|
16-10-1386
لوقمان عه‌بدولازاده
زۆرن ئه‌و ئه‌ستێره گه‌شانه‌ی كه له ئاسمانی چاند‌و هونه‌ری كورده‌واری‌دا
راده‌خوشن، به‌ڵام ناو‌و یاد‌و به‌رهه‌مه‌كانیان له دڵی نه‌ته‌وه‌كه‌یاندا، گه‌شاوه‌یه.
"سه‌بری بۆتانی" ساڵی 1925ی زایینی له باكووری كوردستان پێی نایه گۆڕه‌پانی
ژیانه‌وه. هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا پاش چه‌ند ساڵ خوێندنی ئایینی‌و سه‌ره‌تایی،
به هۆی بێ‌ده‌ره‌تانی‌و ده‌ربه‌ده‌ری به ناچاری له خوێندن دابڕا‌و زێده‌كه‌ی
به‌جێهێشت.
سه‌بری بۆتانی پاش
ئاواره بوونی زۆر له پارچه‌كانی كوردستان‌و هه‌ژاری‌و چه‌رمه‌سه‌ریه‌كی زۆر سه‌ره‌نجام
له ده‌ره‌وه‌ی وڵات گیرساوه‌ته‌وه.
ساڵی 1998ی زایینی له وڵاتی نۆروێژ كۆچی دوای كرد‌و له گۆڕستانێكی شاری "ئۆسلۆ"،
دوور له خاك‌و نیشتمان به خاك سپێردراوه.
به‌شێكی هه‌ره زۆری ژیانی شاعێر‌و نووسه‌ری گه‌له‌كه‌مان "سه‌بری بۆتانی" له
تاراوگه‌و خه‌بات‌و تێكۆشان دا بووه. ناوبراو له‌مه‌ڕ ژیان‌و چاره‌نووسی خۆی ده‌ڵێ:
ئه‌گه‌ر خۆشی ژیان له پاره‌و ماڵ‌و ژن‌و ماشین‌و سه‌یران‌و مه‌یخانه‌و... دابێ،
نه‌مدیوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خۆشیی ژیان له تێكۆشان‌و به‌رخۆدان‌و نیشتمانپه‌روه‌ریدا
بێ كه‌س له خۆم به‌خته‌وه‌رتر نابینم.
سه‌بری بۆتانی له شوێنێكی دیكه‌دا ده‌ڵێ: له هه‌موو شتێك به‌داختر ئه‌وه‌یه
كه مرۆڤێك كه نه‌ته‌وه‌كه‌ی ژێرده‌ست بێ‌و له حاڵی خه‌بات‌و تێكۆشاندا بێ،
له ئامانج‌و رێبازی ئه‌و خه‌باته لابدا، یان ده‌ستی لێ بشواته‌وه‌و ...هتد.
سه‌بری بۆتانی له مه‌یدانی شێعر‌و ئه‌ده‌بیاتی شۆڕشگێڕی‌و ئه‌ڤینداریدا گه‌لێ
به‌توانا بووه‌و، جێ‌په‌نجه‌ی له ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا به جوانی دیاره.
هه‌ردوو دیوانه‌كه‌ی "دڵستان"و "شین‌و شادی" سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستیانه‌ن.
بۆ نموونه له هه‌ڵبه‌ستێك دا به‌و جۆره باس له جێنایه‌تی نا مرۆڤانه‌ی
دوژمنانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌كا:
ئه‌و دزانن چه‌ند‌و چه‌ند به‌ردان دنێ
له خۆ پانا ئورووپایی را ته‌قاندن چه‌پ‌و راست
له زیندانێن ته‌نگ‌و تاری ئه‌و دزانن
چه‌ند‌و چاوان خه‌ڵك رزاندن چه‌پ‌و راست
ژ ڤارێن باب‌و باپیران زار‌و زێخ
ب دارێ زۆرێ بژكاندن چه‌پ‌و راست
ئه‌و هه‌موو ده‌رد‌و خه‌م‌و زۆر‌و سته‌م
دوژمنا ل مه باراندن چه‌پ‌و راست
به‌و شێوه‌یه سه‌بری بۆتانی به هه‌ڵبه‌سته شۆڕشگێڕانه‌كانی، له‌و سه‌نگه‌ره‌دا
پشكداری خه‌بات‌و به‌رخۆدانیی نه‌ته‌وه‌كه‌ی ده‌كا‌و ده‌گه‌ڵ به‌رزی‌و نزمی ته‌ڤگه‌ری
گه‌له‌كه‌یدا دێت‌و ده‌ڕوات‌و، نموونه‌یه‌ك له ئه‌ده‌بیاتی شۆڕشگێڕانه‌ی كوردی
به زمانێكی پاراو‌و ساده ده‌خوڵقێنێ.
كارێ مه كوردا ئه‌وه
خه‌بات‌و كه‌یف‌و شه‌ڕه
شڤانۆ لێخه، لێخه
ده‌ردێ دلان ده‌رێخه
كچ‌و كوڕ ئه‌ڤیندارن
گۆڤه‌ندێ خۆه‌ش هلێخه
گازیا ته ژ دڵ تێ
ژ كوڤانێن ب كوڵ تێ
به‌كۆ مه‌كۆ دێ چكن
پشتی ره‌شێ ره‌وشه‌ن تێ
ئه‌گه‌رچی سه‌بری بۆتانی به جه‌سته له نێو ئاسمانی شێعر‌و ئه‌ده‌بی كوردیدا
نیه، به‌ڵام به‌رهه‌م‌و هه‌ست‌و هه‌ڵبه‌سته شۆڕشگێڕانه‌كانی وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی
گه‌شاوه، له ئاسمانی شینی ئه‌ده‌ب‌و هونه‌ری شۆڕشگێڕی گه‌له‌كه‌ماندا ده‌دره‌وشێته‌وه.
له ده‌یه‌مین ساڵی كۆچی دوای ئه‌و هه‌ڵبه‌سڤانه‌دا، سه‌ری كڕنۆش داده‌نه‌وێنن
بۆ مه‌زاری پیرۆزی ئه‌و شاعێره مه‌زنه‌ی گه‌له‌كه‌مان. |