|
دانیشتین. حه‌سه‌ن و
خاتوونی به‌ڕواڵه‌ت له‌م سه‌فه‌ره رازی‌و به‌كه‌یف بوون. خاتوون له‌بان شانی حه‌سه‌نی
دا‌و وتی: ئێمه له بنه‌ڕه‌تدا جۆرێك خواستی سروشتیمان به‌یه‌ك هه‌یه.
وانیه؟ راست به ئێوه‌م
وتبوو برایه‌كم هه‌یه وه‌ك سێوێك له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن له‌تیان كردبێ، كه‌چی له‌و
كاته‌وه كه ژنی هێنا له‌به‌ر چاوم كه‌وت! نازانم چ به‌ڵایه‌كی هێناوه، من
دوایی ناچار بووم خۆم جیا بكه‌مه‌وه. خۆشه‌ویستی‌و ئاكاری باشم زۆر خۆشده‌وێ!
پێكه‌كانی خۆمان به سڵامه‌تی خاتوون هه‌ڵهێنا. دۆن ژوان هه‌ستاو رۆیشت بۆ دیوه‌كه‌ی
خۆی و گرامافۆنێكی له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌فحه هێناو ده‌ستی كرد به سه‌فحه دانان.
دوایی بێ پێشه‌كی خوڵكی خاتوونی كرد بۆ سه‌ما. نه كه‌ڕه‌تێك، نه ده كه‌ڕه‌ت.
من له نیگا تیژه‌كانی حه‌سه‌ن تێگه‌یشتم كه ددانی كیڕه‌ی ده‌هات و به‌ڕواڵه‌ت
به‌ڕووی موباره‌كیدا نه‌ده‌هێنا. دوای نانی نیوه‌ڕۆ بڕیارماندا كه بڕۆین بڕێك
بگه‌ڕێین. به گه‌ڕان ره‌وانه‌ی جاده‌ی چالووس بووین. له رێگه دۆن ژوان هێواش
به منی وت: ئه‌مشه‌و ده‌مێنمه‌وه. دوایی وه‌ك ئه‌وه‌یكه ساڵانێكه خاتوون ئه‌ناسێ،
له‌گه‌ڵیدا سه‌رقاڵی قسه بوو. زانیاری له هه‌موو شت‌و گشت شوێنێك بوو. گێڕانه‌وه‌گه‌لی
ناڕاستیشی بۆ خاتوون ده‌گێڕایه‌وه. به شێوه‌یه‌ك كه ده‌رفه‌تی به ئێمه دوو
كه‌سیش نه‌ددا ده‌ربڕینێكی بووندارانه‌مان هه‌بێ! حه‌سه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی
به‌په‌له‌ی گرتی، چووه ته‌نیشت خاتوون كه شتێك بڵێت. به‌ڵام خاتوون ته‌شه‌ری
لێداو وتی: سه‌رت به‌رز بگره، ئه‌م لكه‌ی بان به‌رگه‌كه‌ت چیه؟ حه‌سه‌ن شڵه‌ژاو
خۆی كێشایه‌وه. دۆن ژوان باڵتاكه‌ی خۆی ده‌رهێناو خستیه سه‌ر شانی خاتوون. من
نزیكی ئه‌وان بوومه‌وه. دۆن ژوان رووباری قوڕاوی قه‌راغ جاده‌و ئه‌و دارانه‌ی
كه له دووره‌وه وه‌ك گزی شار له زه‌وی ده‌رهاتبوون، پیشان ده‌داو ئه‌یوت: چه‌نده
باشه مرۆڤ بێته ئه‌م جۆر جێگاگه‌له‌و بژی! ئه‌م هه‌وایه، ئه‌م دارانه، كه بۆ
مانگێكی دیكه چرۆ ده‌كه‌ن. مانگه‌شه‌و پیاو بێته قه‌راغ رووبار و گرامافۆنێكی
هه‌بێ.... حه‌یف بووك كه دووربینی وێنه‌گریم جێهێشت! له ئاواییه‌كانی نزیك خه‌ڵكانی
گوندی كه به‌رگ‌و سه‌ربه‌رگی نوێیان له‌به‌ر كردبوو و منداڵان به به‌رگگه‌لی
ره‌نگاوره‌نگ له هاتوچوودا بوون. خاتوو ماندوویی ده‌ربڕی. دۆن ژوان له قه‌راغ
رووباره‌كه شوێنێكی پیشان دا، رۆیشتنه بان به‌رده‌كان دانیشتن. ئاوی قوڕاوی
رووباره‌كه هه‌ڵمسابوو یه‌ك به‌دوای یه‌كدا شه‌پۆلی ده‌داو گڵ‌ولیته‌ی له‌گه‌ڵ
خۆی ده‌برد. ته‌پۆلكه‌گه‌لی خۆڵینه‌و زنجیره‌كێوێكی سه‌رما بردوو پێش چاومانی
گرتبوو. هه‌وا تا راده‌یه‌ك گه‌رم بوو، دۆن ژوان به‌رگه‌كه‌ی ده‌رهێناو له ته‌واوی
ئه‌و كاته‌یدا كه له‌وێ دانیشتبووین، له دڵداره‌كه‌ی خۆی‌و بۆنی كۆته‌كه‌ی،
ئه‌وین و نامووس و سه‌مای قه‌فقازی قسه‌ی ده‌كرد. خاتوون به ده‌می داچه‌قیو
گوێ ده‌دایه ئه‌و قسانه‌ی كه له كایه‌ك كێوێك بوو. قسه‌گه‌لی پووچی كه‌رانه،
بۆ وێنه ئه‌یوت: "شه‌لوارێكی له‌مه باشترم هه‌بوو، حه‌وتووی رابردوو رۆیشتم له‌گه‌ڵ
هه‌ڤاڵێكم سواری فرۆكه بووین، كاتێك ویستم بێمه خوارێ، قاچم له به‌ردێك گیری
كرد و كه‌وتمه زه‌وی. سه‌رئه‌ژنۆم دڕا، ئه‌م شه‌لواره لووكسه‌م به 25 تمه‌ن
دووریبوو. گشت قاچم زامار بوو، سوار درۆشكه بووم‌و رۆیشتم بۆ نه‌خۆشخانه‌ی
ئامریكایی بۆ لای ماكتاوێل. ئه‌و وتی: ره‌حمی پێ‌كردوویت، ئه‌گه‌ر كه‌شكۆڵی ئه‌ژنۆت
زه‌بری دیتبا شه‌ل ده‌بووی. سێ رۆژ خه‌وتم، خاسه‌وه بووم، كه‌چی له‌و بانه‌وه
شیرینی‌خانه‌كان ئه‌وه‌نده جوان دیار بوو! ماڵی خۆمانم له‌و سه‌ره‌وه دی. گۆمه‌زی
مزگه‌وتی"سپه سالاری"ش دیار بوو. مرۆڤه‌كان ببوونه مێلووره. به‌ڵام كاتێك فرۆكه
دێته خوارێ، مرۆڤ به‌جارێ دڵی داده‌په‌ڕێ!..." له دواییدا پاش ماندوویی ده‌ركردن
هه‌ستاین‌و بۆلای كه‌ره‌ج گه‌ڕاینه‌وه. حه‌سه‌ن و دۆن ژوان كه به ده‌ماغ و
شادمان ببوون، به چه‌شنی قه‌فقازی فیكه‌یان لێده‌دا. خاتوو هات سه‌ما بكا پاشنه‌ی
كه‌وشه‌كه‌ی داكه‌وت ـ خاتوو دووپاتی ده‌كرده‌وه: "ئه‌م كه‌وشه دوو حه‌وتوویه‌ك
پێش له باتا سه‌ندبوو!" دۆن ژوان كه ئاماده‌ی خزمه‌ت بوو، به خڕكه به‌ردێك
پاژنه‌ی كه‌وشی دروست كرد. له‌كاتێكدا كه خاتوو به‌ده‌ستێكی پاڵی پێوه دابوو،
حه‌سه‌ن هاته لام و به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كه له كافه به منی ده‌ربڕیبوو،
وتی: "ئه‌مه‌یش بۆ من نابێته ژن، ئه‌شێ وێڵی كه‌م. من ناتوانم دیناری ورد بكه‌مه‌وه.
له ماڵمان كه ناگیرسێته‌وه هیچ... گه‌ره‌كیه‌تی ئازاد بێ، فره ئازاد" نزیك
ئێواره كه چووینه میوانخانه، چه‌ند شووشه عاره‌ق، گرامافۆن و شتی جۆراوجۆر
مێزه‌كه‌یان پڕ كردبوو. دۆن ژوان گرامافۆنی خسته سه‌ماو په‌یتا په‌یتا له‌گه‌ڵ
خاتوون سه‌مای ده‌كرد. حه‌سه‌ن داگیراو تووڕه، خوێنی ده‌خوارد و به شۆخی تانه‌و
ته‌شه‌ری لێده‌دا كه به‌بێ بوغز نه‌بوو، ئه‌یوت: "گیانی ئێمه راستی بڵێ،
عاشقی دڵداره‌كه‌ی من بووی؟ بڵێ ئیدی، من ته‌ڵاقی ده‌ده‌م" دۆن ژوان سه‌فحه‌یه‌كی
ویولۆنی هه‌ستیارانه‌ی دانا، هاته بان قه‌ڕه‌وێڵه‌كه دانیشت و وتی: " ئای من
خۆم ده‌سگیرانم هه‌یه، تۆ گۆمان ئه‌كه‌ی!..." له كیفی باخه‌ڵی وێنه‌ی كچێكی
خه‌مینی ده‌رهێنا، ماچی ده‌كرد و به سه‌روچاویدا ده‌ساوی‌و ئه‌سرین له چاوه‌كانیدا
قه‌تیس ما. وه‌ك ئه‌وه‌ی گریانێك له‌نێو ناخیدا بوو، هه‌ستی به‌زه‌یی خاتوو هاته
قوڵ، هه‌ستا چووه لای دۆن ژوان دانیشت. حه‌سه‌ن بۆ ئه‌وه‌یكه له سه‌مای دۆن
ژوان له‌گه‌ڵ خاتوونی به‌رگری بكات، له‌پێش خزمه‌تی ویست وه‌ره‌قی یاری بێنێ‌و
دۆن ژوانی بۆ كایه‌ی بێلت خولك كرد. ئه‌وان خه‌ریكی بێلتی دووكه‌سی بوون. كه‌چی
خاتوون كه له‌سه‌ر كه‌یف بوو و قڕ له كه‌مه‌ریدا وشك ببوو، بڵێی بۆ رق هه‌ستانی
حه‌سه‌ن رۆیشت سه‌فحه‌یه‌كی دانا‌و منی خولك كرد بۆ سه‌ما. له‌نێو سه‌مادا هه‌ستم
كرد كه خاتوون ده‌ستم گوشار ده‌داو خۆشه‌ویستیی خۆی بۆ من ده‌رده‌بڕێ‌و دوو سێ
كه‌ڕه‌ت روومه‌تی به روومه‌تمه‌وه ئه‌نووساند. حه‌سه‌ن ده‌رفه‌تی به ده‌سكه‌وت
زانیبوو، له یاریدا دیقی دڵی‌و دڵ‌پڕی خۆی به‌سه‌ر دۆن ژواندا خاڵی ده‌كرده‌وه.
شیڕی لیده‌دا، هاواری ده‌كرد، تووڕه ببوو، هه‌ركه سه‌ما ته‌واو بوو، خاتوون
رۆیشت شه‌پلاخێكی له حه‌سه‌ن دا و وتی: برۆ ون به! ئه‌مه چ فۆرمێكه؟ دڵم فێنك
بووه‌و بڕۆ ون به وه‌كوو كۆڵبه‌رێك!" حه‌سه‌ن به چاوی داچه‌قیوه‌وه لێی ده‌ڕوانی‌و
بوغز ناخی قورگی گرتبوو، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ده‌ست خۆی بێ، ده‌ستی خۆی برد بۆ
كراواته‌كه‌ی رێك بكا، به‌ڵام یه‌خه‌ی كراسه‌كه‌ی ئاواڵه بوو. دۆن ژوان له
یاری كشایه‌وه‌و دیسان ده‌ستی به سه‌ما كرد. من له‌ژێر چاوه‌وه له حه‌سه‌نم ده‌ڕوانی،
دیم هه‌ستا، له دیوه‌كه چووه ده‌ر، دۆن ژوان سه‌فحه‌یه‌كی تانگۆی دانا.
حه‌سه‌ن هاته دیوه‌كه‌و چاوێكی له ده‌وروبه‌ر كرد، هات ده‌ستی منی گرت و منی
له دیوه‌كه برده ده‌رێ، هه‌ستم كرد كه ده‌ستی ئه‌له‌رزی. له‌ژێر چراگازی
هه‌یوان، ده‌ماره‌كانی بان گێژگه‌ی هه‌ڵمسابوو، چاوه‌كانی داچه‌قیبوو و لچی
خواره‌وه‌ی به‌ردرابووه‌وه. رێك به وێنه‌ی بێ‌خه‌یاڵی ئه‌وده‌م كه ئه‌وم له
قوتابخانه‌دا دیتبوو، ده‌رهاتبوو. |