|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ر ::. |
|
رۆڵی بینه‌ر له تیاتردا | |
18-12-1386
فاتیح ساڵحی
بینه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبوونی تیاتره‌وه تا به ئه‌مرۆ به شێوه‌یه‌كی هه‌مه‌كی
رۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌بووه‌و هه‌ر ئه‌م رۆڵه‌ش كارێكی وای كرد، نمایشه‌كان به‌پێی
خواست و ویستی بینه‌ران له زۆربه‌ی قوناغه مێژووییه‌كاندا ره‌نگ و مانا بگرنه
خۆیان. چونكوو گرووپه نمایشییه‌كان پاش ماوه‌یه‌كی زۆر پرۆڤه كردن و |
 | |
ماندوو بوون، ده‌بوا ده‌ستره‌نجی
به‌رهه‌مه‌كه‌یان له‌نێو بینه‌ره‌كاندا بدۆزنه‌وه. ئه‌مه‌ش راستییه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گر
بوو كه نووسه‌ران و ده‌رهێنه‌ران و ته‌نانه‌ت ئه‌كته‌رانی نمایشیش ره‌وایی خۆیان
له خه‌ڵك به‌ده‌ست ده‌هێناو به‌بۆنه‌ی بینه‌رانی نمایشه‌كانیانه‌وه بوو ده‌گه‌یشتنه
لووتكه‌ی سه‌ركه‌وتن و ناوبانگ ده‌ركردن. جگه له‌مانه ره‌خنه‌گرانی نمایش كه
له بنه‌ماكانی سه‌ركه‌وتن ویان شكستی هه‌ر نمایشێكن له‌نێو بینه‌راندا بوون. به‌ڵام
سه‌ره‌ڕای ئه‌م شتانه‌ی كه تا ئێستا باسی لێكرا له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا
بیروبۆچوونه‌كان له‌هه‌مبه‌ر بینه‌ری نمایش هێندێ گۆڕانی به‌خۆیه‌وه بینی. ئه‌گه‌ر
له سه‌رهه‌ڵدانی ریالیزمه‌وه هه‌تا سورێریالیزم و ئێكپێرسیۆنیزم، بینه‌ر به‌شێكی
هه‌ره‌گرینگ و جیانه‌كراوه له نمایش بوو. به هاتنه ئارای بیرۆكه‌ی دادایستی
هاوكات له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی سورێریالیزم تا پوخت بوونی ئه‌م ره‌وته هونه‌ریی‌و
ئه‌ده‌بیه له چوارچێوه‌ی شێوازی ئه‌بزۆرددا، بینه‌ر له نمایشدا جێگه‌و پێگه‌ی
خۆی وه‌ك به‌و چه‌شنه‌ی له رابردوودا بوو له‌ده‌ستداو رۆڵی تا ئاستی نه‌بوون
له نمایشدا دابه‌زی.
به باوه‌ڕی كه‌سانێك وه‌ك تێسارا داهێنه‌ری شێوازی دادائیزم و ساموئێل بێكت و
ئۆژن یونێسكۆ هیچ گرینگ نیه كه بۆ دیتنی نمایشێك بینه‌ر هه‌بێت یان نا، به‌ڵكوو
گرینگ ئه‌وه‌یه كه ئه‌و نمایشه‌ی كه له‌سه‌ری پرۆڤه كراوه به چه‌شنێك
ته‌نانه‌ت له‌نێو ده‌ریاشدا بووه پیشان بدرێت.
ته‌نانه‌ت كاتێك ده‌گه‌ین به گروتێفسكی، باوه‌ڕی بوونی بینه‌ر له نمایشدا وه‌ك
شێوه‌ی كلاسیكی خۆی ره‌نگ ده‌گۆڕی‌و هیچ پێویستییه‌ك به جه‌ماوه‌ری بینه‌ر
نییه، به‌ڵكوو ته‌نانه‌ت ده‌كرێت به یه‌ك یان دوو كه‌س كه سه‌یری نمایشه‌كه‌ت
ده‌كه‌ن، تیاتره‌كه‌ت پیشان بده‌یت، ئه‌مانه‌ش هه‌موویان له مێشكی یاخی‌و
تێداچوونی بایه‌خه مرۆییه‌كان پاش دوو شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌م و دووهه‌مه‌وه
سه‌رچاوه ده‌گرێ. به‌ڵام له راستی‌و له واقیعی خۆیدا نه ساموئێل بێكت و نه
ئوژن یونێسكۆ و ئادامۆف هیچكامیان پێویستی بوونی بینه‌ریان به‌گشتی ره‌ت
نه‌كردوه‌ته‌وه به‌ڵكوو هه‌روه‌ك هێمامان بۆ كرد ئه‌وان ماندوو له‌و هه‌موو ئه‌و
ئازارانه‌ی كه به‌ده‌ستی مرۆڤ خولقابوو، نه‌یانده‌ویست كاره‌كانیان به بوون یان
نه‌بوونی مرۆڤ راوه‌ستێنن و گرینگ بۆ ئه‌وان ئه‌وه‌بوو كه به‌هه‌ر شێوه‌یك بووه
به‌رهه‌مه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن چ بینه‌ر هه‌بێت یان نا.
ئه‌ڵبه‌ت ئه‌مجۆر بیركردنه‌وه پاش مردنی گه‌وره‌پیاوانی شێوازی ئه‌بزۆرد و
ناوبانگ ده‌ركردنی كاره‌كانیان له هه‌موو جیهاندا و ئاشت بوونه‌وه‌ی خه‌ڵك
له‌گه‌ڵ نمایشدا گۆڕانێكی قووڵی به‌سه‌ردا هات و بینه‌ر توانی جێگه‌و پێگه‌ی
خۆی نه‌ته‌نیا له نمایشدا وه‌ك رابردوو بدۆزێته‌وه به‌ڵكوو ببێت به به‌شێكی
سه‌ره‌كی له نمایشه‌كان، به‌و پێیه له تیاتری مودێڕن‌و پێشكه‌وتووی ئه‌مڕۆدا
بینه‌ره‌كان به‌شێكن له نێوه‌رۆكی نمایشه‌كه‌و وه‌ك ئه‌كته‌رێك له پیشاندانی
نمایشه‌كه‌دا ده‌ور ده‌گێڕن. چون باوه‌ڕ له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه بینه‌رێك نه‌بێت،
هیچ نمایشێك بوونی نابێت، ئه‌مه‌ش به‌بێ هیچ گومانێك راسته‌و بوونی بینه‌ره كه
ده‌توانێ بایه‌خ و قوربی تایبه‌ت به نمایش بدات. هه‌رچه‌ند لێره‌دا ئێمه نابێ
رۆڵ و كاریگه‌ری ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر پیشاندان و به‌شداریی كردنی بینه‌ر له
ته‌ماشاكردنی به‌رهه‌مێكی نمایشیدا له‌پێش چاو بخه‌ین. زۆرجار به‌هۆی
داخراوبوونی كۆمه‌ڵگا كه راسته‌وخۆ ئاكامی سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانی زاڵ
به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادایه نمایشه‌كان ناتوانن نوێنه‌ر و پیشانده‌ری هه‌ست و ده‌روونی
دانیشتوانی كۆمه‌ڵگا بن و له‌م لاشه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگا له‌گه‌ڵ
گێره‌وكێشه‌ی ئابووری و گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌ره‌وروو بن، هه‌رگیز ناتوانن
به دڵێكی ئه‌رخه‌یانه‌وه بڕون و نمایش ببینن. چون بینه‌ره‌كان كاتێك روو
ده‌كه‌نه دیتنی نمایش، كه خۆیان و ژیانی رۆژانه‌ی خۆیان له نمایشه‌كاندا
بدۆزنه‌وه، به‌ڵام كاتێك به‌هۆی سیاسه‌تی دوگم‌و نه‌گۆڕی به‌رپرسانێكی حكوومی
كه له زۆربه‌ی كاروباره‌كانی كۆمه‌ڵگادا خه‌ریكی ده‌ستێوه‌ردانن و هه‌موو
بوارێكی كۆمه‌ڵگا له هه‌موو ئاسته‌كانیا ده‌خه‌نه ژێر چاوه‌دێری‌و پشكنین،
بێ‌گومان نه تیاترێكی راسته‌قینه بوونی ده‌بێ نه بینه‌رانیش روو ده‌كه‌نه
دیتنی نمایش. ئه‌مه‌ش له‌خۆیدا هه‌ڵگری ئه‌و راستیه‌ی كه پێوه‌ندییه‌كی
راسته‌وخۆ له‌نێوان ده‌سه‌ڵات، گرووپه نمایشیه‌كان و بینه‌راندا هه‌یه كه له
قوناخگه‌لی جۆراوجۆردا هه‌ریه‌ك له‌مانه ده‌توانن له‌سه‌ر یه‌كدی كاریگه‌ری
دابنێن
به‌ڵام به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بوونی نمایشێكی زیندوو، پێویستی به بوونی بینه‌ر
هه‌یه‌و كارا بوونی پێشكه‌ش كردنی نمایش و به‌شداریی كردنی خه‌ڵك، وه‌ك
بینه‌ریش، پێوه‌ندی به سیاسه‌تێكی دروست له ئاستی كۆمه‌ڵگاوه هه‌یه. بینه‌ر
چ له رابردوو و ئێستا‌و داهاتوودا بێ‌گومان رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌یه له سه‌ركه‌وتن
و به‌ره‌وپێش چوونی هونه‌ری نمایش و له هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا تا بینه‌ره‌كان
به‌پێی هه‌لومه‌رجی كۆمه‌ڵگای خۆیان ئاستی تێگه‌یشتنیان له‌سه‌ره‌وه بێت،
پێگه‌یشتنی هونه‌ری پێشكه‌وتوو زۆر به زوویی دێته دی. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |