|
هێدییانه‌وه چووه نێو
دیوه‌كه‌و له سه‌ر نشینگه‌یه‌ك كه به‌رو دوای ئه‌كرد(راك) له ته‌نیشت ده‌ركه‌كه
دانیشت.
دیو سارد‌و چووكه‌و
هێندێ كه‌ل‌و په‌لی تێدابوو وه‌ك: ته‌ختێكی خه‌وی تێكه‌ڵ‌و پێكه‌ڵ كه مه‌لافه
گوڵدۆزی‌كراوه‌كه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر بوو نه‌گۆڕدرابوو، نشینگه‌ی كۆن، مێزێكی
كۆنه كه له سه‌ری كاغه‌ز، نۆتی مۆسیقی، توێخڵی سێ‌و، سووتكی پیپ‌و وێنه‌ی
پیاوێك به قژی ئاڵۆزه‌وه كه ئه‌ڵێی دانه‌ری موسیقی بوو تێكه‌ڵ‌و پێكه‌ڵ ئه‌بینران.
چرایه‌كی ئه‌لكولی دووكه‌ڵگرتوو‌و دوو شووشه‌یش كه له تاقه‌كه‌دا بوون. وێنه‌ی
ره‌نگ په‌ڕیوی ژنێكیش به سه‌ر دیواری دیوه‌كه‌وه ده‌بینرا، زه‌وی به زیلۆیه‌كی
تۆزگرتوه‌وه فه‌رش كرابوو هێنده‌ی ئه‌و جل‌و به‌رگانه‌ی له‌به‌ر كردبوو كه
بریقه‌ی ده‌دایه‌وه. بۆنی تێدا چوونێك له هه‌ژاری‌و نه‌گبه‌تی به‌رز ده‌بوو
كه بۆنی ئه‌لكولی سووتاو، دووكه‌ڵی تووتن‌و بۆنی تووندی عاره‌ق له‌ودا تێكه‌ڵ
ببوو. له ناكاو چاوی هاسمیك كه‌وته سه‌ر ته‌ختی خه‌و و كارتێكی له‌وێ دیت كه
له سه‌ری نووسرابوو: "مامۆستای به‌رێز! من له كاتی خۆیدا هاتم نه‌بووی، جاری
داهاتوو دێمه‌وه. به سپاسه‌وه سوورێن" دوو سێ خوله‌كێك له بێده‌نگییه‌كی
دژوار‌دا تێپه‌ڕی. واسیلیچ وه‌ك ئه‌وه‌ی له ناكاو بیرێكی به مێشكدا هاتبێ،
رۆیشت له نێو درگاكه پێكێكی گچكه‌ی هه‌ڵگرت‌و له سه‌ر نشینگه‌ی هاسمیك له
ژێر پیاڵه‌كه‌دا داینا، شووشه‌یێ ڤۆدكایشی هێنا‌و له‌وی كرد‌و پێكه ئاوخۆرییه‌كه‌ی
خۆیشی پڕله ڤۆدكا كرد‌و وتی: "فه‌رموون بخۆنه‌وه هه‌وا سارده!" پێكه‌كه‌ی خۆی
له پێكه‌كه‌ی هاسمیك دا‌و تا ئاخر هه‌ڵیدا ـ هاسمیك پێكه‌كه‌ی هه‌تا لێوی خۆی
برد. بۆنی عاره‌ق چوو به لووتی‌دا‌و بڕێكی خوارده‌وه‌و به ده‌سره لێوی خۆی
پاك كرده‌وه. عاره‌قه‌كه گه‌رم‌و سوتێنه‌ر به قورگیا چوه خواره‌وه. واسیلیچ
هاته پێش‌و به ده‌ستی له‌رزۆكه‌وه ویستی پێكه‌كه‌ی هاسمیك سه‌رله‌نوێ پڕكاته‌وه،
تێگه‌یشت كه هێشتا نه‌یخواردوه‌ته‌وه باقی ڤۆدكاكه‌ی رژانده پێكه‌كه‌ی خۆی.
پاڵی به مێزه‌كه‌وه دا، چاوه‌كانی ده‌دره‌وشان‌و وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بوونه‌وه‌رێكی
خه‌یاڵیدا قسه بكا پچڕپچڕ وتی: "ببوره خاتوون!... من شتێكم بۆ ئێوه نیه... نه‌مده‌زانی
پێده‌چێت كه‌سێ له بیری مندا بێ؟... ببوره خاتوو! (ده‌ستی به نێوچاوانی
خۆیدا كێشا چۆن ده‌كرێ؟ ته‌نیا له خه‌وندا ده‌توانرێ هه‌موو شتێك ببینرێ. له
خه‌وندا هه‌موو شتێك ده‌بێت. چه‌ن ساڵ پێش كه له سووفیا بووم، هه‌ر ئه‌م كچه (ئاماژه‌ی
به وێنه‌ی دیواره‌كه كرد)، نا... نامهه‌وێ بێته‌وه یادم... نیوه روخساری
ئێوه‌ش هاوشێوه‌یه‌تی... له كافه‌دا من هه‌رده‌م له نێو روخساری ئێوه ئه‌ڕوانم...
چ شتێكی سه‌یر!. له بیرمه له خه‌ودا هه‌ر ئه‌م كچه‌م دیت... من ویۆڵۆنم ئه‌ژه‌نی
هاته نێو دیوه‌كه... زۆر هاته نزیكه‌وه، ده‌سته‌كانیم گرت دانیشت‌و قسه‌گه‌لێكمان
كرد كه ته‌نیا له خه‌ودا به‌دی ده‌كرێ. خوله‌كێك، ته‌نیا یه‌ك خوله‌ك بوو. (هاسمیك
جووڵه‌یه‌كی له رووی بێتاقه‌تییه‌وه كرد. واسیلیچ به له‌ز وتی: "له‌وانه‌یه
لێره‌وه تێده‌په‌ڕیت، ده‌نگی ویۆلۆنی منت بیستبێ... هه‌ر ئێستا... ئیزن بده‌ن
ویۆڵۆن بژه‌نم... خاتوون به سڵامه‌تی ئێوه." پێكه‌كه‌ی به‌رزه‌وه كرد‌و هه‌ڵیدا.
هاسمیكیش به ناچاری پێكه‌كه‌ی بۆ لای لێوی برد. واسیلیچ قیافه‌یه‌كه‌ی قۆزی
به خۆیه‌وه گرت، ویۆڵۆنی به پارێزه‌وه هه‌ڵگرت‌و له ژێر چه‌ناكه‌ی دانا‌و ده‌ستی
به ژه‌نین كرد. ـ"سێرناد شۆبێرت" بوو ـ له بڵاو بوونه‌وه‌ی ده‌نگی سیمی ویۆڵۆن
له‌رزه كه‌وته گیانی هاسمیك. ئه‌ڵێی سازه‌كه به هه‌ستگه‌لی داگیراوی
گیانێكی نوێی دابێته‌وه. واسیلیچ ئارشه‌كه‌ی له سه‌ر سیمه‌كان ئه‌تلاند، نه‌وی
ده‌بوو، هه‌ڵده‌سایه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی بیهه‌وێ به ته‌واوی توانایه‌وه گیان
بدا به سازه‌كه. ده‌یویست ئه‌وه‌ی به زمان نه‌یتوانیبوو به هاسمیك تێبگه‌ێنێ،
به هۆی سازه‌وه به‌وی بڵێ. قژه ماش‌و برنجییه‌كانی ئاڵۆز‌و خووساو، عاره‌ق
رژابووه سه‌ر چاوی، نیو روخساری ئه‌و به لوتێكی درێژ، ره‌نگی په‌ڕیوی مه‌یله‌و
خۆڵه‌مێشی، ژێر چاوه‌كانی ره‌ش هه‌ڵگه‌ڕا، نیگای تێبڕاو‌و سووچی لێوه‌كانی كه
به‌رببوونه‌وه‌و له خۆڕا تێده‌كۆشا كه له یه‌كیان بگووشێ، دیمه‌نێكی ترسێنه‌ری
بوو. كه‌چی له‌ناكاو شێوه‌ی سه‌رچاوی گۆڕا، وه‌ك ئه‌وه‌ی له دونیایه‌كی
نادیار‌و ئه‌فسووناویدا جه‌وله‌ی ده‌كرد‌و له ژینی نه‌گبه‌تی خۆی هه‌ڵاتبوو...
له‌وانه بوو له‌م خوله‌كه‌دا ئه‌و به‌راستی ژیانی ده‌كرد چون گومانی ده‌كرد بۆ
كه‌سێك ساز ده‌ژه‌نێ كه له‌گه‌ڵیدا له دایكبووه، یان سێبه‌ری ده‌زگیرانه كۆنه‌كه‌ی
خۆیه‌تی، بۆ كه‌سێك ساز ئه‌ژه‌نێ كه تێده‌گا‌و له ئاكامدا هونه‌ره‌كه‌ی رایده‌كێشێ،
له‌وانه بوو خه‌ونێك كه دیبووی دیسانه‌وه له پێش چاوی له دنیای به
ئاگابوونیدا وێنا بووبێته‌وه! ـ به ته‌واوی هێزه‌وه هونه‌ری ئه‌نواند، پێده‌چوو
ئه‌مه باشترین پارچه‌یه‌ك بووبێ كه له ته‌مه‌نیدا ژه‌نی بووی. ـ به‌ڵام هه‌ر
كه بۆ لای هاسمیك گه‌ڕایه‌وه‌و ویستی له چاوانی ئه‌ودا شوێن دانه‌ر‌و هه‌سته‌كانی
بزانێت، تێگه‌یی كه جێگای ئه‌و به‌تاڵه. هاسمیك رۆیشتبوو‌و تای ده‌ركه‌كه‌ی
كراوه به جێ هێشتبوو، له ناكاو ویۆڵۆنه‌كه‌ی له ژێر چه‌ناكه‌ی هه‌ڵگرت، هاته
پێش دیتی پێكی ڤۆدكاكه له سه‌ری بڕێك خاڵی بوه، قوونچكه سیگارێك كه له
ژێر پیاڵه‌كه‌دا كه‌وتبوو سووراوی لێوی هاسمیكی پێوه نووسابوو‌و دووكه‌ڵێكی
ئاوی ره‌نگی لێوه بڵاو ده‌بووه‌وه‌و له هه‌وادا شه‌پۆلی ده‌دا! واسیلیچ
ویۆڵۆنی بۆ سه‌ر مێزه‌كه فڕدا. ده‌سته‌كانی له پێش ده‌م‌و چاوی خۆی گرت‌و له
كاتێكا ئه‌قۆزی كه‌وته سه‌ر ته‌ختی خه‌وه‌كه‌ی. |