|
01-11-1386
نیشتمانم ره‌نگینه ... به‌هه‌شتی
سه‌رزه‌وینه
ره‌نگی سووری گوڵاڵان... بۆی سوێسنه‌و هه‌ڵاڵان
له سایه‌ی پێشه‌وادا زۆر به ئازا‌و به مه‌ردی
ده‌ی پارێزن ئه‌و خاكه بێچوه شێرانی كوردی
هاژه‌ی ئاوی هه‌ڵدێران.. فێنك‌و شینكه‌ی زنوێران
سه‌رپاكی زه‌ویی‌و ئاوه... گه‌نمم گوڵه‌كه‌ی داوه
له سایه‌ی پێشه‌وادا زۆر به ئازا‌و به مه‌ردی
ده‌ی پارێزن ئه‌و خاكه بێچوه شێرانی كوردی
نه‌فتم ئاوی ژیانه ... له سیرت‌و كرماشانه
كانگام هه‌یه له زاخۆ ... هه‌روه‌ك نه‌وته‌كه‌ی شنۆ
له سایه‌ی پێشه‌وادا زۆر به ئازا‌و به مه‌ردی
ده‌ی پارێزن ئه‌و خاكه بێچوه شێرانی كوردی...
* ـ به‌شێك له‌و شێعره‌ی
مامۆستا هه‌ژار له سه‌رده‌می كۆماردا وه‌ك سروودی میللی كوردستان دایناوه‌و له
ژماره‌ی 13ی رۆژنامه‌ی كوردستان رێكه‌وتی 24ی رێبه‌ندانی 1324 چاپ‌و
بڵاوكرایه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی بوونی سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی "ئه‌ی ره‌قیب"،
له لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماره‌وه په‌سند نه‌كرا. |