فارسی       Kurdî

ده‌سپێک    هه‌واڵ   سیاسی   ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ر   هزر   مافی‌مرۆڤ    کۆمه‌ڵایه‌تی   به‌ڵگه‌نامه‌کان    سکرتێری‌گشتی    په‌رتووک    پێوه‌ندی

رێبه‌رانی شه‌هید

پێشه‌وا قازی‌

دوكتور قاسملوو

دوكتور شه‌ره‌فکه‌ندی

 

ژماره‌ی نوێی كوردستان

ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران

 

ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان

پاشكۆی كوردستان

 

سایته‌کانی دیکه

:: ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تیی حیزب له ده‌ره‌وه

:: كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ ئێرانی‌ فیدرال

:: سایتی سکرتێری گشتیی حیزب

:: سایتی یه‌كیه‌تیی ژنان

:: سایتی ته‌له‌فزیۆنی‌ تیشك (TISHK TV)

::  یه‌كیه‌تیی‌ خوێندكارانی‌ دێموكرات

:: سایتی یه‌کیه‌تیی لاوان

:: ئاژانسی هه‌واڵنێری كوردستان مێدیا

.:: ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ر ::.

 

هونه‌ری‌ تیاتر له‌ سه‌رده‌می‌ كۆماری‌ كوردستاندا

 

01-11-1386

?: فاتیح ساڵحی
تیاتر هونه‌رێكی‌ شارستانییه‌ كه‌ بوونی‌ له‌ هه‌ر شوێنێكدا نیشانه‌ی‌ پێشكه‌وتوویی‌‌و شارستانیه‌ته‌. ئه‌م پێناسه‌ش وای‌ كردووه‌ كه‌ ئێستا له‌ رووی‌ ده‌قگه‌لی‌ نمایشیه‌وه‌ چوارچێوه‌ی‌ ژیانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، فه‌رهه‌نگی‌‌و سیاسی‌ هه‌ر ناوچه‌یه‌كی‌ جوگرافیایی‌ پێناسه‌ بكرێت. بۆ نموونه‌ له‌ رووی‌ به‌رهه‌مه‌كانی‌ مولیێره‌وه‌ ده‌توانین به‌ پێناسه‌یه‌ك له‌ ژیانی‌ خه‌ڵكی‌ فه‌رانسه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا بگه‌ین.

 هه‌ر بۆیه‌ هونه‌ری‌ تیاتر به‌ درێژایی‌ مێژوو خاوه‌ن به‌ها‌و بایه‌خێكی‌ ئێگجار زۆر بووه‌‌و

 ئێستاشی‌ له‌گه‌ڵدا بێت وه‌ك زیندووترین هونه‌ری‌ مرۆیی‌ جێگایه‌كی‌ باڵای‌ له‌ فه‌رهه‌نگی‌ جیهانیدا هه‌یه‌. له‌م پێوه‌ندییه‌دا هه‌ندێك له‌ ده‌وڵه‌تان له‌ تیاتر وه‌ك ئامرازی‌ په‌روه‌رده‌‌و راهێنانی‌ كۆمه‌ڵگای‌ خۆیان كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه‌‌و به‌ ئاكامگه‌لێكی‌ ئه‌رێنی‌‌و به‌رچاو گه‌یشتوون. چونكوو تیاتر وزه‌‌و توانای‌ گۆڕانی‌ ئێجگار زۆره‌‌و به‌ هۆی‌ ئه‌ویكه‌ زۆر به‌ ئاسانی‌ ده‌كرێت له‌ به‌رچاو جه‌ماوه‌ردا نیشان بدرێت، چه‌مكه‌كان به‌ خێرایی‌ ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ نێو چین‌و توێژه‌ جۆراوجۆره‌كانی‌ كۆمه‌ڵگا. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌م پرسه‌ زیاتر له‌و وڵاتانه‌دا به‌رچاو ده‌كه‌وێ‌ كه‌ پێكهاته‌ی‌ كۆمه‌ڵگاكه‌یان، پێكهاته‌یه‌كی‌ سونه‌تییه‌، چونكوو له‌ وڵاته‌ مۆدێڕن‌و پێشكه‌وتووكاندا به‌ هۆی‌ بوونی‌ تێكنۆلۆژیای‌ راگه‌یاندن ره‌نگه‌ تیاتر نه‌توانێ‌ به‌و جۆره‌ی‌ كه‌ هێمامان بۆكرد كاریگه‌ر‌و شوێندانه‌ر بێ. به‌ڵام هه‌نووكه‌ش سه‌ره‌ڕای‌ زانست‌و تێكنۆلۆژیای‌ مۆدێڕن‌و سه‌رده‌م به‌ هۆی‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ بزووتنه‌وه‌ ئاوانگارده‌كانی‌ هونه‌ری‌ تیاتر، ئه‌م هونه‌ره‌ مرۆییه‌ له‌ نێو خه‌ڵكدا بڕه‌وی‌ هه‌یه‌. به‌م پێیه‌ش به‌جوانی‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ بووژانه‌وه‌ی‌ تیاتر له‌ سه‌رده‌می‌ كۆماری‌ كوردستاندا له‌ 62 ساڵ له‌مه‌وپێش تا چ راده‌یه‌ك گرنگی‌‌و بایه‌خی‌ بووه‌. له‌و كاتانه‌دا كه‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناڤین له‌گه‌ڵ شه‌ڕی‌ جیهانی‌ دووهه‌م‌و دواكه‌وتوویی‌ به‌ره‌وڕوو بوو له‌ كۆماری‌ كوردستاندا، تیاتر به‌ زمانی‌ كوردی‌ پیشان ده‌درێت كه‌ له‌ خۆیدا نیشانه‌ی‌ پێشكه‌وتوو بوونی‌ ئه‌و سیستمه‌ بووه‌ كه‌ كۆماری‌ كوردستان دایمه‌زراندووه‌. جگه‌ له‌مانه‌ش وێده‌چێ‌ كاربه‌ده‌ستانی‌ كۆمار به‌ جوانی‌ كاریگه‌ریی‌‌و رۆڵی‌ هونه‌ری‌ تیاتریان هه‌ست كردبێ‌ كه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئاوه‌ها بایه‌خی‌ پێ‌ ده‌درێت. ئه‌مه‌ش له‌ خۆیدا خاڵێكی‌ به‌رچاو‌و ئه‌رێنییه‌ بۆ پێناسه‌ كردنی‌ كۆماری‌ كوردستان. له‌ هه‌ل‌ومه‌رجێكدا كه‌ زۆربه‌ی‌ گه‌لانی‌ ئێران‌و به‌تایبه‌ت نه‌ته‌وه‌یی‌ كورد به‌ هۆی‌ سیستمی‌ زاڵ‌و سته‌می‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌ له‌ بواری‌ په‌روه‌رده‌ییه‌وه‌ له‌ چاو ناوه‌ندی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ ئێراندا به‌ ناوچه‌یه‌كی‌ دواكه‌وتوو ئه‌هاته‌ ئه‌ژمار، كۆماری‌ كوردستان سه‌لماندی‌ كه‌ ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد، بتوانێ‌ كاروباری‌ خۆی‌ به‌ڕێوه‌ ببات بێ‌ گومان زۆر به‌ خێرایی‌ هه‌موو ئه‌و كه‌ند‌و كۆسپانه‌ی‌ كه‌ له‌ به‌رده‌م به‌ر‌وپێشچوونی‌ كۆمه‌ڵگای‌ كوردستاندا هه‌ن، لاده‌چن‌و رێگه‌ بۆ به‌ره‌وپێشچوون‌و مۆدێڕن بوونی‌ كۆمه‌ڵگای‌ كوردی‌ خۆش ده‌بێ‌. بۆ سه‌لماندنی‌ ئه‌م بابه‌ته‌ش جگه‌ له‌ هه‌موو ئه‌و كاره‌ ئه‌رێنیانه‌ كه‌ له‌ سه‌رده‌می‌ كۆماره‌ جوانه‌مه‌رگه‌كه‌ی‌ كوردستاندا به‌رَێوه‌براون هه‌مدیس هێما ده‌كه‌ین بۆ بووژانه‌وه‌ی‌ تیاتر‌و سینه‌ما له‌ كوردستاندا وه‌ك بناغه‌ی‌ شارستانیه‌ت‌و به‌ره‌وپێشچوونی‌ فه‌رهه‌نگی‌ كۆمه‌ڵگا.
له‌ كاتێكدا تیاتر له‌ مه‌هاباددا دێته‌ سه‌ر سه‌كۆی‌ نمایش كه‌ هونه‌ری‌ تیاتر له‌ وڵاتی‌ ئێراندا جگه‌ له‌ شاره‌كانی‌ تاران‌و ئیسفه‌هان شتێكی‌ نامۆ بوو. ئه‌مه‌ش پیشانده‌ری‌ ئه‌و راستیه‌یه‌ كه‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد له‌ بنه‌ڕه‌تدا خاوه‌ن مێژینه‌‌و شارستانیه‌تێكی‌ كۆن بووه‌، به‌ڵام به‌ هۆی‌ سه‌ركوت‌و چه‌وسانه‌وه‌ی‌ له‌ لایه‌ن حكوومه‌ته‌ ناوه‌ندییه‌كانه‌وه‌ نه‌یتوانیوه‌ له‌ جیهانی‌ ئه‌مڕۆدا به‌ باشترین شێوه‌ی‌ سه‌رده‌م خۆی‌ پێناسه‌ بكات، ئه‌گینا بۆ به‌نه‌ته‌وه‌ بوون‌و بۆ سه‌روه‌ریی‌ خاك‌و جوگرافیای‌ خۆی‌ هیچ كه‌م‌و كووڕییه‌كی‌ له‌ چاو گه‌لانی‌ دیكه‌ی‌ جیهان نیه‌. ئه‌گینا كێ‌ ده‌توانێ‌ بیر بكاته‌وه‌ كه‌ هه‌لومه‌رجێكی‌ وه‌ك ساڵانی‌ 1945 ـ 1946 له‌ كوردستاندا هونه‌ری‌ تیاتر بێت به‌ ئامرازی‌ راگه‌یاندن‌و په‌روه‌رده‌‌و راهێنانی‌ كۆمه‌ڵگای‌ كوردستان. هه‌رچه‌ند ئه‌م رێكه‌وته‌ له‌ چاو مێژووی‌ تیاتر له‌ جیهاندا به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك جێگه‌ی‌ به‌راوردكردن نیه‌، به‌ڵام هه‌روه‌ك پێشتریش هێمامان بۆكرد به‌ له‌به‌رچاوگرتنی‌ سته‌می‌ زاڵ به‌ سه‌ر گه‌لانی‌ ئێراندا به‌ درێژایی‌ ته‌مه‌نی‌ حكوومه‌ته‌ ناوه‌ندییه‌كان، به‌ڕاستی‌ جێگه‌ی‌ شانازییه‌. بۆیه‌ ئێستاشی‌ له‌گه‌ڵدابێت نمایشی‌ "دایكی‌ نیشتمان" وه‌ك یه‌كه‌مین ده‌سكه‌وتی‌ هونه‌ری‌‌و فه‌رهه‌نگی‌ كۆماری‌ كوردستان شیاوی‌ باس‌و سه‌ره‌نجه‌... .

 

.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان ئی‌مه‌یل بکه‌ن::.

 

ئی‌مه‌یلی خۆتان :  

 

ئی‌مه‌یلی هاوڕێکه‌تان  

 

 

ده‌سپێک | هه‌واڵ |  سیاسی |  ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ر |  هزر | مافی‌مرۆڤ |  کۆمه‌ڵایه‌تی |  به‌ڵگه‌نامه‌کان |  سکرتێری‌گشتی |  په‌رتووک |  پێوه‌ندی

دابین‌كردنی‌ مافه‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌یه‌کانی گه‌لی‌ كورد له‌ چوارچێوه‌ی ئێرانێکی دێموكراتیكی‌ فیدراڵی‌ دا

  یه‌کشه‌ممه، ۱۷‌ی خه‌رمانانی ۱۳۸۷ی هه‌تاوی