|
15-09-1386
و، له فارسییه‌وه: هه‌رمان
ئه‌م رێگا له نێوان زه‌یتوونه‌كاندا كه دڵنیا‌و به‌تاقه‌ت، به سه‌ریدا زاڵ بوون
به شێوه‌یه‌كی پێچاوپێچ درێژه‌ی ئه‌كێشا. رێگه‌یه‌ك له خۆیه‌وه دروست ببوو كه
له ژێر قاچه قورسه‌كانی گوندییه‌كان به‌دی هاتبوو. بۆ ئێمه دروست نه‌كرابوو.
ده‌بوا بگاته مووچه، به‌راستی وابوو.
نیكتاس، زگار، وێستا. ئه‌م
رێگا بۆنی خۆشی بۆ ئێمه نه‌بوو. ئێمه‌ی له مه‌ترسییه‌ك ئاگادار كرده‌وه. سه‌ره‌ڕای
ئه‌مه بێده‌نگی ده‌وروبه‌ر زۆر تووند‌و نائاسایی ده‌هاته پێش چاو. نیكتاس به
یالیس‌و لیگیتوس فه‌رمانی دا له سه‌ر گابه‌ردێك خه‌ریكی دیده‌وانی بن تا ئێمه
سه‌د میتر بچینه‌خوار. كه‌مێك خوارتر كانی‌یه‌كی چكۆله‌مان دی. تۆخڵی دارێكی
كاجیان له نێوان به‌رده‌كانا جێ‌كردبوه‌وه هه‌تا ئاو له نێویه‌وه بڕژی‌و رێكا.
لنگ ده‌یهه‌ویست به هه‌شتاو(1) خۆی بگه‌ینێته ئه‌و. به‌ڵام نیكتاس پێشی پێ‌گرت.
كه راوه‌ستاین ئه‌ترسا كه كانی دا‌و بێت. به یارگولئاسی وت كه به ته‌نیا بچێ.
یارگولئاس لقێكی له دار زه‌یتوونه‌كه كێشا‌و شكاندی. ساده‌ترین داوه‌كان له
رشته‌یه‌ك سیمی كێشراو كه نارنجه‌كێك به‌وه‌وه هه‌ڵواسراوه دروست ئه‌بوو.
یارگولئاس به پارێزه‌وه نزیك بوه‌وه خۆی له پشت دارێكی گه‌وره شارده‌وه‌و
لقی زه‌یتوونه‌كه‌ی به سه‌ر كانییه‌كه‌دا دا. هه‌ر له‌و كاته‌دا كه نارنجه‌كه‌كه
ته‌قییه‌وه ئه‌وانیش له به‌رزاییه‌وه ته‌قه‌یان لێكردین، ئێمه كشاینه‌وه، له
سه‌ره‌ولێژییه‌كه سه‌ركه‌وتین یالیس‌و لیگیتووس له سه‌ر گابه‌رده‌كه‌وه ته‌قه‌یان
ده‌كرد. یارگولئاس خۆی به داره‌كه‌وه چه‌سپاندبوو. ئێمه وه‌ستاین هه‌تا ئه‌و
بتوانێ له په‌نا ته‌قه‌ی ئێمه‌دا راكا. كه‌سانی كه‌مین گرتوو به رواڵه‌ت نه‌زان‌و
بێ ئه‌زموون بوون. ئه‌وان لاسایی ئه‌و شتانه‌یان ده‌كرد كه ئێمه له‌به‌ر چاومان
گرتبوو به‌ڵام وره‌ی ئه‌وه‌یان نه‌بوو كه له غرمه‌كه‌یان(2) كه‌ڵك گرن.
یارگولئاس چاوێكی كرد‌و ده‌ستی كرد به هه‌ڵاتن بۆ لای ئێمه. ئه‌وان ئه‌وه‌یان
دی‌و گولله‌كانی ده‌راغه‌كانیان به‌سه‌ریدا خاڵی كرد. ئه‌و وێڕای ئه‌وه كه هه‌ڵده‌هات
به نیشانه‌ی تیتاڵی(3) به ده‌ست له سه‌ر سمتی ده‌دا. له جێیه‌كدا قاچی خزی‌و
كڵاوه حه‌سیرییه‌كه‌ی داكه‌وت. ئه‌و به شوێنی‌دا رایكرد‌و له لێژه‌كه سه‌ره‌وخوار
بوو. نیكتاس هاواری كرد. ئێمه بێ‌دره‌نگ ته‌قه‌مان توندتر كرد. له‌و كاته‌دا كه
ئه‌و كۆمه‌وه بوو تا روو له كڵاوه‌كه بكا ره‌گبارێك راست بۆ لای چوو. ئه‌و
كڵاوه حه‌سیرییه‌كه‌ی به‌ردا، به شێنه‌یی راسته‌وه بوو، به دووده‌ستی چه‌مۆڵه
ره‌وانه كردن‌و كه‌وته سه‌ر زه‌وی‌و تلا. ئه‌وان به رق‌و قینه‌وه ته‌قه‌كه‌یان
زیاتر كرد. ئێمه به خێرایی ته‌واو بۆ لای رونده‌كه به‌ڕێ كه‌وتین. كاتێك گه‌یشتینه
ئه‌وێ هه‌ناسه‌مان سوار ببوو. له پشت دیوارێكا كه‌وتین‌و ته‌یاری گیاندان بووین.
هیچ كه‌س هیچی نه‌ده‌گوت.
ئاخره‌كه‌ی، نیكتاس له كاتێكدا زه‌وی وشكی ده‌وروبه‌ری چاولێده‌كرد وتی:
ئه‌بێ له یه‌كتر جیا بینه‌وه، ئه‌گه‌ر رۆژێكیتر لێره بمێنینه‌وه ده‌گیردرێین.
نیكیتاس درێژه‌ی دا: ئێمه بڵاوه ده‌كه‌ین‌و خۆ ده‌شارینه‌وه هه‌تا ماوه‌یه‌ك
تێپه‌ڕێ، نابێ كه‌ر بن‌و خۆ به ده‌سته‌وه بده‌ن. یالیس سه‌ری بۆ سه‌ر
كه‌وشه‌كانی شۆڕكرده‌وه‌و له بان چه‌رمه‌كه‌وه مێخه‌كه‌كانی ئه‌شێلا‌و پرسی:
یانێ ئێمه دیسان یه‌كتر ئه‌بینینه‌وه؟ كۆنستانتاراكوس قاقایه‌كی لێدا: یانێ تۆ
به‌ته‌مایت رزگارت بێ؟ نیگیتووس چاوی له چاوی نیكیتاس بڕی: تۆ باوه‌ڕت هه‌یه
ئێمه زیندوو بمێنینه‌وه؟ نیكیتاس سه‌ری وه‌رگه‌ڕان‌و جوابی دایه‌وه: نا ئێوه
چ لایه‌ك هه‌ڵده‌بژێرن؟ كه‌س وڵامی نه‌دایه‌وه. ئێمه له‌ومان ئه‌ڕوانی. نیكیتاس
وتی: من تێده‌كۆشم بۆ لای زه‌ریا بڕۆم. لیگیتووس وتی: من ئه‌ڕۆم‌و بێ ئه‌وه‌ی
وته‌یه‌ك زیاد بكا جانتاكه‌ی خۆی هه‌ڵگرت‌و كه‌وته‌ڕێ. براتیساس هاواری كرد:
له‌ولاوه رێك ده‌گه‌یته ئه‌وان! ئه‌و وێستا، گه‌ڕایه‌وه‌و لێمانی روانی. له
چاوه‌كانیا خوێندمانه‌وه كه بڕیاری خۆی داوه. نیكیتاس وتی: به‌خت له‌گه‌ڵتا
بێ! لیگیتووس گاڵته‌جاڕانه وه‌ڵامی دایه‌وه. له‌ومان ئه‌ڕوانی كه له پشت
بنار ون ده‌بوو. كاتێ خۆر داده‌چوو من له‌گه‌ڵ لنگ كه‌وتمه‌ڕێ. نیكیتاس له‌گه‌ڵ
براتیتاس كه‌وت، یالیس‌و كۆنستانتارا جووته‌ی سێهه‌میان پێكده‌هێنا. بڕێك له
رێگاكه‌مان پێكه‌وه بڕی. لنگ گه‌ره‌كی بوو به زێده‌كه‌مان تایی‌ژت، نزیك
بێته‌وه. دوو رۆژ رێگامان پێوا‌و له‌م ماوه‌دا تونیه‌تی ئازاری ده‌داین. رۆژی
سێهه‌م له دووره‌وه خانوویه‌كمان دیت كه چۆڵ ده‌هاته به‌رچاو. ئێمه
وێستابووین‌و له‌وێوه چاومان لێده‌كرد كه له ناكاو لنگ سه‌ری وه‌رگه‌ڕان، منیش
هه‌رئه‌و كاره‌م كرد. پیاوێك، پاپه‌تی، كۆمایه‌ك له وشكه‌داری له بن باخه‌ڵ
له‌وێ بوو، ئێمه ده‌نگی قاچیمان نه‌بیستبوو. ئه‌و دۆستانه به ئێمه‌ی وت: سڵاو
كوڕه‌كان، لنگ وتی: ئاومان ده‌وێ هاوكار. وه‌رنه ژوور كوڕینه. له حه‌وشه‌كه‌دا
بیرێك‌و دار بامێكی وشكمان دی. پیاو بانگی كرد: كۆستا! كه‌سێ جوابی
نه‌دایه‌وه. ئه‌و وتی: كاتی خه‌رمانه. دۆڵچه‌یه‌كی هه‌ڵگرت‌و خستیه
بیره‌كه‌وه‌و ئاوی هه‌ڵكێشا. سه‌یركه‌ن هه‌تا عاره‌ق نه‌كه‌ن ئیدی. جارێكی‌دی
رووی له ماڵه‌كه كرد‌و بانگی كرد: "ئانتۆنیوس!" دیسان جوابێك نه‌هات. زۆڵانه
ون بوون. ئه‌ڕۆم چێشتتان بۆ بێنم. چووه ماڵه‌كه. له به‌ر ده‌ركه‌كه دوو
لاوه‌كه ته‌مه‌نیان نزیك ته‌مه‌نی ئێمه بوو ده‌ركه‌وتن كه به شه‌رمه‌وه
لێمانیان ئه‌ڕوانی. پیاوه‌كه به له‌ته نانێكه‌وه گه‌ڕایه‌وه. به كوڕه‌كانی
وت: له كوێ ئه‌گه‌ڕن بڕۆن چه‌ن دانه ته‌ماته بێنن. نانه‌كه‌ی به ئێمه دا‌و
له سه‌ر لێواری بیره‌كه دانیشت. وتی: سه‌ربازه‌كان دوێنێ لێره‌وه تێپه‌ڕین.
لنگ پرسی: زۆر بوون؟ نزیكه‌ی سه‌د كه‌س ئه‌بوون. بۆ كام لاوه رۆیشتن؟ وابزانم بۆ
لای ده‌روازه‌ی ماری پیرۆز. كێوی ئه‌وێ ناوی پارنۆنه؟ به‌ڵێ. باش بۆی
چوبووم. رێگای باربیتسا كرایه‌وه؟ پێم وانه‌بێ، ناوچه پڕ له چه‌كه. به
هیچكام له گوندییه‌كانیش نزیك مه‌بنه‌وه. كوڕه‌كان ته‌ماته‌یان هێنا. ئه‌وان
هاوقه‌د‌و وه‌ك یه‌ك وابوون. پیاوه‌كه وتی: ئه‌وانه دوانه‌ن، نزیك بوو دایكیان
تێدا به‌رن. ئێمه نان‌و ته‌ماته‌كه‌مان خوارد‌و هێزێكمان به به‌ردا هاته‌وه.
یه‌كێ له كوڕه‌كان له نێو ماڵه‌وه هاواری كرد: باوكه! هاتم. لنگ وێڕای
ئه‌وه‌ی كه خه‌ریكی جاوین بوو وتی: جگه‌ره‌ت نیه؟ پیاوه‌كه له گیرفانی
به‌سته‌یه‌ك جگه‌ره‌ی هه‌رزان بایی ده‌رهێنا: دوودانه جگه‌ره‌ی تێدا بوو كه
ئه‌و به ئێمه‌ی دا. كوڕه دیسان هاواری كرده‌وه: من نایاندۆزمه‌وه. پیاوه‌كه
وتی: هاتم، و زیادی كرد: تووتنتان بۆ ده‌هێنم. هه‌مه. چوه ماڵه‌كه‌وه. من
به‌سه‌ر دۆڵچه‌كه‌دا دانه‌ویم‌و دیسان ئاوم خوارده‌وه. لنگ بۆ لای دیواره‌كه
رۆیشت‌و له‌وبه‌ری روانی. پیاوه‌كه به ده‌سته‌یه‌ك تووتن‌و ده‌فته‌رچه‌یه‌ك
گه‌یشت‌و وتی: كاغه‌زی باشم نیه، لنگ قومقومه‌كه‌ی پڕ كرد‌و من جارێكی‌تر
خواردمه‌وه. پیاوه‌كه تا به‌رده‌ركه به‌ڕێی كردین. هیشتا چه‌ن هه‌نگاو
نه‌ڕۆیشتبووین كه ئه‌وان له ماڵه‌وه‌و له پشته‌وه ته‌قه‌یان لێكردین. سه‌رم
وه‌رگه‌ڕان‌و پیاوه‌كه‌م دی كه نارنجه‌كی بۆ لامان ئه‌هاوێشت. خۆم دا به
زه‌ویدا‌و له لێژه‌كه تلام. نارنجه‌ك ته‌قییه‌وه‌و قامیشه‌كانی برد به
حه‌وادا. له قووڵاییه‌ك خۆم جێ‌كرده‌وه‌و پیاوه‌كه‌م دی كه له پێش دوو
كوڕكه‌یدا به چه‌كی ڕاو ده‌هاته ده‌ر. ئه‌وان بۆ لای ئێمه سه‌ره‌وخوار
بوونه‌وه. ته‌مایه‌ر مامه‌وه هه‌تا گولله نه‌مگرێ‌و ئه‌وجار ته‌قه‌م كرد.
پێده‌چوو پیاوه‌كه شكی كردبێ، ده‌سته‌كانی به‌رز كرده‌وه، سه‌یر مابوو، پاشان
به سكه‌وه كه‌وته زه‌وی. یه‌كێ له دوو كوڕه‌كه‌ی له ته‌نیشت ئه‌وا كه‌وت.
كوڕه‌ی دیكه نیو خولێكی خوارد‌و بۆ لای ماڵه‌كه رایكرد. بۆ لای ته‌قه‌م كرد‌و
له كاتی هه‌ڵاتنا رام‌وێستان. هه‌ناسه‌یه‌كم نوێ كرده‌وه‌و له ده‌وروبه‌ریانم
روانی، هه‌رسێ كه‌وتبوون، هه‌ستێك له ته‌نیایی بێ به‌زییانه منی گرتبوه خۆ.
هه‌ڵات هه‌ڵات گه‌یشتمه لایان‌و به قینه‌وه شه‌قێكم له سه‌ری پیاوه‌كه دا،
ده‌ست به‌جێ كه‌وتمه گریان. ساتێ پێشتر ئه‌و ئاوی پێدابووین...
... پیاوی جه‌حانمی! ده‌نگی لنگم بیست كه بانگی كردم. كه‌وتبوه چاڵێكه‌وه،
ساقی قاچه ساغه‌كه‌ی شكابوو. ئه‌و له منی ئه‌ڕوانی، چ نیگایه‌ك! له كۆڵم
گرت. بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ناڵێنێ لێوه‌كانی ئه‌گه‌ست. نه‌مده‌زانی بۆ كوێ ئه‌ڕۆم.
خۆم دابووه قه‌زا‌و قه‌ده‌ر‌و له دۆڵه‌كه‌دا به‌ره‌و پێش ئه‌چووم. لنگ له‌سه‌ر خۆ
چوو‌و قورساییه‌كه‌ی زۆرتر بوو. ژان له كه‌مه‌رم ئاڵابوو. له بان به‌رزاییه‌ك،
دۆڵێكی قووڵم دیت. لنگم تا ئه‌وێ راكێشا. نیشانه‌م گرته سه‌ری. گولله له
دۆڵه‌كه‌دا ده‌نگی دایه‌وه. ته‌نانه‌ت له بیری ئه‌وه‌دا نه‌بووم كه
له‌وانه‌یه ده‌نگی گولله من ئاشكرا بكا. رێگای كوێستانم گرته پێش. هه‌وا
رووناك بوو، هه‌تاو له بێده‌نگیدا له نێوان گه‌ڵاكانه‌وه ئه‌دره‌وشا. به‌ڵام
شه‌و هه‌ستم كرد كه ترس تێكم ده‌شكێنێ. ئیتر نه‌مده‌زانی بۆ كام لاوه بڕۆم.
هێنامه‌وه بیرم كه نیكیتاس وتبووی بۆ لای زه‌ریا ده‌ڕوا. رێگاكه‌م گۆڕیی.
گه‌یشتمه رێگایه‌كی خاكی‌و هاتمه سه‌ر ئه‌و بڕوا كه خۆم حه‌شار به‌م‌و بێ
ئه‌وه‌ی بزانم بۆ كوێ ده‌ڕۆم ئه‌وه گرمه پێش. ته‌نیا بووم. ماوه‌یه‌كی پێچوو
تا ئاوابێت. رۆژبه‌رۆژ گه‌وره‌تر ده‌بوو. پانتاییه‌كی كراوه‌و پانی رووناك
ئه‌كرده‌وه‌و من بیرم ئه‌كرده‌وه كه ئه‌م پانتاییه گه‌لۆ ده‌شته وشكه‌كه
نیه. بۆ ئه‌و لاوه چووم. مانگ منی بۆ لای خۆی رائه‌كێشا. له دووره‌وه
ده‌نگی زه‌نگۆڵه‌ی مه‌ڕه‌كانم ئه‌بیست كه له دڵی شه‌ودا ئه‌له‌وه‌ڕین. ئه‌مه
دڵخۆشییه‌ك بوو. بێ ئه‌وه‌ی خۆم بمهه‌وێ بۆ لای زه‌نگۆڵه‌كان به‌ڕێ كه‌وتم.
ئیتر ده‌نگیانم نه‌ده‌بیست. شه‌كه‌تی سه‌رتاپای له‌شمی داگرتبوو. پێم وابێ
وێڕای رێپێوان خه‌وم لێكه‌وتبوو. وا هاته به‌ر چاوم كه ماڵه‌كه‌مان له مانگدا
ئه‌بینم. به خۆمم ئه‌وت ئه‌بێ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی كاراخالیوس له ماڵه‌وه
بن. بۆنی كاجی تازه‌م هه‌ڵده‌مژی، نوقمی سه‌رمه‌ستی بووم. له‌و كاته‌دا كه‌سێك
خۆی خست به سه‌رمدا‌و منی دابه‌زه‌ویدا. په‌راسوه‌كانم‌و ئه‌نیشكم به
شێوه‌یه‌كی ژانهێنه‌ر دران به به‌رده‌كانا. ئه‌وان منیان گرت‌و سه‌روچاومیان روو
به مانگ به‌رز كرده‌وه. ده‌نگی براتیساسم بیست.: كاژیله، به‌م شه‌وه بۆ كوێ
ئه‌ڕۆی؟ نیكیتاسیشم بینی، پرسی: شوێنێكت شكاوه؟ وتم: نا. ته‌واوی ئه‌نیشكم
رووشابوو به‌ڵام هه‌ستم به به‌خته‌وه‌ری ده‌كرد. لنگ چی لێهات؟ وتم: په‌لاماریان
داین. ئه‌وان كه‌مێك بانتر له نێو به‌ڵه‌كه‌كاندا لایاندابوو. براتیساس وتی: یه‌ك
سه‌عاته ئاگاداری رێپێوانتین. من بێده‌نگ بووم. هه‌ستم ده‌كرد له‌ش نه‌رمێك پتر
نیم، ئه‌ڵێی ته‌نانه‌ت ئێسقانێك له له‌شما نیه، له سه‌ر شانی راست خه‌وتم.
سه‌رم شۆڕكرده‌وه. له كاتێكا گوێم دابوه سرته‌سرته‌كانی ئه‌وان خه‌وم لێكه‌وت.
به‌یانی بۆنی گۆشتی سوره‌وه‌كراوم هه‌ڵمژی. ئه‌وان ژیشكێكیان دۆزیبوه‌وه‌و
خه‌ریكبوون ئه‌یانبرژاند. بێ ئه‌وه‌ی قسه‌یه‌ك بكه‌ین ئه‌وه‌مان خوارد. نیكیتاس
له هه‌وای گه‌رم‌و پڕووكێنه‌ری ئاقاری خۆر گرتوودا له پێش خۆی ئه‌ڕوانی.
ته‌نیا خوا ئه‌یزانی بیر له چی ده‌كاته‌وه: روخساری به ته‌واوی لاواز ببوو.
جگه له چاو‌و ردێن شتێكی‌تری له روودا نه‌بوو. به براتیساسی وت: نابینرێ.
له به‌ر گه‌رمایه. دیسان رووناكی ئه‌بینرێ. ئه‌بێ رێكه‌وین. چ خه‌یاڵێك، نا!
هزر تۆ خه‌ریك ناكا؟ بیری لێ مه‌كه‌وه. ئه‌م هه‌موو خوێن رشتنه‌و ئاخریشی
شوێنێك نه‌بێ بڕۆی...
دوو رۆژمان له كیس چوبوو. ئه‌بێ به شه‌و بڕۆین. له رێگای هه‌ڵدێره‌كه‌دا كه
بڕۆین ده‌گه‌ینه ئسكالا. له‌وێ خوشكێكم هه‌یه كه شووی كردوه. ئه‌وان
یارمه‌تیمان ده‌ده‌ن. ماوه‌یه‌ك كه تێپه‌ڕێ بارودۆخه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه.
ئه‌زانی چ شتێك رامده‌گرێ؟ تۆ‌و هیوای گه‌یشتن به زه‌ریا. بۆت بوه‌ته حه‌زێ.
خۆم ئه‌خه‌مه زه‌ریاوه‌و ئه‌وه‌نده ده‌ست به خۆمدا دێنم هه‌تا پێستم بگۆڕدرێ.
ناتوانین تێپه‌ڕ بین. نیكیتاس بێده‌نگ بوو‌و به‌رامبه‌ره‌كه‌ی چاو لێ‌كرد. براتیساس
ده‌ستی درێژ كرده‌وه‌و ده‌ستی ئه‌وی گرت. جووڵه‌یه‌كی گووماناوی، وه‌ك ئه‌وه
وابوو شه‌رم بكا. خۆشه‌ویستییه‌ك كه پێشی پێ گیرابوو. نیكیتاس وتی: ئه‌زانی،
كاتێ خۆر ئاوا بێت ئه‌و ئه‌بینین. نایبینین. دوێنێش نه‌دیترا. چ زه‌حمه‌تێكه به
ته‌مای بمێنی. نیكیتاس پیاوێك بوو. زۆرجار ئه‌مه‌ی سه‌لماندبوو. ئێستاش له‌وێ
مابوه‌وه‌و چاوه‌ڕێ بوو، كه جارێكی‌تر زه‌ریا ده‌ركه‌وێ.من هه‌ستی ئه‌وم هه‌ست
پێده‌كرد. كه شه‌و داهات ئێمه له هه‌ڵدێره‌كه‌دا به‌ڕێ كه‌وتین. رۆژی دوایی
نیوه‌ڕۆ لامان دا. بڕیك قرژه‌نگمان كۆ كرده‌وه‌و برژاندمان. له دووره‌وه
ئاشێكمان دیت. ئێمه به‌له‌ز بۆ لای ئاشه‌كه چووین. ده‌ركه‌كه به ته‌واوی
ئاوه‌ڵا بوو. من له ده‌رێ مامه‌وه‌و نیكیتاس‌و براتیساس وه‌ژوور كه‌وتن. ده‌نگی
قاچی ئه‌وان‌و بۆنی گه‌نمی ئاردكراوم هه‌ست پێكرد. له دوای ساتێك له
جاده‌كه‌دا مایینێكم دیت كه باری پێ‌بوو، خاوه‌نه‌كه‌ی كلكی مایینه‌كه‌ی
گرتبوو. چوومه ئاشه‌كه‌وه هه‌تا ئه‌وان ئاگادار كه‌مه‌وه ده‌ستم كرد به نێو
تایه‌ك له گه‌نمه‌كانا. مشتێكم هه‌ڵگرت...
غرم: ئیمتیاز، له كایه‌ی هه‌لوكێندا بۆ بوژانه‌وه‌ی كه‌سی سووتاو كه‌ڵكی لێ
وه‌رده‌گرن
تیتاڵی: مه‌سخه‌ره كردن
به‌هه‌شتاو: به‌له‌ز، به په‌له
قرژه‌نگ: قرژاڵ |