|
شاهۆی وه‌ته‌ن له كوێن؟ له
كوێن ئه‌ی په‌نجه‌تان گیر له قۆنداخ و قامكتان له‌سه‌ر په‌لاپیتكه‌ی پێنووسی
گوڵ له كوێن؟ له كوێن ئه‌ی باوه‌شتان پێده‌شتی لاجان و پشتتان گه‌رم به
ئیمانی گه‌ل له كوێن؟ له كوێن ئه‌ی ده‌ستان خونچه‌ی پێكه‌نین، گۆناتان سوور له
خوێنی هاوڕێ له كوێن؟ له كوێن ئه‌ی سه‌نگه‌رتان پڕ له باوه‌ڕ، ئه‌ی رێگاتان
پڕ له رێبوار، ئه‌ی شارتان پڕ له خه‌بات، ئه‌ی وڵاتتان پڕ له هیوا، ئێوه له
كوێن؟
ئه‌ی ر ۆڵه‌تان چاو به گریان،
ئه‌ی دایكتان چاوه‌ڕێ، ئه‌ی هاوژینتان پڕ له بڕوا، له كوێن، ئێوه له كوێن؟
ئێوه‌ی گوڵ، ئێوه‌ی ژین، ئێوه‌ی خه‌بات، ئێوه‌ی بڕوا، ئێوه‌ی هیوا، ئێوه‌ی
ئاسۆ، ئێوه‌ی گڕكان، ئێوه‌ی پشكۆ، ئێوه‌ی زریان، ئێوه‌ی نه‌مر، له‌گه‌ڵمانن له‌گه‌ڵ
رێباز و له‌گه‌ڵ چرپه‌و له‌گه‌ڵ ترپه‌ی دڵی سه‌وزی گشت كه‌ژاوه‌ی نیشتمانن.
|