|
01-12-1386
ئاماده‌كردن: هه‌تاو
بارۆك baroque قوتابخانه یان بزوتنه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی تایبه‌ت‌و دیاری‌كراو نیه‌و،
له بواری جوغرافیایی‌و مێژووییه‌وه به كات‌و شوێنێكی دیاری‌كراو نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه.
به‌ڵام ئه‌م ناوه له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا، له لایه‌ن نوێخوازه‌كانه‌وه
كه رێچكه‌یه‌كی كلێشه‌یه‌ی جوان ناسیان له سه‌ده‌كانی رابردوودا له خۆ به‌جێ‌هێشتبوو،
پێشنیار كرا.. ئه‌و وشه‌یه بۆ هونه‌ره جۆرا‌وجۆره‌كانی وه‌ك: نیگاركێشان، په‌یكه‌ر
تاشی، مێعماری، ئه‌ده‌بیات، موسیقی‌و سینه‌ما به‌كار هێنراوه.
ئه‌و وشه‌یه له بنچدا به
گه‌وهه‌رسازیی مرواریی نارێك‌و پێك‌و به‌ردێكی ناڕێك داتاشراو ده‌وترێت.
مێن سیمۆن، ئه‌و مه‌كته‌به‌ی به دامه‌زراوه یان هه‌نگاوێكی دژ به داب‌و
نه‌ریته باوه‌كان ده‌زانێت. ئیندیسكیلوپیدیای ره‌وش ناسی (1787) ئه‌و وشه‌یه‌ی
به جۆری ئامرازه سه‌یر‌و سه‌مه‌ره‌كان مانا كردۆته‌وه. هه‌تا ئه‌وه‌ی كه
"ولفلین" (wolfflin) له "ئوسووڵی بنیاتی مێژوویی هونه‌ردا" (1915) به
لێكدانه‌وه‌یه‌كی جوانیناسانه‌ی گشتی ناودێر كردوه. كه خاڵی به‌رامبه‌ری
هونه‌ری كلاسیكی راسته‌وخۆ سنووردار كرد، له روانگه‌یه‌كه‌وه كه "بارۆك" له
ئه‌ده‌بیاتدا نیگه‌تیڤانه سه‌یر ده‌كرێ. به كورتی، ده‌ڵێن: بارۆك ئه‌و شته‌یه
كه كلاسیك نیه، ون، لێڵ‌و نائاسییه. تیۆری ئه‌و ناوه بۆ یه‌كه‌مین جار،
"بالنارسارگراسیان"، نووسه‌ر‌و فیلسووفی ئیسپانیایی ده‌ری بڕِیوه. نوێنه‌ر‌و
لایه‌نگرانی شێواز‌و رێچكه‌ی بارۆك له ئه‌ده‌بیات دا، گۆنگورا كه‌شیش‌و
نووسه‌ری ئیسپانیایی (1561 ـ1627)، مارینۆ شاعیر ئیتالیایی(1569 ـ 1625) گه‌لێ
شاعێر‌و نووسه‌ری دیكه‌ی ئاڵمانی‌و فه‌رانسه‌یی بوون. رێچكه‌ی بارۆك جیا له
په‌ڕانپه‌ڕ (محیگ)ی بورژوازی، له نێو كۆڕی ئه‌شرافه‌كان‌و بیاڤه
مه‌زهه‌بییه‌كانی نێو كه‌نیسه‌كان‌و، ته‌نانه‌ت وه‌رزێره‌كانیش دا كارایی
هه‌بووه. جێگای ئاماژه‌یه كه، جوانكاریی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه
په‌یره‌ویان له‌و رێچكه‌یه ده‌كرد له سه‌ر كونتاكته ئیدئولوژیكه‌كانی رێفۆرم‌و
دژه ریفۆرم كاریگه‌ری خۆی داناوه.
بارۆك هونه‌ری خۆ نواندن‌و دره‌وشانه‌وه‌یه‌كه له سه‌ر بناغه‌ی رووبه‌ڕوو
بوونه‌وه، وێچوون‌و هاوتاسازی داڕێژراوه.
بارۆك هونه‌رێكه كه ده‌گه‌ڵی پێكهاته‌ی زۆر به توانا له هه‌ڵبه‌ست‌و په‌خشان،
میتافۆره‌كان‌و تانه‌و ته‌شه‌ره‌كان هه‌مان رۆڵ ده‌گێڕن كه له بیچمه
مێعمارییه‌كانی وه‌ك: نه‌خشی هیلالی، مارپێچ‌و شێوه قه‌پۆچه‌كان (حلزون) له
باڵه‌خانه‌كاندا به‌كاریان دێنن.
رۆبێرگارنیه هه‌ڵبه‌ستڤانی هه‌ست ناسك‌و پێنووس ره‌نگینی سه‌ده‌ی 16ی
زایینی‌و، ژان رۆتێرۆ نمایشنامه نووسی به‌توانای نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی
17هه‌م، هونه‌ری بارۆكیان به جوانی له به‌رهه‌مه‌كانیان دا ده‌رخستووه.
هونه‌ری بارۆك ده‌ڵێ: ئه‌كته‌ره‌كان له كاتی رۆڵ نواندندا، رۆڵێكی یه‌كه‌ی
خۆیان ده‌گێڕن، واته، له راستیدا به شوێن خۆیاندا ده‌گه‌ڕێن. تیاتری سه‌ده‌ی
زێڕینی ئیسپانیا ده‌ڵێ: "ئه‌گه‌ر ژیان خه‌یاڵه، تراویلكه‌ش ئاوێنه‌یه". بارۆك
سه‌ره‌ڕای گومان له جیدی بوونی دا، نیشانه‌ی ئازادی جووڵانه‌وه‌و
سه‌ربه‌خۆیی پێوه دیاره. واته جۆرێك ئه‌ده‌بیاتی نه‌به‌ستراوه‌و بێ سنوور.
ئه‌ده‌بیاتێك كه خۆی له خۆی ده‌كۆڵێته‌وه. |