|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ر ::. |
|
ئێسقانه‌کان ئه‌دوێن |
|
02-12-1386
?:
که‌ژاڵ نه‌قشبه‌ندی
ڕۆژێک له ڕۆژان له وڵاتێکی
ده‌ست به‌سه‌رداگیراو...
له وڵاتێکی پڕ هه‌ست و دڵ شکاو
له وڵاتێکی پڕ خێروبه‌ره‌که‌ت و له برسانا خنکاو
به ناو خۆشه‌ویستانی به‌شه‌ریه‌ت له هه‌نده‌ران
ڕوو ده‌که‌نه وڵاتی زامداری جه‌رگ سووتاو
پاش گه‌ڕان و هه‌وڵدان.......
له ده‌شتێکی به‌رین و داخ و بێپایان
له نێو خاکی پیری داخدار..........جێ پێی هه‌زاران ساڵ له‌سه‌ری دیار
ده‌دۆزنه‌وه مشتێ ئێسقانی شکاو
یه‌ک ده‌ڵێ: ئێسقانی ژنێکی به ته‌مه‌نه
یه‌ک ده‌ڵێ : ئێسقانی کچێکی گه‌نج و که‌م ته‌مه‌نه
ئه‌ویتر ده‌ڵێ: نا ئه‌مه ئێسقانی منداڵێکی ساوای یه‌ک مانگ ته‌مه‌نه
دێته ده‌نگ خاکی سه‌بووری بێده‌نگ....
ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر بست به بست هه‌ڵم کۆڵن ، ناوڕۆکم هه‌مووی ئێسقانه .....
نیوه‌ی ژن و نیوه‌ی گه‌نجان و ئه‌ویتریشی منداڵانه!
دێنه هاوار ئێسقانه‌کان هه‌موو به یه‌ک جار:
ئه‌من ئێسقانی ئافره‌تانی که‌رکووکم !
ئه‌من ئێسقانی گه‌نجانی به‌رزانم !
ئه‌من ئێسقانی کیژۆڵانی شاره‌زوور و هه‌ڵه‌بجه‌م !
دێته ده‌نگ ئێسقانێکی لاواز پڕ به ده‌نگ: ئه‌من منداڵی کوردوستانم ...
ئه‌من گلێنه‌ی چاوی دایکانم...
ئه‌من بێ‌تاوانم و تاوانیشم زۆر گه‌وره‌یه!
تاوانی من بوونی بابێکی دڵسۆز‌و ئازایه
تاوانی من بوونی بابێکی وریا و پێشمه‌رگه‌یه
دێته هاوار خاکی زامدار: ئێوه هه‌موو منداڵانی منن.....
ئێوه زامی ساڕ‌ێژ نه‌کراوی برینی قووڵی منن...
ئێوه‌ن ئێسقان و خوێن و دڵی زامداری منن
پسپۆڕه‌کان هه‌موو به یه‌ک جار له‌رز ده‌یان گرێ ودێنه هاوار
ده‌ڵێن : نه‌مانده‌زانی که ئه‌م وڵاته ،
وڵاتی خۆشه‌ویستی و هه‌ست و ئاواته....
وڵاتی هه‌زاران ساڵه‌ی کوردانه
وڵاتی زوڵم لێچووی ئێسقانه‌کانه..
نه‌مانده‌زانی که ئه‌م وڵاته، هه‌ر هه‌مان وڵاتی به‌ناوبانگی کوردوستانه
|
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |