|
ڕۆژی ژنانی پێشمه‌رگه و
خوشک و دایکی شه‌هیدانه.
هه‌شتی مارس تریفه‌ی مانگێکه
له‌تاریکی شه‌وی ژیان
چرکه،چرکه و خوله‌ک،خوله‌ک
تیرۆژ ده‌به‌خشێته جیهان !
هه‌شتی مارس مۆمێ پڕ نووره
بۆ په‌روانه‌ی به‌ختی ژنان
شمشێرێ تێژ و پڕ ژه‌هره
له بۆ کوشتنی دوژمنان.
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی شۆڕش گێڕن
ئه‌م ڕۆژه‌تان لێ پیرۆزه
بیپارێزن به دڵ و گیان
پڕ له هیواو حه‌ز و سۆزه.
سه‌نگه‌ری شۆڕش چۆڵ مه‌که‌ن
مافه‌کانتان مسۆگره
(ماف نادرێ ده‌سێندرێ)
وته‌ی قاسملووی نه‌مره.
وه‌رن با ده‌ستی یه‌ک بگرین
له‌م هه‌ورازه دا سه‌رکه‌وین
هه‌موو که‌س به مافی خۆی گه‌شت
به‌سه ئیدی با نه‌خه‌هوین.
من سکاڵام ده‌خه‌مه پاڵ
ده‌نگی زوڵاڵی ئێوه‌ی لاو
بۆ سه‌ر به خۆی وڵات و
یه‌کسانیی نێوان ژن و پیاو !
ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ویژدان بێ
هه‌شتی مارس لای موقه‌ده‌سه
به خوێنی ئاڵ ئیمزای ده‌کات
جێژنی ژنانی بنده‌سه.
بۆ ده‌بی ژن کاره که‌ر بێ
له مافی خۆی بێ خه‌به‌ر بێ
مه‌گه‌ر ئافره‌ت مرۆڤ نیه
تا که‌ی ده‌بێ ده‌ست به‌سه‌ر بێ.
زیندان ئاسن بێ یان ئاڵتون
فه‌رق ناکات هه‌ر زیندانه
زاڵم برا بێ، یان دوژمن
هه‌ر خوێن مژه و بێ ویژدانه
هۆ کلارا بۆ هه‌میشه
له مێژوودا تۆی سه‌رمایه
تۆ نا‌مری هه‌تاو ئاسا
ڕوونی ئه‌که‌ی ئه‌م دونیایه
تۆ په‌یام به‌ری ژنان بووی
باخچه‌ی ژینت بێ به‌ر نه‌بوو
بۆ گه‌یشتن به ئامانجێ
باشترین سه‌مه‌ری پێ بوو.
با هه‌موو پێکه‌وه بڵێن
جێژنتان پیرۆز ژنینه
سه‌ر که‌وێ خه‌باته‌که‌مان
سه‌ر فه‌راز بێ ژن له‌م ژینه...!
20/2/2008
Aref_azizi@hotmail.com |