|
كایه‌گه‌لی سوننه‌تی ـ
ئایینی‌دا پێوه‌ندییان هه‌یه. ئه‌م كایانه به خواوه‌ندانی كشت‌و كاڵ، دێمترا،
كچه‌كه‌ی كوورا‌و دیانیس پێوه‌ست بوون‌و به زۆری وه‌ك درامی ئاینییان لـێ‌هات.
دیانیس خواوه‌ندی هێزه
ئافرێنه‌ره‌كان‌و هونه‌ری سروشت بوو، دواتر بوو به خواوه‌ندی شه‌راب‌و خواوه‌ندی
شیعر‌و تیاتر و سێمبولی دیانیس روه‌كه‌كان به‌تایبه‌ت "مێو" بوو، كه به زۆری ئه‌ویان
به وێنه‌ی "گا" یان "بزن" ده‌رده‌هاورد. له جه‌ژنگه‌لێكدا كه به بۆنه‌ی
دیانیس ده‌گیرا، جگه له سرووده ئاینییه‌كان، سروودی شادیش ده‌خوێندرا، كه‌سانێك
كه جل‌وبه‌رگی گۆڕدراویان له‌به‌ردا بوو، شادی‌و خۆشیان به‌رپا ده‌كرد. به‌شداربووانی
رێپێوانه‌كه له‌و جه‌ژنه‌دا، سیمای خۆیان به شه‌راب ده‌خووساند‌و ده‌مامكیان له
چاو ده‌نا‌و پێستی بزنیان له‌به‌ر ده‌كرد. له نێوان كایه‌كان‌و سرووده ئاینییه‌كانی
جه‌ژنه‌كانی دیانیس، سێ ژانری درامی یوونانی كه‌ونارا گه‌شه‌یان سه‌ند: 1ـ
تراژێدی، 2، كومێدی، 3ـ كومێدی ته‌شه‌ر‌و خراوبێژی. تراژێدی لایه‌نی جیددی
ئایینی دیانیسی پیشان ده‌دا‌و كومێدی لایه‌نی كارنه‌ڤاڵی ته‌شه‌ربێژی ئه‌و
ئایینه بوو. خودی وشه‌كانی تراژێدی‌و كومێدی ده‌توانن شتگه‌لێكی زۆر له‌مه‌ڕ
چۆنیه‌تیی سه‌رهه‌ڵدانی درام له یووناندا به ئێمه بڵێن. تراژێدی له دوو وشه‌ی
یوونانی "تراگووس به مانای بزن"و "ئێده به مانای سروود" دروست بووه‌و كه
به واتای "سروودی بزنه‌كانه". به‌ڵام كومێدی له وشه‌ی "كۆمیس‌و ئیدیا"
هاتووه، كۆمیس رێپێوانی حه‌شیمه‌تی سه‌رخۆش به شه‌راب له جه‌ژنه‌كانی دیانیس
بوو، كه‌وایه ده‌توانین بڵێین كومێدیا به واتای "سروودی سه‌رخۆشانه". مێژووی
یوونانی كه‌ونارا پیشانی ده‌دا كه یه‌كه‌مین شاعیری تراژێدی‌نووسی ئاتێن،
تێسپێس له سه‌ده‌ی 6ی پێش زایین‌دا بووه. پیشاندانی یه‌كه‌مین تراژێدیای ئه‌و
بۆ به‌هاری 534ی پێش زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه كه وه‌ك ساڵی له‌دایكبوونی تیاتر په‌سند
كراوه. تێسپێس خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به هونه‌ری نمایش كرد‌و بۆ یه‌كه‌مجار له
نێوان ئوپێرابێژ‌و گرووپی كۆڕاڵ جیاوازیی دانا. به شێوه‌یه‌ك كه هونه‌رپیشه
ده‌یتوانی له گرووپی كۆڕاڵ پرسیار بكا‌و وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی وه‌ربگرێته‌وه.
ئۆپێرابێژ هه‌ر هه‌مان هونه‌رپیشه‌ی سه‌ره‌كی دراماكه بوو. له‌م سه‌رده‌مانه‌دا
نمایشه كومێدییه‌كان گه‌شه‌یان سه‌ند‌و به‌م جۆره وێنه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی له
تیاتری ئه‌مڕۆ له یووناندا دروست بوو كه دواتر بوو به سه‌رچاوه‌ی ئافراندنی
نمایشنامه‌گه‌لێكی به‌هێز وه‌ك "ئێرانیان"، پرۆمێته له زنجیردا"، "هه‌وره‌كان"،
كه ئێرانیان‌و پرۆمێته به ده‌ستی ئاشیل نووسراون‌و هه‌وره‌كانیش كه ده‌قێكی
كومێدیه به ده‌ستی "ئاریستۆڤان" نووسراوه. ئه‌مه‌ش وای كرد كه ئاشیل بۆ یه‌كه‌مجار
له مێژوودا گرووپی كۆڕاڵ به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی لابه‌رێت‌و به‌هۆی ره‌خنه‌گرتن
له‌و كاره‌ساته‌ی كه له شه‌ڕی ده‌ریایی سالامیسدا له نێوان هێزه‌كانی یوونان‌و
ئێران رووی دابوو، له دیالۆگ كه پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیی تیاتره بۆ به‌ره‌وپێشچوونی
مه‌به‌سته‌كه‌ی كه‌ڵك وه‌ربگرێ. بۆیه له ئێرانیاندا، له دادگایه‌كدا رۆحی
دایكی خه‌شایارشا بانگهێشت ده‌كرێ تا موحاكمه بكرێ كه بۆچ ئاوه‌ها كوڕێكی
بووه كه بۆته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی كاره‌ساتێكی دڵته‌زێنی مرۆیی. ئه‌مه‌ش بوو
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه بۆ یه‌كه‌مجار دیالۆگ له نێوان ده‌ورگێڕانی تراژێدیادا بێته
ئاراوه‌و به‌م چه‌شنه یه‌كه‌مین نمایشنامه‌ی جیهانییش به ده‌ستی "ئاشیل"
نووسرا‌و ئه‌م نمایشنامه بوو به سه‌رچاوه‌ی مێژووی نمایشنامه‌نووسی جیهان. له
ژماره‌ی داهاتوودا باس له تیاتری ئاتێنی دێموكرات ده‌كه‌ین. |