فارسی       Kurdî

ده‌سپێک    هه‌واڵ   سیاسی   ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ر   هزر   مافی‌مرۆڤ    کۆمه‌ڵایه‌تی   به‌ڵگه‌نامه‌کان    سکرتێری‌گشتی    په‌رتووک    پێوه‌ندی

رێبه‌رانی شه‌هید

پێشه‌وا قازی‌

دوكتور قاسملوو

دوكتور شه‌ره‌فکه‌ندی

 

ژماره‌ی نوێی كوردستان

ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران

 

ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان

پاشكۆی كوردستان

 

سایته‌کانی دیکه

:: ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تیی حیزب له ده‌ره‌وه

:: كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ ئێرانی‌ فیدرال

:: سایتی سکرتێری گشتیی حیزب

:: سایتی یه‌كیه‌تیی ژنان

:: سایتی ته‌له‌فزیۆنی‌ تیشك (TISHK TV)

::  یه‌كیه‌تیی‌ خوێندكارانی‌ دێموكرات

:: سایتی یه‌کیه‌تیی لاوان

:: ئاژانسی هه‌واڵنێری كوردستان مێدیا

.:: ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ر ::.

 

7ی‌ خاكه‌لێوه‌، رۆژی‌ جیهانی‌ تیاتر پیرۆز بێ‌

 

17-01-1387

?: فاتیح ساڵحی‌

دیاریكردنی‌ رۆژێك، وه‌ك رۆژی‌ جیهانی‌ تیاتر پاش پێكهێنانی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ نێوه‌نه‌ته‌وه‌یی‌ تیاتر سه‌ربه‌ یونسكۆ بیچمی‌ گرت. له‌ ساڵی‌ 1947ی‌ زایینی‌ به‌رامبه‌ر به‌ 1326ی‌ هه‌تاوی‌، نوێنه‌رانی‌ 25 وڵات به‌ بانگهێشتی‌ رێكخراوی‌ جیهانی‌ یونسكۆ بۆ رێزگرتن و په‌ره‌پێدانی‌ تیاتر له‌ ده‌وری‌ یه‌كدی‌ كۆبوونه‌وه‌و دامه‌زراوه‌ی‌ نێوه‌نه‌ته‌وه‌یی‌ تیاتریان پێكهێنا.

له‌ ساڵی‌ 1962ی‌ زایینی‌ به‌رامبه‌ر به‌ 1340ی‌ هه‌تاوی‌ به‌ پێشنیاری‌ وڵاتی‌ فینلاند، بڕیار درا رۆژێك وه‌ك رۆژی‌ جیهانی‌ تیاتر ده‌سنیشان بكرێت. هه‌ربۆپه‌

 27ی‌ مارس به‌رامبه‌ر به‌ 7ی‌ خاكه‌لێوه‌، وه‌ك رۆژی‌ جیهانی‌ تیاتر دیاری‌ كرا. هه‌ر له‌م ساڵه‌دا ناوه‌ندی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ تیاتر له‌ ئێراندا سه‌ر به‌ یونسكۆ دامه‌زرا.
به‌بۆنه‌ی‌ ئه‌م رۆژه‌وه‌ هه‌رساڵ‌ یه‌كێك له‌ هونه‌رمه‌ندانی‌ به‌ناوبانگی‌ تیاتر، په‌یامێك ده‌ده‌ن. یه‌كه‌مین په‌یامی‌ رۆژی‌ جیهانی تیاتر له‌لایه‌ن "ژان كۆكتۆ"وه‌ له‌ ساڵی‌ 1962 نووسراو خوێندرایه‌وه‌. ئارتوور میلێر، ژان لویی‌ بارۆ، هێلنا وایگێڵ‌، لارێنس ئولووڤیه‌، پیتێر برووك، ریچارد برتۆن و ئاریه‌ن منوشكین له‌ هونه‌رمه‌ندانێك بوون كه‌ تا ئێستا په‌یامی‌ ئه‌م رۆژه‌یان خوێندوه‌ته‌وه‌. دیاره‌ هه‌رساڵ‌ یه‌كێك ئه‌م په‌یامه‌ی‌ خوێندوه‌ته‌وه‌ كه‌ تا ئێستا زیاتر له‌ 45 كه‌سن و ناوزه‌د كردنیان پێم وانیه‌ گرینگییه‌كی‌ تایبه‌تی‌ هه‌بێت. به‌پێی‌ نه‌ریتی‌ كۆن هه‌رساڵ‌ به‌ یه‌كێك له‌ به‌ناوبانگانی‌ هونه‌ری‌ تیاتر راده‌سپێرن په‌یامی‌ ئه‌و ساڵه‌ پێشكه‌ش بكات.
به‌ڵام، هه‌رجاره‌ ئێمه‌ ئه‌م پرسیاره‌ له‌ خۆمان ده‌كه‌ین كه‌ ئایا هه‌نووكه‌ش تیاتر له‌گه‌ڵ‌ چاخی‌ ئێمه‌دا هاوئاهه‌نگه‌. 2000 ساڵه‌ كه‌ تیاتر زایه‌ڵه‌ی‌ جیهانی‌ ده‌ورووبه‌ری‌ ئێمه‌ بووه‌و دۆخی‌ مرۆڤه‌كانی‌ خستووته‌ به‌رباس و تاوتوێ‌ كردن. تراژدیا، ژیان وه‌ك چاره‌نووسێكی‌ كاره‌ساتاوی‌ وێنا ده‌كاو كومێدیاش به‌ هه‌مان له‌ون. مرۆڤ له‌ سه‌ره‌تا پوخت نه‌بوو، به‌ هه‌ڵه‌ی‌ گه‌وره‌ دوچار ده‌بوو، به‌م دۆخه‌ی‌ خۆی‌ نارازی‌ بوو و ده‌یقیڕاند، ده‌سه‌ڵاتخواز و لاواز بوو، خراپ بیر ده‌كرده‌وه‌و خۆشباوه‌ڕ بوو.
ئێستا ده‌بیسرێ‌ كه‌ تیاتر و درامی‌ باو، توانای‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ كه‌ راستییه‌كانی‌ ژیانی‌ ئێمه‌ پیشان بدات تا مرۆڤه‌كان ئازاره‌كان هه‌ست پێبكه‌ن و له‌ رێگه‌ی‌ تیاتره‌وه‌ له‌ ژیانمان تێبگه‌ن، به‌م پێیه‌ چیدیكه‌ چیرۆكێ‌ په‌یدا نابێ‌ كه‌ بیگێڕینه‌وه‌. ته‌نیا چه‌ند مست ده‌ق ده‌مێنێته‌وه‌، ئیتر دیالۆگ بوونی‌ نابێ‌، به‌ڵكوو ته‌نیا ڕاده‌ربڕینێكی‌ نادراماتیزه‌ په‌ره‌ ده‌ستێنێ‌. له‌ جیهانی‌ ئێمه‌ مرۆڤگه‌لێكی‌ گۆڕدراو خه‌ریكن سه‌رهه‌ڵدێنن، بوونه‌وه‌رانێك كه‌ بۆ مه‌به‌ستگه‌لێكی‌ تایبه‌تی‌ له‌ رێگه‌ی‌ تێكنۆلۆژیای‌ ژنێتیكه‌وه‌ ده‌ستكاری‌ ده‌كرێن و ده‌بنه‌ شارۆمه‌ند، ئه‌م مرۆڤه‌ نوێیه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ریش ژیانی‌ خۆی‌ ده‌ست پێ‌بكا، به‌و چه‌شنه‌ی‌ كه‌ ئێمه‌ پێویستیمان به‌ تیاتر هه‌یه‌، پێویستیی‌ نابێ‌. له‌م كێشمه‌كێشانه‌ی‌ كه‌ هه‌وێنی‌ تیاترن هیچ تێگه‌یشتنێكی‌ نابێ‌، به‌ڵام ئێمه‌ له‌ داهاتوو ئاگادار نین، ده‌بێ‌ به‌ هه‌موو تواناو وزه‌یه‌ك كه‌ به‌ ئێمه‌ دراوه‌ هه‌وڵ‌ بده‌ین. له‌ زه‌مانێكی‌ دزێو، جوان و پڕ كه‌م‌وكووڕی‌ خۆمان، خولیا نابه‌جێكانمان و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی‌ كه‌ بۆ چاكسازی‌ بۆ به‌ره‌نگاری‌ له‌گه‌ڵ‌ داهاتوویه‌كی‌ ناڕووندا ده‌یده‌ین، داكۆكی‌ بكه‌ین. ده‌رفه‌ته‌كانی‌ ئێمه‌ زۆرن، تیاتر هونه‌رێكه‌ ناپاڵاوته‌و، وزه‌ی‌ ژیانیشی‌ هه‌ر له‌م شوێنه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێ‌. بوێرانه‌ له‌ هه‌ر ده‌رفه‌تێك كه‌ له‌سه‌ر رێگایدا بێ‌، كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ‌و هه‌رگیز له‌سه‌ر بنه‌ماكانی‌ خۆی‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ دوگم و نه‌گۆڕ پابه‌ند نابێ‌و به‌ره‌و پێشكه‌وتن به‌رده‌وام بیچم ده‌گۆڕێ‌.
زۆر به‌ جوانی‌ روونه‌ كه‌ تیاتر، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا چاوی‌ له‌ مۆدی‌ زه‌مانه‌ش هه‌یه‌، وێنه‌گه‌لێك له‌ راگه‌یه‌نه‌كانی‌ دیكه‌وه‌ وه‌رده‌گرێت، هه‌ندێكجار دانه‌دانه‌و بڕێك كاتیش به‌توندی‌ قسه‌ ده‌كا، سه‌رزمانی‌ ده‌یگرێ‌و لاڵ‌و نه‌ناسراه‌و دێـته‌ به‌رچاو، هه‌م مودێڕنه‌و هه‌م دواكه‌وتوو، له‌ چیرۆك بێژی‌ خۆی‌ ده‌پارێزێ‌، هه‌موو چیرۆكه‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێنێت و چیرۆكێكی‌ دیكه‌ی لێ‌ ساز ده‌كات كه‌ تۆ ده‌توانێ‌ ببینێ‌. من له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌م كه‌ مرۆڤه‌كان تا كاتێك كه‌ پێویستیان به‌وه‌ بێ‌ كه‌ یه‌كدی‌ ببینن و ئه‌و جۆره‌ی‌ كه‌ هه‌ن و ئه‌و جۆره‌ی‌ كه‌ نین و ئه‌و جۆره‌ی‌ كه‌ ده‌بێ‌ ببن، خۆیان به‌ یه‌كتر پیشان بده‌ن، تیاتر هه‌میشه‌ سه‌ررێژه‌ له‌ ژیان. به‌ڵێ‌ تیاتر ده‌بێ‌ زیندوو بمێنێ‌ وه‌ك یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین داهێنانه‌كانی‌ مرۆڤ، گه‌وره‌ وه‌ك دۆزینه‌وه‌ی‌ چه‌رخ، وه‌ك ده‌سته‌مۆ كردنی‌ ئاگر....

 

.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان ئی‌مه‌یل بکه‌ن::.

 

ئی‌مه‌یلی خۆتان :  

 

ئی‌مه‌یلی هاوڕێکه‌تان  

 

 

ده‌سپێک | هه‌واڵ |  سیاسی |  ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ر |  هزر | مافی‌مرۆڤ |  کۆمه‌ڵایه‌تی |  به‌ڵگه‌نامه‌کان |  سکرتێری‌گشتی |  په‌رتووک |  پێوه‌ندی

دابین‌كردنی‌ مافه‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌یه‌کانی گه‌لی‌ كورد له‌ چوارچێوه‌ی ئێرانێکی دێموكراتیكی‌ فیدراڵی‌ دا

  هه‌ینی، ۱۴‌ی پوو‌شپه‌ڕی ۱۳۸۷ی هه‌تاوی