|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ر ::. |
|
تیاتری ئاتێن له سه‌رده‌می ئاتێنی دێموكراتیكدا | |
16-10-1386
فاتیح ساڵحی
لووتكه‌ی گه‌شه‌سه‌ندن‌و په‌ره‌سه‌ندنی تیاتر له یووناندا، له به‌رهه‌مه‌كانی
نووسه‌رانی تراژیك‌نووسی سه‌ده‌ی 5ی پێش زایین‌دا وه‌ك ئاشیل‌و سوفۆكۆل به‌رچاو
ده‌كه‌وێ. داهێنه‌ریی ئاشیل له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می پێكهاتنی حكوومه‌تی
دێموكراتیكی ئاتێن پێوه‌ندیی بووه. ئه‌م حكوومه‌ته له سه‌رده‌مانی شه‌ڕه‌كانی
ئێران‌و یوونان له ساڵه‌كانی 449 ـ 500ی پێش له زایین پێك هات، كه بۆ سیاسه‌ته‌كانی
ده‌وڵه‌تی یوونان لایه‌نی رزگاریبه‌خشی بوو. ئاشیل له "ئه‌لفسین" له نزیكی
ئاتێندا له‌دایك بوو. به‌ناوبانگه كه ئاشیل وه‌ك فه‌رمانده‌ری سوپای یونان له
شه‌ڕه‌كانی مارافۆن‌و سالامیس به‌شداریی كردوه. ئه‌و هه‌روه‌ك بینه‌رێك |
 | |
شه‌ڕی سالامیسی له
تراژێدیای "ئێرانییه‌كان" گێڕاوه‌ته‌وه. ئاشیل ماوه‌یه‌ك پێش له مردنی رۆیشت بۆ
سیسیل‌و هه‌ر له‌وێدا كۆتایی به ژیانی هات. ئاشیل نزیك به 80 تراژێدیا‌و درامای
نووسیوه كه ئێستاكه ته‌نیا 7 تراژێدیای به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو له‌به‌ر ده‌ستدایه.
له به‌رهه‌مه‌كانی دیكه‌ی ئاشیل ته‌نیا به‌شگه‌لێكی چووكه به‌جێ‌ماون. ئاشیل
له نێو تراژێدیاكانیدا هونه‌رپیشه‌ی دووهه‌می زیاد كرد‌و به‌م شێوه دیالۆگی
دروست كرد‌و رێگه‌ی بۆ لێكدانه‌وه‌و تاوتوێ‌كردنی تراژێدی خۆش كرد. هه‌روه‌ها
كاریگه‌ریی نمایش‌و پیشاندانی تیاتری له‌سه‌ر بینه‌ر زیاد كرد‌و ئه‌مه‌ش به‌ڕاستی
وه‌رچه‌رخانێكی راسته‌قینه بوو له تیاتردا. به‌ناوبانگترین تراژێدیه‌كانی ئاشیل
بریتین له: 1ـ ئێرانییه‌كان (472 پ. ز)، له‌م نمایشه‌دا سه‌ركه‌وتنی یوونانییه‌كان
به‌سه‌ر ئێرانییه‌كاندا ستایش ده‌كرێ‌و رۆحی دایه گه‌وره‌ی خه‌شایار شا
بانگهێشتی دادگای ئاتێن ده‌كرێ‌و ده‌كه‌وێته به‌ر پرسیار‌و ره‌خنه.
2ـ پرۆمێته له زه‌نجیره‌دا، ئه‌م به‌رهه‌مه نمایشییه به‌ناوبانگترین تراژێدیای
ئاشیل نووسه‌ری به‌ناوبانگی سه‌ده‌كانی پێش زایینه كه ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێ،
یه‌كێك له به‌هێزترین‌و پڕنێوه‌ڕۆكترین تراژێدیه‌كانی جیهانی نمایشه، له‌م
نمایشه‌دا "پرۆمێته" به ئازایه‌تی‌و بوێری ئاگر له خودایان ده‌ڕفێنێ‌و پێشكه‌شی
ده‌كا به خه‌ڵك، هه‌ربۆیه له لایه‌ن خودایانه‌وه سزا ده‌درێ‌و له كێوێكی
ناوچه‌ی قه‌فقازدا به زنجیره‌وه ده‌به‌سترێته‌وه به زه‌وین‌و هه‌ر رۆژ داڵێك
دێ‌و جه‌رگی ده‌خوا‌و ده‌ڕوا. شه‌وانه‌ش هه‌مدیس جه‌رگی دورست ده‌بێته‌وه‌و
دووباره داڵێك دێ‌و جه‌رگی له‌ت‌و كوت ده‌كا‌و ده‌یخوا‌و چیرۆكی ئه‌م نمایشه
هه‌روا به‌رده‌وامه تا ئه‌وه‌ی كه هێركوول له دایك ده‌بێ‌و رزگاری ده‌كا.
3ـ ئۆرێست (458 پ. ز)، ئه‌م به‌رهه‌مه نمایشیه‌ی ئاشیل كه به تریلۆژی ده‌ژمێردرێ،
به‌ڵگه‌ی مامۆستابوونی ئاشیل له نمایشنامه‌نووسیدایه. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌و
نمایشنامانه‌ی كه پێش له زایین نووسراون، چونكه ئێستاكه شێوازه‌كانی
نمایشنامه‌نووسین زۆر له یه‌كدی جیاوازن‌و به هه‌موو شێوه‌یه‌كیش تیۆریزه كراون،
به‌ڵام به هه‌ر شێوه ئاشیل وه‌ك بنه‌مای نمایشنامه‌نووسی جیهان له ئاڤراندنی
تریلۆژی ئۆرێستدا به جوانی پیشانی ده‌دا كه تا چ راده‌یه‌ك مامۆستایه.
تریلۆژی به‌رهه‌مێكی نمایشییه كه له 3 تراژێدی پێك دێ. داهێنان‌و ئاڤراندنه‌كانی
ئاشیل كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنی به‌رهه‌مه دراماتیكیه‌كانی
جیهان داناوه.
دوای ئاشیل، سوفۆكۆل له ساڵه‌كانی 486 ـ 406 پێش زایین هاته نێو پانتایی
تیاتره‌وه‌و رێگه‌ی ئاشیلی درێژه‌ی پێ‌دا، ئه‌ڵبه‌ت له‌م رێگایه‌دا داهێنان‌و
نوێگه‌ریی خۆشی سه‌پاند به‌سه‌ر ره‌وتی تراژیدیا‌و نمایشنامه‌نووسین‌دا. سوفۆكۆل
به زیادكردنی ئه‌كته‌ری سێهه‌م به تیاتری توانی به‌ستێن و پانتای تیاتری
زانستی بخولقێنێ. له نێوان 120 به‌رهه‌می نمایشی سوفۆكۆڵ ته‌نیا 7 به‌رهه‌می
ئێستا بوونیان هه‌یه. له به‌رهه‌مه‌كانی سوفۆكۆلدا تایبه‌تمه‌ندیگه‌لێكی نوێ
به‌رچاو ده‌كه‌ون، ئه‌گه‌ر له به‌رهه‌مه‌كانی ئاشیلدا خودایان رۆڵی سه‌ره‌كییان
ده‌بینی، به پێچه‌وانه له به‌رهه‌مه‌كانی سوفۆكۆڵدا خه‌ڵك رۆڵی سه‌ره‌كییان
ده‌گێڕا، هه‌ر به‌م هۆیه‌یه كه به سوفۆكۆڵ ده‌ڵێن، تراژێدیای ناچار كرد له
ئاسمانه‌وه بێته سه‌ر زه‌وین. گه‌رچی له به‌رهه‌مه‌كانی سوفۆكۆڵدا خودایان
دیار نین، به‌ڵام هێشتا زۆر به‌توانان‌و هه‌روه‌ك خودایانی ئاشیل ده‌توانن خه‌ڵك
ته‌فر‌و توونا بكه‌ن، به‌ڵام سوفۆكۆڵ زیاتر خه‌باتی مرۆڤ بۆ وه‌دیهاتنی مافه‌كانی
ده‌خاته به‌رچاو.
به‌ناوبانگترین به‌رهه‌مه‌كانی سوفۆكۆڵ بریتین له: ئانتیگۆنه، شائۆدیپ، ئۆدیپ‌و
كۆلۆنووس. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |