|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ر ::. |
|
سه‌رماوه‌زی خوێناوی‌و پێنج ئاواتی شه‌هید | |
25-09-1386
دڵشاد جه‌مشیدی
شه‌هید
هه‌واڵتم پرسی |
| |
هه‌موو باڵای خۆی گرته گوڵ
ئه‌و شوێنانه پێت لێ‌نابوون
له سه‌ر سینگی ئه‌م رێگایه
هه‌موو وه‌رزێك
خێمه‌ی داوه گوڵاڵه‌ی سور
ده‌مه‌و به‌یانیی حه‌ڤده‌ی سه‌رماوه‌زه‌و، باكه‌ی به خه‌می دووری
تاودراوی ده‌شتی كۆیه، پڕ له نه‌فه‌سی غوربه‌ته‌و پر له نائاشنا وشه‌یه
بۆ تۆی دابڕاو له بۆنی هه‌رمێ پاییزه‌و بۆنی كه‌مكۆل‌و ئاشقی شارۆی بن
دارگوێزه یاخیبووه‌كان له به‌زمی چه‌م‌و شه‌رمی وه‌نه‌وشه.
وا سه‌حه‌ره‌و، له تانجه‌ڕۆ یه‌كێك پشتێن ده‌به‌ستێ‌و یه‌كێك ده‌مانچه
تۆپییه ده‌سك جوانه‌كه‌ی له‌ناو قه‌دی هه‌ڵ‌ئه‌پێكێ‌و میرخاسێكیش له
باڵای ژوونی ئه‌ڕوانێ‌و هاوار‌و هێرۆ ماچ ئه‌كا.
سه‌فه‌ر یانێ بڕینی مه‌ودا، سه‌فه‌ر یانێ رۆیشتنێك پڕ له هیوای گه‌یشتن،
سه‌فه‌ر یانێ یادكردنه‌وه‌ی چوارچرا له به‌ر ده‌ركی سه‌رادا‌و یانێ
شێوه‌ی ئاویه‌ر كردن له به‌ژنی ئه‌زمه‌ڕاو یانێ به هه‌یبه‌ت سوڵتاندا
سڵاو ناردن بۆ كۆساڵان‌و یانێ بۆنی جوانڕۆو خۆشه‌ویستیی پاوه گواستنه‌وه بۆ
سه‌ر سینگی كۆیه ده‌شت.
كۆیه پڕه له‌و چاوانه كه نیگایان له سینگی رێگا ئاڵاوه، كۆیه پڕه
له‌و دڵانه كه تامه‌زرۆیی دیداریان هه‌موو بونیانی پێكاوه.
ماشینێك دێت، تامه‌زرۆترین چاوه‌ڕێ، بێ‌ئۆقره‌ترین تاسه‌بار، له سه‌ر
رێگاتان وه‌ستاوه
ماشینێك دێت، له خوێن نووستوو هیوایه‌كی له گه‌ڵدایه! نیگابان ناتناسێته‌وه،
ـ بریندارێكی له گه‌ڵ بوو
چاوه‌ڕێت بووم، دواجار خۆت وتت لێره به، دواجار خۆت وتت دێمه‌وه.
پێشمه‌رگه‌یه‌ك كه پڕه له یادی شاپوور، چاوه‌كانی پڕن له روومه‌تی
سالار، ده‌گاته لام، له پرمه‌ی گریان ده‌دا‌و به‌قه‌د هه‌موو ئه‌م
ساڵانه فرمێسكی كۆچی هه‌ڤاڵان هه‌ڵده‌ڕێژێ.
ئه‌یوت بۆنی هه‌موویانی ئه‌دا، یادگاره‌كه‌ی حیسام‌و هه‌واڵه‌كه‌ی كاك عه‌بدوڵڵا‌و
براگه‌وره‌كه‌ی حه‌كه‌لێم رۆ.
كام كانی روونه له‌م دنیا
ده‌یشۆبه‌ێنن به نیگای تۆ
به‌ڵام كاتێك نیگاكانتم بینیه‌وه
تازه زانیم
چاوروونترین كانیی جیهان
له ئاست پاكیی نیگای تۆدا
لێڵتره له چه‌می به‌هار
بۆ كوێ بڕۆم، كام لام هه‌یه؟ خه‌مه‌كانم به بینینت ئه‌یانسپاردم به‌و ر‌ستانه
كه به هیوا ئاوت دابوون، ترسه‌كانم به بینینت ئه‌چوونه‌وه‌و گیانم پڕ ئه‌بوو
له وره، بۆ كوێ بڕۆم؟ كام لام هه‌یه؟
لا بێ لایه، لاكانی زوو كۆچیان كردوه له‌م ناوه
لام نه‌ماوه بۆ لای بڕۆم
بێ لا ماوه‌ته‌وه دڵم
نیوه‌ڕۆیه، شوێن قه‌ڵا، خه‌ڵك په‌رێشان، دوو كه‌س له ژوورێك دێنه‌ده‌ر،
هه‌واڵێكی تازه، به په‌له وه‌ك دێوه‌زمه دڵی بریندارمان بریندارتر ده‌كا،
بێ‌ده‌نگ بیر ئه‌كه‌مه‌وه، له خوا ئه‌پاڕێمه‌وه راست نه‌بێت.
شادی باوكی نه‌مردبێت، دانیار بێ‌ناز نه‌كه‌وتبێ، یا خوا ساماڵ هه‌ر بمێنێ بۆ
بینینی پێكه‌نینی سارۆی كوڕی
عارفیش برای نه‌مردبێ.
نیوه‌ڕۆی حه‌ڤده‌ی سه‌رماوه‌ز، پینج شه‌هیدی باڵا به قه‌د باڵای وڵات
به خوێنیان تینویه‌تیی داری هیوامان ده‌شكێنن، ژانی خاكمان راده‌ژه‌نن
وه‌كوو به‌فر، وینه‌ی دره‌خت، چه‌شنی به‌هارو گوڵه‌باخ
نه‌مرن، نه‌مرن وه‌كوو شاخ*
* وه‌رگیراو له شێعری "شه هه‌ید"ی، مامۆستا بێ‌كه‌س |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |