|
ده‌رهێنا‌و له ده‌م
منداڵه‌كه‌ی نا. ژنه‌كه جه‌حێڵ بوو به‌ڵام ئازاره‌كانی پێش له وه‌ختی خۆی
روخساری پڕ له چین كردبوو. منداڵه‌كه مه‌مكی دایكی گرتبوو‌و بێده‌نگ بوو. ژنه‌كه
ئه‌وی به سێنگیه‌وه نووساندبوو.
قاچێكی له ژێریا كۆ كردبوه‌وه‌و
چاوی له ده‌شتی ئه‌ڕوانی. كه‌مێ دواتر پیاوێك گه‌یشت، له ته‌نیشت ژنه‌كه له
سه‌ر زه‌وی دانیشت. وا ده‌هاته به‌ر چاو شڵه‌ژاو بێت، به ده‌ستی ئاره‌قی ناو
چاوانی ئه‌سڕی. دوایی به‌سه‌ر هه‌گبه‌كاندا دانه‌وی‌و یه‌ك به یه‌كی ئه‌وانی
پشكنی. له‌وێ دوور كه‌وتینه‌وه. هه‌روا كه ئه‌ڕۆیشتین خاولییه‌كه‌م كرده‌وه‌و
نانه‌كه‌م لێ ده‌رهێنا. له‌ته‌له‌ته، وشك‌و سوێر بوو. تامی زه‌وی‌و ئازاری
گوندییه‌كانی بیر ده‌هێنایه‌وه. دیسان چووینه‌وه هه‌ڵدێره‌كه. باریك بوو، وه‌ك
ته‌نافێك وابوو كـه كێشاویانه. به شوێنی چوونه ژووره‌وه نزیك بووینه‌وه.
روانگه‌كه‌ی نیانتر ده‌بوو. یه‌كه‌م باخه زه‌یتوونه‌كانمان بینی. براتیتاس راست
هه‌ڵكشا تا شوێن هه‌ڵگرێ. له سه‌ره‌وه به ئێمه‌ی وت: زه‌ریا! چووینه لای‌و
ئێمه‌یش ئه‌وه‌مان بینی نزیك به كیلۆمیترێك له نێو زه‌یتوونه چووكه وشكبووه‌كانا
دیتمان. نیكیتاس زمانی له سه‌ر لێوه قه‌ڵشاوه‌كانی دانا‌و خۆی راست كرده‌وه.
لێواری زه‌ریا له به‌رده گچكه‌كان داپۆشرابوو كه شوێن به شوێن قوڵكه‌كان پڕخوێ‌و
دره‌وشاو له هه‌تاو له‌وانا ده‌كه‌وتنه به‌ر چاو. بستێك قه‌راخی لمی نه‌بوو. له
سه‌ر گابه‌رده‌كان پشت له هه‌تاو دانیشتم. كه‌وشه‌كانم داكه‌ند‌و چوومه نێو زه‌ریاوه.
ئاو شیله‌و گه‌رم بوو. ده‌سته‌كانم پڕ كرد‌و سه‌ر‌و چاوم پێ ته‌ڕ كرد. له‌و كاته‌دا
بوو، كه ئه‌وان له به‌رزاییه‌كی كه‌مه‌وه له لای راسته‌وه بۆ لامان ته‌قه‌یان
كرد. ئه‌وان رێك ته‌مایه‌ری ئه‌م كاته بوون. من‌و براتیتساس خۆمان دا به زه‌ویدا
به‌ڵام نیكیتاس بێ جووڵه بوو. ئه‌ڵێی شتێكی نه‌بیستبوو گولله‌كان فوواره‌ی
چووكه‌یان له زه‌ریا به‌رزه‌وه ده‌كرد‌و به ویزه‌یه‌كی پڕ قین بێده‌نگ ئه‌بوون.
براتیتساس به قه‌ڵه‌مبازێك نیكیتاسی بۆ لای خۆی كێشا‌و ناچاری كرد په‌نا بگرێ.
له شوێنێكدا بووین كه زۆر نه‌مانده‌توانی جوابی گولله‌كانیان بده‌ینه‌وه.
جارێكی‌تر چووینه‌وه خه‌نه‌كه‌كه. به‌ڵام زۆری پێ‌نه‌چوو كه له‌وێیش په‌لاماریان
داین. تیربارێك ئه‌وێی نیشانه گرتبوو‌و گابه‌ردێك نه‌بوو په‌نامان بدا. له‌و كاته‌دا
براتیتساس نارنجه‌كێكی هاوێشت‌و به دوایدا ئێمه به‌لای چه‌پی خه‌نه‌كه‌كه‌دا
سه‌ركه‌وتین. هێنده به په‌له بووم ده‌رفه‌تم نه‌هێنابوو كه كه‌وشه‌كانم هه‌ڵگرم‌و
هه‌ستم ده‌كرد ژێر قاچه‌كانم زامار ئه‌بێ. نیكیتاس برینێكی به ده‌سته‌وه هه‌بوو
كه خوێنی لێ ده‌چۆڕا، شه‌و داهات‌و خۆمان له‌و دۆخه ده‌رباز كرد. له ته‌واوی
ساته‌كانی شه‌ودا ده‌نگی كڵپه‌ی ئاگرمان ده‌بیست. به‌ربه‌یانی خه‌به‌ر بوومه‌وه،
قاچه‌كانم ئه‌سووتا. ئاخره‌كه‌ی له ته‌نیشت چه‌ن دارمێوێكدا ئاومان دۆزییه‌وه .
گابه‌ردێكی داپۆشراو له قه‌وزه‌یش له‌وێدا بوو. ئاو، دڵۆپ دڵۆپ، له قڵشێكه‌وه
ئه‌چۆڕی. براتیتساس قوم قوومه‌كه‌ی گرته ژێر ئاوه‌كه تاكوو پڕبێت. له‌و كاته‌دا
ئێمه قه‌وزه‌كانمان هه‌ڵ‌ئه‌كه‌ند‌و لێومان پێ ته‌ڕده‌كرد.
له چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دا كه قوم قومه‌كه پڕ بێت له ژێر گابه‌رده‌كانا
راكشابووین. ئه‌مانزانی كه ئه‌م هاوینه قڕمان دێ. له به‌رامبه‌رماندا،
دارمێوه‌كان‌و دارهه‌نجیره‌كان به جوانییه‌ك ده‌گه‌یشتن كه جێگای بڕوا نه‌بوو.
براتیتساس هه‌ستا‌و بۆ لای قوم قومه‌كه چوو. ئه‌وه‌ڵ ئه‌وی به نیكیتاس‌و من دا
خۆیشی خواردیه‌وه.
ئیتر كارێك بۆمان نه‌مابوو جگه له‌وه‌كه‌به پشتا راكشین‌و ده‌سته‌كانمان‌و
قاچه‌كانمان له به‌رامبه‌ر ئاسمانا درێژ كه‌ینه‌وه. له به‌رامبه‌رمان رێگه
پێچی ئه‌خوارد. دوای شكانه‌وه‌ی رێگا دیتمان كه ئاوێ بریقه‌ی دێ. بۆ لای
هه‌ڵمه‌تمان برد. براتیتساس به‌ر له ئێمه پێی گه‌یشت. چۆكی دادا، ده‌ستی كرد
به ئاوه‌كه‌دا‌و به جێ‌دا چه‌قی بوو چاڵاوێك بوو به‌ڵام تێكه‌ڵاو به نه‌وت.
نیكیتاس تێكۆشا لێی بخواته‌وه كه چی بۆنی گه‌نی ئه‌و ئه‌هاته لووتی‌و ئه‌و
به قۆزه قۆز تفی ده‌كرده‌وه. هه‌ستا‌و به‌و هه‌سته‌وه كه ئاگادارمانن له
ده‌وروبه‌ری روانی. پێم وابێ هه‌ر له‌و كاته‌دا بوو كه سووكنایی‌یه‌كی گه‌وره
پێك هات. به‌له‌ز رێگه‌كه‌مان درێژه پێدا. چاڵاوێكی تر، چاڵاوی سێهه‌م‌و چاڵاوی
چواره‌ممان دیت. هه‌موویان تێكه‌ڵاو به نه‌وت‌و ئاسمانی مردوو له‌واندا
ده‌رده‌كه‌وت. رێگه‌كه‌مان گۆڕی‌و به گاڵكێ چووینه سه‌ر‌و گه‌یشتین به
تاڤگه‌یه‌كی بچووك كه لێڵ بوو. تا جێگایه‌ك كه ئاو ساف‌و روون ده‌بوه‌وه
چووینه پێش‌و له په‌نای بنه‌گیایه‌كی زه‌لكاویدا دانیشتین. براتیتساس به
شێنه‌یی دانه‌وی كه ئاو بخواته‌وه. به‌ر له‌وه‌ی لێوی به ئاو بگا ده‌نگی
گولله‌یه‌ك به‌رزه‌وه بوو: سه‌ری ئه‌و به وشكی كه‌وته ژێر‌و بێ جووڵه‌ما. ئاو
بۆ ساتێك سوور بوو‌و زوو وه‌ك خۆی لێهاته‌وه. نیكیتاس بێ‌ئه‌وه‌ی به رووی
خۆیدا بێنێ، بێ‌ئه‌وه‌ی ببزوێ وتی: دانه‌وه. كه لێم روانی زیادی كرد: بڕۆ
تۆ كاتت هه‌یه. به چه‌كه‌وه خۆم له نێو كۆمه‌ڵێك نه‌مامدا تلاند. له دووره‌وه
نیكیتاسم بینی كه هه‌ستا، وه‌ك ئه‌وه‌ی بیر بكاته‌وه، دیسانه‌وه دانیشت.
لووله‌ی چه‌كه‌كه‌ی له ژێر چه‌ناكه‌یدا دانا‌و ته‌قه‌ی كرد. ته‌واوی
گولله‌كانی چه‌كه‌كه‌ی ده‌رباز بوون. سه‌ریم ده‌دی كه بۆ سه‌ره‌وه ئه‌په‌ڕی‌و
له كۆتاییدا به لایه‌كدا كه‌وت‌و من ئیتر شتێكم نه‌دی. كوێركوێرانه تا جاده‌كه
چوومه پێش چه‌كه‌كه‌م فڕێ‌دا‌و ده‌سته‌كانم هه‌ڵهێنا، له ناوه‌ڕاستی جاده‌كه
راوه‌ستام. چاوه‌ڕێ بووم كه بێن‌و به‌دیلم بگرن یان گولله‌یه‌ك له مێشكم بده‌ن.
سه‌رم، وشك‌و خاڵی، ئه‌سووتا. ماوه‌یه‌كی زۆر چاوه‌ڕێ مامه‌وه. هیچ كه‌س
نه‌ده‌هات. بێ ئاكام، له نێوه‌ڕاست جاده‌كه‌دا كه‌وتمه‌ڕێ. جه‌سته‌م به
ته‌واوی دێشا، وه‌ك ئه‌وه وابوو توێخیان هه‌ڵكه‌ندبێ‌و به تێڵایه‌كی ئاسن
لێمیان دابێ. له پێچی ریگاكه، له نزیك كانییه‌ك كه كه‌مێ له خوارتر
هه‌ڵكه‌وتبوو، كچێك دانیشتبوو، دوو سێ بزن له ده‌وروبه‌ری بوون. داوێنی
هه‌ڵدابوه‌وه‌و له هه‌تاودا له رانی ئه‌ڕوانی. هه‌ر كه منی دی داوێنه‌كه‌ی
به‌ردایه‌وه‌و به ترسه‌وه هه‌ستا. لێی نزیك بوومه‌وه‌و ئیزنم لێی خواست كه
ئاو بخۆمه‌وه. ئه‌و وڵامی نه‌دایه‌وه. له سه‌ر كانییه‌كه ژیامه‌وه‌و تا ئه‌و
جێگایه دڵم ده‌یخواست ئاوم خوارده‌وه. پاشان نێوی گونده‌كه‌م لێ‌پرسی: كچه‌كه
وتی: ئوریا،و بزنه‌كانی خسته پێش‌و دوور كه‌وته‌وه. ته‌نیا له‌سه‌ر به‌ردێك
كه ئه‌و دانیشتبوو مامه‌وه. نزیك بوو له پێ كه‌وم، له‌وانه بوو دست بكه‌م
به‌گریان. له ناكاو گوندییه چه‌كداره‌كان گه‌یشتن‌و قۆڵبه‌ستیان كردم‌و به‌م
جۆره گه‌یشتمه كۆتایی چیرۆكی پارتیزانه‌كان. |