|
ده‌ربڕین.
هونه‌ر نابێ سنووری بۆ دیاری
بكرێ‌و له راستیدا سنووریشی بۆ نیه.
ئه‌گه‌ر جیا له‌وه بی هونه‌ر رۆحی خۆی له‌ده‌ست ده‌دا. من ژیانم فیدای هونه‌ر
ده‌كه‌م‌و ده‌توانم بڵێم فیدای هونه‌ر كردوه. من ژیانم بۆ هونه‌ر ده‌وێ. من له‌سه‌ر
ئه‌و باوه‌ڕه‌م كه یه‌ك بڕگه هه‌ڵبه‌ست ده‌بێ وه‌ك پیاڵه‌یه‌ك شه‌راب مرۆڤ سه‌رخۆش
بكا‌و، هه‌موو هه‌وڵ‌و ته‌قه‌لای منیش له‌و چوارچێوه‌دایه.
هه‌وڵ ده‌ده‌م هه‌ڵبه‌سته‌كانم سه‌ره‌ڕای ساكاربوونیان كاریگه‌ری له‌سه‌ر خوێنه‌ر
دابنێ.
فروغ ده‌ڵێ: گه‌وره‌ترین ئاواتم ئه‌وه‌یه كه ببمه هونه‌رمه‌ندێكی "راسته‌قینه"و
به‌رده‌وام تێكۆشاوم كه به‌و ئاواته‌م بگه‌م. چونكه په‌رتووكم زۆر خۆش ده‌وێ.
ئاواتێكی دیكه‌م هه‌یه كه په‌رتووكخانه‌یه‌كی فره مه‌زنم هه‌بێ. هه‌ڵبه‌ست بۆ
من وه‌كوو ده‌لاقه‌یه‌كه كه هه‌ركات به‌ره‌و لای ده‌چم به‌ره‌و رووم ده‌كرێته‌وه،
منیش له‌پاڵ ده‌لاقه‌كه‌دا دانیشم‌و سه‌یری ده‌ورووبه‌ر ده‌كه‌م، گۆرانی ده‌ڵێم‌و
گه‌لێ جارانیش ده‌گریم‌و له‌گه‌ڵ وێنه‌ی داره‌كان ئاوێته ده‌بم‌و روون ده‌زانم
كه له ته‌نیشت ده‌لاقه‌كه شوێنێكه‌و كه‌سێكیش گوێی راگرتووه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه
هه‌یه ئه‌و كه‌سه 200 یان 300 ساڵ به‌ر له ئێستا بوونی بووبێ.
فه‌رقی نیه، پردێكه بۆ پێوه‌ندی نێوان بوون‌و هه‌بوون، به ته‌واو مانا له‌و
باوه‌ڕه‌دام كه كاری هونه‌ری ده‌بێ هاوكات له‌گه‌ڵ هۆشیاری بێ.
ئاگایی له هه‌مبه‌ر ژیان، به بوون، به جه‌سته‌و ته‌نانه‌ت له هه‌مبه‌ر ئه‌و
سێوه‌ی كه قه‌پی لێ ده‌گرین. ناكرێ ته‌نیا له‌گه‌ڵ وارسكه (غریزه) بژین.
ژیان وێنه‌ی شه‌قامێكی درێژه كه هه‌ر رۆژ ژنێك به زه‌نجیلێكه‌وه تێیدا تێده‌په‌ڕێ.
ژیان به وێنه‌ی مناڵێكه كه له قوتابخانه به‌ره‌و ماڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و ....
فرووغ ته‌نیا له چوارچێوه‌یه‌كی دیاریكراودا بیری له مرۆڤ نه‌كردۆته‌وه. هه‌ڵبه‌سته‌كانی
فرووغ به‌رابه‌ری ته‌واویان له‌مه‌ڕ ژن‌و پیاو پێوه دیاره. ئه‌و رووی له ناخی
هه‌ڵبه‌ست‌و گه‌وهه‌ری پێوه‌ندیی مرۆڤ، ئه‌ستاندنه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تییه. ئه‌ڤین
كۆتاییترین پردی پێوه‌ندی نێوان مرۆڤه‌كانه‌و، هه‌ڵبه‌ست‌و ئه‌ڤین ته‌واوكه‌ری
یه‌كترن. كه‌وایه له ده‌روونی هه‌ڵبه‌سته به ئامانج‌و مه‌به‌سته‌كانمان ده‌گه‌ین‌و
له رێگای ئه‌ڤین، هه‌ڵبه‌ستی مرۆڤ ده‌دۆزینه‌وه‌و ... به پێچه‌وانه‌وه ...
هتد.
خه‌می ته‌نیایی
له پشت جامدا به‌فر ده‌بارێ
له پشت جامدا به‌فر ده‌بارێ‌و
له بێده‌نگیی سینگمدا، ده‌ستێ
دانه‌ی خه‌م ده‌كێڵێ
سه‌ر سپی بوویت له كۆتییدا ئه‌ی به‌فر
تاكوو ئه‌نجامت ئاوه‌ها بینی
له دڵمدا باریی، ... هه‌زار به داخم
وا له‌سه‌ر گڵكۆمدا وا نه‌باریت
وه‌ك نه‌مامێك سست ده‌له‌رزێ
رۆحم له سه‌رمای ته‌نیایی
ده‌خزێته نێو تارمایی دڵمه‌وه
ترسی دنیای پڕ له ته‌نیایی
چیدیكه گه‌رمام پێ ناده‌یت
عه‌شق، ئه‌ی خۆری به‌سته‌ڵۆك
سینگی من، هه‌ردی ناهومێدییه
ماندووم، له عه‌شقیش ماندوو
چرۆی حه‌زی تۆش وشكبو
شێعر، شه‌یتاتی ئه‌فسوونگه‌ر
وا له كۆتایی ئه‌م خه‌وی زه‌جره گیانم، ڕاچڵه‌كا له خه‌و، گه‌یشت به بێداریی
له پاش ئه‌ودا، ڕووم كرده هه‌رچی
بینیم كه بڵقی سه‌ر ئاوێ بوو
ئه‌و شته‌ی وێڵ بووم من له شوێنی‌دا
ئاخ له‌من، خه‌ونی نێو به‌تاڵێ بوو
له‌پشت جامدا به‌فر ده‌بارێ‌و
له بێده‌نگی سینگمدا ده‌ستێ
دانه‌ی خه‌م ده‌كێڵێ... |