|
په‌راوێزنشینه‌كانی شار په‌رێشان
بكات.
له‌نێوان ئه‌م هه‌راو
هوریاو قه‌رباڵغیه‌دا، له ئازاری قامچی پیاوێكی دێهاتیدا، كه‌رێك به خێرایی
له شه‌قامدا غاری ده‌كرد. هێشتا نه‌گه‌یشتبووه لێواری پیاڕه‌وی شه‌قامه‌كه‌دا،
كه جه‌نتڵمه‌نێكی خۆش جلوبه‌رگ، ده‌سكێشی له‌ده‌ست به پێڵاوی بۆیاخ كرا‌و،
فوینباخێكی بێ‌ره‌حم و كوت و شه‌ڵوارێكی مۆدی رۆژ، له‌به‌رامبه‌ر ئاژه‌ڵه‌كه‌دا
سه‌ری كرنۆش نه‌واند، كڵاوه‌كه‌ی له‌سه‌ری هه‌ڵگرت و گوتی: "ساڵی نوێ پیرۆز
بێ"و دواتر به ره‌زامه‌ندی سه‌یری هاوڕێكانی كرد تا ره‌زامه‌ندیان ببینێ.
ئاژه‌ڵ، ئه‌م ژووكێره خۆش جلوبه‌رگه‌ی نه‌دی‌و له‌خۆبایی بۆلای ئه‌ركێك كه
بانگی ده‌كرد، به غار ده‌رچوو.
ئه‌م نادانیه به‌شكۆیه، بۆ من كه له‌پڕا تووڕه‌بونێكی بێ‌هۆ، ئازاری ئه‌دام،
شتێك جگه له ره‌وانێكی پته‌وی ناسكی فه‌رانسی نه‌بوو. |