|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ر ::. |
|
پابه‌ندبوونی هونه‌ر و ئه‌ده‌ب له روانگه‌ی شاملووه | |
01-12-1386
و: ژیله‌مۆ
پابه‌ند بوونی هونه‌رمه‌ند ده‌بێ مرۆیی بێت. پابه‌ندبوونێك به‌ده‌ر له
تاقمخوازی‌و حیزبایه‌تی، پابه‌ندییه‌ك به‌ده‌ر له رامیاری‌و ته‌نیا له‌ڕێی به‌ره‌وسه‌ر
بردنی مرۆڤ. به‌ڵام به‌هه‌ر شێوه، كاری هونه‌ری پێش له‌وه‌ی باری ده‌روه‌ست
بوون یا پابه‌ندییه‌ك به‌كۆڵ بكێشێ ده‌بێ شوناسی هونه‌ریی خۆی بسه‌لمێنێ.
مایا كۆفسكی هۆزانڤانی شۆڕشگێر ـ ده‌روه‌ست بوون و پابه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تیی
شاعیری وه‌ك بنه‌مای كار داده‌ناو ده‌یگوت، شاعیر بۆ نووسینی شێعر ده‌بێ له
كۆمه‌ڵگا داخواز وه‌رگرێ‌و شێعری به "به‌رهه‌می داخوازیی كۆمه‌ڵایه‌تی" پێناسه
ده‌كرد. ئه‌و له‌بیری چووبوو كه سه‌ره‌تا ده‌بێ شاعیر بی كه بتوانی وه‌ڵامێكی
شیاو به داخوازی كۆمه‌ڵگا بده‌یته‌وه، ده‌نا زۆر بوون كه‌سانێك كه هه‌ر به‌و
رێبازه‌ی ئه‌ودا چوون و نێوێكیان له‌خۆیان به‌جێ |
 | |
نه‌هێشت. ئه‌من شێعری "په‌ریام"
راسته‌وخۆ له‌سه‌ر داخوازی كۆمه‌ڵگا نووسی. كۆمه‌ڵگا كه به كوده‌تای 1332 زه‌بری
بێ‌ئۆمێدییه‌كی سه‌ختی لێ كه‌وتبوو پێویستی به‌وه بوو، منیش كه له‌ناخی كۆمه‌ڵگادا
بووم له‌م پێویستییه تێگه‌یشتم و وه‌ڵامم داوه، ئه‌ویش به زمانی خودی جه‌ماوه‌ر
و جه‌ماوه‌ریش بێ دره‌نگ لێی وه‌رگرتم و بردی. پێویستی پێ هه‌بوو منیش به
پێست و گۆشتی خۆم هه‌ستم به‌و پێویستییه كردبوو. كه‌واته شێعرێك بوو به‌رهه‌می
پێویستی‌و به‌پێی هه‌لومه‌رج، پێویستی ره‌هابوون، نه‌ك پێویستیی به‌ستراوه‌یی،
پێویستیی له‌خۆبردوویی نه‌ك پێویستیی بێعاری.
شێعرێك كه هه‌ستێ نه‌بزوێنێ به چ كار دێت؟ من به‌رده‌وام گوتوومه له‌سه‌ر ئه‌و
باوه‌ڕه نیم كه هه‌ر شتێكی جوان به‌كه‌ڵك و بایه‌خه، به‌ڵكوو له‌و بڕوایه‌دام
كه هونه‌ر كه ده‌توانێ شتێكی به‌كه‌ڵك جوانتر وه‌پێش چاو بخات و توانای
دزه‌كردنی زۆرتری پێ بدات، ده‌بێ له بێ‌لایه‌نی شه‌رم بكات. به‌هیچ شێوه‌یه‌ك
مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه كه ویستی خۆم به كۆمه‌ڵێك "ئه‌بێ"و "نابێ" به‌سه‌ر
ئه‌وانی‌تردا بسه‌پێنم. به‌ڵام گه‌وره‌یی هونه‌رمه‌نده كه له‌و جیهانه
نه‌خۆشه‌دا به‌دوای ده‌رمان بگه‌ڕێ نه‌ك سوكنایی. له شوێنی تێگه‌یاندن بێ
نه‌ك رازاندنه‌وه. ته‌بیبی خه‌مخۆر بێت نه‌ك وشكه‌ڕنێكی بێعار.
ئامانجی هونه‌ر ئه‌گه‌ر دانی زڕزڕه‌ی ره‌نگین به‌ده‌ست منداڵی برسی یان
داپۆشینی كه‌ڵێنی دیواری كۆخ نیشان به په‌رده‌ی رازاوه یان په‌ره‌پێدان به
نه‌زانی‌و خورافات نه‌بێت، سه‌ركه‌وتنی مرۆڤه. به‌پێی سروشت كه‌سانێك كه
كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تییان زه‌بوون و خورافه‌په‌رست ده‌وێت تا وه‌ك مانگای شیرا
بمێنێته‌وه، ئامانج خوازی وه‌ك "لایه‌نگریی سیاسی" ده‌نوێنن و هونه‌ری
ئامانجخواز وه‌ك "هونه‌ری به سیاسه‌ت ئاڵا‌و" له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. ئه‌وانه‌ی كه
ئه‌گه‌رچی پێداهه‌ڵگوتنی خۆیان نه‌ك به تێكه‌ڵاوی سیاسه‌ت بوون، به‌ڵكو به
"پێداهه‌ڵگوتنی راستی" ده‌ژمێرن، هه‌ر له‌و حاڵه‌دا پێیان وایه كه هونه‌ر
بێجگه له خوڵقاندنی جوانی ـ ته‌نانه‌ت تا ئه‌وپه‌ڕی "جوانی بێ‌ئه‌ملا و
ئه‌ولا" ئه‌ركی تری نیه. من لایه‌نگری ئه‌مجۆره له هونه‌ر نیم‌و ئه‌گه‌رچی
هه‌میشه پێش دێت كه له‌به‌رانبه‌ر تابلۆیه‌كی نیگاركێشیی داماڵراو یا كۆپله‌یێ
"شێعری ته‌واوی بێ‌ئامانج" له‌ناخی دڵه‌وه‌بۆ شاره‌زایی‌و خولقێنه‌ریی
داهێنه‌ره‌كه‌ی رێزم داناوه، بێگومان له‌وه‌ی كه بۆچی بانگه‌وازێكی ئه‌وا
به‌رز، ته‌نیا به پیشاندانی توانایی گه‌روو خۆی خه‌ریك كردووه‌و كه‌سانێكی وا
پێویستمه‌ند به هاوده‌ردیی له به‌رانبه‌ر خۆیدا له‌بیر بردووه، هه‌ستم به
درێغی كردووه. "كافكا" هیندێك پێناسه‌ی گه‌شاوه‌ی له شێعر به‌ده‌سته‌وه
داوه. له پێوانه‌ی مۆسیقا‌و شیعردا ده‌ڵێ: چێژێكی تێكچنراو كه له مۆسیقاوه
به‌رهه‌م دێت چێژێكی مه‌ترسیداره. به‌ڵام شێعر تێده‌كۆشی تێكچنراویی چێژ له‌نێو
به‌رێ‌و بیباته ئاستی هۆشیاری‌و مرۆیی بكات. مۆسیقا ژیانی به هه‌ست دووقات
ده‌كا، به‌ڵام شێعر ده‌یبه‌ستێته‌وه‌و بۆ سه‌ره‌وه‌ی هه‌ڵ‌ده‌كێشێ". ده‌ڵێ:
"شێعر كۆچێكه به مه‌به‌ستی ده‌رخستنی راستی‌و رازێك گه‌وره‌تر له راستی،
بوونی نیه"، له شوێنێكی دیكه‌دا گوتوویه‌تی: "شاعیر پابه‌نده به‌و ئه‌ركه‌ی
كه مرۆڤی ته‌نیای ترسا‌و له مه‌رگی له‌پێش دیاریكراو به‌ره‌و ژیانێكی
هه‌تاهه‌تایی رێنوێنی بكات". ئێستا بزانین چی دێته پێش. ئه‌فلاتوون له
نووسراوه به‌ناوبانگه‌كه‌ی خۆیدا "ئۆتۆپیا" كامه‌رانی‌و رزگاریی مرۆڤ له‌وه‌دا
ده‌بینێ كه حكوومه‌تێكی پێكهاتوو له بیرمه‌ندان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاكانی
مرۆڤایه‌تی فه‌رمانڕه‌وایی بكه‌ن. ده‌وڵه‌تێكی گریمانه‌یی له بیرمه‌ندان پێك
دێنێ به‌ڵام شاعیران له كابینه‌كه‌ی خۆی رێ نادات و سه‌رپاكیان په‌راوێز
ده‌خات.
"گوستاڤ یانووش" ده‌نووسێ: "من به كافكا وتم، په‌سند كردنی ئه‌و خاڵه‌م پێ لوا‌و
نیه" "كافكا" وی: "تێگه‌یشتن له‌و بابه‌ته زۆریش ئاسانه. حكوومه‌ت، حكوومه‌ته.
چ حكوومه‌تی زۆر بێ، چ حكوومه‌تی زێڕ بێ‌و چ حكوومه‌تی بیرمه‌ندان، ده‌بێ دان
به‌وه‌دا بنێین كه به‌ناچار سه‌ره‌كیترین ئامانجی هه‌ر حكوومه‌تێك ئه‌وه‌یه كه
ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌وایی خۆی بپارێزێ ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ به‌وه نه‌كه‌ین
ده‌رده‌كه‌وێ كه له واتای وشه‌ی حكوومه‌ت به دروستی تێ نه‌گه‌یشتووین.
فه‌رمانڕه‌وایی عه‌قڵیش ده‌چێته خانووی ئه‌و یاسایه‌و ئه‌فلاتوونیش باس له
حكوومه‌ت ده‌كات و وته‌كانیشی به‌ته‌واوی رۆشنه، شاعیران رێ ناداته نێو
كابینه‌ی خۆی چوونكه ئامانجی شێعر ئاڵوگۆڕی بنچینه‌یی جیهانه‌و هه‌ر به‌م
هۆیه‌شه‌وه هه‌موو حكوومه‌تێك مافی ئه‌وه به‌خۆی ده‌دات كه شاعیر به تۆخمێكی
ناله‌بار و جێگای مه‌ترسی ناوزه‌د بكات. هه‌ڵبه‌ت ئه‌فلاتوون به‌ته‌نیایی چۆته
پێش دادوه‌ر و له شاعیر نه‌ی‌پرسیوه كه له بنه‌ڕه‌تدا به‌شداریكردن له
كابینه‌ی له‌لا په‌سنده یان نا. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من ده‌بێ جارێكی‌تر
ئه‌و نووسراوه‌یه بخوێنمه‌وه چونكه به‌دوور نازانم ئه‌فلاتوون به
په‌راوێزخستنی شاعیر له حكوومه‌ت ویستبێتی به تیرێك دوو نیشان بپێكێت. ئه‌وه‌ش
بڵێم كه ئه‌و بابه‌تانه‌م له‌بیری خۆم گێڕایه‌وه....
ئه‌گه‌ر رۆژێك حكوومه‌تی عه‌قڵ دامه‌زرێت، سیاسه‌تیش واتای راسته‌قینه‌ی خۆی
ده‌دۆزێته‌وه. واته ئه‌وده‌م ئه‌و وشه ناپاكه ئه‌و ته‌گبیره به‌نرخانه له‌خۆ
ده‌گرێ كه بۆ گه‌یشتن به رێكوپێكی‌و دادێكی شیاو و پڕ به باڵای مرۆڤ به‌كار
ده‌برێ‌و خۆكشانه‌وه له به‌شداری له‌وه‌دا هه‌ر ئه‌وه‌نده نه‌شیاو له قه‌ڵه‌م
ده‌درێت كه ئه‌مڕۆ تێك ئاڵان به‌وه نه‌شیاوه.
شێعر له ده‌روونی خۆیدا هاوارێكه له قووڵاییه‌كانی ته‌نیایی، چونكه جیهانی
شاعیر هێنده جیهانێكی تاكه‌كه‌سیه كه ته‌نانه‌ت به ئه‌ژمار نه‌هاتوویی
رێژه‌ی پیاهه‌ڵبێژانیشی به پێچه‌وانه‌ی وێنا ته‌نیا به ناسینی هه‌رچی
زۆرتری تاڵی‌و قووڵایی پڕئێشی په‌ره ده‌دات. به‌رفراوانیی رێژه‌ی هاودڵان و
په‌سندكه‌رانی، به كرده‌وه ده‌بێته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی پانتایی
به‌رپرساریه‌تی‌و پابه‌ندیی ئه‌و. بێ ئه‌وه‌ی بڵێین دیاره كه چ به‌سه‌ر ئه‌و
كه‌سه‌ی دێ كه مافی هه‌ڵه‌كردن و مافی بێده‌نگی‌و ته‌نانه‌ت مافی
ناهۆمێدبوونی لێ وه‌رده‌گیرێ. گلادیاتۆرێكی ره‌ش و رووت كه به‌بێ چه‌ك له
گۆڕه‌پانی بێ‌به‌زه‌یی شه‌ڕێكی بێ‌ره‌حمانه‌دا به‌ره‌ڵڵا كراوه‌و بێجگه له
هیندێك پیاهه‌ڵبێژی زۆرتر پڕچاوه‌ڕوانی ته‌نانه‌ت بۆ خۆپاراستن له به‌رامبه‌ر
بوختانه ئاشكرا بێ‌شه‌رمانه‌كان، ئامرازێكی به‌رگریی له‌ده‌ستدا نیه.
دنیای هه‌ر كه‌سێك حه‌سارێكی ته‌نگی له‌پێش دروست كراوه‌و له‌و حه‌ساره‌شدا جگه
له په‌پووله‌یه‌ك جێ نابێته‌وه. جیاوازیی بابه‌ته‌كه له‌وه‌دایه كه
هیندێكیان خۆویستانه حه‌ساره‌كه له‌ده‌وری خۆیان هه‌ڵده‌چنن و هیندێكی‌تر وه‌ك
په‌ناگه‌ی هێمنی خۆیان چاوی لێ ده‌كه‌ن. به‌ڵام هیندێكتر له‌نێو حه‌ساره‌كه‌دا
دێنه‌وه سه‌رخۆ و هاواریان ده‌بێته چیرۆكی بانگه‌وازی تێكۆشانێكی گیان ئه‌ستێن
كه بۆ رزگاربوونی خۆی‌و ئه‌وانی‌تر له حه‌ساره‌كه به‌كاری ده‌به‌ن. حه‌سارێك
كه رزگاربوون لێی به ئاسانی نالوێ‌و توێژی سه‌ختی زۆر و جۆربه‌جۆری تێدایه.
ژێرنووس:
هه‌ڵبژێردراوێك له وتووێژی ناسر حه‌ریری له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌دی شاملوو |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |