|
07-11-1386
قادر ئه‌لیاسی
له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه گۆڕه‌پانی هونه‌ری كوردی بووه به بازاڕی شێخه‌ڵڵا‌و هه‌ر
كه‌س دێ‌و چه‌رداخی بێ مۆڵه‌تی خۆی تێدا هه‌ڵده‌دا، زۆر ئه‌سته‌مه بتوانی مه‌به‌ستی
خه‌یرخوازانه‌ی خۆت له‌و باره‌یه‌وه ده‌رببڕی.
ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیهه‌وێ به
كه‌ڵكوه‌رگرتن له ئه‌زموونی چوارده‌ور، ئاوڕێكی دڵسۆزانه له فه‌رهه‌نگ‌و تۆره‌ی
گه‌له‌كه‌مان بداته‌وه، ده‌ستبه‌جی به نه‌یار‌و كۆنه‌په‌رست‌و به‌رچاوته‌نگ
تاوانباری ده‌كه‌ن‌و ده‌یان ناو‌و ناتۆره‌ی دیكه‌ی ده‌ده‌نه پاڵ.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خه‌می پاراستنی هونه‌ری ره‌سه‌نی گه‌له‌كه‌مانیان له كۆڵ
ناوه، ته‌نیا به ده‌م ئازاری سته‌می نه‌ته‌وه فه‌رمانڕه‌واكانه‌وه ناتلێنه‌وه،
به‌ڵكوو هه‌ندێ جار زامی خنجه‌ری دزیی خۆماڵیی پتر ئازاریان ده‌دا.
ئه‌م ئازارانه كێشه‌ی نێوان دوو بۆچوونه. یه‌كه‌م ده‌خوازێ هونه‌ری كوردی له
گه‌ڵ پاراستنی ره‌سه‌نایه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی‌و راگرتنی پێوه‌ندیی به رابردوو،
ده‌رگای گۆڕان‌و به‌ره‌و پێشكه‌وتنی له ئێستا‌و داهاتوودا بۆ بڕه‌خسێنێ. ئه‌م
بۆچوونه، له به‌ر نه‌بوونی پشتیوانییه‌كی به‌هێز له لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی
كوردستانه‌وه جارێ نه‌بووه به هێزێكی به كرده‌وه‌و به شێوه‌یه‌كی پچڕپچڕ
هه‌نگاو ده‌نێ. بۆچوونی دووهه‌م كه هه‌م له ده‌سه‌ڵات نزیكه‌و هه‌م ناشاره‌زایه
له مۆسیقای كوردی، ده‌خوازێ به ناوی نوێخوازییه‌كی هاورده‌وه، گۆڕانێكی ئه‌وتۆ
له مۆسیقای كوردی‌دا بكا كه هه‌ردی به سه‌ر به‌ردیه‌وه نه‌هێڵێ. مامۆستایانی
بێگانه به هونه‌ری كوردی، به هێنانی میلۆدی بێگانه به تایبه‌ت عه‌ره‌بی‌و
توركی‌و سواركردنی شیعر‌و تێكستی كوردی له سه‌ر ئه‌و میلۆدییانه، وا نیشان ده‌ده‌ن
كه گوایه گۆڕان‌و نوێخوازییان له مووزیكی كوردی‌دا پێك هێناوه!
ئه‌گه‌ر چاوێك له كاناڵه توركی‌و عه‌ره‌بییه‌كان بكه‌ین، نموونه‌ی زۆری ئه‌و
گۆرانییانه به گوێ ده‌بیستین‌و له كلیپه‌كانیشدا به چاو ده‌بینین.
چی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م گۆڕان له مووزیكی كوردی دا پێك بێنین‌و هه‌م
ره‌سه‌نایه‌تیی ئه‌و سامانه نه‌ته‌وه‌یی یه بپارێزین؟
بۆ ئه‌نجامی ئه‌م كاره ده‌بێ ئاڵاهه‌ڵگرانی بۆچوونی یه‌كه‌م كه ده‌خوازن
هونه‌ری كوردی به شێوه‌یه‌ك له سه‌ره‌وه باسم كرد پێش بخه‌ن، له لایه‌ن
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه‌وه ده‌سه‌ڵاتیان له باری
ئابووری‌و یاساییه‌وه بدرێتێ. هاوكات‌و هاوته‌ریب له گه‌ڵ دانی ده‌سه‌ڵات به‌و
بیرمه‌ندانه، پێویسته وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، دوو هه‌نگاوی دیكه هه‌ڵ‌بگرێ:
1ـ كۆمه‌ڵێك فێرخوازی هونه‌ری مووزیك بنێرێ بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه تا بتوانن به
ده‌ستی پڕه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه وڵات‌و له داهاتوودا بناغه‌ی مووزیكی كوردی به
شێوه‌یه‌كی زانستییانه دابڕێژن. 2ـ سنوورێك بۆ به‌ره‌ڵایی ئه‌و گۆرانی‌و
میلۆدییانه دابنێ كه رۆژانه له ده‌نگ‌و ره‌نگه كوردییه‌كاندا بڵاو
ده‌بنه‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته‌كه‌م باشتر‌و روونتر به خوێنه‌ری ئازیز‌و ئه‌و كه‌س‌و
لایه‌نانه‌ی ئه‌م نووسراوه‌یه ده‌خوێننه‌وه، بفامێنم، پێویسته ئاماژه‌یه‌كی
هه‌رچه‌ند كورت به مۆسیقای ئێران له‌م سه‌د ساڵه‌ی دواییدا بكه‌م:
ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كتێبی دوو به‌رگیی " به‌سه‌رهاتی مۆسیقای ئێران" كه به
پێنووسی رووحوڵڵا خالقی نووسراوه، بخوێننه‌وه، له گه‌ڵ ژیان‌و كاری هونه‌ریی
چه‌ند كه‌سایه‌تیی هونه‌ری مووزیكی ئێرانی وه‌ك میرزاعه‌بدوڵڵا‌و حوسه‌ین
قولی فه‌راهانی، عه‌لی نه‌قی وه‌زیری‌و زۆری دیكه ئاشنا ده‌بن. له دوو توێی
ئه‌م كتێبه‌دا زۆر كێشه‌ی نێوان لایه‌نگرانی نوێخوازی، كلاسیكی، كۆنه‌په‌رستی‌و
...هتد تۆمار كراون.
ئه‌م كتێبه له سه‌رده‌می مه‌شرووته‌وه ( ساڵی1906) ده‌ست ده‌كا به
گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و رووداو‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه به سه‌ر مۆسیقای ئێران‌دا
هاتوون‌و له‌و سۆنگه‌یه‌دا، وێڕای ئاماژه به بۆچوونه دژه یه‌كه‌كانی
ئه‌وكاتی شاره‌زایانی مووزیكی ئه‌و وڵاته له‌و چاخه‌دا، زۆر به چاوێكی
كراوه‌و به گیانێكی ره‌خنه‌گرانه‌وه ده‌ست نیشانی خاڵه به هێز‌و
لاوازه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌كا. سه‌ره‌نجام دێته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه كه ئه‌و
مێژووه به هه‌موو رووداوه چاك‌و خراپه‌كانیه‌وه، مێژووی مۆسیقای ئێران
پێكدێنن‌و له گۆشه‌نیگای ئه‌و رووداوانه‌وه‌یه كه ئه‌وڕۆ ده‌توانن به مۆسیقای
ئێران‌و فه‌رهه‌نگ‌و تۆره‌ی خۆیان بنازن. با بزانین ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له‌و
سه‌رده‌مه‌دا هه‌ڵگیراون چ بوون‌و كێشه‌كان چۆن چاره‌سه‌ركراون!
برایانی فه‌راهانی (میرزاعه‌بدوڵڵا‌و حوسه‌ین قولی) ره‌دیف‌و ریزبه‌ندی
مۆسیقای ئێرانیان به شێوه‌ی ئه‌وڕۆیی دامه‌زراند‌و ناویان نا "ده‌زگاكانی
مۆسیقای ئێران". ئه‌م ده‌زگایانه بریتین له شوور، ماهوور، هومایون، سێگا،
چوارگا، نه‌وا‌و راستی پێنجگا. ئه‌م ده‌زگایانه‌ش چه‌ند ده‌زگای دیكه‌یان لـێ
جوێ ده‌بێته‌وه‌و دواتر هه‌ر ده‌زگایه‌ش چه‌ندین گۆشه‌ی هه‌یه كه باس كردنیان
لێره به پێویست نازانم. (ئێمه له كوردی‌دا به ده‌زگا ده‌ڵێین مقام).
له دوای گرد‌و كۆی برایانی فه‌راهانی، وتنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌زگا یان مقامانه
ده‌ستی پێكرد. سه‌ره‌تا له به‌ر ئه‌وه‌ی نۆت نووسییان نه‌زانیووه، فێرخواز
ده‌بوو ئه‌و ده‌زگایانه له یه‌كه‌م هه‌نگاو كه سه‌ره‌تا (پیش درێ‌مد)ی پێ
ده‌ڵێن تا یه‌ك یه‌كی ئه‌و گۆشه‌و په‌یژانه به مۆسیقا ئه‌زبه‌ر بكا‌و پاشان كه
له ده‌زگایه‌ك ته‌واو بوو، بچێته سه‌ر ده‌زگایه‌كی تر. ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و
زانسته شاره‌زان، ده‌زانن كه ده‌زگای شوور( به‌یات) 15 گۆشه‌ی هه‌یه. كه‌واته
فێرخواز ده‌بوو ئه‌و هه‌موو گۆشه‌یه له به‌ر بكا‌و به مۆسیقا بیژه‌نێ.
دوای ئه‌وه‌ی ناسره‌ددین شای قاجار ده‌چێته فه‌ره‌نگ‌و مۆسیقای ئه‌وی
ده‌بینێ، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و له مۆسیقای سوپاوه ده‌ست به گۆڕان ده‌كرێ. ئه‌م
گۆڕانه به هێنانی ئامێری رۆژاوایی‌و تێكه‌ڵكردنی له‌گه‌ڵ ئامێر‌و سازه
ئێرانییه‌كان دوای دانانی كلاسی مۆسیقی به مامۆستایی شاره‌زایانی مۆسیقی
خه‌ڵكی وڵاتانی ئورووپایی وه‌ك چێك، سلوڤاك‌و ئوتریش(نه‌مسا)، ده‌ستی پێكرد‌و
له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ستیان كرد به ناردنه ده‌ره‌وه‌ی فێرخوازی مۆسیقی كه
عه‌لی نه‌قی وه‌زیری(1979 ـ 1886) یه‌كێك له‌و كه‌سانه بوو. ئه‌م كابرا كه به
كولنێل عه‌لی نه‌قی وه‌زیری به ناوبانگه، له لایه‌ن سوپاوه نێردرایه
ده‌ره‌وه. ناوبراو دوای وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی به‌رزی مووزیك له وڵاتانی
فه‌ڕانسه‌و ئاڵمان‌دا، گه‌ڕایه‌وه ئێران‌و له ساڵی 1924دا به دانانی
قوتابخانه‌ی كلووبی مووزیك‌و پاشان به هه‌ڵگرتنی چه‌ندین هه‌نگاوی دیكه بۆ
پێش خستنی هونه‌ری مووزیكی ئێرانی تا 1946به‌رده‌وام بوو. له‌و قوتابخانه‌یه‌دا
سه‌دان كه‌س فێری مۆسیقای زانستی به شێوه‌ی نۆت بوون كه رووحوڵڵا خالقی
یه‌كێك له‌و فێرخوازانه بوو.
رووحوڵڵا، نووسه‌ری كتێبی "به‌سه‌رهاتی مۆسیقای ئێران" له دووتوێی ئه‌و
كتێبه‌دا، وێڕای باسی ئه‌و گۆڕانه، ئاماژه به سی قۆناغ ده‌كا كه بۆ ده‌رس
لێوه‌رگرتن ده‌بن.
قۆناغی یه‌كه‌م، سه‌رده‌می پێش برایانی فه‌راهانییه. قۆناغی دووهه‌م،
سه‌رده‌می فه‌راهانی‌و قۆناغی سێهه‌م ئه‌و چاخه‌یه كه عه‌لی نه‌قی وه‌زیری
وه‌ك ئاڵاهه‌ڵگری نوێخوازی له گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ئاماده نه‌بوون هیچ گۆڕانێك له
مۆسیقای ئێران‌دا بكرێ، كه‌وته مشت‌و مڕه‌وه. عه‌لی نه‌قی وه‌زیری، به هێنانی
ره‌دیف‌و په‌یژه‌و ده‌زگاكانی مۆسیقای ئێران كه به‌رهه‌می گردوكۆی برایانی
فه‌راهانی بوو، ره‌نگێكی زانستییانه‌ی‌دا به مۆسیقای ئێران‌و خستییه
چوارچێوه‌ی نۆت‌و له‌گه‌ڵ هێنانی ئامێره رۆژاوایی‌یه‌كان وه‌ك ڤیۆلۆن‌و
كونتراباس‌و چه‌لۆ‌و زۆری دیكه، هارمۆنییه‌كی نوێی پێك هێنا كه سازه
ئێرانییه‌كان وه‌ك تار‌و سه‌نتوور‌و زه‌رب‌و نای سه‌رچۆپیی‌كێش‌و باڵاده‌ست بن.
ئه‌و له گه‌ڵ لێشاوی ئه‌و ده‌می "تجددگرایی" (نوێخوازی)ی رووتدا ئه‌وه‌نده
دژایه‌تی ده‌كرد، هه‌ر به‌و راده‌یه‌ش ده‌كه‌وته شه‌ڕه‌وه له گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی
به بیانووی پاراستنی ره‌سه‌نایه‌تی، ده‌یانه‌ویست مۆسیقای ئێرانی له قاپیلكی
خۆیدا بمێنێته‌وه‌و گه‌شه نه‌كا.
عه‌لی نه‌قی وه‌زیری خاڵی سنووری نێوان مۆسیقای كۆن‌و نوێی ئێران بوو.
هه‌میشه به قوتابییه‌كانی ده‌گوت: ئێوه ده‌بێ له نوێخوازیدا ئه‌وه‌نده بچنه
پێش كه به كه‌ڵكوه‌رگرتن له مۆسیقای بێگانه، مۆسیقای خۆتان هه‌م ده‌وڵه‌مه‌ند
بكه‌ن‌و هه‌م پێشی بخه‌ن. ئه‌و پێشخستنه نابێ ره‌سه‌نایه‌تیی مووزیكی خۆمان
له‌بیر بكا. هه‌ر له‌و كاته‌شدا، به‌گژ لایه‌نگرانی قۆناغی یه‌كه‌مدا ده‌چۆوه‌و
ده‌یگوت: مۆسیقا، زمانێكی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌یه‌و له رێگای ئه‌و زمانه‌وه
پێویسته ئێمه له گه‌ڵ چوارده‌ور‌و دنیای پێشكه‌وتوودا بكه‌وینه دان‌و ستان.
رۆژاوا له كۆنی‌و ده‌وڵه‌مه‌ندیی مۆسیقای ئێمه ده‌دوێ، ئێمه‌ش ده‌بێ ئه‌و
گه‌نجینه هه‌ره‌كۆنه ده‌وڵه‌مه‌نده له گه‌ڵ پێشكه‌وتنی دنیای نوێ‌دا گرێ
بده‌ین‌و رێگای نوێخوازی‌و گه‌شه‌كردنی بۆ ته‌خت‌و هه‌موار بكه‌ین.
ئه‌وه‌ی له زمانی عه‌لی نه‌قی وه‌زیرییه‌وه نووسیومه، ده‌قی قسه‌كانی
ناوبراو نیه، به‌ڵكوو بیری ئه‌و بیرمه‌نده‌یه كه له دوو تۆی كتێبه‌كه‌ی
رووحوڵڵا خالقی‌دا باس كراوه.
ئه‌م بۆچوونه زانستییه، سه‌ره‌ڕای كارشكێنیی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و ده‌می
ئێران‌و ده‌وری ئایین به تایبه‌ت ئایینی شیعه له دژی مۆسیقا‌و زۆر كه‌ند‌و
كۆسپی دیكه، سه‌ركه‌وت. چوونكه عه‌لی نه‌قی وه‌زیری‌و هاوبیران‌و
درێژه‌ده‌رانی رێبازی ئه‌و بیرمه‌نده، نه‌هاتن كاری فه‌راهانی‌و ئه‌وانه‌ی
پێش خۆیان بسڕنه‌وه، به‌ڵكوو به ره‌چاوكردنی سه‌رله‌به‌ری ده‌زگا‌و مقامه
كۆكراوه‌كانی تا ئه‌و كات، به رێزگرتن له ده‌رویش خان‌و خاوه‌ن رایانی ئه‌و
سه‌رده‌مه، هاتن به داهێنانی نوێ، وه‌ك نۆت‌و شێوه‌ی داڕشتنه‌وه‌ی
سه‌رده‌مییانه‌ی ئه‌وكات، گۆڕان‌و رێفۆرمیان له مۆسیقای ئێرانی‌دا پێك هێنا. به
جۆرێك به‌ری ره‌نجی پێشینان به خه‌سار نه‌چێ‌و ده‌رگای داهاتووی پێشكه‌وتنیش
به رووی مۆسیقادا دانه‌خرێ.
به كورته ئاوڕێكی دڵسۆزانه‌و تێفكرینێكی بێ‌لایه‌نانه، له مه‌ڕ ئه‌م
نووسراوه‌یه‌و به‌راوردكردنی له گه‌ڵ ئه‌و هه‌ركه هه‌ركه‌یی‌و
پاشاگه‌ردانییه‌ی مۆسیقای كوردی له رۆژگاری ئه‌مڕۆدا، به ئاسانی بۆمان
ده‌رده‌كه‌وی كه ئه‌وه‌ی ئه‌وڕۆ به ناوی نوێخوازییه‌وه ده‌كرێ، فڕی به سه‌ر
ئه‌و مه‌به‌سته‌وه نیه. نوێخواز، ده‌بێ وه‌ك رێڕه‌وانی عه‌لی نه‌قی وه‌زیری
هه‌نگاو بنێ. ئه‌و(عه‌لی نه‌قی وه‌زیری) ساز‌و ئاوازی رۆژاوایی هێنایه خزمه‌ت
هونه‌ری وڵاته‌كه‌ی‌و به‌و هه‌نگاوه‌ی نه ته‌نیا توانی ره‌سه‌نایه‌تیی
هونه‌ری مووزیكی وڵاته‌كه‌ی بپارێزێ، به‌ڵكوو بازێك به به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و
هونه‌ره بدا.
به‌م سووكه ئاوڕدانه‌وه‌یه، به بێ ئه‌وه‌ی ناوی كه‌س بهێنم‌و به بێ ئاماژه
به‌و به‌ناو نوێخوازانه‌ی كه له‌م رۆژانه‌دا له ده‌ور‌و به‌ری هونه‌ری كوردی
ده‌سووڕێنه‌وه، بۆمان ده‌رده‌كه‌وی كه كێ نوێخوازه‌و كێ دواكه‌وتوو!
تا ده‌رفه‌تێكیتر‌و باسێكی دیكه، به دنیای پاكی هونه‌رتان ده‌سپێرم!
ئۆسلۆ، 25/1/2008 |