|
په‌نجه‌ره‌كه‌و تێكۆشا
كه له پشت پارچه‌ی به‌ر په‌نجه‌ره‌كه‌وه نێو هۆده‌كه‌ی ببینێ. به‌ڵام
تێكۆشانی ئه‌و بێهووده بوو.
گوێی شل كرد ده‌نگی
قسه‌یش نه‌ده‌بیسترا لای خۆی ئاوای دانا: "ویه‌لۆنیست ئه‌شێ له‌سه‌ر كاتژمێری
حه‌وت له كافه‌دا بێ، بۆیه سوورێنیش ناچاره له‌گه‌ڵیدا بێته ده‌ره‌وه ـ به‌م
شێوه باشتره كه بۆ ماڵ چمه‌وه‌و تی‌ف تیفه‌ی خۆم بێ كه‌م‌و كوڕی بكه‌م‌و بگه‌ڕێمه".
هاسمیك به په‌له بۆ لای ماڵه‌وه رۆیشت‌و یه‌كڕاست چووه ژووی خه‌وتن. چراكه‌ی
هه‌ڵكرد، گۆراوی هه‌ورێشمی پشت گوڵی له‌پێ كرد. بریقه‌ی خسته نینۆكه‌كانی ده‌ستی،
بۆنی له سینگی‌دا، تۆزی له رووخساریدا‌و لێوی سوور كرد. كه چاوی له ئاوێنه
كرد به هۆی به‌كارهێنانی بۆنی هیلی‌یووترۆپ جۆرێك سه‌رگێژه‌ی تووش ببوو، یه‌خه‌ی
پاڵتۆكه‌ی له‌سه‌ر جانتاكه‌وه له خۆی پێچاو كڵاوه‌كه‌ی به جوانی له‌سه‌ر ناو
چه‌ن خوله‌كێك له رووبه‌ڕوو‌و له لاشانه‌وه له ئاوێنه‌دا چاوی له خۆی كرد‌و
به پێكه‌نینێكی ره‌زامه‌نه‌دانه دڵخۆشانه له ده‌ركه‌وه چووه‌ده‌ر. كه‌چی وه‌ك
ئه‌وه‌ی باسێكی بیركه‌وتبێته‌وه، دیسان گه‌ڕایه‌وه‌و به خزمه‌تكاری راسپارد،
هه‌ركات شووه‌كه‌ی هات به‌و بێژێت كه خانم، بۆ دیتنی یه‌كێ له هاوڕێیانی
هاوقوتابیانی خۆی رۆیشتووه. ده خوله‌كێك به حه‌وت مابوو، هاسمیك شڵه‌ژاو چووه‌ده‌ر.
كه گه‌یشته كۆڵانی مه‌یخانه‌ی واسیلیچ چرای په‌نجه‌ره‌كه هێشتا رووناك بوو‌و
هه‌ركه چووه به‌ره‌و ده‌نگی ویه‌لۆن ده‌بیسترا، چه‌ن كه‌ڕه‌ت به درێژای
كۆڵاندا به شێنه‌یی پیاسه‌ی كرد.
جه‌سته‌ی هه‌ر رێبوارێكی كه ئه‌دی له ترسی ئه‌وه‌ی به ناسیاوێك بگا دڵی
داده‌كه‌وت‌و خۆی له پشت دارێك‌و یان له كۆڵانێكی ته‌نگ‌و تاریك كه له‌و ده‌ورووبه‌ره‌دا
بوو حه‌شار ده‌دا. گه‌لۆ ئه‌گه‌ر له ناكاودا ناسیاوێكی پێده‌گه‌یشت، ئه‌یتوانی‌چی
پێ بێژێ؟ ئه‌م ژنانی گێره شێوه‌ێن رقههڵگرتووی زمان شڕانه وا به‌و چاوانی
پڕ پرسیاره‌وه له درزی ده‌ركه، له پشت ده‌لاقه‌ی خۆیان گوێ قوڵاخن‌و ته‌مایه‌رن
رووی كه‌سێك ره‌شكه‌ن ـ ئه‌م هه‌موو خه‌ڵكه به‌و جنسه كه له دنیادا ده‌رده‌كه‌ون‌و
ته‌نیا له سه‌رلێشێواوی‌و به‌دبه‌ختی خه‌ڵكانی‌تر چێژ نه‌به‌ن. گه‌لۆ هاوساكه‌ی
خۆی شووشێك له‌پشت یه‌رده‌ی نه‌دیتبوو كه هه‌موو شه‌وێ له كافه‌دا له‌واسیلیچ
چاو داده‌گرێ. ئه‌گه‌ر ئه‌و لێره‌و له‌م دۆخه‌دا ئه‌یدی كه له‌به‌ر ماڵی
واسیلیچدا پیاسه ده‌كا چ ئابڕوو و چوونێك ئه‌بێ! ئابڕووی به ته‌واوی به بادا
ده‌دا‌و له‌م كاته‌دا هه‌ستی كرد كه لێدانی دڵی توندتر بووه. جه‌سته‌ی پیاوێك
له میوانخانه كه ده‌ركه‌وت. هاسمیك نه‌ترسانه به هه‌نگاوگه‌لی به‌په‌له‌وه
لێی نزیك بووه‌وه كه‌چی كه‌سێكی غه‌ریبه بوو. له‌م كاته‌دا حه‌زی زانین‌و بێ
تاقه‌تیێكی پتری هه‌بوو. جۆرێك هه‌ستی نوێی له خۆ‌یا دۆزییه‌وه. له هه‌مان
كاتدا له‌و خه‌ڵكه‌ی كه تێده‌په‌ڕیت ئه‌ترسا‌و ئازاری له سه‌رلێشێواویدا ئه‌كێشا،
جۆرێك چێژی راسته‌قینه‌ی ئه‌برد. له‌وانه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه بێت كه چاوه‌ڕێی
سوورێن بوو؟ كه‌وتبووه بیری یه‌كێ له‌و رۆمانانه‌ی كه خوێندبوویه‌وه. له‌م
رۆمانه‌ی پڕ گێرو كێشه‌و شوێن روودا‌و كه‌وتنانه بوو، له‌م كاته‌دا هه‌ستی كرد
بوه‌ته ئه‌كته‌ری رۆمانه‌كه. تا ئێستا ئه‌و تامی ته‌مایه‌ربوون، دڵه‌ڕاوكێ‌و
ده‌ستبازی به دزییه‌وه نه‌چێژتبوو. هه‌ر له‌و كاته‌وه كه چاووگوێی كرابووه‌وه
كردبوویانه ده‌ستگیرانی ئه‌م پیاوه ـ به‌ڵام شووه‌كه‌ی له ورده‌كارییه‌كانی
خۆشه‌ویستی زۆر نه‌ده‌زانی ـ هه‌نووكه ئه‌و خۆی به كچه منداڵ‌و ئه‌كته‌ری ئه‌فسووناوی‌و
باوه‌ڕ نه‌كراو ده‌هاته به‌رچاو. ده‌نگی ویه‌لۆن تاوێك ئه‌پچڕا‌و دیسانه‌وه ده‌ستی
پێده‌كرده‌وه، قه‌یرێك وه‌رگه‌ڕانی بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ دووپات كرده‌وه،
به جۆرێك كه هاسمیك له بیستنی زیاتر تووڕه ده‌بوو و له‌وێ نه‌ده‌ما. چ كارێكی
نه‌زانانه‌یه كه نۆتێك سه‌دجار دووپات كه‌نه‌وه! كه‌چی هه‌ركه گومانی ده‌برد
له‌وانه‌یه سوورێن بێت دڵه‌ِراوكێی داده‌به‌زی. گه‌لۆ سوورێن ویه‌ڵۆنه‌كه‌ی له
ژێر چناكه‌یدا دانابوو و به‌و قامكه درێژانه‌ی به تووڕه‌ییه‌وه ئارشه‌ی له‌سه‌ر
سیمه‌كه خشاند؟
گه‌لۆ چاوه‌كانیشی ده‌دره‌وشایه‌وه؟ گه‌لۆ به چ شێوه‌یه‌ك ویه‌لۆنه‌كه‌ی
راگرتبوو؟ بۆ پێشه‌وه نه‌وی ببوو یان وه‌ك په‌یكه‌ره ساف وه‌ستاوه؟ به‌ڵام ئه‌و
ده‌بوا ئاههنگگهلی خه‌فه‌تهێنه‌ر‌و ئه‌ویندارانه لێ‌بدا، نه ئه‌وه‌یكه هه‌ڵگه‌ڕاوێك
سه‌دجار دووپات كاته‌وه! گه‌لۆ تۆ بێژی هه‌ر ئه‌م قامكه درێژه تووڕانه به له‌شیدا
بساوێت؟ لێوه درووشته شه‌هوه‌تاوییه‌كانی له‌سه‌ر لێوه‌كانی بساوێت‌و له
دواییدا ئه‌و بوونه‌وه‌ره كه له به‌رچاوی هاسمیك پارچه‌یه‌ك كاره‌با بوو، جه‌سته‌ی
ئه‌وی له ئامێز بگرتایێ‌و هه‌زاران وشه‌گه‌لی ئه‌ویندارانه‌ی له‌بن گوێی‌دا
بچڕێنێ؟ هاسمیك لێوی خۆی گه‌ست‌و سه‌ری به بێقه‌رارییه‌وه راشه‌كان: حه‌وت‌و
ده خوله‌ك! ـ چۆن هێشتا وانه‌كه‌ی ته‌واو نه‌بووه؟ بۆچی واسیلیچ وه‌گه‌رد
كاروباریدا نه‌ده‌چوو كافه؟ پێده‌چوو ساعه‌تی نه‌بێ، به‌ڵام قه‌ت شتی وانه‌ده‌بوو.
كه‌چی بۆ ئه‌م پیاوه بێ‌ده‌ربایست‌و نه‌ترسه چ گرنگیێكی بوو كه بچێته كافه
یان نه‌چێت؟ له‌وانه‌بوو ئه‌سڵه‌ن ده‌ستی له‌كار هه‌ڵگرتبێ. سه‌یری ده‌ورووبه‌ری
خۆی كرد، له ده‌لاقه‌ی دیوی واسیلیچ نزیك بووه‌وه؟ وای بۆ چوو، كه سێبه‌ری
كه‌سێكی له نێو دیوه‌كه‌دا لێكدایه‌وه، كه‌چی ئه‌م سێبه‌ره زۆر نادیار بوو! به‌جوانی
گوێی‌دا ـ نا. ده‌نگێك نه‌ده‌بیسترا، له‌وانه‌بوو بیه‌وێ بێته ده‌رێ، خۆی كێشایه‌وه،
پارێزی ئه‌و له خۆڕا نه‌بوو، چون ده‌نگی ویه‌لۆن سه‌رله‌نوێ به‌رزبوو. ده‌نگی
بڕگه بڕگه‌و ناڕێك ئه‌ویش ده‌نگی مه‌قامێكی تێروته‌سه‌ل كه به گوێی ناسیاو
بوو ئه‌هات. گه‌لۆ سوورێن بوو ویه‌لۆنی لێده‌دا یان مامۆستاكه‌ی بوو؟ ئاخۆ نه‌هاتبوو؟
بۆچی نه‌هاتبوو؟ له‌وانه‌یه ناساغ بێت یان رووداوێك رووی دابێ؟ خۆزگه كه‌سێكی
ده‌دۆزییه‌وه كه بیتوانیایێ به بیانوویه‌ك بڕوات سه‌یرێكی نێو دیوه‌كه بكات‌و
هه‌واڵێكی بۆ بێنێت. بۆچی خۆی نه‌ده‌یتوانی ئه‌م كاره بكات؟ گه‌لۆ له ته‌مایه‌ربوون
له كۆڵاندا باشتر نه‌بوو؟ هاسمیك به پارێزه‌وه له ده‌ركه‌ی میوانخانه‌كه
نزیكه‌وه بوو، داڵانێكی دووری تاریك ده‌بینرا‌و له درزی ده‌ركه‌ی دیوی
واسیلیچ كه باش كپ نه‌بوو، هێڵێكی ئه‌ستوونی له‌سه‌ره‌وه بۆ خوار رووناك بوو.
ئه‌گه‌ر بیتوانیبا به دزییه‌وه چاوێكی له دیوه‌كه بكردبا، لانیكه‌م دڵنیا ده‌بوو!
له‌م كاته‌دا ده‌نگی قاچێك له حه‌وشی میوانخانه‌كه‌وه ده‌بیسترا. دیسانه‌وه خۆی
كێشایه‌وه. له ده‌ورووبه‌ری رووانی كه‌سێك نه‌ده‌بینرا. له‌به‌ر چراكه له
كاتژمێره‌كه‌ی روانی ـ یانی چی؟ حه‌وت‌و بیست خوله‌ك ـ چ خوله‌كگه‌لێكی دوور و
درێژ! ئه‌و تا ئێستا نه‌یده‌توانی به‌م گومان‌و دڵه‌ڕاوكێیه‌ی ده‌خوله‌كێكی‌تر،
نیو سه‌عاتی دیكه تاقه‌ت بێنێ؟ گیرام كه سوورێن له‌گه‌ڵ مامۆستاكه‌ی ده‌هاته
ده‌ره‌وه؟ له‌وانه بوو پێكه‌وه بڕۆن. ئه‌و له كوێوه ئه‌یتوانی لوان نزیك بێته‌و‌و
باسی خۆی بكا؟ به‌م شێوه گشت زه‌حمه‌ته‌كانی به بادا ده‌دران. هێزێكی قه‌ویتر
له‌و ویست‌و پاراستنی ئابڕوو‌و گشت ئه‌و داهۆڵانه‌ی كه جڤاك له ده‌وری ئه‌ودا
سازی كردبوو، هاسمیكی نارده نێو داڵانی میوانخانه‌كه. به هه‌نگاوگه‌لێكی
ژماره‌و به شێنه‌یی كه بۆ خۆی گومانی نه‌ده‌كرد چووبێته نێو داڵانه‌كه.
ویستی له كونی جێ كلیله‌كه‌وه بڕوانێ، كه‌چی كلیل له ده‌ره‌وه به ده‌ركه‌وه
بوو و له درزی ده‌ركه‌وه گوێی‌دا ویه‌لۆنیان رێك له به‌رده‌ركه لێده‌دا، شكێكی
بۆ نه‌مایه‌وه كه ژه‌نیاری ویه‌لۆن سووڕێنه، چونكه ئاهه‌نگێكی دووپات كردنه‌وه‌ی
نفره‌ت بوو؟ گیرام كه ده‌ركه‌شیی ده‌كرده‌وه‌و واسیلیچی ئه‌دیی، دیسان به مه‌به‌ستی
گه‌یشتبوو. له به‌ر ئه‌وه‌ی به هه‌ڵه هاتووه داوای لێبوردنی ئه‌كرد‌و له‌گه‌ڵ
سوورێن ئه‌هاته ده‌ره‌وه ـ ئه‌سڵه‌ن واسیلیچ كه مه‌ست بوو جموجووڵی قورس‌و بێ‌ئیراده‌یی
بوو ئاگاداری ئه‌و نه‌ده‌بوو، ئه‌ویش به‌و هه‌موو ده‌نگ‌و هه‌رای سازه‌وه!
هاسمیك به هه‌موو تینێك كه له ویستی خۆیدا بووی تا ده‌ركه‌كه‌ی بڕێ پاڵ پێوه‌نا.
ده‌ركه وه‌ك بێژی بۆ قه‌یرێك له سه‌ر پاشنه‌كه‌ی به‌ندبووبێ له خۆیه‌وه خزی‌و
تا نیوه‌كرایه‌وه، هاسمیك واسیلیچی له‌به‌رامبه‌ر خۆیدا دی كه به رووخسارێكی
ئاڵۆزه‌وه نیگای له چاوه‌كانی بڕیبوو به راده‌یه‌ك ئه‌م رووداوه سه‌یر بوو كه
هاسمیك هۆی كاره‌كه‌ی خۆی له‌بیر چوو. له‌سه‌ر جێ‌دا وشك هه‌ڵات‌و ئه‌ژنۆكانی له‌به‌ر
ترسی زۆر كه‌وتنه له‌رزین چون نه ڕێی پاشی بوو نه رێی پێش ـ واسیلیچ ئاهه‌نگه‌كه‌ی
بڕی، چه‌ن چركه‌یه‌ك له چاوه‌كانی یه‌كتریان روانی. نیگاگه‌لێكی تایبه‌تی
بوون. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و نیگاگه‌له‌ی وا له كافه‌دا واسیلیچ به دزییه‌وه لێی ده‌كرد‌و
هاسمیك هه‌رده‌م وایده‌زانی به رێكه‌وت بووه، له‌م كاته‌دا مانایه‌كی تایبه‌تی
به خۆیه‌وه گرتبوو. واسیلیچ به پارێزه‌وه‌و ویه‌لۆنه‌كه‌ی له‌سه‌ر ته‌ختی خه‌و
دانا‌و بۆ هاسمیك كڕنۆشی برد... . |