|
به‌ڕێوه ده‌چوو، به‌ڵام
ئێستا وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌ڵێن ته‌نیا له بڕێك له دێهاته‌كانی هه‌مه‌داندا به‌ڕێوه
ده‌چێت.
مه‌حموودی ئوستاد موحه‌مه‌د
هۆكاری كه‌م ره‌نگ بوونه‌وه‌ی ئه‌م رێوڕه‌سمانه به كاره‌ساتگه‌لێك وه‌ك هێڕشی
مه‌غووله‌كانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه كه بوونه هۆی گۆڕانكاری له هه‌موو بواره‌كانی
كۆمه‌ڵگای ئه‌و كاتی ئێران‌دا.
"میری نه‌ورۆزی" یه‌كێك له‌و رێوڕه‌سمانه بووه كه تایبه‌تمه‌ندیی نمایشیی تێدا
دیاره‌و له مێژووی نمایشی ئێرانیشدا به جوانی هێما كراوه به‌م رێوڕه‌سمه وه‌ك
یه‌كێ له كۆنترین شێوازه نمایشییه‌كان له ئێران‌دا. چونكه له‌م بۆنه‌یه‌دا چه‌ندین
كه‌س كایه ده‌كه‌ن‌و جه‌ماوه‌رێكی زۆریش بینه‌ری ئه‌م رێوڕه‌سمه‌ن.
فه‌رزانه ئیبراهیم زاده له نووسراوه‌یه‌كی به نێوی میری نه‌ورۆزی كێ بوو،
له كوێ بوو و چی به‌سه‌ردا هات ده‌نووسێ"له رۆژی 10 خاكه‌لێوه‌دا جه‌ماوه‌رێكی
زۆری پیاده‌و سوواره‌م بینی كه یه‌ك له‌وان به جل‌وبه‌رگێكی رازاوه له‌سه‌ر
ئه‌سپێكی شێدا دانیشتبوو و چه‌ترێكیان به‌سه‌ریدا گرتبوو. جه‌ماوه‌رێكیش له پێش‌و
پاشی ئه‌ودا رێگه‌یان ده‌بڕی‌و جه‌ماوه‌رێكیش به پیاده له ته‌نیشت‌و له دوای
ئه‌ودا ده‌ڕۆیشتن كه هه‌ركام دارێكیان به ده‌سته‌وه بوو كه به‌سه‌ر هه‌ر دارێكه‌وه
سه‌ری ئاژه‌ڵێك وه‌ك مه‌ڕ‌و گای پێوه بوو، ئه‌مه‌ش هێمای ئه‌وه بوو كه ئه‌میر
یان هه‌مان میری نه‌ورۆزی به‌سه‌ربه‌رزی له شه‌ڕ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و سه‌ری
دوژمنه‌كانی له گه‌ڵ خۆیدا هاورده‌ته‌وه. به شوێن ئه‌م جه‌ماوه‌ره‌دا خێڵی خه‌ڵك
به ده‌نگ‌و هه‌راو هوریای زۆر شادییان ده‌كرد. كاتێ كه پرسیارم كرد گوتیان كه
له نه‌ورۆزی هه‌ر ساڵدا كه‌سێك ده‌بێته میر‌و تا رۆژی 13به‌ده‌ر حوكم ده‌كات،
به‌ڵام پاش رۆژی 13 سه‌رده‌می حوكمڕانیه‌كه‌ی به‌سه‌ر دێت".
به‌هرام به‌یزایی مامۆستای نمایش له ئێران‌دا له كتێبی "نمایش له ئێران‌دا" ده‌ڵێ:
"یه‌كه‌مین رۆژی به‌هار ده‌ستپێكی ژیانی نوێی خه‌ڵك بوو. له‌م رۆژه‌دا به بۆنه‌ی
ده‌ستپێكی ساڵی نوێ‌و نه‌ورۆز خه‌ڵك سه‌رخۆش‌و شاد بوون‌و نمایشگه‌لێگی تایبه‌تی‌و
شادیهێنه‌ریان پیشان ده‌دا، له راستیدا نوێبوونه‌وه‌ی ساڵ‌و هاتنی به‌هار،
بیانوویه‌ك بوو بۆ خه‌ڵكی دێهات یان شارێك كه له ده‌ور یه‌كدی كۆ ببنه‌وه‌و حه‌ز‌و
خۆشی خۆیان بۆ نوێبوونه‌وه‌ی ساڵ پیشان بده‌ن".
به باوه‌ڕی كارناسانی هونه‌رگه‌لی دراماتیك، گرینگ‌ترین شێوازی نمایش له نه‌ورۆزدا،
میری نه‌ورۆزی بووه كه هه‌نووكه‌ش له بڕێك شوێندا باوه. هه‌روه‌ك گوترا میری
نه‌ورۆزی حاكمێكی كاتی بوو كه له ماوه‌ی 13 رۆژدا حوكمی ده‌كرد. به‌ڵام له‌مه‌ر
ئه‌وه‌یكه ئه‌م هونه‌ره له چ كاتێكه‌وه‌و له كوێوه ده‌ستی پێ‌كردوه، به
شێوه‌یه‌كی درووست زانیارییه‌كی ئه‌وتۆ له‌به‌رده‌ستدا نیه.
به‌ڵام به گوته‌ی "به‌یزایی" میری نه‌ورۆزی كابرایه‌كی ناحه‌ز‌و ناشیرین بوو
كه له رۆژانی نه‌ورۆزدا بۆ سه‌رقاڵكردن‌و گاڵته‌جاڕ بوونی خه‌ڵك چه‌ند رۆژێك له
سه‌ر ته‌ختدا داده‌نیشت‌و حوكمی ده‌كرد‌و له جێگای ئه‌میری راسته‌قینه‌ی ئه‌و
هه‌رێمه هه‌رچی پێی خۆش بوایه‌ت ده‌یكرد، له زه‌وتكردنی پووڵ‌و پاره‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندان،
هه‌تا به كۆت‌و زه‌نجیركێشانی زۆرداران.
خاڵێك كه هه‌نووكه‌ش له مێژووی ئه‌م رێوڕه‌سمه‌دا نادیاره پێشینه‌ی ئه‌م رێوڕه‌سمه
نمایشیه‌یه. له راستیدا هێشتا كه‌س نازانێ كه ئه‌م نمایشه له چ كاتێكه‌وه‌و
له لایه‌ن چ كه‌سانێكه‌وه دروست‌و پێشكه‌ش كراوه. له زۆربه‌ی نووسراوه كۆنه‌كاندا
ناوێك له‌م رێوڕه‌سمه بردراوه. بۆ وێنه "عه‌تاموڵك جوینی" له "تاریخ
جهانگشا"دا ده‌نووسێ: "سه‌ركزێكیان به تێكڕای ده‌نگ كرد به حاكم‌و پاشایه‌كی
نه‌ورۆزییان لـێ‌دروست كرد، سه‌ركزیش بێ‌خه‌به‌ر له‌وه‌یكه له جیهاندا چی ده‌گوزورێ‌و
چی روو ده‌دات، به فشه حوكمی ده‌كرد. "ده‌وڵه‌تشای سه‌مه‌رقه‌ندی" له سه‌ده‌ی
شه‌شه‌می كۆچی‌دا ده‌ڵێ: "بۆ چه‌ند رۆژێ پاشای نه‌ورۆزی، له كاتی نه‌ورۆزدا
له باره‌گای حكوومه‌تی شاری هه‌رات، حكوومه‌تێكی گاڵته‌جاڕی پێكهێنابوو" ته‌نانه‌ت
ناوی میری نه‌ورۆزی له لای "حافز" غه‌زه‌ڵبێژی به ناوبانگی ئێران ون نابیت‌و
له به‌یتێكدا ده‌ڵێ:
"سخن در پرده می‌گویم چو گل از غنچه بیرون ێ‌ی
كه بیش از پنج روزی نیست حكم میر نوروزی"
به‌ڵام به هه‌رشێوه مه‌به‌ستی ئێمه ئه‌وه‌یه كه میری نه‌ورۆزی تایبه‌تمه‌ندیی
دراماتیكی تێدایه‌و به‌م پێیه كاتێك باس له مێژووی نمایش له ئێران‌دا ده‌كرێت،
میری نه‌ورۆزی ده‌بێته مۆدێلێك بۆ پێناسه‌كردنی هه‌بوونی نمایش له ئێران‌دا،
ئه‌ڵبه‌ت هه‌روه‌ك چه‌ندین جار له نووسراوه‌كانی پێشوودا هێمامان بۆ كردووه
نمایش له‌گه‌ڵ تیاتردا جیاوازی هه‌یه‌و لێره‌دا نامانه‌وێ باس له‌سه‌ر ئه‌م
جیاوازییانه بكه‌ین. به‌ڵكوو ته‌نیا ئه‌وه ده‌ڵێین كه نه‌ورۆز ده‌ستپێكێكی به‌هێز
بووه له مێژووی نمایشدا. له ناوچه كوردنشینه‌كانیش ئه‌م رێوڕه‌سمه به‌ڕێوه
چووه، به‌ڵام ئێستاكه نازانین كه ئایا ئه‌م رێوڕه‌سمه به‌ڕێوه ده‌چێت یان نا،
به‌ڵام له هێندێ ناوچه‌ی موكریان‌دا ئێستاش كایه‌ی "میرمیرێن" كه وێده‌چێ وه‌رگیراو
له میری نه‌ورۆزی بێت له نێو منداڵان‌و مێرمنداڵاندا باوه. |