|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ر ::. |
|
ئه‌و رۆژه‌ی له سه‌هۆڵ‌به‌نداندا، مه‌هاباد پاڵتۆكه‌ی فڕێ‌دا |
|
22-11-1386
?
شێركۆ
بێكه‌س
له 60 ساڵ زیاتری مژده‌وه،
له‌مه‌وبه‌ر
له 60 ساڵ زیاتری سێداره‌وه، له‌مه‌وبه‌ر
ئێمه له‌وێ له به‌سته‌ڵه‌كا گه‌رممان بۆوه
له به‌فرانباردا، چووین به‌ره‌و گوڵه‌باخه‌وه‌و
له سه‌هۆڵبه‌ندانا پاڵتۆكانی زستانمان فڕێ‌دا
گۆرانییه‌كانی نێرگزمان له زووقما چنی‌و
له زه‌مهه‌ریرا، هه‌ڵاڵه‌مان دا له قژی سابلاغ و
ئه‌و رۆژه‌یش، شه‌به‌نگی له‌رزیوی سه‌ر شه‌خته‌مان
له زاوا‌و بووكا كرد به ئاڵا...
له نیو سه‌ده زیاتری سروه‌وه، له‌مه‌وبه‌ر
له‌نیو سه‌ده زیاتری شه‌هیده‌وه، له‌مه‌وبه‌ر
له رۆژێكی سپی‌پۆشی سووره‌گوڵ به ئه‌گریجه
مه‌هابادمان كرد به كۆترێكی سپی
په‌ڕله‌پێی مل به شه‌فه‌قی ئازادی‌و
عه‌شقمان كرد به بازی خۆمان و
به‌ره‌و هه‌تاوی سوور و
به‌ره‌و لای خودا‌و به‌ره‌و ئایینده هه‌ڵماندا...
له رۆژێكی به رۆژژمێر وه‌ك ئه‌مڕۆ و
به‌ڵام به سه‌رفرازی وه‌ك ئه‌مڕۆ نا
له رۆژهه‌ڵاتی چاومانا، له رۆژهه‌ڵاتی خوێنمانا
مژده‌یه‌ك له شێوه‌ی په‌پووله‌ی وشه‌دا
مژده‌یه‌ك له شێوه‌ی سێوی بۆكانا
مزگێنییه‌كی درێژ...
له شێوه‌ی پرچی درێژی كچه جوانه‌كانی سه‌قزا،
مژده‌یه‌كی بازنه‌یی له شێوه‌ی پشتێنه‌كانی ئه‌وانا،
له‌گه‌ڵ بایه‌كی نارنجیا هات و دای به‌گوێی دڵمانا
سه‌رله‌نوێ وڵاتێ له‌دایك بووه‌وه،
سه‌رله‌نوێ به‌رد پێكه‌نی‌و سه‌رله‌نوێ دره‌خت كه‌وته سه‌ما
بۆ یه‌كه‌مجار له‌وێ مردن مردوو،
له‌وێ بۆ یه‌كه‌مجار ژیان له خۆشیانا، گریا
له‌رۆژێكی به رۆژژمێر وه‌ك ئه‌مڕۆ
به‌ڵام به سه‌ربه‌ستی وه‌ك ئه‌مڕۆ نا
پیاوێكی وه‌ك بڕوا كه‌ڵه‌گه‌ت
پیاوێكی وه‌ك هیوا چاوگه‌ش و
پیاوێك له دارهه‌نار، وه‌ختی گوڵ‌كردن
پیاوێك له حیله، وه‌ختی غاركردن
مرۆڤێك له روونی‌و ساده‌یی،
وه‌كوو كانی‌و گوڵه‌گه‌نم
بوو به پێشه‌وای عه‌شق وبوو به سه‌ركرده،
سه‌ركرده وه‌ك هه‌تاوێك، كه پێش شه‌وگار بكه‌وێ
سه‌ركرده وه‌كوو ئاو، كه رووه‌و تینووێتی بڕوا
سه‌ركرده وه‌كوو نان، كه بۆلای برسییه‌تی بچێ
له رۆژێكی به رۆژژمێر وه‌ك ئه‌مڕۆ
به‌ڵام به دڵخۆشی وه‌ك ئه‌مڕۆ نا
به شه‌قامه‌كانی سابلاغا گوڵاڵه ئه‌گه‌ڕا
باران ئه‌گه‌ڕا، شمشال ئه‌گه‌ڕاو گزنگ ئه‌گه‌ڕا
وه‌ك ئه‌مڕۆ نا، كه پێوه‌ن ئه‌گه‌ڕێ‌و كه كولله ئه‌گه‌ڕێ‌و
كه شمشێر پیاسه‌ی تیا ئه‌كا...
له یه‌كه‌م شه‌وی هه‌ڵهاتنی خۆشه‌ویستی‌دا
به شه‌و، له‌به‌ر ده‌رگای هه‌موو ماڵه‌كانی سنه‌دا
ژنان ئاوێنه‌ی مانگه‌شه‌ویان ده‌به‌خشییه‌وه‌و
به رۆژ منداڵان، له‌گه‌ڵ مامزه‌كان گه‌مه‌یان ئه‌كرد...
به شه‌ویش كچان، خه‌نه‌یان ده‌گرته ده‌ستوپێی شێعر و
ئه‌ستێره‌یان له كه‌زیی یه‌كتر ئه‌دا...
وه‌ك ئه‌مڕۆ نا،
كه له‌به‌ر ده‌رگای هه‌موو ماڵه‌كانی بۆكانا
نان ئه‌گری‌و له سیله‌ی هه‌موو كۆڵانێكی كرماشانا
ژنان به چیچكانه‌وه دانیشتوون و
چاو له‌ڕێی كوڕه‌كانیانن، تا له دۆزه‌خی ئه‌م دنیاوه
له تووناوتوونی عه‌مامه‌كانه‌وه، ئه‌گه‌ڕێنه‌وه یان نا...
وه‌ك ئه‌مڕۆ نا، كه منداڵان ترس گه‌وره‌یان ده‌كاو
جه‌هه‌نه‌م هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ئه‌كاو، كچان
بۆنی عه‌بای ره‌شیان لێ دێ‌و
هه‌ژاران، شیكایه‌تی چاو به فرمێسكیان،
لێ قه‌ده‌غه كردوون تا بشگاته خودا...
له رۆژێكی به رۆژژمێر كه وه‌ك ئه‌مڕۆ
به‌ڵام به پێكه‌نین وه‌ك ئه‌مڕۆ نا،
شێعر ژنێك بوو بێ مانتۆ، له‌و رۆژه‌دا
پرچی بۆ كردین به ئاڵا،
وتار، دارشه‌قی سانسۆری هه‌ڵنه‌ده‌گرت،
مجه‌وزیان له جبه‌كانه‌وه وه‌رنه‌ده‌گرت،
باران و به‌فر و ره‌شه‌با
له‌و رۆژه‌دا چراكان بوونه په‌پووله،
په‌پووله‌باران بوو له‌وێ،
په‌پووله‌كانیش بوون به ماچ،
وه‌رزی ماچ باران بوو له‌وێ...
شه‌قامه‌كان هی ئه‌سغه‌ر و ماملێ بوون هه‌موو له‌وێ،
باغچه‌كان و بولبوله‌كان به زمانی گوڵی هه‌ژار
كارژۆڵه‌كان، ته‌واره‌كان، ته‌وه‌ره‌كان
به زمانی‌سه‌وزی هێمن، به په‌یڤه‌كانی زه‌بیحی‌و
هه‌ناسه‌كانی قزلجی، ده‌یانخوێند و
كه شه‌و ئه‌هات، له‌سه‌ربانی هه‌موو ماڵێكی مه‌هاباد
مۆمی ته‌شی، شیرینه‌كه‌ی وه‌فاییان
داده‌گیرساند له‌وێ...
له رۆژێكی به رۆژژمێر وه‌كوو ئه‌مڕۆ
به‌ڵام به‌رۆح وه‌ك ئه‌مڕۆ نا،
ئه‌مڕۆ له‌وێ مۆسیقا سه‌رتاپای ره‌ش و
كچێك بێ مێزه‌ری سووره‌ت و جوانی،
بێ له‌چكی قیامه‌ت،بۆیان نیه بێنه ده‌رێ،
له‌چك كفنی سه‌ر و مله،
له‌چك خۆره‌تاو ده‌رئه‌كا،
له‌چك گۆڕێكی قوماشه‌و
هه‌موو رۆژێ سه‌روملی خه‌زاڵێكی تیا ئه‌نێژرێ...
دڵاره گۆشتی به‌رازه، ئێستا له‌وێ
باده‌ی خه‌یام كفری سووره‌و
له‌ژێركورسی‌و له‌ژێر ترس و له‌ناو نوێن و
له‌ناو ته‌نا خۆیان ئه‌شارنه‌وه له‌وێ،
به‌دیار هه‌موو په‌یڤێكه‌وه،
له‌ژوور سه‌ری هه‌موو قه‌ڵه‌مێكا،
به‌دیار هه‌موو هه‌ورێكه‌وه
پاسه‌وانێكی تاریكی راوه‌ستاوه،
مه‌بادا په‌یڤ، خۆشه‌ویستیی ئازدای
بۆ ده‌ریاچه‌یه‌ك بدركێنێ،
مه‌بادا قه‌ڵه‌م بچێته لای باڵدارێك و
باڵدار نامه‌ی زیندانییه‌ك بۆ خۆر به‌رێ،
مه‌بادا هه‌وریش ئه‌و وه‌خته‌ی ئه‌گرمێنێ،
دارستان و كێڵگه‌كان و رووباره‌كان راچڵه‌كێنێ...
له 60 ساڵ زیاتری به‌هارێ له‌مه‌وبه‌ر،
له 60 ساڵ زیاتری مه‌شخه‌لێ له‌مه‌وبه‌ر،
مه‌هاباد، هه‌ر هه‌موو برووسكه‌كانی
لای خۆی كۆ كردبووه، هه‌ر هه‌موو بارانه‌كان،
هه‌ر هه‌موو شێخ و ئاغا‌كان و
هه‌ر هه‌موو چراوگه‌كانی وڵات،
له سلێمانییه‌وه، گرده‌دیاره‌و
دارتووه‌كه‌ی مه‌لیك مه‌حموود و
چه‌ند قه‌سیده‌ی یاخی‌و چه‌ند گوڵی باخی گشتی
گه‌یشتبوونه ئه‌وێ،له هه‌ولێره‌وه
چه‌ند دیواری قه‌ڵاو چه‌ند بازی ده‌شتی قه‌ره‌چووخ و
چه‌ند دارهه‌رمێی شه‌قلاوه، گه‌یشتبوونه ئه‌وێ
له كه‌ركوكه‌وه چه‌ند پۆپه‌و چه‌ند كۆڵانی ره‌حیماواو
چه‌ند دار پرته‌قاڵ به هه‌ناسه‌بڕكێیه‌وه
گه‌یشتبوونه ئه‌وێ، له كۆیه‌وه
چه‌ند دارمازۆیه‌كی هه‌یبه‌ت سوڵتان و
پێنج په‌نجه‌ی حاجی‌و دوو پشكوكه‌ی دڵدار و
چاویلكه‌كه‌ی مه‌لای گه‌وره
گه‌یشتبوونه ئه‌وێ، له باكووره‌وه
مێزه‌ره‌كه‌ی شێخ سه‌عیدو پاڵتۆ شڕه‌كه‌ی به‌ری‌و
دوو قولانجیش له په‌تی قه‌داره‌كه‌ی
گه‌یشتبوونه چوارچراكه‌ی ئه‌وێ،
له رۆژئاواشه‌وه، لاوكێك به قاچێكی بڕاو و دارشه‌قێكه‌وه،
دوو شێعری جگه‌رخوێن له‌بن هه‌نگڵا
گه‌یشتبوونه ئه‌وێ،
له‌و ده‌مه‌دا ئه‌وێ، ئێره بوو، ئێره‌ش، ئه‌وێ،
له‌و رۆژه‌دا من ئه‌و بووم و ئه‌و من و هه‌مووشمان ئه‌وێ،
له رۆژێكی به رۆژژمێر وه‌كوو ئه‌مڕۆ
به‌ڵام به هه‌ڵفڕین و به شه‌قژن وه‌كوو ئه‌مڕۆ نا،
له‌وێ ئێستا باڵ نیه بۆ فڕین، ده‌نووك نیه بۆ خوێندن و
ئاسمانێك نیه بۆ بینین،
ره‌نگه‌كان نین بۆ جیاوازی، جگه له ره‌نگی قه‌ترانی،
له 60ساڵ زیاتری كازیوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر،
له 60ساڵ زیاتری به‌سته‌ڵانێك له‌مه‌وبه‌ر،
له‌وێ چاپخانه‌یه‌كی پیر و كه‌نه‌فت
گه‌نج بووه‌وه‌و بوو به دڵدار،
ئیتر وشه شه‌پۆلی دا و بوو به رووبار،
هه‌موو ساڵێك له‌م رۆژه كه‌سكه‌دا، قوربانییه‌كان
له‌هه‌ركوێ بن، پڕم پڕم به‌ده‌نگ
هۆره‌ی سووره‌وه به سواری ئه‌سپی سپی
به ڕه‌و، ئه‌چنه‌وه بۆ ئه‌وێ،
له‌هه‌ركوێ بن ئه‌گه‌ڕێنه‌وه لای خانووی قوڕو
ئه‌سپه هه‌ژاره‌كانی ئه‌وێ،
له‌وێش هه‌ر له‌م رۆژه كه‌سكه‌دا،
هه‌موو ساڵێك پیاوێكی باریكه‌له
وه‌كوو تاژان، یان وه‌كوو خه‌می ناسك و
باریكی بێوه‌ژنانی ئه‌وێ،
پیاوێكی خوێن شیرین وه‌كوو
خوێنی گێلاس و ئێسك سووك
وه‌كوو گوڵی دارهه‌رمێ،
له‌به‌رده‌می چرای هه‌ڵكراوی سه‌ربه‌فری مه‌هابادا
ئه‌وه‌ستێ‌و چاوه‌روانیانه‌و گوڵاوپڕژێنێ به‌ده‌سته‌وه‌و
هه‌تا یه‌ك یه‌ك له‌م گوڵاوه‌ی ئه‌مڕۆیان
به‌سه‌را بپرژێنێ‌و هه‌موو ساڵێ،
له‌یادی رۆژی له‌دایكبوونی ئه‌م مانگه‌شه‌وه‌دا،
هه‌موو شێعره جوانه‌كانمان،
هه‌موو چیرۆكه كه‌ڵه‌گه‌ته‌كانمان
خۆیان به رایه‌ڵی تریفه، هه‌ڵئه‌واسن و هه‌موو
زه‌نگوڵه‌كانی گه‌ردنی زمانی كوردی رائه‌وه‌شێنن و
زرنگه‌زرنگی وشه ئه‌یكا به شه‌وی زرنگانه‌وه‌ی رووناكی‌و
به ڕه‌نگدانی بوون و به گوڵدانی ده‌نگ له‌وێ،
ساڵێك دواتر پڵنگه پیاوێك ئه‌یتوانی
به بازله‌قی مه‌ودای درێژی خۆی، قه‌فه‌س بشكێنێ‌و
ئابلۆقه‌ی نێزه‌كان ببڕێ‌و له كاولاشێكدا
مردن به‌جێ بێڵێ‌و،
ئه‌یتوانی چاره‌نووس له‌به‌رده‌می خۆیدا
گرمۆڵه بكا‌و ببێ به هه‌تاو و
ببێ به ره‌شه‌باو نه‌گیرێ،
به‌ڵام پڵنگ به‌ڵێنی به ئاسكه‌كان و
به سمۆره بچكۆله‌كان و به بێچووی به‌وره‌كان و
به‌ڵێنی به به‌ردی سه‌ر رێ‌و به داری به‌ر ماڵان و
به شێعری ساوا و به‌ڵێنی به خانی‌و وه‌فایی‌و
به‌ڵێنی به شه‌ره‌فخان و هه‌روه‌ها به‌ڵێنی به
سێوی سه‌رده‌شت و به هێشووه ترێی مه‌ریوان و
به رێواسی كه‌لیخان دابوو،
سوێندی به سه‌ری كۆتره‌كان و
به چاوی زرێبار و سوێندی به
هه‌ر چوارچراكه خواردبوو كه
ئه‌وێ... ئه‌وێ... ئه‌وێ، جێ نه‌هێڵێ.
له‌و رۆژه‌دا سه‌رما ببوو به گڕه،
گڕه ببوو به چریكه‌و چریكه‌ش ببوو به هه‌ڵۆ و
هه‌ڵۆش ببوو به پێشه‌وا،
له‌و رۆژه‌دا برسییه‌تی ببوو به تێریی...
گژ و گیای ده‌م بۆ نه‌كردوو، دیسانه‌وه كه‌وتنه قسه،
دره‌خته‌كان، ئه‌وانه‌ی باش ئه‌یانزانی ته‌مه‌نیان رووه‌وه هه‌ڵدێره،
به‌پێی خۆیان، ئه‌هاتن بۆلای ئازادی
بۆ ئه‌وه‌ی بیانسووتێنن تا به‌چكه‌كان و
جووجه‌ڵه و بنچك و زه‌رنه‌قووته‌ی ناو هێلانه‌و
ئه‌و ساوایانه‌ی ئه‌و رۆژه‌ی له‌دایك بوون،
زریان، ره‌قیان نه‌كاته‌وه‌و نه‌مرن له‌وێ...
له رۆژێكی به رۆژژمێر وه‌كوو ئه‌مڕۆ،
به‌ڵام به دڵنیایی وه‌ك ئه‌مڕۆ نا،
چۆله‌كه‌كان ئێستا له‌وێ له‌سه‌ر دار و گوێسه‌بانا،
هه‌موو به‌ده‌م فڕینه‌وه، جوانوه‌كانیش ئێستا له‌وێ
به‌ده‌م حیله‌و كۆڕژنه‌وه، په‌لكه‌گیاكان،
په‌یژه هه‌ره بچكوڵه‌كان،
ورده‌گه‌ڵا، كڵاورۆژنه‌ی شێعره‌كان،
سه‌ماوه‌ر و زاری‌تاوڵه‌و دۆمینه‌و
تا دووكه‌ڵی زۆپاكان‌و شه‌ونمی سه‌ر بندیری رووباره‌كان،
گواره‌و ملوانكه‌ی ژنه‌كان، قوفلی زیندان،
كولوه به‌فر و بای هه‌ڵاتوو، هه‌موو له‌وێ،
هه‌موو لێره، هه‌موو له‌ولا، هه‌موو هه‌موو...
هه‌زار هه‌زار،ئه‌ڵێن ئه‌بێ
نیشانمان بده‌ن وه‌كوو ئاسمان،
ئه‌ڵێن ئه‌بێ بیانبیسین وه‌ك سه‌نتوور و
بۆنیان بكه‌ین وه‌ك چۆن بۆنی لیموو و
شێعر و منداڵ ئه‌كه‌ین،
بێنه ده‌رێ، له‌گه‌ڵ هه‌تاو بێنه ده‌رێ،
چاوه‌كانی، حه‌سه‌نپوور و سرووده‌كانی بووتیمار...
له رۆژێكی به رۆژژمێر وه‌كوو ئه‌مڕۆ،
به‌ڵام به‌دڵ وه‌ك ئه‌مڕۆ نا،
له‌م رۆژه‌دا پیاوێك له گوڵی دارچواله،
باوه‌شی كرد به مێژوودا،
به‌فر و چواله‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كدا موتوربه كرد،
له‌دواییدا دره‌ختێ هاته دنیاوه،
گۆمی ورمێ ناوی لێنا
دره‌خته‌كه‌ی هه‌تاوی كورد...
له 60 ساڵ زیاتری برینه‌وه، له‌مه‌وبه‌ر
له 60 ساڵ زیاتری سێداره‌وه، له‌مه‌وبه‌ر
ئه‌و رۆژه‌ی له یه‌كه‌مین جوتبوونی نێوان
ئازادی‌و زستاندا،
له‌سه‌ر كاسه‌ی به‌فر، به‌هارێك زا و
ناومان لێنا رووناكی،
ئه‌و رۆژه‌ی بۆ یه‌كه‌مین جار
له ده‌ربه‌ندی ترس و بیمدا،
پیاوێك ره‌شه‌بای رام كرد و
چاره‌نووسی له ئاگردا ته‌واو كرد و
ئه‌سپه‌كانیش ناویان لێنا پێشه‌وا...
رۆژ دێ‌و ئه‌ڕوا، ده‌یان سه‌ده‌ش له‌دوای من
هه‌ر له‌م رۆژه به‌فرینه‌دا له‌سه‌ر مانگ بێ‌و
له‌سه‌ر به‌فر و له‌سه‌ر عه‌رز بێ‌و له‌شاخدا،
شاعیرێك دێ به مه‌شخه‌ڵان بنووسێ،
له‌بیرمانی ئه‌ی كۆماری خۆشه‌ویستی‌و
ئه‌ی دره‌ختی پێشه‌وا |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |