|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ر ::. |
|
دره‌وشانه‌وه (به‌شی یه‌كه‌م) | |
16-10-1386
سادق هیدایه‌ت
و: هه‌رمان
هه‌وا بڕه‌بڕه تاریك ده‌بوو، "هاسمیك" لێواری كڵاوه‌كه‌ی تا سه‌ر برۆكانی
هێنابووه خوارێ، |
 | |
به‌رۆكی پاڵتۆ ماشی‌ره‌نگه‌كه‌ی
به‌خۆیه‌وه نووساندبوو و به هه‌نگاوگه‌لێكی كورت به‌ڵام گرژ بۆ لای ماڵه‌وه ده‌چوو.
كه‌چی به راده‌یه‌ك مێشكی سه‌رقاڵ بوو كه ئاگاداری ده‌وروبه‌ری خۆی نه‌بوو،
ته‌نانه‌ت ئه‌و كزه سه‌رمای هه‌ست نه‌ده‌كرد كه كه‌ش و هه‌وای له‌خۆ گرتبوو. له‌به‌ر
چراكه‌دا برۆگه‌لی باریك، چاوانی دروشت و تێ‌بڕیو و لێوه‌باریكه‌كانی له‌نێوان
رۆخساری ره‌نگپه‌ڕیودا جۆرێك دووری‌و تێڕامانی تێدا دیار بوو.
"هاسمیك" سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه عاشقی "سوورێن" بوو، هه‌ستی ئه‌ركناسی‌و پێ‌به‌ندبوون
به به‌ڵێنییه‌ك كه دابووی ئه‌وی ئێجگار ئازار ده‌دا. ئه‌و هه‌واڵه شوومه‌ی
مێرده‌كه‌ی پێی‌دابوو كه شه‌وی سێ‌شه‌ممه له‌ماڵی هێوره‌ی ده‌عوه‌ت كراون، گشت
نه‌خشه‌كانی به‌یه‌كدادا! چونكه هاسمیك ناچار بوو له وه‌عدێك كه به سوورێنی
دابوو چاوپۆشی بكا. گه‌رچی به هیچ له‌ونێك نه‌یده‌ویست كه سوورێن ته‌مایه‌ر جێ
بێڵێ كه‌چی به‌دوه‌عدی پێ خرابتر بووـ رووداوێك كه قه‌ت بۆی نه‌هاتبوو پێش.
بۆیه لای خۆی وای داده‌نا هه‌ركات نه‌چێته ژوانگه‌و یان پێشتر سوورێن ئاگاداره
نه‌كاته‌وه، نه‌ته‌نیا تاوانه‌كه‌ی لێبووردن هه‌ڵناگرێ به‌ڵكوو به‌جۆرێك كه‌سایه‌تیی
خۆی ورد ده‌بێ. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه ئه‌مڕۆ له به‌یانییه‌وه تا ئێستا خه‌ریكی
هه‌ڵاتن به‌شوێن سوورێندا بوو! كه‌چی له هیچ شوێنێك به ئاكام نه‌گه‌یشتبوو. جگه
له‌مه‌ش ئه‌مه شتێك نه‌بوو كه بۆ هه‌ركه‌سێكی ده‌رببڕێ یان به‌هۆی كه‌سێكه‌وه
بۆ ئه‌وی بنووسێ‌و په‌یامێكی بۆ بنێرێ، ته‌نانه‌ت رووشی نه‌بوو ئه‌م بابه‌ته
له‌لای دۆستی گیانیی خۆی "سیرانووش" باس بكا كه به‌بۆنه‌ی ئه‌وه‌وه له‌گه‌ڵ
سوورێن ناسیاوی په‌یدا كردبوو. گه‌ره‌كی بوو وا نیشان بدا كه به هه‌ڵكه‌وت له‌گه‌ڵ
سوورێن چاویان به‌یه‌ك كه‌وتووه، جا لێبوردن بخوازێ‌و باسه‌كه بێژێ. به‌و پێیه
ئه‌مشه‌و سوورێن بۆ كافه‌ی "كنسر" شوێنی شه‌وانه‌ی خۆیشی نه‌ده‌چوو. چۆن ئه‌مشه‌و
بۆ فێربوونی ویۆلۆن ده‌چووه لای واسیلیچی ویۆلۆنیستی كافه‌ی كنسر له هه‌موو
جێگه‌یه‌ك دامابوو. گه‌ره‌كی بوو به هه‌ر له‌ونێك بووه سوورێن له‌نزیك میوانخانه‌ی
واسیلیچ بدۆزێته‌وه‌و ئه‌م بابه‌ته‌ی پێ بێژێ هه‌تا لانی‌كه‌م له‌لای خۆی شه‌رمه‌زار
نه‌بێ، پێبه‌ندی خۆی به سوورێن بسه‌لمێنێ ـ چونكه ئه‌م ئاشنابوونه تاقه
رووداوێكی نامۆ‌و خۆش له ژیانی یه‌كده‌ستی هاسمیك ده‌هاته ئه‌ژمار. دێته یادی
چه‌ند ساڵ پێش به پێداگری یه‌كێ له هه‌ڤاڵانی چووه لای فاڵگرێك كه له‌رووی
قاوه‌وه فاڵی ده‌گرته‌وه. به‌وی وتبوو كه ده‌وره‌یه‌كی ئه‌وینداری له ژیانی
ئه‌ودا له‌گه‌ڵ لاوێكی باریكه‌له‌ی كه‌ڵه‌گه‌ت و رۆخسار جوان رووده‌دات. ئه‌و
رۆژه هاسمیك باوه‌ڕی به قسه‌ی ژنه فاڵگركه نه‌كرد، رواڵه‌ته‌ن بێزاری نیشان
دا. كه‌چی له‌بن دڵییه‌وه شاد بوو. له‌وانه‌بوو پێشگۆیی ئه‌و ژنه له ئاكامدا
ئه‌وی هاندابێ كه ئه‌وینی بۆ سوورێن ده‌ربڕێ چونكه ئه‌م پێشهاته‌ی به‌هۆی
چاره‌نووسی خۆی ده‌زانێ. هه‌نووكه به‌هیچ جۆرێك گه‌ره‌كی نه‌بوو ئه‌م ده‌رفه‌ته
له‌ده‌ست بدا. چونكه شووه‌كه‌ی به‌و سه‌ره كه‌چه‌ڵه‌وه، سكی شۆڕه‌وه‌و ریشی
زبری كه له‌رۆژدا جارێك ئه‌یتاشی‌و وه‌ك سه‌گی پاسووتا به‌شوێن پووڵدا هه‌ڵده‌هات
و ئه‌سكه‌ناسه ره‌نگینه‌كانی له‌سه‌ریه‌ك كۆده‌كرده‌وه، قه‌ت نه‌یده‌توانی ئاره‌زووكانی
ئه‌و بێنێته‌دی، به‌خته‌وه‌رانه شووه‌كه‌ی له‌مه‌ڕ هاسمیك دڵنیاییه‌كی ته‌واوی
هه‌بوو، یان ئه‌سڵه‌ن گرینگی پێ نه‌ده‌دا ـ چونكه ئه‌و ژنی هێنابوو مینای كه‌لوپه‌لی
ماڵ، بۆ جۆرێك ئه‌رخه‌یان بوون له ژیانێكی رێك‌وپێك و ئارام و دابینبوونی ئاشپه‌زخانه،
جۆرێك له‌به‌رچاو گرتن بۆ رۆژی پیری‌و ده‌ربازبوون له ته‌نیایی بوو. هه‌تا له
كۆمه‌ڵگادا بنوێنێ خاوه‌ن مافه. ته‌نیا ده‌یویست مرۆڤێكی جێگه‌ی باوه‌ڕ به
كاره‌كانی نێوماڵدا رابگات و به‌س. هیچ گرینگی به هاتوچووه‌كانی هاسمیك نه‌ده‌دا.
گیرام كه هاسمیكی ده‌خسته ژێر چاودێری، ئه‌و هه‌رده‌م ده‌یتوانی بیانوویه‌ك
بهێنێته‌وه، به‌ڵام له‌ژێر باری بانگهێشتی هێوه‌ری به‌هیچ جۆرێك نه‌یده‌توانی
شانه چۆڵ بكا‌و له‌لایه‌كی دیكه‌وه گه‌ره‌كی نه‌بوو له‌گه‌ڵ سوورێن به‌دقه‌ولی
كردبێت یان به سانایی ئه‌و له‌ده‌ست بدا. هێشتا به ته‌واوبوونی وانه‌ی سوورێن
سێ‌چاره‌كی مابوو. له‌م رووه‌وه هاسمیك كاتی ئه‌وه‌ی بوو بچێته‌وه بۆ ماڵ...
خۆی رێك‌وپێك بكا‌و پاشان بڕواته به‌ر میوانخانه‌ی واسیلیچ كه نزیك ماڵی ئه‌و
بوو و بۆ هاتنه‌ده‌ری سوورێن ته‌مایه‌ر بێ. هاسمیك كه هه‌روا له‌بیری‌دا نووقم
بوو له‌دڵی خۆیدا نه‌خشه‌ی ده‌كێشا. ده‌نگی بۆقی ئۆتۆمبێلێك هاسمیكی شڵه‌ژاند.
بۆ لای پیاده‌روه‌كه چوو، له‌به‌رده‌م مه‌یكه‌ده‌یه‌كی پله‌نزمدا كه بۆنی كه‌له‌رمی
لێوه ده‌هاته‌ده‌ر و كۆمه‌ڵێك له‌سه‌ر مێزی بێلیارد به هاتوهاواره‌وه خه‌ریكی
كایه بوون، له‌ناكاو له‌نێو كۆمه‌ڵه‌كه‌دا تێگه‌یشت و دیتی واسیلیچ مامۆستای
سوورێن مه‌ست و بێ‌ئاگا به قژی ئاڵۆزه‌وه، رۆخساری ره‌نگپه‌ڕیو و شانه داكه‌وتووه‌كانی
له‌كاتێكدا كه كاوێری ویۆلۆنه‌كه‌ی له‌ژێر باخه‌ڵ نابوو له مه‌یكه‌ده‌كه ده‌هاته‌ده‌ر.
هاسمیك له كاتژمێری مه‌چه‌كی روانی، شه‌ش و بیست خوله‌ك بوو. له‌خۆی پرسی: له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی كه له‌كاتی وانه‌ی سوورێن تێپه‌ڕیوه، چۆن ده‌بێ مامۆستاكه‌ی ئه‌و
هێشتا نه‌چووبێته‌وه بۆ ماڵ؟ كه‌چی زوو تێگه‌یشت كه له‌خۆڕا سه‌یر ماوه‌و له‌وانه‌یه
شاگرده‌كه‌شی له‌حاڵی ئه‌و تێگه‌یشتنی هه‌بێ. هاته یادی كه شه‌وێكی تریش
واسیلیچی هه‌ر به‌و شێوه‌یه دیبوو، كه هه‌ر له‌و مه‌یخانه‌یه مه‌ست و شه‌نگ
هاتبووه‌ده‌ر و بۆ یه‌كێك له‌و ژنانه‌ی كۆڵانی "بۆڕن" رۆیشت و شتێكی پێ‌وت. ئه‌و
ژنه به رۆخسارێكی تی‌ف تیفه‌كراوی ره‌نگڕێژی‌كراوه‌وه، گه‌ڕایه‌وه‌و وتی: "بڕۆ
ونبه! داناڕزێی؟ قوڕ به‌سه‌ره‌ت، خۆ تۆ پیاو نیت. هه‌ر ئه‌و جاره‌ش كه هاتم له‌سه‌رت
زیاد بوو! مرۆڤ بچێته لای سه‌گ باشتره..." دوایی به‌ده‌نگی رووشاوه‌وه پێكه‌نی.
له‌وكاته‌دا واسیلیچ به قیافه‌ی ترساوه‌وه له شه‌رمدا گه‌ڕایه‌وه‌و هاسمیكی له‌نزیك
خۆی دیت. له‌ژێر چاوه‌وه نیگایه‌كی لێ‌كرد و وه‌ك ئه‌وه‌ی تاوانێكی لێ روودابێ،
هه‌نگاوه‌كانی گرژ كرد و له‌نێو تاریكی‌دا تێپه‌ڕی. چونكه ئه‌و مشته‌ری هه‌ر شه‌وی
خۆی هاسمیكی ئه‌ناسی كه له كافه‌ی كنسر بۆ هه‌ر پارچه مۆسیقایه‌كی چه‌پڵه‌ی
زۆری لێده‌داو به پێكه‌نینێكی به‌ئه‌ده‌بانه‌وه سه‌ری خۆی به‌نیشانه‌ی سوپاس
بۆلای داده‌نه‌واند. له‌وانه‌یه له‌م بابه‌ته‌وه شه‌رمی كردبێت! هه‌ر له‌و شه‌وه‌دا
هاسمیك سووڕ ما كه ئه‌م پیاوه كاتێك له كافه ویۆلۆنی لێده‌داو به هه‌ستی خه‌ڵكی
یاری ده‌كردو ئه‌یتوانی شێوه‌گه‌لی جۆراوجۆر له له‌رینه‌وه‌ی ئارشه‌ی
سێحراویی خۆی له‌سه‌ر سیمی ویۆلۆن به‌رهه‌م بێنێت و گوێگرانی له دونیاگه‌لێكی
نه‌ناسیاو و ئه‌فسووناویدا بگه‌ڕێنێ، چۆن ده‌كرا پێویستییه‌كانی خه‌ڵكێكی ئاسایی
هه‌بێت؟ بۆیه كاتێ كه واسیلیچ به‌و شێوه جیدییه‌و پێكه‌نینه‌وه ویۆلۆنی ده‌گرته‌ده‌ست،
له‌پێش چاوی هاسمیك وه‌ك نیوه‌خوایه‌ك بوو. به‌ڵام دوای رووداوی ئه‌و شه‌وه بێ
ئه‌وه‌ی بایه‌خی واسیلیچ له‌لای هاسمیك كه‌م بێت، ته‌نیا راده‌یه‌ك له به‌دبه‌ختی‌و
سه‌رگه‌ردانیی ئه‌و تێگه‌یشت و زانی هه‌موو ئه‌و خۆشیانه‌ی وا بۆ خه‌ڵكی ئاسایی
ره‌وا بوو، بۆ كه‌سێك كه دونیاگه‌لێكی جۆراوجۆری بینیوه‌و به درێژایی ته‌مه‌نی
خه‌ڵكی شاد كردووه ده‌ستی نه‌ده‌دا.
ئه‌و تێده‌كۆشا له پاشماوه‌ی خۆشیی خه‌ڵك چێژێكی ناڕوون بۆخۆی بدۆزێته‌وه. ئه‌و
شه‌وه له هاسمیكدا جۆرێك هه‌ستی نادیاری به‌زه‌یی‌و پێ‌زانین بۆ ئه‌م كه‌سه وه‌یلانه
پێكهاتبوو. پیاوێك كه ئه‌وه‌نده به هه‌ست و تینه‌وه "چارداش"ی له كافه‌دا
لێده‌دا، ئێژی گه‌ره‌كی بوو گشت به‌دبه‌ختییه‌كانی‌و سه‌رهه‌ڵگرتنه‌كانی خۆی به‌وێنه‌ی
ناڵه‌یه‌كی سۆزدارانه له‌سه‌ر سیمی ویۆلۆنه‌كه‌ی ده‌ربكێشێ‌و بۆ ساتێك ئازاره‌كانی
خۆی له‌بیر بكا، كه‌چی هه‌ركه ده‌ركه‌ی كاوێری ویۆلۆنه‌كه‌ی داده‌خست ده‌بووه
بوونه‌وه‌رێكی به‌دبه‌خت، مرۆڤێكی بێچاره‌و له پله‌ی نیوه‌خودایی ده‌كه‌وته
گێژاوی زه‌بوونی‌و بێهێزییه‌وه! ئێژی ویۆلۆن ببوه هۆی به‌دبه‌ختی ئه‌و،
كاوێری ره‌شی، چه‌شنی داره‌مه‌یتی گشت هزره‌كان و هه‌سته‌كانی خۆی بۆ هه‌ر مه‌یخانه‌و
دووكانی پیاڵه‌فرۆشییه‌ك له‌گه‌ڵ خۆیدا ئه‌برد! گه‌لۆ بۆ ئه‌م پیاوه له‌خۆدارزیوه
چ گرینگییه‌كی بوو كه دێر یان زوو بڕواته‌وه بۆ ماڵه‌وه؟ گه‌لۆ له كه‌سێك كه
هه‌ر ژنێكی له‌سه‌ر رێی خۆی ده‌دیت و خوڵكی ده‌كرد، چ چاوه‌ڕوانییه‌ك ده‌بوا
بكرێ؟ هاسمیك چاوی له هه‌نگاوگه‌لی كراوه‌و نه‌ترسانه‌ی واسیلیچ ده‌كرد و تێده‌كۆشا
چه‌ند گه‌زێك له‌گه‌ڵ ئه‌ودا مه‌ودای ببێ. جگه‌له‌وه هیوادار بوو كه سوورێن له‌به‌ر
میوانخانه‌ی ئه‌ودا ببینێ، له‌وانه‌بوو كه‌سێك بدۆزێته‌وه كه باسی خۆی به‌و
بێژێ، واسیلیچ له دوو كۆڵان تێپه‌ڕی‌و سووڕی خوارد و گه‌یشته به‌ر ماڵه‌كه‌ی.
هاسمیك ناهۆمێد بوو بۆ ئه‌وه‌ی سوورێنی له‌سه‌ر رێگه یان له‌به‌ر میوانخانه‌ی
واسیلیچدا نه‌دی. لای خۆی تێفكراو گوتی: پێده‌چێ ئه‌و له داڵان یان له هۆده‌كه
ته‌مایه‌ری مامۆستاكه‌ی بێت.... |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |