|
25-09-1386
هه‌ڵمه‌ت له شاری دیوانده‌ره
له نێو دوورگه‌ی ته‌ماشای
هه‌زاران ره‌وه‌ز
له ئاسمانێك كه هه‌تاوێكی سوتێنه‌ر گڕ‌و تینی ئامێزیه‌تی،
هه‌تا ئه‌و په‌ڕی هه‌ناسه‌و
جاده‌ی سه‌فه‌ر
له بن قوژبنی سه‌نگه‌ر‌و
راز‌و چرپه‌ی جانتایه‌ك‌و
هه‌را‌و كڵپه‌ی شه‌ونمێكی سه‌ر لووتكه‌ی چه‌ك،
سه‌رماوه‌زه‌و ئێواره‌یه‌ك
له درزی قه‌ڵه‌مێكی گڕ سه‌رهه‌ڵئه‌دا‌و
له نێو له‌پما دائه‌گیرسێ‌و
له هاتوچۆی پێده‌شتێكی ته‌مه‌ن كورت‌و
چیرۆكی شه‌وێكی نه‌زۆك
باڵای به شوشه‌ی نیگایه‌ك هه‌ڵئه‌واسی‌و
به وره‌ی سۆز،
حیكایه‌تی خورپه‌و سه‌نگه‌ر
بۆ رێبواری ماندوو ئه‌كات.
سه‌رماوه‌زه‌و ته‌وارێكی له نێو له‌پدا هه‌ڵگرتووه
به‌ره‌و پیری مه‌زنترین ناونیشانی خاكی ئه‌بات
بۆ ئه‌و هه‌نیسكه‌ی پاش هه‌ڵفڕین
له سه‌ر لووتكه‌ی شاخێكه‌وه ئه‌نووسێت‌و
ئه‌و ئاره‌قه‌ی له جه‌سته‌ی ره‌وه‌ز به‌ر ئه‌بێ‌و
پێده‌شتی وشه ته‌ڕ ئه‌كات!
بۆ جانتا‌و چه‌ك‌و قومقوومه‌و
له‌تێ توێشه‌ی وشك‌و په‌تی
كه چۆن برسیه‌تی راو ئه‌كات!
ئه‌ی پێشمه‌رگه!
ئه‌و كڵپانه له نێو دڵتا دائه‌گیرسێ‌و
ئه‌و دڵۆپه‌ی له نێو له‌شتا ئه‌توێته‌وه
له كام قوژبنی سروشتا په‌پكه ئه‌كا‌و
قفڵی جه‌سته‌ی چ ده‌رگایه‌ك ئه‌به‌زێنی؟
ئه‌و ته‌رمه‌ی باران ئه‌یبیستێ‌و
وه‌نه‌وشه رێچكه‌ی بۆ ئه‌كا‌و
خاك له خۆیدا رایئه‌ژنێ
له باره‌گای كامه هه‌تاوا هه‌ڵوه‌ری‌و
له سووچی كام قه‌ڵبه‌زه‌دا
ئۆقره‌یان گرت؟
كه‌س وه‌كوو تۆ له ئازاری ئه‌م حیكایه‌ته تێناگات
كه‌س وه‌كوو تۆ باڵای ته‌مه‌نی نابه‌خشێته په‌پووله‌و
له چیرۆكی هه‌تاوێكی به‌خشه‌نده‌دا ناتوێته‌وه!
كه‌س وه‌كوو تۆ له باخه‌ڵی شاخێكه‌وه رانه‌په‌ڕی‌و
بارانی نه‌كرده خه‌نجه‌ر!
كه‌س وه‌كوو تۆ
به‌ردی نه‌كرده پاڵپشت‌و چیای نه‌كرده هاوسه‌نگه‌ر!
كه‌س وه‌كوو تۆ
له دارستان تێنه‌گه‌یشت
رۆحی كانی نه‌ناسییه‌وه
سینگی رێگای به ده‌رزی هه‌نگاو نه‌به‌زان
جانتای نه‌كرده هاوڕاز‌و جامانه‌ی نه‌كرده قه‌ڵخان!
نا كه‌س نه‌بوو وه‌كوو پێشمه‌رگه
له نێو هه‌رای رۆحی سه‌وزی خه‌باتێكا باڵا بكا‌و
له په‌نجه‌ره‌ی پێده‌شته‌وه
گڕ له هه‌ناسه به‌ر بدا‌و
كاكۆڵی ده‌شتی بێ وچان
به په‌نجه‌ی ره‌قی داهێنه‌ر په‌لكه بكات!
نا كه‌س نه‌بوو وه‌ك پێشمه‌رگه
له‌م ئازارانه تێبگات! |