|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ر ::. |
|
تیـاتـری سیـاسـی | |
01-12-1386
فاتیح ساڵحی
هونه‌ری نمایش، به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو هونه‌ره‌كانی دیكه، ته‌نیا دیارده‌یه‌كی
مرۆییه كه له دایكبووی سیاسه‌ته‌و یه‌كه‌مین نمایشی جیهان كه دیالۆگی هه‌بوو
ره‌خنه‌یه‌كی سیاسی بوو له خه‌شاریارشا له پادشاكانی هه‌خامه‌نشی. ئه‌گه‌ر
پێویستی بنمیچو سه‌رمیچ بوو به هۆی سه‌رهه‌ڵدانی هونه‌ری بیناسازی‌و ئه‌گه‌ر
ئازاره ده‌روونییه‌كانی مرۆڤ بۆ یه‌كه‌مجار هونه‌ری نه‌ققاشی لێكه‌وته‌وه‌و ده‌ربڕێنی
هه‌سته‌كان ره‌نگی ئاواز‌و مۆسیقای گرته خۆ، نمایش بزوێنه‌رترین هونه‌ری مرۆیی،
له ناخی كۆمه‌ڵگادا بوو به ئامرازی ره‌خنه‌گرتن له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌و بیر‌و
بۆچوونی زاڵ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا.
هه‌رچه‌ند زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانهه‌وێ ناخی هونه‌ری نمایش له سیاسه‌ت
بسڕنه‌وه‌و بڵێن، هونه‌ری نمایش ئامرازێكه بۆ سه‌رقاڵكردنی خه‌ڵك یان به ته‌نیا
هونه‌رێكه‌و به‌س. به‌ڵام ئه‌م دوو بۆچوونه دوورن له راستییه‌كانی |
 | |
نمایش‌و به هیچ شێوه‌یه‌ك
درووست نیه پانتای به‌ربڵاوی ئه‌م هونه‌ره به‌م جۆره به‌رته‌سك بكرێته‌وه.
چونكوو نمایش له درێژه‌ی ته‌مه‌نیدا به‌رده‌وام تووشی هه‌وراز‌و نشێو بووه‌و له
لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه قه‌ده‌غه كراوه. بۆ سه‌لماندنی ئه‌م بابه‌ته هێما
ده‌كه‌ین به گوته‌یه‌كی ئه‌فلاتوون له بیناكردنی یوتۆپیاكه‌یدا كه ته‌نیا هونه‌رمه‌ندان
مافیان نیه ببن به ئه‌ندامی ئه‌و ئارمان شاره، ئه‌فلاتوون ده‌ڵێت: "نمایش قه‌ده‌غه
كه‌ن، چونكوو هونه‌ری نمایش‌و هونه‌رمه‌ندانی نمایش ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی تێك ده‌ده‌ن‌و
بێ‌سه‌روبه‌ری ده‌خوڵقێنن". هه‌ر بۆیه له‌و سه‌رده‌مه‌دا له لایه‌ن حوكمڕانی
یونانه‌وه نمایش قه‌ده‌غه‌كراو كه‌س بۆی نه‌بوو له هیچ سالۆنێكدا نمایش پیشان
بدات. ئه‌مه‌ش بوو به فاكته‌رێك بۆ درووستبوونی تیاتری سه‌رشه‌قام، بۆیه ده‌سه‌ڵاتدارانی
سیاسی به‌رده‌وام له نمایش ترساون، چونكوو تا به بیانوویه‌ك نمایشیان قه‌ده‌غه
ده‌كرد‌و ساڵۆنه‌كانیان داده‌خست، هونه‌رمه‌ندانی تیاتر له شوێنێكی دیكه‌وه ده‌ستیان
پێ‌كردوه. ئه‌مه‌ش بنه‌مایه‌كه بۆ سیاسی بوونی ئه‌م هونه‌ره كه به‌رده‌وام له
ژێر تێغی سانسۆردا ژیاوه‌و هه‌میشه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانه‌وه هه‌وڵ
دراوه له نێو بچێت یاخود به‌رته‌سك بكرێته‌وه. هه‌روه‌ك پێشتریش هێمامام بۆ كرد
مێژووی تیاتری سیاسی له‌گه‌ڵ مێژووی درووستبوونی نمایشدا پێكه‌وه گرێیان
خواردوه به‌ڵام به گشتی چه‌مكێك وه‌ك تیاتری سیاسیی له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا
تیۆریزه كرا. وه چونكوو تا ئه‌و كاته به شێوه‌یه‌كی روون چوارچێوه‌ی تیاتری
سیاسیی وه‌ك میتۆدێك پێناسه نه‌كرابوو، به‌ڵام دوای ساڵه‌كانی 1919 به هه‌وڵی
بێ‌وچانی "ئێروین پیسكاتۆر" تیاتری سیاسی وه‌ك ره‌وتێكی هونه‌ری توانی ببێت به
خاوه‌نی پێكهاته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ. هه‌وڵه‌كانی پیسكاتۆر ته‌نانه‌ت تا دوای شه‌ڕی
دووهه‌می جیهانیش به‌رده‌وام بوو تاكوو بیرۆكه‌كانی ناوبراو بوون به به‌ڵگه‌یه‌كی
زانستی له‌مه‌ڕ تیاتری سیاسی. ئه‌ركی ئه‌م تیاتره ره‌خنه‌گرتن له كه‌ش‌و هه‌وای
زاڵ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا‌و هاندانی جه‌ماوه‌ره، هه‌ر بۆیه زۆر به ئاسانی ده‌توانێ
له نێو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا جێگه خۆی بكاته‌وه. ئه‌ڵبه‌ت لێره‌دا ده‌بێ بگوترێ
كه مه‌به‌ست له كۆمه‌ڵگای خه‌ڵك زیاتر توێژی مام ناوه‌ندی‌و هه‌ژاری كۆمه‌ڵگایه،
چونكوو ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان هه‌رگیز حه‌زیان له‌م چه‌شنه تیاتر نه‌بووه. به پێچه‌وانه‌وه
تا بۆیان لوابێ دژایه‌تییان له‌گه‌ڵ كردووه‌و رێگه‌یان نه‌داوه زۆر په‌ره
بستێنێ، چونكوو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیانی ده‌خسته مه‌ترسییه‌وه. ئه‌م تیاتره
خاوه‌ن زمانێكی تیژ‌و وێرانگه‌ره‌و هێرش ده‌باته سه‌ر هه‌موو ئه‌و چه‌مكانه‌ی
كه ده‌بنه هۆی زاڵبوونی توێژێكی تایبه‌تی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا، یان هێرش ده‌كاته
سه‌ر ئه‌و كار‌و كرده‌وانه‌ی حكوومه‌ت، كه به شێوه‌یه‌كی گشتی بارودۆخی كۆمه‌ڵگا
تووشی وه‌رچه‌خانێكی نه‌رێنی ده‌كات. له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌م تیاتره ئه‌وه‌نده
به‌هێزه كه ده‌توانێ جه‌ماوه‌ر رێك بخات‌و ره‌وتێك درووست بكات كه ده‌سه‌ڵاتێكی
جه‌ماوه‌ری بخوڵقێنێ كه حكوومه‌ته‌كان تووشی شكست‌و رووخاندن بكه‌ن. له‌م چه‌شنه
تیاتره‌دا بینه‌ر راسته‌وخۆ له ره‌وتی نمایشدا به‌شداره‌و بۆ خۆی وه‌ك ئه‌كته‌ر
چاوی لێده‌كرێ. هه‌ر ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌یكه كاریگه‌ری ئه‌م تیاتره له
چاو دیتر میتۆده تیاترییه‌كان زیاتر ئاشكراتر بێت.
بابه‌تگه‌لێك له تیاتری سیاسی‌دا ده‌كه‌ونه به‌رباس كه پرسی رۆژ بێ‌و له سه‌ر
ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك كاریگه‌ری دابنێت. بابه‌تگه‌لێك كه بوێرێكی تایبه‌تی گه‌ره‌كه
بۆ خۆنواندن. هه‌ر بۆیه تیاتری سیاسیی تێكده‌ر‌و هه‌ژێنه‌ره‌و تواناییه‌كی به‌رچاوی
هه‌یه بۆ پێكهێنانی وه‌رچه‌رخان. ئه‌م تیاتره بنه‌ماكه‌ی له سه‌ر درووشم دامه‌زراوه‌و
شێوازی گوتاریی ئه‌م نمایشه، خێرا، توند‌و راشكاوانه‌یه‌و ئه‌م فاكتۆرانه‌ش هه‌موویان
هۆكارێكن بۆ سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی. له ژماره‌ی داهاتوودا
له‌سه‌ر تیاتری سیاسی كوردستان به گشتی‌و كوردستانی ئێران به تایبه‌تی باس
ده‌كه‌ین. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |