ئێوه. |