|
25-09-1386
مامۆستا ئه‌نوه‌ر سوڵتانپه‌نا
, زستانی2004نۆروێژ
ئه‌ی شه‌هیدی هه‌میشه
زیندوو، ئه‌ی فرمێسكی قه‌تیس ماوی گلێنه‌ی چاوی فریشته‌ی ئازادی، ئه‌ی
مامۆستای بیری به‌رزه‌فڕی‌و هه‌ڵۆیی، ئه‌ی ره‌مزی پیرۆزی كوردایه‌تی.
پێم بڵێ له‌م سه‌رده‌مه‌ی ته‌ریده له ناوه‌دا، له‌م ده‌وره‌دا كه ده‌ور ده‌وری
رێگران‌و هه‌ل هه‌لی داوبازانه، بێ رێنوینیی تۆ چۆن به مه‌ڵبه‌ندی سه‌رفرازی
زه‌فه‌ر به‌رین‌و چۆن جاڕه گوڵی به‌ئاوات گه‌یشتن بدۆزینه‌وه؟
ئه‌ی ئاشنا به خه‌می خه‌مباران‌و خه‌ون‌و خۆزگه‌ی هه‌ژاران‌و برینداران، تا
تۆمان بوو په‌نجه‌ره‌ی هیواكانمان به‌ره‌و ئاسۆی روونی بڕوا ده‌كرایه‌وه،
ئامۆژگارییه‌كانت رێ‌یان نه‌ده‌دا رابردوو داهاتوومان قوت بدا‌و خه‌ونی گران بڕژێته
نێو بێداریمان.
ئه‌ی مامۆستای مه‌كته‌بی كوردایه‌تی، تۆ بووی له وه‌رزی راخوشینی ئه‌ستێره‌كان‌و
مه‌رگه‌ساتی هه‌ڵۆكاندا‌و له‌و كات‌و ساتدا كه ئاواته‌كانمان یه‌ك له‌دوای یه‌ك
له‌بار ئه‌چوون، له گێژه‌نی ئازار‌و ئاژاوه به‌ره‌و به‌ستێنی به‌خته‌وه‌ریت ئه‌بردین.
ئێمه رێبوارانی رێگای پێشه‌وای شه‌هید به ده‌ریایه‌ك تینویه‌تیمان نه‌ده‌شكا،
به‌ڵام به چند دڵۆپ له ئامۆژگاریی زانایانه‌ت هه‌موو گیانمان فێنك ده‌بووه‌وه.
تا تۆمان بوو له ده‌لاقه‌ی یه‌قینه‌وه ده‌مانڕوانیه باخچه‌ی هیوا. تا تۆمان
بوو زمان‌و هه‌نگاومان یه‌ك بوون. ئێستا بێ تۆ چۆن بتوانین ئاگری نه‌كوژاوه له
بیرماندا هه‌ڵكه‌ین‌و چۆن نه‌هێڵین ئاگره‌كه‌مان ببێته خۆڵه‌مێش‌و چاوی خۆمانی
پێ بێته گل؟
شه‌هیدی مه‌زن! بڵێی بێ تۆ گوێم له زریكه‌ی وه‌فا بێ كه له ژێر ددانی بێ
به‌ڵێنیدا ده‌كوژرێت‌و بڵێی به‌سه‌ر به‌ڵێندا بازدان ببێته با‌و؟ بڵێی پاش مه‌رگی
هه‌ڵۆ گیانی به‌رزه‌فڕیی‌و ژینی پڕ له شانازی هه‌ڵۆیی له جێگای خۆیدا بمێنێ؟
شه‌هیدی مه‌زن ئه‌تۆ خوێن بووی ده‌ڕژایته نێو ده‌ماره خاوه‌كانمانه‌وه. ئه‌تۆ
رووناكی بووی له چاوی بیر‌و بۆچوونماندا. هێزی فڕین به باڵی تۆوه ئه‌نازێ‌و
هه‌نگاوی ژیرانه‌ت هه‌وراز‌و نشێوی نه‌ده‌ناسی. له تۆوه فێر بووین زمانی شه‌پۆل:
هه‌دا نه‌دان‌و كۆڵنه‌دان‌و ره‌مزی هه‌رمان. له تۆوه فێر بووین شانازی به ره‌نگی
سوره‌وه كردن. تۆ رووباری خرۆشان بووی، ئاسته‌نگه‌كان‌و قه‌یرانه‌كان ئاوماڵكی
كه‌نارت بوون. تۆ شه‌ونمی به‌ربه‌یان بووی، هێدی هێدی له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی سووره‌گوڵی
هیواكانمان جێگا ده‌گرێت.
شه‌هیدی مه‌زن داره‌داره‌ی كۆتری په‌خشانی من كه‌ی ده‌توانێ له ئاسمانی به‌رزی
په‌سنی تۆدا ته‌قله لێدا‌و كوا هاوكێشی فڕینێكه به به‌رزی ژیره‌ومه‌ریی تۆ.
باڵای بیرت چیایه‌ك بوو تا زیاتر پێی هه‌ڵده‌زناین، دنیایه‌كی گه‌وره‌ترمان لێ
ده‌رده‌كه‌وت.
ئه‌ی تیشكی تۆراو له چاوی هیوا نازانم له‌مه‌وبه‌دوا پریاسكه‌ی خه‌مه‌كانم
لای كێ بكه‌مه‌وه. بڵێی بێ تۆ گوڵ‌و كه‌نین، باران‌و ماچ، روو له زێده‌كه‌مان
بكه‌ن؟ ده‌ترسم پاش كوژانه‌وه‌ی چرای چاوه‌كانت، ئه‌ستێره‌كان له كێڵگه‌ی
ئه‌ستێوه‌ردا بنێژن‌و به ته‌مای خه‌رمانه‌ی مانگ بین. بڵێی بێ تۆ بتوانین
گورگ‌و شوان، به‌رده‌و عابید لێك هه‌ڵاوێرین‌و بڵێی هیوا به كارد‌و كفنه‌وه
داوای لێبووردن له بكوژانی خۆی بكا؟
ئه‌ی له وه‌رزی خوێن‌و خه‌مدا گڕكانی وره‌و ئازایی! شه‌كه‌ت نیم‌و پشووشم
له‌سه‌ر خۆیه، به‌ڵام رێگاكه سه‌خته، جه‌نگه‌ڵێكی بێ‌ئه‌مانه، تاریكستانی
چڕه، ته‌رته‌ماڵه، هه‌ڵه‌مووته. بۆیه داوات لێ ئه‌كه‌م ئه‌گه‌ر چرای
چاوه‌كانت كوژانه‌وه، په‌نجه‌كانتمان بۆ بكه به‌شه‌م، با له‌به‌ر تیشكی شه‌می
په‌نجه‌كانتدا له تاریكستانه‌وه به‌ره‌و شاری رووناكی‌و دڵنیایی رێگا ببڕین، با
بتوانین به‌ره‌و دوورگه‌ی ترووسكه‌و هانا هه‌نگاو هه‌ڵێنین. ئه‌گه‌ر شه‌می
په‌نجه‌كانی تۆ رابه‌ر بێ، دڵنیام نه هه‌ڵگورد خۆی به ته‌نیا ئه‌زانێ، نه
په‌ڕه‌ژاڵ هه‌ست به بێ‌په‌نایی ئه‌كا‌و نه بێستوون بێ فه‌رهادی پێدا
ده‌رده‌كه‌وێ.
شه‌هیدی هه‌میشه زیندوو! مه‌گه‌ر شه‌می په‌نجه‌كانت نه‌هێڵن من‌و به‌هار پیر بین
به‌لای ئه‌و گوڵاڵه‌وه كه خه‌و به پشكووتنه‌وه ده‌بینێ‌و به لای ئه‌و
عه‌شقه‌وه كه له چوارلاوه بۆسه‌ی بۆ دانراوه.
ئه‌ی میوانی پایه‌به‌رزی مه‌ڵبه‌ندی غه‌ریبی! دیاره كۆمۆنی پاریس شانازی
به میوانداریته‌وه ده‌كا، به‌ڵام جێگای خه‌بات‌و فیداكاریی تۆ كوردستانی
خۆشه‌ویست بوو، جێگای سره‌وتنیشت هه‌ر ئه‌و خاكه پیرۆزه با. ده‌با شانازی
شوشتنی ته‌رمی پیرۆزت بدرایه به گۆلی زرێبار. خه‌ڵاتیت شاڵی كڕی هه‌ورامان
با. ره‌وه‌زێكی شاخی به‌رزی كوردستان گۆڕخانه‌ت با‌و به‌ردی چیای ئاگری
پارده‌ی ده‌وری گڵكۆت‌و چه‌پكه گوڵی داڵاهۆ‌و په‌ڕاو‌و ئارێز‌و په‌ڕه‌ژاڵ
رازێنه‌ره‌وه‌ی گۆڕه‌كه‌ت با.
شه‌هیدی هه‌میشه زیندوو! پاش كوژانه‌وه‌ی چرای چاوه‌كانت با له‌به‌ر تیشكی
شه‌می په‌نجه‌كانتدا، هه‌موو چاوه‌كان بكه‌ین به یه‌ك چاو، هه‌موو ده‌سته‌كان
بكه‌ین به یه‌ك ده‌ست، هه‌موو هه‌نگاوه‌كان بكه‌ین به یه‌ك هه‌نگاو، هاواره‌كان
با یه‌ك بن، هه‌موو یه‌ك بین، هه‌موو یه‌ك بین؟
له كۆتاییدا ئه‌وه ماوه بڵێم:
شه‌هیدی رێگای ئازادی
دوكتۆری ئازاری كۆمه‌ڵ
رێنوێنی رێی پیرۆزی كوردایه‌تی
مامۆستای ژیر
سه‌ركرده‌ی گه‌ل
گیانت دانا له پێناو سه‌ربه‌ستی‌دا
به‌جێت هێشتین له باهۆزی بێ‌تۆییدا
ئارامت گرت له مه‌ڵبه‌ندی غه‌ریبی‌دا
خودای كوردستانت له‌گه‌ڵ
خودای كوردستانت له‌گه‌ڵ |