|
خۆم خه‌رج كردووه! ئاشقی
ئه‌وه، له لای سه‌فحه‌ی گرامافۆن ده‌گری.
وا ده‌زانێ من كه‌رم.
كاتێ كه سه‌ما ده‌كا بۆچی ئیزن له‌من ناگرێ؟ من گشت ئه‌مانه تێده‌گه‌م، من
له‌و زره‌نگرتم. من له‌م ئه‌وینه بێ‌بایه‌خانه‌م زۆر دیوه. بڕوانه كه تۆ ئه‌وت
به من ناساند ـ ئه‌زانی ئه‌م ژنه فره ئازاده، من ئه‌مزانی كه ناتوانم زۆر
له گه‌ڵی بژیم به‌ڵام هه‌ر ئێستا من ئه‌ڕۆم لێره نامێنمه‌وه" حه‌ی حه‌ی له‌و
عه‌قڵه، خۆ به ماچێ قیبله گێڕ نابی، ئێستا بڕۆ مشتێك ئاو بده به‌ده‌م‌و
چاوتا، له كه‌ری شه‌یتان وه‌ره خوارێ. عاره‌قت خواردوه‌ته‌وه وڕێنه ده‌كه‌ی.
جگه له‌وه شه‌وی یه‌كه‌می ساڵه، خراو دێته ڕێ." كه‌چی وه‌ڵامی من شوێنێكی
خراوی دانا، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه حه‌سه‌ن گڕی تێبه‌ربووبێ، به‌له‌ز چووه دیوی
خۆی، له كیفی خاتوون پاره‌ی هه‌ڵگرت، به پێش خزمه‌تی میوانخانه‌ی ئه‌مر كرد
كه ماشینێكی ده‌ربه‌ست بۆ شار ئاماده بكا. چۆن ده‌یهه‌وێ زۆر زوو رێ بكه‌وێ،
به هه‌ڵكه‌وت له حه‌وشه‌ی میوانخانه ماشینێك راوێستا بوو. شێتانه له ده‌وری
خۆی روانی‌و چوه بان سه‌ر شۆفیری خه‌وتوو، ئه‌وی هه‌ستان و وتی: "هه‌ر ئێستا
ئه‌شێ بڕۆمه شار، هه‌رچی ده‌تهه‌وێ ده‌یده‌م. زوو به!" حه‌سه‌ن یه‌خه‌ی
باڵتاكه‌ی هه‌ڵدایه‌وه. رۆیشته نێو ماشینه فۆرده‌كه دانیشت. شۆفیر ده‌ستی به
چاوكانیدا هێنا‌و بۆ لای ماشین چوو. من به شۆفیرم وت: "له خۆڕا ده‌ڵێ، مه‌ستی
كردوه بڕۆ بـخه‌وه." شۆفیریش له خوای ده‌ویست‌و گه‌ڕایه‌وه كه بخه‌وێ. له
ناكاو خاتوونی حه‌سه‌ن تێكچوو، برۆكانی تێك ئاڵاند، هاته پێش ماشینه‌كه‌و رووی
له حه‌سه‌ن كرد‌و وتی: "قوڕ به‌سه‌رت! ئه‌سڵه‌ن تۆ ئینسان نیت، خوا بتباته‌وه بۆ
خۆی!" (رووی له من كرد) "له‌سه‌رتایشه‌وه من هه‌ستی به‌زه‌ییم بۆی بوو نه
ئه‌وین، ئه‌مه شایانی ژنێك وه‌ك ژنی براكه‌م بوو. (دیسان روو له حه‌سه‌ن)
هه‌سته، هه‌سته وه‌ره ئێره نێو دیوه‌كه، ئه‌شێ قسه‌م له‌گه‌ڵ تۆدا ته‌واو
بكه‌م. ده‌ته‌وێ من له‌م پێده‌شته جێ بهێڵی؟ قوڕكه‌ن به‌سه‌رتا!" حه‌سه‌ن
سه‌رلـێ‌شێواوانه هه‌ستا، رۆیشته دیوه‌كه، كه‌وته بان قه‌ڕه‌وێڵه‌كه،
ده‌سته‌كانی له پێش چاو گرت. فینه‌فین ده‌گریا‌و ئه‌یوت: "نا، نا ژیانی من له
خۆڕا بووه ... من ئه‌ڕۆمه شار... من ژیانم ته‌واو بووه ... شێتت كردووم ...
ئه‌شێ برۆم ئیتر به‌سه! .. تا ئێستا گومانم ده‌كرد ژیانی من هی خۆم نه‌بووه هی
تۆیشه نا ... له سه‌ر رێگا داده‌به‌زم، خۆم له بان دۆڵه‌كه‌وه هه‌ڵده‌ده‌م ...
ئیدی به‌سه!" نه‌ته‌نیا رسته‌گه‌لی ئاسایی رۆمانه نزمه‌كانی ئه‌ویندارانه‌ی
دووپاته‌وه ده‌كرد، به‌ڵكوو ببوه ئه‌كته‌ری ئه‌وانیش... ئه‌م مرۆڤه كه به
رواڵه‌ت كه‌لله‌ڕه‌ق‌و له من روو ده‌ربایسی بوو‌و تێده‌كۆشا خۆی تۆخ‌و كۆنه‌كار‌و
ئه‌مڕۆیی پیشان بدا، له ناكاو تێكچوو. بوه بوونه‌وه‌رێكی داما‌و بێچاره كه
ئه‌وین‌و به‌زه‌یی له دڵداره‌كه‌ی سوواڵ ئه‌كرد. ئازاری ده‌كێشا! ـ ئازاری له
خۆبایی‌بوون‌و له هه‌مان كاتا لایه‌نی سه‌رقاڵی پێكه‌نینی هه‌بوو. له كاتێكا
خاتوون له زاڵبوونی خۆی دڵنیا بوو، سه‌ركه‌وتنی خۆی به ده‌نگی به‌رز ده‌ربڕی.
به شێوه‌یه‌كی ورد كردن ده‌ستی له كه‌مه‌ری نابوو و ئه‌یوت: "بڕۆ ونبه،
كه‌ره! نه‌مده‌زانی تۆ ئه‌وه‌نده كه‌ری. (رووی له من كرد). لێی بڕوانن،
ئه‌ڵێی حه‌ماڵه! بڕوانن چی لـێ‌هاتووه! من نه‌مده‌زانی ئه‌وه‌نده نه‌زانه،
ئه‌گینا قه‌ت نه‌ده‌هاتم. به داخه‌وه له نێو سه‌فه‌ردا خۆ‌و ره‌وشت
ده‌رده‌كه‌وێ! بڕوانن چلۆن به‌ربۆته‌وه بان قه‌ره‌وێڵه‌م؟ ئه‌مه شێوه‌ی
سروشتیه‌تی. ئه‌گه‌ر گیان به گیانیدا بكه‌ن حه‌ماڵه. چ هه‌ڵه‌یه‌كم كرد! باش بوو
زووتر تێگه‌یشتم من قه‌ت ناتوانم له‌گه‌ڵ ئه‌مه بژیم". به ده‌ستی جووڵه‌یه‌كی
وردكه‌رانه‌ی كرد كه مانای "قوڕبه‌سه‌رت" بوو. حه‌سه‌ن فینه‌فین ئه‌گیریا، هه‌ر
كه من دیم كار گه‌یشته جێگه‌ی ته‌سك له دیوه‌كه هاتمه ده‌رو ئه‌وانم ته‌نیا
هێشته‌وه. رۆیشتم بۆ دیوی دۆنژوان، هه‌موو شتێكم پرش‌وبڵاو دی، وه‌رزی
گه‌یشتبووه كۆتایی سه‌فحه ته‌ق ته‌ق ده‌نگی ده‌كرد. دۆن ژوان به ره‌نگی
په‌ڕیو، ره‌شه مه‌ست، له بان قه‌ره‌وێڵه‌كه كه‌وتبوو. من جووڵانم. ئه‌و وتی: "چ
باسه؟ شه‌ڕیان بووه؟ تاوانی من چیه؟ خۆی خۆشه‌ویستی بۆ من ده‌ربڕی، وتی: تۆم
خۆشده‌وێ، نا، وتی مه‌یلێكی سروشتیم بۆ تۆ هه‌یه. ئه‌مه حه‌سه‌نه چه‌شنی
حه‌ماڵه‌كانه. من هیچ خه‌یاڵێككم بۆی نیه. له سه‌مادا ده‌ستی منی ده‌گوشی‌و
دوو جار ماچی كردم. من هیچ خه‌یاڵێكم بۆی نیه. تاڵه‌قژێكی ده‌سگیرانم ناده‌مه
هه‌زار دانه له‌م ژنانه. نه‌تبینی پێش ئه‌وه‌ی كه بڵێت یاری بكه‌م چوومه
ده‌ر؟ بۆ ئه‌وه بوو جێگه‌ی سووراوی لێوی خاتوون له روومه‌تم پاك كه‌مه‌وه."،
"نا، به‌م ساناییه‌ش نیه، ئاخر منیش ده‌مدیت." " هه‌م ئاشێكی زار سووتێنه‌ر نیه.
باسه‌كه‌ی وه‌كوو باسی هه‌موو ئه‌و ژنه پاكداوێنانه‌یه كه سه‌ره‌تا فریشته‌ی
بێ‌موراد، مه‌لی بێ‌تاوان، په‌یكه‌ره‌ی نه‌جیبی‌و داوێنپاكین. ئه‌وكات لاوێكی
دڵڕه‌ق ده‌رده‌كه‌وێ، ئه‌وان ئه‌خڵه‌تێنێ! من نازانم! بۆچی ئه‌وه‌نده كچانی
به موراد نه‌گه‌یشتوو، فریوی لاوانی دڵڕه‌ق ده‌خۆن‌و بۆ كچانی دیكه نابنه
په‌ند. به‌ڵام هه‌ر ئه‌م خاتوونه حه‌فتا لاوی پیاو كوژ ده‌باته سه‌ركانی‌و
تینوو ئه‌یانگه‌ڕێنێته‌وه ..." دۆن ژوان به‌رامبه‌ر به‌و رووداوانه‌ی كه
پێوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌بوو، بێ خه‌یاڵ بوو و به ته‌واوی بۆی سرووشتی بوو. من
تێگه‌ییم كه قسه‌كانی بێ‌سه‌روبنن، هه‌ڵس‌وكه‌وتی تازه پێگه‌یشتوان، ئاكاری،
درۆ لووسه‌كانی‌و زمان چه‌وری بێ‌جێیانه كه ئه‌یوت، خستوویانه‌ته قڕ‌و به
خۆڕاگه‌یشتنی به ته‌واوی به خۆی نه‌بوو و له رووی وزه‌یه‌كی كوێره‌وه بوو
كه له‌گه‌ڵ ئاقار‌و شێوه‌ی ئاكاری ئه‌و یه‌كیان ده‌گرته‌وه. ئه‌و به‌ڕاستی دۆن
ژوانێكی ئاكاری خۆی بوو به بێ ئه‌وه‌ی به خۆی بزانێ.
به‌یان له ده‌ركه‌ی دیوه‌كه‌میان دا، ده‌ركه‌م كرده‌وه، خاتوونی حه‌سه‌ن جانتا
له‌ده‌ست هاته‌ژوور‌و وتی: "ئێستا من ئه‌ڕۆمه قه‌زوێن بۆ لای خوشكم. ـ هیچ
ئاگادارن كه حه‌سه‌ن شه‌و رۆیشت؟ من هاتووم ماڵئاوای له ئێوه بكه‌م؟"
"زۆ به داخم! به‌ڵام بوه‌ستن پێكه‌وه ئه‌ڕۆین حه‌سه‌ن ئه‌دۆزینه‌وه." "قه‌ت، من
ئیتر نامه‌وێ له نێوچاوی حه‌سه‌ن بڕوانم، خوا بیباته‌وه بۆ خۆی! ئه‌رۆِمه لای
خوشكم، ئه‌و منی فریو دا، هێنامی بۆ ئێره، دوایی به شه‌و هه‌ڵات!" بێ
ئه‌وه‌ی ته‌مایه‌ری وه‌ڵامی من بێت له دیوه‌كه چوه‌ده‌ر. دوای پێنج خوله‌كێك
دۆن ژوان له‌گه‌ڵ جانتایه‌ك كه پێده‌چوو ته‌نیا هه‌ڵگری گرامافۆن بوو، بۆ
ماڵئاوایی هاته به‌ر دیوه‌كه، من وتم: "تۆ ئیتر بۆ كوێ ده‌ڕۆی؟" " من كارم
هه‌یه ئه‌شێ بڕۆمه شار، دوێ شه‌و له خۆڕا مامه‌وه." ئه‌ویش خواحافیزی كرد‌و
رۆیشت. قاله مایه‌وه‌و قۆته! ـ كه‌چی من په‌له‌یه‌كم نه‌بوو بۆ رۆیشتن،
چۆله‌كه‌كان به هات‌و هاوار‌و چاوگه‌لی ده‌رپه‌ڕیو خه‌وه‌ڕۆ ببوون.
وادیاره شنه‌ی به‌هاری ئه‌وانی مه‌ست كردبوو. من كه‌وتمه بیری رووداوه‌كانی
دوێنێ شه‌و و تێگه‌یشتم كه ئه‌م رووداوانه پێوه‌ندی به شنه‌ی هه‌ستی
هێنه‌ری به‌هارییه‌وه بوو و ره‌فێقه‌كانی منیش چه‌شنی چۆله‌كه‌كان مه‌ست بوون.
دوای خواردنی به‌رقلیان به مه‌به‌ستی گه‌ڕان له میوانخانه چوومه‌ده‌ر ببینم
ماشینێكی قوڕازه، خراوتر له‌و ماشینه‌ی كه ئێمه بۆ كه‌رج هێنابوو به
زه‌حمه‌ت‌و به ده‌نگه ده‌نگ، له به‌ر میوانخانه‌كه‌وه تێپه‌ڕی. له ناكاو چاوم
به مسافره‌كانی كه‌وت: له پشت شووشه‌وه دۆن ژوان‌و خاتوونی حه‌سه‌نم دی كه
له ته‌نیشتی یه‌ك سه‌رقاڵی قسه بوون‌و ئه‌و ماشینه‌ی سواری ببوون بۆ لای
جاده‌ی قه‌زوینه‌وه ئه‌ڕۆیشت. |