|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ر ::. |
|
دۆن ژوانی كه‌ره‌ج (به‌شی یه‌كه‌م) | |
01-12-1386
ن: سادق هیدایه‌ت
وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: هه‌رمان
نازانم چۆنه بڕێ كه‌س له یه‌كه‌م پێگه‌یشتندا، ده‌بنه گیانێك له‌یه‌ك جه‌سته‌دا.
ـ به‌و وته خه‌ڵكی ئاسایی جۆر‌و برا ده‌ردێن‌و یه‌كجار دیتن به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی
كه هیچكات یه‌كتر له‌بیر نه‌كه‌ن. له كاتێكدا كه به پێچه‌وانه‌وه برٍێكیتر له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی كه په‌یتا په‌یتا به یه‌ك ده‌ناسرێن‌و له بواره‌كانی ژیاندا له‌سه‌ر
رێگای یه‌كتر هه‌ڵده‌كه‌ون، به‌رده‌وام له یه‌كتر هه‌ڵدێن، له نێوان ئه‌وان قه‌ت
هه‌ستی |
| |
هاوده‌ردی‌و هه‌ڵقوڵان
ده‌رناكه‌وێ‌و ئه‌گه‌ر له كۆڵانیش به یه‌ك بگه‌ن، وا ده‌نوێنن یه‌كتریان نه‌دیوه.
هاوڕێیه‌تی له خۆڕا، دوژمنایه‌تی له خۆڕا! ـ ئێستا ده‌یانه‌وێ نێوی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه
بنێن حه‌زێكی سروشتی یان دوژمنایه‌تییه‌كی سروشتی ـ ئه‌وانه‌ی كه باوه‌ڕیان
به تێكه‌ڵی رۆحه‌كان هه‌یه، دوورتر ده‌كه‌ونه‌وه‌و ئێژن كه ئه‌م كه‌سانه له
ژینی رابردووی خۆیان له‌سه‌ر زه‌وی هاوڕێ‌و یان دوژمن بوون‌و به‌م هۆیه‌وه به‌رامبه‌ر
به‌یه‌ك خۆشه‌ویستیان هه‌یه‌و یان له‌یه‌ك بێزارن. به‌ڵام هیچكام له‌م هۆكارانه
ناتوانێ به سانایی ئه‌م ره‌مز‌و، نهێنیه ئاشكرا بكات. ئه‌م كێشدان‌و هه‌ڵقووڵینه
له ناكاوانه نه پێوه‌ندی به خووڕه‌وشتی رۆحییه‌وه هه‌یه‌و نه پێوه‌ندی به
باشییه‌كانی جه‌سته‌ییه‌وه. به هه‌ر شێوه یه‌كێ له‌م پێك گه‌یشتنه سه‌یرانه،
چه‌ن شه‌و پێش روویدا بۆم. شه‌وی جه‌ژنی نه‌ورۆز بوو، بڕیارم دابوو بۆ دووری له
خراپه‌ی هات‌و چۆكانی ده‌ستكرد‌و ماندووكه‌رانه، سێ‌رۆژه‌ی پشوو، بڕۆم، جێگه‌یه‌كی
كونج په‌یدا بكه‌م‌و بۆخۆم پاڵی لـێ‌بده‌مه‌وه. هه‌رچی بیرم كرده‌وه دیم سه‌فه‌ری
دوور سه‌ڵاح نیه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه كاتیش ئیزنی نه‌ده‌دا. له‌م رووه‌وه ویستم
سه‌فه‌ری كه‌ره‌ج بكه‌م. پاش وه‌ده‌ست خستنی به‌ڵگه‌ی ئیزن، سه‌ره‌تای شه‌و بوو‌و
رۆیشتمه كافه‌ی ژاڵه دانیشتم. جگه‌ره‌یه‌كم داگیرسان‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه
لێوانی شیر‌و قاوه‌ی خۆم به شێنه‌یی تام ئه‌كرد‌و خه‌ریكی سه‌یركردنی هات‌و
چۆی خه‌ڵك بووم، دیم مرۆڤێكی به قه‌ڵافه‌ت له دووره‌وه خۆشه‌ویستی ده‌رده‌بڕێ‌و
بۆ لام هات. دیم حه‌سه‌ن هه‌س هه‌سه‌یه. له‌وانه‌یه ده‌ساڵ زیاتر بی كه ئه‌وم
نه‌دیبوو و، سه‌یرتر ئه‌وه‌ی كه هه‌ردووكمان یه‌كترمان ناسییه‌وه ـ بڕێ
رووخساریان كه‌متر ده‌گۆڕێ، بڕِێ زیاتر ده‌گۆڕێ، حه‌سه‌ن رووخساری نه‌گۆڕدرابوو.
هه‌ر ئه‌و روخساره پێكه‌نینیه‌و ساده بوو، به‌ڵام نازانم چی له هه‌لس‌وكه‌وت‌و
جل‌وبه‌رگیدا بوو كه ده‌ستكرد‌و ناسروشتی ده‌هاته به‌رچاو. وه‌ك ئه‌وه وابوو
خۆی گرتبوو. من تا ئه‌و شه‌وه ناوبانگیم نه‌ده‌زانی، ئه‌و خۆی به منی وت له
قوتابخانه به‌ویان ئه‌وت حه‌سه‌ن خان ـ له حه‌وشی قوتابخانه كاتی یاری‌و
رابواردن حه‌سه‌ن خان ره‌نگ‌و رووی زه‌رد وێنه، ئێسك ئه‌ستوور‌و هه‌لس‌وكه‌وتی
شل‌و شه‌وێڵی بوو‌و هیچ گرینگی به جل‌وبه‌رگی خۆی نه‌ده‌دا، به‌رده‌وام یه‌خه‌ی
كراوه‌ۆ تۆز له بان پێڵاوه‌كانی نیشتبوو و زیاتر هه‌ر ئه‌و شێوه بێ خه‌یاڵییه‌ی
لـێ‌ده‌هاته‌وه‌و به‌سه‌ریدا ده‌كه‌وت. به‌ڵام فره زوو تووڕه ده‌بوو و فره
زوویش تووڕه‌ییه‌كه‌ی ده‌نیشته‌وه. له‌م رووه‌وه زیاتر ده‌بووه ده‌ستمایه‌ی
رابواردن‌و ئازاری منداڵانی مڵه. نازانم بۆچی ئه‌و ناوه‌یان "كۆڵبه‌ر" له‌سه‌ر
دانابوو. من به‌رده‌وام دووریم لـێ‌ده‌كرد، ئه‌ڵێی ناكۆكییه‌كی ون‌و نادیار له
نێوانمان دابوو. كه‌چی ئێستا كه به‌و شێوه تایبه‌تییه‌و خۆماڵییانه هاته سه‌ر
مێزی من دانیشت، ئه‌م به زۆر دانیشتنه ئه‌و كۆنه رقه‌ی بێ‌هۆیه‌ی لابرد‌و،
یان تێپه‌ڕبوونی زه‌مه‌ن ئه‌م دژایه‌تییه نادیاره‌ی له خۆدا له نێو برد بوو.
به‌ڵام ته‌وفیرێك كه كردبووی ئێستا قه‌ڵه‌و، شادمان‌و مل ئه‌ستوور ببوو و، له‌و
كه‌سانه بوو كه له ده‌وری خۆیان شادی به‌رهه‌م دێنن. هه‌ر كه هات، به پێش
خزمه‌ته‌كانی ئه‌مر كرد عاره‌قیان بۆ هێنا. پێكه‌كانی عاره‌قی په‌یتا په‌یتا هه‌ڵ
ده‌دا‌و به هۆی به‌كارهێنانی عاره‌ق جۆرێك شادمانی كاتی ده‌ستی پێدا. به‌ڵام
به بۆنه‌ی شه‌هوه‌تڕانی زۆر، زیاتر له ته‌مه‌نی شكاو ده‌هاته به‌رچاو‌و هێڵێك
كه ده‌كه‌وته سووچی لێوی، ناهومێدییه‌كی تاڵی ده‌رده‌خست. شتێك كه سه‌یر بوو،
زۆر به خۆیدا راگه‌یشتبوو، كه‌چی هاواری ده‌كرد كه ده‌ستكرده، هه‌ر ئه‌مه له
زه‌وقی ده‌دا‌و، له هه‌ر خوله‌كێك ده‌گه‌ڕایه‌وه‌و به‌ر ئاوێنه‌و كڕاواتی خۆی
رێك ده‌كرد. ـ هه‌رچی زیاتر سه‌ری گه‌رم ده‌بوو، زیاتر رووخساری مناڵانه‌و شێوه‌ی
بێ‌خه‌یاڵی كۆنی به خۆیه‌وه ده‌گرت. له دواییدا، بێ پێشه‌كی به منی وت كه
ماوه‌یه‌كه گیرۆده‌ی ژنێك بووه، یانی كه‌سێكی ئه‌كته‌ری ناودار، كه زۆر هه‌نده‌رییانه‌و
ده‌وڵه‌مه‌ندانه ره‌فتار ده‌كات‌و دووپاتی كرده‌وه كه: "ساڵێك بوو ئه‌وم له
دووره‌وه خۆش ده‌ویست، كه‌چی نه‌مده‌وێرا ئه‌وینی خۆمی بۆ ده‌رببڕم، تا ئه‌وه‌ی
كه له‌م دواییانه‌دا هه‌لێك پێش هات كه به یه‌ك گه‌یشتن"
من پرسیم: "ئه‌ویندارێكی كاتی یان خه‌یاڵت هه‌یه بیخوازی؟" "ئه‌گه‌ر بیه‌وێ له‌گه‌ڵ
مندا بژی دیاره كه ئه‌یخوازم". هه‌ر شه‌وێ كه ئه‌ڕۆینه كافه ده تا پازده
تمه‌ن بۆم ده‌كه‌وێ. به‌ڵام من له ژێر به‌ردیشا بێت ده‌ری ده‌هێنم. ئه‌گه‌ر بێتوو
حه‌وت ده‌ركه به قازانێك داماو بكه‌م، خه‌رجییه‌كه‌ی ده‌ردێنم. شتێك كه هه‌یه
له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌ویندارییه به مه‌رجێك كه له گشت پێوه‌ندییه‌كانی رابردووی
خۆی ده‌ست بكێشێ ـ كاتێ بردمه ماڵمان‌و به دایكم ناساند. دایكم وتی: وه‌ره له
ماڵی ئێمه بمێنه‌وه. ئه‌و وتی: دوژمنت دێ لێره له نێو ئه‌و چوار دیوارییه
خۆی به‌ند بكات. به‌م دۆخه‌وه مانگێ دووسه‌د‌و په‌نجا تمه‌ن خه‌رجی میوانخانه‌و
شوێنی سه‌مای هه‌نده‌رانی ده‌نێته مشتم. سبه‌ی شه‌و وه‌ره لێره ئه‌و له‌گه‌ڵ
خۆم دێنم، ببینه چۆنه" "سبه‌ی شه‌و من له كه‌ره‌جم"، "راست ئێژی؟ بۆ نه‌ورۆز
ئه‌ڕۆنه كه‌ره‌ج. ته‌نیا خۆتی، چۆنه منیش ئه‌و له‌گه‌ڵ خۆم بێنم. راستییه‌كه‌ی
نه‌مده‌زانی چی بكه‌م. جگه له‌وه خه‌رجی كه‌متر ده‌بێ. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه له
سه‌فه‌ردا باشتر له خۆوره‌وه‌شتی یه‌كتر تێده‌گه‌ین؟"
"كۆسپی نیه، به‌ڵگه‌ی هات‌و چوو"، "به‌ڵگه‌ی پێویست نیه، من سه‌د كه‌ڕه‌ت بێ
به‌ڵگه كه‌ره‌ج رۆیشتووم، به‌ڵگه‌ی ناوێ. ئێستا سبه‌ی شه‌و رێده‌كه‌وی." "به‌یانی
كاتژمێر 9 له‌به‌ر ده‌روازه‌ی قه‌زوین دام، له‌وێوه رێده‌كوین."، "منیش دێم رێك
له‌سه‌ر كاتژمێری 9 له‌گه‌ڵ ئه‌و دێم‌و ئه‌ڕۆین. كه‌وایه من ئه‌ڕۆم هه‌واڵ بده‌م
به‌و زه‌عیفه خۆی ئاماده بكا."من له ده‌ربڕینی نزیكایه‌تی له ناكاو و درۆ‌و
ده‌له‌سه‌گه‌له‌ی كه بۆمی گێڕایه‌وه سه‌یر مام، له دوایدا له‌یه‌ك جیابووینه‌وه‌و
قه‌رارمان بۆ به‌یانی بوو. سبه‌ی به‌یانی له كاتژمێر 9 حه‌سه‌ن له‌گه‌ڵ دۆسته‌كه‌ی
هاتن ـ خاتوون چه‌شنی نازیله بوتی نێو كتێب بوو: لاواز، كورته‌باڵا، برژانگه‌كانی
ره‌ش كردبوو، لێو و نینۆكێكی سووری هه‌بوو. به‌رگی له رووی دوایین مۆدی پاریس
بوو و ئه‌نگوستیله‌یه‌كی بێرلیان له ده‌ستیدا ده‌دره‌وشا. وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ
میوانی شه‌ونشینی خۆی رازاندبووه‌وه. هه‌ر كه خاتوون ماشینی فۆردی كۆنه‌ی دی
ترسا‌و وتی: "من به خه‌یاڵم ماشینی كه‌سییه‌تیه. من تا ئێستا به ماشینی كرێ
سه‌فه‌رم نه‌كردبوو." دوایی سواربووین‌و ماشین ره‌وانه‌ی لای كه‌ره‌ج بوو. له‌به‌ر
میوانخانه‌ی "چاخی نوێ" دابه‌زین. هه‌وا فێنك بوو، میوانخانه رواڵه‌ته‌ن بریتی
بوو له باخچه‌یه‌ك كه په‌رژینێكی سپی به ده‌وریه‌وه بوو و، هه‌یوانێكی درێژ
كه ریزێك هۆده‌ی سپی كراوی، وه‌ك یه‌كی بوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه نێو كارگه‌ی
به‌تاق ده‌رهاتبوون هه‌ر هۆده‌یه‌ك سێ‌قه‌ره‌وێڵی فه‌نه‌ری له‌گه‌ڵ پارچه‌یه‌كی
ناسك‌و لێفه‌ی گوماناوی هه‌بوو‌و ئاوێنه‌یه‌كیان له‌بان تاقه‌كه دانابوو. دیار
بوو كه دیوه‌كانیان بۆ رێبوارانی كاتی رێكخستبوو. چون ئه‌گه‌ر كه‌سێك له یه‌كێك
له‌وانه‌دا خۆی به‌ند كردبا‌و زوو تاقه‌تی به‌سه‌ر ده‌چوو. به‌رژه‌وه‌نی به‌رهه‌یوان،
زه‌نجیه‌ر كێوێكی ره‌ش بوو و چۆله‌كه‌كانی خرپن‌و جێ‌كه‌وتوو كه له سه‌رمای
زستان به سڵامه‌ت گیانیان ده‌ربردبوو، به چاوه‌كانی وه‌ك قاڵاو‌و په‌ل‌و پۆیان
كز كردبووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له شنه‌ی به‌هاری مه‌ست بووبێتین، بێ‌خواست له
بان داره‌كانی په‌رژینه‌كه له بان ده‌ركه‌و دیوار سه‌رده‌كه‌وتن، به جۆرێ كه
ده‌نگ‌و هه‌رای ئه‌وان سه‌رگێژه‌ی به‌رهه‌م دێنا. كه‌چی له‌سه‌ر یه‌ك گشت ئه‌مانه
جۆرێك فێنكی‌و هه‌واره زستانی به میوانخانه‌كه ده‌به‌خشی. چێژ‌و حه‌زێكی
تایبه‌تی تێدا بوو. هه‌ر كه دیوه‌كانمان دیاری كرا‌و تۆز‌وخۆڵی ماشینمان له خۆ
كرده‌وه، من رۆیشتم له هه‌یوان پیاسه بكه‌م‌و ته‌مایه‌ری حه‌سه‌ن‌و خاتوونی
بووم. له ناكاو تێگه‌یشتم، له‌و سه‌ری هه‌یوان، كه‌سێك ئاماژه‌م پێده‌كا. كه
هاته نزیكه‌وه ئه‌وم ناسییه‌وه. ـ ئه‌مه هه‌ر ئه‌و لاوه بوو كه هه‌موو شه‌و
له كافه‌ی "په‌پووله" پرش‌و بڵاو بوو و له‌وێ به تانه نێویان نابوو "دۆن ژوان".
له‌و لاوانه‌ی مه‌مكوژه مه‌رگی ئێمه‌ی ئاسایی‌و تازه به ده‌وران گه‌یشتووی
ئیداری بوو. به‌رگه‌كه‌ی خۆڵه‌مێشی، شه‌رواڵه‌كه‌ی چارلێستۆنی هه‌راو مۆدی شه‌ش
ساڵ پێشی له‌به‌ر كردبوو، سه‌ری نوقمی ژێل بوو و ئه‌نگوستیله‌یه‌كی ئه‌ڵماس كه
ئه‌سڵ نه‌بوو له ده‌ستیدا بوو كه بریقه‌ی ده‌دا. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |