|
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن
كه به‌رهه‌مه‌كانی كافكا به‌هۆی به‌هێزكردنی قۆتابخانه‌كانی نێهیلیزم‌و
ئێگزیستانسیالیزمی كولتوری، به ته‌واوی توانا‌و سه‌رمایه‌وه له‌لایه‌ن
ئیدئۆلۆژیی ئیمپریالیزمه‌وه كه‌ڵكئاوه‌ژۆ كراوه.
سۆسیالیست دێموكراته‌كانی "به‌هاری
پراگ" له كۆنفرانسی كافكا له ساڵی 1963، هه‌وڵیان دا به ره‌خنه‌گرتن له به‌رهه‌مه‌كانی
كافكا، سیستمی بۆرۆكراتیكی ستالینستی له‌قاو بده‌ن. هێندێ كه‌سی دی وه‌ك "هێرمان
هسه" له به‌رهه‌مه‌كانی كافكادا، ناكۆكیی نێوان نه‌وه‌كان بۆ وێنه تێكهه‌ڵچوونی
باوكی نه‌ریتی پیاوسالار له‌گه‌ڵ كوڕ‌و كچی مۆدێڕن ده‌بینن. له روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه
مرۆڤ پاش هه‌ڵسوكه‌وتی ناله‌باری باوك‌و گه‌وره‌كان، قوربانیی دادگاكان،
رێكخراوه ده‌وڵه‌تییه‌كان‌و هێزه‌كانی ئاسایشی ده‌سه‌ڵاتدار له كۆمه‌ڵگادا ده‌بێ.
له سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانی كافكادا، ترس، تۆقاندن، نه‌بوونی ئاسایش‌و
سه‌رلێشێواویی به‌رچاو ده‌كه‌وێ. له رۆمانی "كۆشك"ی ناوبراودا، كابرایه‌ك
بوومه‌لێڵ‌و ئه‌له‌ندی به‌یانیان له ماڵه‌وه وه‌ڕێ ده‌كه‌وێ، به‌ڵام هیچ¬كات
به شوێنی مه‌به‌ست ناگا، چوونكه هێزه سه‌ره‌ڕۆكانی ئاسایشی حكومه‌ت ئه‌و
كابرایه‌یان له ڕێدا رفاندوه. له به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی كافكادا، هێزه
نهێنییه‌كان، كازێوه له ده‌رگای ماڵێك ده‌ده‌ن‌و خاوه‌ن ماڵ به‌بێ هیچ هۆ‌و
حوكمێكی قۆڵبه‌ست كردن، له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌ن. له رۆمانی "مه‌سخ"، قاره‌مانی
چاره‌ڕه‌شی چیرۆك له بری بیركردنه‌وه له بوونی به كولله له كاتی خه‌و و
مۆته‌كه‌ی شه‌وی رابردوو، زیاتر بیر له رێگه‌ی پرمه‌ترسیی شوێنی كار
ده‌كاته‌وه.
كافكا نه ته‌نیا دژبه‌ر‌و پارادۆكسه‌كانی چاخ‌و كۆمه‌ڵگای خۆی بینی، به‌ڵكوو
ناوبراو هێما بۆ ته‌نگ‌و چه‌ڵه‌مه‌ی تاكه‌كه‌سی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی مرۆڤه‌كانی
ده‌وروبه‌ریشی ده‌كا. بابه‌تی: ته‌نیایی، نامۆبوون، هێزه نهێنییه‌كان، بڕك‌و
ژانی مرۆڤ له جیهان‌و كۆمه‌ڵگا، له سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانی كافكادا ده‌بینرێ.
له بارودۆخ‌و بنبه‌ستی ئاڵۆزی كافكایی، له كه‌ش‌و هه‌وایه‌كی كابووسیدا،
تاكه‌كه‌س قوربانیی هێزگه‌لێك ده‌بێ كه له ده‌ره‌وه‌ی بیاڤی ده‌سه‌ڵاتی
ئه‌ون. له‌م ئاڵۆزییه ئێكسپێرسیونیستییه‌دا، سه‌رلێشێواوی، ترس‌و هه‌ستكردن به
ون بوون، قاره‌مانی چیرۆك ئازار ده‌دا. هه‌ست‌و ئه‌زموونگه‌لی نامۆبوون له
هه‌لومه‌رجی كافكایی، ئاكامی له‌خۆ نامۆبوونی مرۆڤ له جیهانی مۆدێڕنی
سه‌رمایه‌داریی سه‌رده‌می كافكایه. راستییه هه‌ڕه‌شه‌ئامێزه‌كانی وه‌ك:
كۆمه‌ڵگا، رێكخراوه كارگێڕییه ده‌وڵه‌تییه‌كان، خوای ده‌سه‌ڵاتدار، هاوڕه‌گه‌ز،
سه‌رجه‌م بیر‌و بۆچوونی مرۆڤی قوربانی‌و لاواز به خۆیه‌وه سه‌رقاڵ ده‌كا.
ئه‌مڕۆكه كافكا به یه‌كێك له گرینگ‌ترین نووسه‌رانی ئه‌ده‌بیاتی بۆرژوایی
جیهان له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ. هه‌روه‌ها وه‌كوو یه‌كێك له ریالیسته راسته‌قینه‌كانی
ئه‌ده‌بیاتی سه‌ده‌ی بیسته‌میش دێـته ئه‌ژمار. ئه‌گه‌رچی كافكا له سه‌ره‌تادا
ئێكسپێرسیونیست بوو، به‌ڵام هه‌نووكه به یه‌كێك له به‌ناوبانگترین نووسه‌رانی
ئه‌ده‌بیاتی ئاڵمانی زه‌مانی سه‌ده‌ی رابردوو داده‌نرێ‌و كاریگه‌ریی ناوبراو
له سه‌ر ئه‌ده‌بیاتی مۆدێڕن‌و پێشكه‌وتوو، نكۆڵیی لـێ ناكرێ. هه‌رچه‌ند
ئه‌ده‌بیاتی كافكایی به ئه‌ده‌بیاتی مۆته‌كه‌یی ناودێر ده‌كه‌ن، به‌ڵام كافكا
بێ‌سه‌بری، به سووچی (گوناح) گه‌وره‌ی نووسه‌ریی ده‌زانێ. ناوبراو به
باسكردنی ورده‌كارییه‌كانی ریالیستی، زۆربه‌ی كاته‌كان له شیكردنه‌وه‌ی
چیرۆك‌و قاره‌ماندا له خه‌یاڵ به‌ره‌و راستی‌و یان له ریال به‌ره‌و خه‌یاڵ
ده‌روا. ئه‌گه‌رچی ئه‌ده‌بیاتی ئه‌مریكایی‌و لایه‌نگری كۆڕ‌و كۆمه‌ڵی
جووله‌كه، كافكا به هاوته‌رازی "جویس، بێكت، پروست، فلوبێر، هانیه‌و گوته"
ده‌زانن، به‌ڵام سه‌ده‌ی بیسته‌میان به سه‌ده‌ی "كافكا‌و فرۆید" ناودێر كرد،
نه‌ك به سه‌ده‌ی "پروست‌و جویس". كافكا كاریگه‌ریی له سه‌ر "سارتێر، كامۆ‌و
برۆتون"به‌جێ هێشت، به‌ڵام ناوبراو بۆ خۆشی كه‌وته ژێر باندۆری "ریكله‌و ژان
پاول". خاوه‌ن رایه‌ك به ناوی "ئاون"، كافكای به "دانته"ی سه‌ده‌ی بیست
دانا‌و ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر مرۆڤ بیهه‌وێ باسی نووسه‌رانێك وه‌كو "شكسپیر، گۆته‌و
دانته" بكا كه بۆ چاخی خۆیان گرینگ بوون، ده‌بێ له كافكاش ناو ببرێ. "كانت"
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه كافكا له‌و نووسه‌رانه‌یه كه سه‌ده‌ی بیسته‌می
به ئاشكراترین شێوه‌ی گونجاو هێنایه نڤیسین.
به‌رهه‌مه‌كانی كافكا، سێ رۆمان، چه‌ند نامیلكه‌ی بیره‌وه‌ریی رۆژانه،
سه‌فه‌رنامه، كورته چیرۆك، نۆڤێڵ‌و نامه له خۆ ده‌گرێ. بۆ وێنه ده‌توانرێ
به "مه‌سخ، كۆشك، دادگایی كردن، گرتووخانه‌ی به‌ندكراوه‌كان، بڕیاری دادگا،
نامه‌یه‌ك بۆ باوك، له به‌رده‌م یاسادا، هۆنه‌رمه‌ندی برسی، بینای دیواری چین،
ئاماده‌كاریی رێوڕه‌سمی بووكێنی، چه‌قه‌ڵ‌و عه‌ره‌به‌كان، ئه‌مریكا، پارێزه‌ری
نوێ، له گالێریدا، په‌یامێكی شاهانه، له خه‌می باوكی ماڵه‌وه، كاغه‌زێكی
كۆن، یازده كۆڕ، كوشتنی برا، باڵاخانه، راپۆرتێك بۆ كۆلێج، قشقه‌ڕه‌ی راوچی‌و
سی كورته چیرۆك" ئاماژه بكرێ. هه‌رچه‌ند كافكا وه‌سیه‌تی كردبوو كه پاش
مه‌رگی زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی بسوتێنن، به‌ڵام كۆمه‌ڵه به‌رهه‌می حه‌وت
به‌رگیی كافكا له ساڵی 1976دا بڵاو بۆوه‌و هه‌روه‌ها ده‌ستنووسی كتێبی
"دادگایی كردن"ی ناوبراو ساڵی 1988 له له‌نده‌ن له لایه‌ن ئاڵمانی رۆژئاواوه
به نرخی زیاتر له سێ ملیون مارك بۆ موزه‌خانه‌یه‌ك كڕدرا.
"فرانس كافكا" له ساڵی 1883 له دایك بوو و ساڵی 1924 به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی
كوشه‌نده كۆچی دوایی كرد. ناوبراو له جووله‌كه‌كانی ئاڵمانی زمانی ئه‌و
سه‌رده‌می دانیشتووی چێك بوو، به‌ڵام به ره‌چه‌ڵه‌ك ئۆتریشی بوو. ماڵباتی
كافكا له توێژی مام ناوه‌ندیی شاری پراگ بوون. هێنانه ئارای دژبه‌ره‌كانی
چینی مام ناوه‌ند له جیهانێكی نامۆ‌و زۆره‌ملێدا، به‌شێك له بیاڤی كاری
به‌رهه‌مه‌كانی كافكان. كافكا له هه‌ڕه‌تی لاوێتی‌دا نه‌ته‌نیا له‌گه‌ڵ كۆڕ‌و
كۆمه‌ڵی سۆسیال دێموكراسی پێوه‌ندیی هه‌بوو، به‌ڵكوو هاتوچۆی ئه‌نجۆمه‌نه
ئانارشیسته‌كانیشی ده‌كرد. به وته‌ی هاوڕێیانی كافكا له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌ق
خوێندنه‌وه‌دا، ناوبراو كاتی خوێندنه‌وه‌ی چیرۆكه‌كانی، به ده‌نگێكی به‌رز
پێده‌كه‌نی.
ده‌یان ساڵه ده‌رونناسه‌كان، ماركسیسته‌كان، لایه‌نگرانی یه‌هوودی‌و مه‌سیحی‌و
ستراكتۆرناسانی ئه‌ده‌بی، هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه به‌رهه‌مه‌كانی كافكا له روانگه‌ی
هونه‌ری، ئایینی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌روونناسی‌و فه‌لسه‌فی شرۆڤه‌و لێك
بده‌نه‌وه. كافكا ئازادیی تاكه‌كه‌سی به نه‌یاری هه‌ستی ئه‌و (تاكه‌كه‌س)
ده‌زانی‌و به ئاماژه به "كانت" ده‌ڵێ مرۆڤ ده‌بێ به ته‌مه‌نی خۆناسین‌و
رۆشنگه‌ری بگا، نه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌رده‌م ملكه‌چ‌و گوێ له ده‌ست بێ كه له
به‌رانبه‌ر زۆربێژی، ناڕه‌زایه‌تیی ده‌رنابڕێ.
به‌شێكی گرینگ له ره‌خنه‌گرانی ئه‌ده‌بیش، به‌رهه‌مه‌كانی كافكا به باسكردنی
سه‌رلێشێواوی‌و له ئاسایش دانه‌بوونی نه‌ته‌وه‌ی یه‌هوود له ئورووپای ئه‌و
سه‌رده‌م دێننه ئه‌ژمار‌و گریمانه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ر كافكا زیندوو
بوایه، یان له لایه‌ن فاشیزمه‌وه ده‌كوژرا، یان ئه‌وه‌ی كه به‌ره‌و ئیسرائیل
كۆچی ده‌كرد. |