|
نووسینی: سه‌لاح عه‌بدوڵڵاپوور
27.04.2006 - ئۆسلۆ
دوای تێپه‌ربوونی سێ سال له
شه‌ری دوهه‌می جیهانی و رووخانی فاشیسم، له رێکه‌وتی 10ی دسامبری 1948، به‌شی
کاروباری ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، دوای دو سال
کاری زانستی و پسپۆری و راوێژکردن له‌گه‌ڵ رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی‌یه‌كان "به‌یاننامه‌ی
جیهانیی مافی مرۆڤ"یان له سه‌دو هه‌شتاوسێهه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووکان،
به په‌سه‌ند گه‌یاند. ئه‌به‌ڵگه‌یه - هه‌روه‌ک هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی که پێشتر
له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان دا په‌سه‌ند کراون- له‌سه‌ره‌تادا، هیچ گه‌ره‌نتییه‌کی
له‌بواری به‌جێ گه‌یاندن نه‌بوو، به‌ڵکوو ته‌نیا به‌خواستێکی ئه‌خلاقی ده‌ژمێردرا،
به‌ڵام ورده ورده به هۆی ئه‌وه‌ی که له لایه‌ن هه‌ندێک له حکوومه‌ته‌کان،
وڵاته‌کان و رێكخراوه ناحکوومه تییه‌کان، هه‌روه‌ها که‌ڵک وه‌رگرتنی دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان
بۆ بنه‌مای حوکمه‌کان و پشتیوانی رێكخراوه ناحکوومه تییه‌کان بۆ دیفاع له مافی
مرۆڤ، پێینایه قۆناغی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی. هه‌ر ئێستا جاڕنامه‌ی گه‌ردوونیی مافی
مرۆڤ، له ریزی یاساکانی مافه نێونه‌ته‌وه‌یه‌کان دا جێی گرتووه. ئه‌و به‌یاننامه‌یه
له دو به‌ش پێکهاتووه:
1- پێشه‌کی
2- ره‌شنووسی به‌نده‌کانی جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ.به‌یاننامه‌ی جیهانیی مافی مرۆڤ، له
ژێر کاریگه‌ری و هه‌لومه‌رجی دوای شه‌ری دوه‌می جیهانی، نووسراوه‌ته‌وه و له پێشه‌کیه‌که‌ی
دا له‌گه‌ڵ سه‌رنجدان به مه‌نشووری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، پێیداگرتووه له سه‌ر"مافی
به‌رابه‌ری بنه‌ماڵه گه‌وره‌که‌ی مرۆڤ و هه‌وڵدان بۆ سه‌قامگیر کردنی ئازادی،
دادپه‌روه‌ری و ئاشتیی جیهانی". هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به نابه‌رابه‌ری و
پێشێلکردنی یاساکان له جیهان دا هاتووه که:" له ڕاستی دا ده‌بێ مافی مرۆڤ به
دارشتنی یاسا پشتگیری بکرێ تاکوو مرۆڤ ناچار نه‌بێ که وه‌ک ئاخر رێگا بۆ دژایه‌تیکردن
له‌گه‌ڵ زوڵم‌و زۆری په‌نابه‌رێته به‌ر شه‌رو شۆر". له بۆچوونی داڕێژه‌رانی ئه‌و
جاڕنامه‌یه، هه‌موو که‌سێک له ره‌گه‌زی مرۆڤ خاوه‌نی مافی به‌رانبه‌رن و به‌و
بیروه‌وه جیهان له خۆده‌گرێ که له کۆتایی پێشه‌کیه‌که‌دا پێی له‌سه‌ر داده‌گرێ:"جاڕنامه‌ی
گه‌ردوونیی مافی مرۆڤ له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه‌وه وه‌ک ئارمانێکی
هاوبه‌ش بۆ گشت مرۆڤ و گشت وڵاته‌کان راده‌گه‌یه‌نێ، تا هه‌موو به‌شه‌کانی کۆمه‌ڵگا
ئه‌و جاڕنامهیه‌یان هه‌مووکات له‌به‌رچاو بێ و هه‌وڵبده‌ن له ڕێگای په‌روه‌رده
وفێرکردن، رێزی ئه‌و یاسا و مافانه روو له زیادبوون بکا".ئه‌و به‌ڵگه له 30
به‌ند پێک هاتووه.
به‌ندی 1 تا 21 پێداده‌گرێ له سه‌ر مافی که‌سایه‌تی له بواری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی.ئه‌و
یاسایه که به یه‌که‌مین مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ناسرێ و بناغه‌ی پرۆژه‌ی یاسای،
ئازادی تاکه‌که‌سی، ره‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌شکه‌نجه، مافی ژیان و پێکهێنانی حکوومه‌ت
باس ده‌کا.
به‌نده‌کانی 22 تا 29 ، ده‌ربری حقووقی ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی سه‌ر به
نه‌سلی دووه‌می مافی مرۆڤن.پرۆژه‌ی ئه‌و هه‌شت به‌نده که له‌بواری هه‌لومه‌رجی
کار، پشوودان، گوزه‌ران، ژیانی باشتر و هه‌روه‌ها ده‌ربڕینی هه‌ستی به‌رپرسایه‌تی
تاک له‌به‌رانبه‌ر کۆمه‌ڵگادا و پێچه‌وانه‌که‌ی، نیشانده‌ری یاسای هاووڵاتی وئه‌رک
و به‌رپرسایه‌تییه‌کانی تاک له‌به‌انبه‌ر کۆمه‌ڵگادان.
له به‌ندی 30ی ڕاگه‌یاندنه‌که، ڕێگا ده‌به‌ستێ بۆ هه‌رچه‌شنه كه‌ڵكی خراپ وه‌رگرتنێك
و لێدوانی به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه که له به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه،تا زیان به
نێوه‌رۆکی ئه‌و ماف و یاسایانه که له جاڕنامه‌یکه‌دا هاتووه نه‌گێنێ."جاڕنامه‌ی
گه‌ردونیی مافی مرۆڤ" له رێکه‌وتی 10ی دسامبری 1948 له دانیشتنی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان
به په‌سه‌ند گێشتووه و ته‌واوی وڵاتانی ئه‌ندام له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان په‌سه‌ندیان
کردوه و پابه‌ندن به جێبه‌جێ کردنی، ئه‌و به‌ڵگه‌یه یه‌کێکه له به‌بایه‌خترین
به‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یه كان. جێگای ئاماژه‌یه که پێشتر له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان
کۆمیسیۆنێک هه‌بوو بۆ چاوه‌دێری وڵاتان و هه‌روه‌ها بۆ کاروباری په‌یوه‌ندیدار به‌و
به‌یاننامه‌یه، به‌ڵام له15ی مارسی 2006 کۆبوونه‌وه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌کگریووه‌کان
سه‌رئه‌نجام دوای وتووێژێکی دوور‌و درێژ، "لێبڕاوانه" ده‌نگی به بڕیارنامه‌یه‌ك
دا، که به‌و پێیه له چوارچێوه‌ی ئه‌و چاکسازیانه‌ی ئۆرگانه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان،
شورای مافی مرۆڤ جێگای کومیسیۆنی مافی مرۆڤ ده‌گرێته‌وه. ئه‌و گۆرانکاریه‌ش به
پێشنیاری کوفی عه‌نان سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، که له ڕاپۆرتێک دا
له ساڵی رابردوو بۆ گۆرینی پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان پێشکێشی کردبوو، ئه‌نجامدرا.
ئه‌و بڕیارنامه‌یه به په‌سه‌ندی 170 ئه‌ندام گه‌یشت. له‌نێوان ئه‌ندامه‌کان دا
چوار وڵاتی ئیسرائیل، ئامریکا، دوورگه‌کانی مارشاڵ و پالائو ده‌نگی مه‌نفیان دا.
ئێران، بلارووس و وێنزۆئێلا ده‌نگی بێ‌لایه‌نیان به‌و بڕیارنامه‌یه دا.هه‌روه‌ها
5 وڵاتیش له کاتی ده‌نگداندا له کۆبوونه‌وه‌که نه‌بوون.شورای تازه به 47 ئه‌ندام،
به‌رپرسایه‌تی گه‌شه‌پێدان و رێزگرتنی جیهانی له مافی مرۆڤ و ئازادییه بونیادییه‌کان،
به بێ هیچ چاوپۆشی و که‌مو کۆڕییه‌ک، به‌وپه‌ری عه‌داڵه‌ته‌وه وه‌ئه‌ستۆ ده‌گرێ.
جێگای ئاماژه‌یه که هه‌موو ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ده‌توانن ببن به
ئه‌ندام له‌و شورایه دا. هه‌روه‌ها کۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ده‌توانێ
به ده‌نگی دو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی حازر ئه‌ندامه‌تی وڵاتێک که توشی پێشێل
کردنی ئاشکرا و به‌رنامه بۆ داڕێژراوی مافی مرۆڤ بووبێ، هه‌ڵپه‌سێرێ. ئه‌گه‌ر
ئێمه باسی مافی مرۆڤ له کۆماری ئیسلامی دا بکه‌ین، ده‌بێ له‌پێش دا چاوێک به
کارنامه‌ی ئه‌و رێژیم دا بخشێنین، که به هۆی ئه‌وهه‌مووه پێشێلکارییه وه،
کارنامه‌یه‌کی ره‌شی بۆ ئه‌و وڵاته له‌بواره جوراوجۆره‌کانی پێشێلکاری مافی مرۆڤ
دروستکردوه. کۆماری ئیسلامی به پێی، به‌ندی 1 تا 21 که پێداده‌گرێ له سه‌ر مافی
که‌سایه‌تی له بواری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کا و ئه‌و یاسایه که به یه‌که‌مین
مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ناسرێ و بناغه‌ی پرۆژه‌ی یاسای ئازادی تاکه‌که‌سی، ره‌تکردنه‌وه‌ی
ئه‌شکه‌نجه، مافی ژیان و پێکهێنانی حکوومه‌ت باس ده‌کا، به ته‌واوی پێشێلکاری ئه‌و
به‌یاننامه‌یه ی كردوه. به‌هۆی ئه‌وه‌وه که له کۆماری ئیسلامی دا نه ئازادی
سیاسی و نه ئازادی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌دی ناکرێ و به توندترین شێوه به‌رخورد له
گه‌ڵ ئه‌وکه‌سانه ده‌کرێ که به هه‌ر شکلێک ناکۆکیان هه‌یه له‌گه‌ل ئه‌م سیستیمه
سیاسییه‌وه و هه‌وڵ بۆ گۆرینی ده‌ده‌ن، یا به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان گله‌یی و
گازنده‌ی لێده‌که‌ن.
کۆماری ئیسلامی هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زرانیه‌وه هه‌وڵی ئه‌وه‌ی دا که
ئازادییه سیاسی و کۆمه‌لایه‌تییه‌کان به‌رته‌سک بکاته‌وه و له‌ژێر ناو وشه‌ریعه‌تی
ئیسلامیش دا پێش به ئازادییه تاکه که‌سیه‌کان بگرێ. ئه‌و رێژیمه بۆ چاوترسێن
کردنی خه‌ڵک هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندیه‌وه ده‌ستی دایه ئێعدام و ئه‌شکه‌نجه‌ی
زیندانیانی سیاسی که دژبه‌رانی ئه‌و رێژیمه بوون. هه‌ر وه‌ها ته‌واوی ئازادییه‌کانی
تاکێکی کۆمه‌ڵی زه‌وتکردو کۆمه‌ڵگای ناچار کرد که به‌پێی فه‌رمانه‌كانی رێژیمه‌وه
له‌بواری ژیانی تایبه‌تی‌دا هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن. هه‌روه‌ها به توندترین شێوه به‌رخورد
کراوه له گه‌ڵ ئه‌وکه‌سانه‌ی که داوای سه‌ره‌تاییترین مافه‌کانی خۆی کردوه.
زیندان و ئه‌شکه‌نجه‌و ئیعدام له لای کۆماری ئیسلامی وه‌کوو شتێکی ئاساییه‌و
ساڵانه به سه‌دان که‌س به‌هۆی ده‌ربرینی بیر‌و باوه‌ڕی سیاسی و داخوازی مافه
تاکه که‌سیه‌کان خراونه‌ته زیندان و ئه‌شکه‌نجه کراون و ژماره‌یه‌كی به‌رچاویش
ئێعدام کراون. کۆماری ئیسلامی ئه‌گه‌رچی به‌یاننامه‌ی مافی مرۆڤی ئیمزا کردوه، به
ڵام ئه‌و جینایه‌تانه‌ی له‌به‌رچاوی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی کردوه و به شێوه‌یه‌کی
زه‌ق هه‌موو ئه‌و به‌ندانه‌ی پێشلکردوه که قه‌بوڵی کردوون پابه‌ندبێ پێیان. له
کارنامه‌ی ره‌شی کۆماری ئیسلامی دا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و لاوانه ده‌بینرێن که ته‌مه‌نیان
له‌خواره‌وه‌ی 18 ساله‌و به ده‌ستی ئه‌و ڕێژیمه‌وه ئێعدام کراون، ئه‌وه جیا له
سه‌نگسار کردنی ژن و پیاوان له به‌رچاوی خه‌ڵک، گرتنی رۆژنامه‌نووسان، هه‌ڵسووڕانی
رێكخراوه ناحکوومه تییه‌کان، که‌سایه‌تییه ئاینیه‌کان و چالاكه سیاسی‌یه‌كان و
تیرۆری دژبه‌ران له نێوخۆ‌و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
ئه گه‌ر بێینه سه‌ر که‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌یی وئاینییه‌کان ئه‌وه کۆماری ئیسلامی
کارنامه‌یه‌کی ره‌شتری له پێشێلکردنی مافه‌کانیانیان دا هه‌یه. کۆماری ئیسلامی جیا
له سه‌ركوتی کردنی بیر‌و باوه‌ڕی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و ئازادییه تاکه
که‌سییه‌کان، به به‌رده‌وامی هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه که که‌مایه‌تییه ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان
بخاته ژێر ئازار‌و ئه‌زیه‌ت و مافه‌کانیان پێشێل بکا. ئه‌م رێژیمه به هه‌ر شێوه‌یه‌کی
مومکین که بۆی کرابێ دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تاییترین مافه‌کانیان کردوه و به
توند‌و تیژی وڵامی داخوازیه‌کانی داونه‌ته‌وه. که راپه‌رینه سه‌ره‌تاسه‌ریه‌کانی
ساڵی رابردووی خه‌ڵکی کوردستان و ئه‌هواز نموونه‌ی به‌رچاوی ئه‌و سه‌رکوت کردنانه‌ن،
که ده‌رحه‌ق به که‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌کانی ئێران ده‌کرێ. کۆماری ئیسلامی چه‌ندین
که‌سی شه‌هید کرد‌و به ده‌یان که‌سی بریندار و به‌سه‌دان که‌سی ره‌وانه‌ی زیندانه‌کان
کرد.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای پرسیاره ئه‌وه‌یه که تاکوو ئێستا کومیسیۆنی مافی مرۆڤ چ
هه‌نگاوێکی پۆزێتیڤی هه‌ڵێناوته‌وه بۆ جێبه‌جێ کردنی ئه‌و به‌یاننامه‌یه. ئایا
ته‌نیا به نووسینی راپۆرتێک له‌ساڵ دا، له‌سه‌ر دۆخی مافی مرۆڤ و
پێشێلکارییه‌کانی ده‌ردێک ده‌رمان ده‌کا وده‌توانێ به‌ر به حکوومه‌ته‌کان بگرێ.
له‌م پێشێلکارییانه، یا ته‌نیا کومیسیۆنه‌که حاڵه‌تێكی سه‌مبولیکی هه‌بووه که
به‌لای زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵک حاله‌تی دووه‌می هه‌بووه.به‌ڵام به گۆرینی
کومیسیۆن به شورا چ گۆرانکارییه‌ک له سیستمی کاری ڕێكخراوه‌ی
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان دا پێك دێ و تا چ راده‌یه‌ک به توندی به‌رخورد ده‌کرێ
له گه‌ڵ وڵاتانی تاوانبار کار ئه‌وه ده‌بێ چاوه‌روان بین تاکوو له داهاتوودا
شێوه‌ی کاری ئه‌م شورایه‌ش بۆ کۆمه‌ڵگای ده‌رکه‌ێ. به‌و هیوایه که ئه‌م
شورایه‌ش ته‌نیا کاری کومیسیۆن به‌و شێوه‌یه‌ی که هه‌بوو درێژه پێنه‌داو چاوپۆشی
نه‌کا له‌و هه‌موو پێشلکاریه‌ی که له‌لایه‌ن هه‌ندێک وڵات ده‌رهه‌ق به
مرۆڤایه‌تی ده‌کرێ. |