|
ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی
ئاڵوگۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بكه‌ین و له لایه‌نی جۆراوجۆری پێوه‌ندییه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بكۆڵینه‌وه، به روونی بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه له زۆربه‌ی
كۆمه‌ڵگاكان دا له‌گه‌ڵ بوونی جیاوازیی فه‌رهه‌نگ و شارستانه‌تی و داب و
نه‌ریته‌كان، به شێوه‌ی جۆراوجۆر سته‌م به ژنان ره‌وا بینراوه. به‌ڵام له
ره‌وتی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵ له بواری كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ئابووری و
فه‌رهه‌نگی دا، به‌ره‌به‌ره ئیمكانی ئازادیی زیاتر بۆ ژنان ره‌خساوه‌و له
راده‌ی نابه‌رامبه‌رییه‌كان كه‌م بۆته‌وه.
له‌وه‌تی مرۆڤ هاتۆته سه‌ر ئه‌م جیهانه، بۆ مانه‌وه‌ی خۆی و ژیانێكی باشتر و
عادڵانه‌تر له هه‌وڵ و خه‌بات دا بووه. ژنانیش وێڕای ئه‌وه كه بۆ ئامانجه
گشتییه ئینسانییه‌كه‌یان هه‌وڵیان داوه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن، له پێناوی گه‌یشتن
به ماف و ئازادییه تایبه‌تییه‌كانی خۆشیان دا تێ‌كۆشاون. له ئاكامی خه‌باتی
بێ‌پسانه‌وه‌دا، هه‌ر ئێستا ژنان له هێندێك وڵاتانی جیهان دا به به‌شێك له
مافه‌كانیان گه‌یشتوون و له شوێنه‌كانی دیكه‌ش خه‌بات بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ویست و
داخوازه‌كانیان درێژه‌ی هه‌یه. شك له‌وه‌دا نیه ئه‌و خه‌باته ره‌واو و
عادڵانه‌یه سه‌رئه‌نجام سه‌رده‌كه‌وێ و دره‌نگ یان زوو كۆمه‌ڵی به‌شه‌ری به
ته‌واوی به‌سه‌ر جیاوازیی جینسی دا زاڵ ده‌بێ.
ئه‌گه‌ر نه‌زمه كۆنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به دژی ماف و ئازادییه‌كانی ژنان
بوون، رێژیمه كۆنه‌په‌رست و دواكه‌وتووه‌كانیش ره‌وتی چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنانیان
توندتر كردوه‌و به هه‌موو كه‌ره‌سته‌یه‌كی مومكین ویستوویانه پێشی وشیاری و
ئازادیی ئه‌وان به‌ربه‌ست بكه‌ن. نموونه‌یه‌كی ئه‌و رێژیمه كۆنه‌په‌رستانه كه
له‌م سه‌رده‌مه‌دا له زاڵمانه‌ترین شێوه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان كه‌ڵك
وه‌رده‌گرێ، رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه. ئه‌م رێژیمه به كرده‌وه
نیشانی داوه كه ده‌یه‌وێ ژنان به‌رێته‌وه نێو دنیای تاریك و بێده‌نگی
سه‌ده‌كانی رابردوو. رێژیمی ئاخوندی له‌و پێوه‌ندییه‌دا به راده‌یه‌ك زاڵمانه
جووڵاوه‌ته‌وه و ده‌جووڵێته‌وه كه ته‌نانه‌ت ئابڕووی بۆ سه‌ره‌ڕۆترین
حكوومه‌ته ئیستبدادییه‌كانیش كڕیوه‌ته‌وه.
ژنانی ئێران كه له باری فه‌رهه‌نگی و خه‌باتگێڕییه‌وه خاوه‌نی
كارنامه‌یه‌كی پڕشنگدار و پڕ له فیداكارین، قه‌ت به ته‌واوی سه‌ریان بۆ
سیاسه‌تی كۆنه‌په‌رستانه‌ی رێژیم نه‌وی نه‌كردوه‌و به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بۆیان
كرابێ ناره‌زایه‌تیی خۆیان له داسه‌پاندنی سته‌م و زۆردارییه‌كانی رێژیم
ده‌ربڕیوه. ژنانی ئێران چ به به‌شداری كردن له خه‌باتی گشتیی كۆمه‌ڵایه‌تیی
خه‌ڵك بۆ گه‌یشتن به ئازادی و دێموكراسی دا و چ به پێك هێنانی رێكخراوی
تایبه‌تیی ژنان و خه‌بات له پێناوی وه‌ده‌ستهێنانی مافه تایبه‌تییه‌كانی
خۆیان دا نیشانیان داوه كه ده‌یانه‌وێ شه‌وه‌زه‌نگی تاریكی شه‌ق بكه‌ن و له
ئاسمانی ساو و بێ‌هه‌وری ژیان دا باڵ لێك ده‌ن. هه‌ر ئێستا به هۆی خه‌باتی
لێبڕاوانه‌ی ژنان و چین و توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵ، رێژیم تا راده‌یه‌ك ناچار
به پاشه‌كشه كراوه.
له كوردستانی ئێران بۆ یه‌كه‌م جار له ده‌ورانی پڕشكۆی حكوومه‌تی كۆماری
كوردستان دا رێكخراوێكی تایبه‌تیی ژنان دامه‌زرا و ده‌ستی به تێكۆشان كرد. ئه‌و
رێكخراوه به ناوی: "یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران" پێی نایه
گۆڕه‌پانی خه‌بات و تێكۆشانه‌وه‌و هه‌وڵدان بۆ دابین كردنی مافی به‌رامبه‌ر
له‌گه‌ڵ پیاوان، وێڕای تێكۆشان له پێناوی ده‌سته‌به‌ركردنی مافه
نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی‌دا كرده به‌رنامه‌ی كار و تێكۆشانی خۆی. یه‌كیه‌تیی
ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران له سه‌رده‌می كۆماری كوردستان دا، له
هه‌لومه‌رجێك دا پێك هات كه كۆمه‌ڵی كوردستان له ده‌ورانی ده‌ره‌به‌گایه‌تی دا
بوو. واته له ده‌ورانێك دا كه به پێی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی، ژنانی له
كه‌مترین مافی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری بێ‌به‌ش ده‌كرد. به‌و حاڵه‌ش له
فه‌زایه‌كی دێموكراتیك دا كه كۆماری كوردستان پێكی هێنابوو، ژنانی كوردستان
توانیان له ده‌وری رێكخراوی خۆیان كۆ ببنه‌وه و رێگا چاره‌ی مومكین بۆ
گیروگرفته‌كانیان بدۆزنه‌وه.
دوای تێك شكانی كۆماری كوردستان‌و به تایبه‌تی دوای كودیتای 28ی گه‌لاوێژی
1332 به‌دژی ده‌وڵه‌تی قانوونیی "مصدق" و زاڵبوونه‌وه‌ی دیكتاتۆریی پاشایه‌تی
به‌سه‌ر ئێران دا، بۆ ماوه‌یه‌كی به‌ردرێژ تێكۆشانی یه‌كیه‌تیی ژنان تووشی
وه‌ستان هات، تا سه‌رئه‌نجام له رێبه‌ندانی ساڵی 1357ی هه‌تاوی دا به هۆی
سه‌ركه‌وتنی راپه‌ڕینی پڕشكۆی خه‌ڵك سه‌رله‌نوێ له ئێران و كوردستان دا
ده‌ره‌تانی تێكۆشانی ئازادانه بۆ ژنان ره‌خسا. به كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و
ده‌رفه‌ته یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران سه‌رله‌نوێ خه‌باتی
ئاشكرای خۆی ده‌ست پێ‌كرده‌وه‌و له ماوه‌یه‌كی كه‌م دا توانی ژماره‌یه‌كی زۆر
له ژنان له ده‌وری خۆی كۆكاته‌وه. تێكۆشانی یه‌كیه‌تیی ژنان له‌و قۆناغه‌دا
زۆر به‌ربڵاوتر و رادیكاڵتر له ده‌ورانی كۆماری كوردستان بوو، هه‌ر بۆیه‌ش
توانی له روونكردنه‌وه‌ی ژنان دا نه‌خش بگێڕێ و به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو
بیانكێشێته مه‌یدانی خه‌باته‌وه. له‌و پێوه‌ندییه‌دا نابێ نه‌خشی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێرانیش له‌بیر به‌رینه‌وه كه وه‌ك حیزبی رێبه‌ری
بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستانی ئێران هیچ كات له یارمه‌تیدان به یه‌كیه‌تیی
ژنان درێغی نه‌كردوه.
ئێستا ژنانی كوردستان هه‌ر چه‌ند باری قورسی ده‌سه‌ڵاتی رێژیمی ئاخوندییان
له‌سه‌ر شانه‌و ده‌ره‌تانی خۆنواندن له زۆر بواری كاروباری نێوكۆمه‌ڵیان دا
نیه، به‌و حاڵه‌ش له به‌رامبه‌ر رووداوه‌كان دا بێ‌لایه‌ن نین و به‌رامبه‌ر به
چاره‌نووسی خۆیان و گه‌له‌كه‌یان هه‌ست به به‌رپرسایه‌تییه‌كی زۆر ده‌كه‌ن. هه‌ر
ئه‌وه كه له قۆناغی ئه‌م دوایی‌یه‌ی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی
كورد له كوردستانی ئێران دا ژنان فیداكارییه‌كی له راده‌به‌ده‌ریان نواندوه،
نیشانه‌ی ئه‌و راستییه‌یه. هه‌تا ئێستا نه گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران به
مافه‌كانی خۆی گه‌یشتوه‌و نه ژنانی ئێرانیش توانیویانه به‌مافی به‌رامبه‌ر
له‌گه‌ڵ پیاوان بگه‌ن. هه‌ر بۆیه خه‌باتی ژنان له كوردستان بۆ گه‌یشتن به هه‌ر
دوو مه‌به‌ستی سه‌ره‌وه هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه و بێگومان هه‌تا سه‌ركه‌وتن له
گه‌ڕ ناكه‌وێ. له‌و پێوه‌ندییه دا یه‌كیه‌تیی ژنان هه‌وڵ ده‌دا خه‌باتی ژنانی
كوردستانی ئێران به شێوه‌یه‌كی گونجاو له گه‌ڵ وه‌زعی سیاسی و
كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێستای جیهان‌و وڵاته‌كه‌مان رێك بخا و به‌ره‌و پێشی به‌رێ.
به له‌به‌رچاو گرتنی گرینگیی مه‌سه‌له‌ی به‌رابه‌ریی ژن و پیاو و، ئه‌و ماف و
ئازادییانه‌ی مرۆڤ كه له به‌یاننامه‌ی جیهانیی مافی مرۆڤ، په‌سند كراوی
رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دا هاتوون و له په‌یماننامه
نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی دیكه‌ش دا پێ‌یان له سه‌ر داگیراوه، یه‌كیه‌تیی ژنان
ده‌یهه‌وێ هه‌موو به‌نده‌كانی ئه‌وبه‌یاننامه‌یه به‌ڕێوه بچن. هه‌روه‌ها داوا
ده‌كا هه‌موو به‌نده‌كانی "رێككه‌وتننامه‌ی لابردنی ئاپارتاید له‌سه‌ر ژن" كه
ساڵی 1979ی زایینی له لایه‌ن كۆڕی گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كانه‌وه په‌سند كراوه، به ته‌واوی به‌ڕێوه بچن. ته‌نیا به
له‌به‌رچاو گرتن و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و به‌یاننامه‌و رێككه‌وتننامه جیهانییانه‌یه
كه ماف و ئازادییه‌كانی ژنان له كوردستان دا رێزیان لـێ ده‌گیرێ‌و
به‌رامبه‌ریی نێوان ژن و پیاو وه‌دی دێ.
یه‌كیه‌تیی ژنان به مه‌به‌ستی ئاشناكردنی ژنانی كوردستان به هه‌موو ماف و
ئازادییه‌كانیان و بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ئه‌و ماف و ئازادییانه، خه‌باتێكی
ئوسوولی و لێبراوانه به‌ره‌وپێش ده‌با. له‌و پێوه‌ندییه‌دا هه‌وڵ ده‌دا له
یارمه‌تی و هاوكاریی هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكی دێموكرات و پێشكه‌وتنخواز كه‌ڵك
وه‌رگرێ كه ده‌ستی یارمه‌تیی بۆ درێژ بكا. به تایبه‌تی یه‌كیه‌تیی ژنان به
چاوی رێزه‌وه ده‌ڕوانێته هه‌ڵوێستی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و
هیواداره له داهاتووش دا له هاوكارییه به‌نرخه‌كانی ئه‌م حیزبه بێ‌به‌ش
نه‌بێ.
یه‌كیه‌تیی ژنان به مه‌به‌ستی رێك‌و پێك كردنی خه‌باتی ژنانی كوردستان و
گه‌ڵاڵه كردنی ئامانجه‌كانیان رۆژی 20ی بانه‌مه‌ڕی 1376 له دووهه‌مین
كۆنفرانسی گشتیی خۆی دا ئه‌م پێڕه‌وه نێوخۆیی‌یه‌ی په‌سند كردوه كه له
سه‌ره‌تایه‌ك و دوازده فه‌سڵ و بیست و دوو به‌ند پێك هاتوه.
هه‌روه‌ها ئه‌م پێڕه‌وه له كۆنفرانسی سێهه‌می یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی
كوردستانی ئێرانیشدا كه له رۆژه‌كانی 10و 11ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1380دا پێك هات
جارێكی دیكه به هێندێ ده‌سكاری‌یه‌وه په‌سند كراوه‌ته‌وه.
یه‌كیه‌تیی ژنانی دیموكراتی كوردستان ئێران له رۆژه‌كانی 22و 23ی
خه‌رمانانی 1383ی هه‌تاوی‌دا پاش سێ كۆنفرانسی گشتی، یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی خۆی
گرت‌و ئه‌م پێره‌وه‌ی به‌هێندێك ده‌سكاری‌یه‌وه جارێكی دیكه په‌سند كرده‌وه.
فه‌سڵی یه‌كه‌م: ناو و نێوه‌رۆكی
یه‌كیه‌تی
به‌ندی یه‌كه‌م: ناوی یه‌كیه‌تی، "یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی
ئێران"ه و له هه‌موو جێگایه‌كی ئه‌م ئه‌ساسنامه‌یه‌دا به "یه‌كیه‌تیی ژنان"
ناو ده‌برێ.
به‌ندی دووهه‌م: یه‌كیه‌تیی ژنان رێكخراوێكی ژنانه كه بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه
سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ژنانی كوردستانی ئێران تێ‌ده‌كۆشێ.
فه‌سڵی دووهه‌م: ئامانجه‌كانی یه‌كیه‌تیی ژنان
به‌ندی سێهه‌م: ئامانجه سیاسییه‌كانی یه‌كیه‌تیی ژنان، ئامانجه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی
رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورد له كوردستانی ئێرانن كه له به‌رنامه‌ی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران‌دا گه‌ڵاڵه كراون.
به‌ندی چواره‌م: ئامانجه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی یه‌كیه‌تیی ژنان وه‌ده‌ست هێنانی
مافی به‌رامبه‌ر له‌گه‌ڵ پیاوان بۆ ژنانی كۆمه‌ڵی كورده‌واری و له‌نێو بردنی
ئه‌و زوڵم و زۆره‌یه كه له كۆنه‌وه به ژنانی كورد ره‌وا بینراوه. بۆ گه‌یشتن
به‌و ئامانجه، یه‌كیه‌تیی ژنان له پێش دا ده‌یه‌وێ ئه‌م ئامانجه كورت خایه‌نانه
وه‌ده‌ست بێنێ:
ـ بردنه سه‌ری پله‌ی خوێنده‌واری و تێگه‌یشتنی سیاسی، فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تیی
ژنان،
ـ هاندانی ژنان بۆ كاركردن‌و چالاكی ئابووری، به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی
ئابووری،
ـ شاره‌زا كردنی ژنان له مافه ره‌واكانیان و هاندانیان بۆ هه‌وڵدان له پێناوی
وه‌ده‌ست هێنانیان دا،
ـ هه‌وڵدان بۆ له‌نێوبردنی هه‌رچه‌شنه دابونه‌ریتێكی دزێوی كۆمه‌ڵی كورده‌واری
كه قه‌دری ژن‌و به‌رامبه‌ری مافه‌كانی له‌گه‌ڵ پیاوان كه‌م بكاته‌وه،
ـ تێكۆشان بۆ له‌نێو بردنی بیر‌و بۆچوونی دواكه‌وتووانه و هه‌وڵدان بۆ سڕینه‌وه‌ی
فه‌رهه‌نگی پیاوسالاری له كۆمه‌ڵی كورده‌واری دا.
به‌ندی پێنجه‌م: یه‌كیه‌تیی ژنان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه كه ژن و پیاو له
ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌دا یه‌كتر ته‌واو ده‌كه‌ن. هه‌ر بۆیه تێ‌ده‌كۆشێ ژنانی كۆمه‌ڵی
كورده‌واری هه‌رچی زیاتر له ئه‌ركه‌كانیان به‌رامبه‌ر به پیاوان شاره‌زا بكا بۆ
ئه‌وه‌ی هه‌ر دوو لا پێكه‌وه بۆ بنیاتنانی ژیانێكی هاوبه‌شی باشتر به ئه‌رك و
مافی به‌رامبه‌ره‌وه خه‌بات بكه‌ن.
فه‌سڵی سێهه‌م: ئه‌ندامه‌تیی یه‌كیه‌تیی ژنان
به‌ندی شه‌شه‌م: هه‌موو هاونیشتمانێكی ژن له كوردستانی ئێران و هه‌موو ژنێكی
كوردی ئێرانی ده‌توانێ ببێته ئه‌ندامی یه‌كیه‌تیی ژنان به مه‌رجێك:
ئه‌لف ـ ته‌مه‌نی له 16 سال كه‌متر نه‌بێ،
ب ـ پێڕه‌وی نێوخۆیی یه‌كیه‌تیی ژنان په‌سند بكا،
ج ـ دوو ئه‌ندامی یه‌كیه‌تیی ژنان بیناسن و داوای ئه‌ندامه‌تیی بۆ بكه‌ن،
د ـ ده‌ره‌تانی تێكۆشانی له ریزه‌كانی یه‌كیه‌تیی ژناندا هه‌بێ،
ه ـ هه‌قی ئه‌ندامه‌تی بدا.
تێ‌بینیی 1: داواكاری ئه‌ندامه‌تی، ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌رجانه‌ی تێدا هه‌بوون دوای
شه‌ش مانگ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی ئه‌ندامه‌تی، به ئه‌ندام وه‌رده‌گیرێ.
تێ‌بینیی 2: كچانی كه‌متر له 16 ساڵ ده‌توانن وه‌ك لایه‌نگر ده‌گه‌ڵ یه‌كیه‌تیی
ژنان هاوكاری بكه‌ن.
فه‌سڵی چواره‌م: ته‌شویق و سزای ئه‌ندامان
به‌ندی حه‌وته‌م: ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی بڕیاره‌كانی یه‌كیه‌تیی ژنان به باشی به‌ڕێوه
ده‌به‌ن، ته‌شویق ده‌كرێن. ته‌شویقی ئه‌ندام له‌م رێگایانه‌وه ده‌بێ:
ئه‌لف ـ به نووسراوه سوپاسی لـێ‌ده‌كرێ و وێنه‌ی سوپاسنامه‌كه له ئارشیوی
یه‌كیه‌تیی ژنان دا راده‌گیرێ،
ب ـ بڵاوكردنه‌وه‌ی ناوی وه‌ك نموونه‌ی ئه‌ندامێكی ئه‌ركناس له ئۆرگانی یه‌كیه‌تیی
ژنان دا،
ج ـ ناساندنی وه‌ك ئه‌ندامێكی نموونه له كۆبوونه‌وه گشتییه‌كان دا،
د ـ دانی دیاری و خه‌ڵاتی سه‌مبولیك.
به‌ندی هه‌شته‌م: ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ئه‌ركه‌كانی خۆیان به‌باشی به‌ڕێوه نابه‌ن،
یان ره‌فتاری وا ده‌كه‌ن كه زیان به ناوبانگ و ئیعتباری یه‌كیه‌تیی ژنان بگه‌یه‌نێ،
سزا ده‌درێن.
سزای ئه‌ندام به‌م شێوانه ده‌بێ
ئه‌لف ـ بانگ نه‌كردنی بۆ كۆبوونه‌وه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو و راگه‌یاندنی
ئه‌م بڕیاره به‌خۆی و هاو ئۆرگانه‌كانی،
ب ـ وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی ئه‌ندامه‌تی بۆ ماوه‌یه‌ك،
ج ـ وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی ئه‌ندامه‌تی به یه‌كجاری و ده‌ركردنی له یه‌كیه‌تیی
ژنان.
فه‌سڵی پێنجه‌م: ئۆرگانه‌كانی یه‌كیه‌تیی ژنان
به‌ندی نۆیه‌م: ئۆرگانه‌كانی یه‌كیه‌تیی ژنان بریتین له:
ئه‌لف ـ كۆنگره،
ب ـ كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتی،
ج ـ كۆنفرانسی شارستان،
د ـ كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی شارستان،
ه ـ كۆنفرانسی ناوچه،
و ـ كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی ناوچه.
فه‌سڵی شه‌شه‌م: كۆنگره‌ی یه‌كیه‌تیی ژنان
به‌ندی ده‌یه‌م: كۆنگره به‌رزترین ئۆرگانی یه‌كیه‌تیی ژنانه كه هه‌ر سێ‌ساڵ
جارێك به‌به‌شداری ئه‌ندامانی ئه‌سڵی‌و جێگر‌وموشاویر و نوێنه‌رانی هه‌موو ئه‌ندامانی
یه‌كیه‌تیی ژنان ده‌به‌سترێ.
به‌ندی یازده‌یه‌م: ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتی كۆنگره ئه‌مانه‌ن:
ئه‌لف ـ تێكۆشانی رابردووی یه‌كیه‌تیی ژنان هه‌ڵ‌ده‌سه‌نگێنێ و به‌رنامه بۆ
كار و تێكۆشانی داهاتووی داده‌نێ.
ب ـ ئه‌ساسنامه‌ی یه‌كیه‌تیی ژنان په‌سند ده‌كا و ئه‌گه‌ر پێویست بوو ده‌سكاریی
ده‌كا.
ج ـ ئه‌ندامانی ئه‌سڵی‌و جێگری كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتی هه‌ڵ‌ده‌بژێرێ.
میكانیزمی هه‌ڵبژاردن له ئایینامه‌ی كومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتی دیاری ده‌كرێ.
فه‌سڵی حه‌وته‌م: كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتی
به‌ندی دوازده‌هه‌م: له ماوه‌ی نێوان دوو كۆنگره‌دا، كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی
گشتی به‌رزترین ئۆرگانی ده‌سه‌ڵاتداری یه‌كیه‌تیی ژنانه‌و كاروباری یه‌كیه‌تی
هه‌ڵ ده‌سووڕێنێ.
به‌ندی سێزده‌هه‌م: ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتی ئه‌مانه‌ن:
ئه‌لف ـ بڕیاره‌كانی كۆنفرانسی گشتی جێبه‌جێ ده‌كا،
ب ـ به‌رنامه‌ی فه‌سڵی بۆ كار و تێكۆشانی ئۆرگانه‌كانی خواره‌وه‌ی یه‌كیه‌تیی
ژنان داده‌نێ،
ج ـ ساڵێ لانی كه‌م چوار جار كۆده‌بێته‌وه،
د ـ گۆڤاری ناوه‌ندی یه‌كیه‌تیی ژنان ده‌رده‌كا،
ه ـ بۆ پێك هێنانی پێوه‌ندیی دۆستایه‌تی و هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كیه‌تییه‌كانی
ژنان له ئێران و ده‌ره‌وه و به تایبه‌تی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان هه‌وڵ
ده‌دا،
و ـ هه‌قی ئه‌ندامه‌تیی ساڵانه‌ی ئه‌ندامان وه‌رده‌گرێ،
ز ـ سه‌رپه‌رستی داهات و ده‌ركه‌وتی یه‌كیه‌تیی ژنانه.
تێ‌بینیی 1 : كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتی له كاتی پێویست دا ده‌توانێ له
سه‌ر پێك هاتنی كۆنگره‌ی نائاسایی بڕیار بدا.
تێ‌بینیی 2: كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتی له نێو ئه‌ندامانی خۆی دا كه‌سێك
بۆ به‌رپرسایه‌تیی گشتی هه‌ڵ ده‌بژێرێ. به‌رپرسی گشتی ده‌توانێ جێگرێكی هه‌بێ
كه له سه‌ر پێشنیاری خۆی و په‌سندی ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتی هه‌ر له
ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌به‌ری دیاری ده‌كرێ.
تێ‌بینی3: كومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتی هه‌قی هه‌یه تا نیوه‌ی ئه‌ندامانی
ئه‌سڵی خۆی موشاویر هه‌ڵ‌بژێرێ.
تێ‌بینیی 4: كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتی ئه‌گه‌ر به پێویستی زانی ده‌توانێ
هه‌یئه‌تێكی ئیجرایی له نێو ئه‌ندامانی خۆی دا هه‌ڵ‌بژێرێ كه به‌رپرسی گشتی
یه‌كێك له‌وانه.
فه‌سڵی هه‌شته‌م: كۆنفرانسی شارستان
به‌ندی چارده‌هه‌م: كۆنفرانسی شارستان ساڵێ جارێك به به‌شداریی ئه‌ندامانی
كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی شارستان و نوێنه‌رانی ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی ژنان له
شارستان دا پێك دێ.
به‌ندی پازده‌هه‌م: ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتی كۆنفرانسی شارستان بریتین له:
ئه‌لف ـ ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌به‌ریی شارستان هه‌ڵ ده‌بژێرێ،
ب ـ ئه‌گه‌ر كۆنگره له‌پێش دا بوو، نوێنه‌ر بۆ به‌شداری له‌و كۆنگره‌دا هه‌ڵ‌ده‌بژێرێ،
ج ـ له كاروباری رابردووی كۆمیته ده‌كۆڵێته‌وه و به‌رنامه بۆ كاری داهاتوو
داده‌نێ.
فه‌سڵی نۆهه‌م: كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی شارستان
به‌ندی شازده‌هه‌م: كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی شارستان له كۆنفرانسی شارستان دا
هه‌ڵ ده‌بژێردرێ.
به‌ندی حه‌ڤده‌هه‌م: ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی شارستان به‌م
جۆره‌یه:
ئه‌لف ـ كار و تێكۆشانی یه‌كیه‌تیی ژنان له چوارچێوه‌ی شارستان دا رێك ده‌خا،
ب ـ چاوه‌دێری به‌سه‌ر تێكۆشانی كۆمیته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ریی ناوچه‌دا ده‌كا،
ج ـ ژنان بۆ تێكۆشان له ریزه‌كانی یه‌كیه‌تیی ژنان دا بانگهێشتن ده‌كا و بۆ ئه‌ندامانی
تازه داوای كارتی ئه‌ندامه‌تی له كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتی ده‌كا،
د ـ چالاكییه ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ژنان له شارستان دا
رێك ده‌خا.
فه‌سڵی ده‌هه‌م: كۆنفرانسی ناوچه
به‌ندی هه‌ژده‌هه‌م: كۆنفرانسی ناوچه ساڵی جارێك به به‌شداریی ئه‌ندامانی
كۆمیته‌ی ناوچه و هه‌موو ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی ژنان له ناوچه دا پێك دێ.
به‌ندی نۆزده‌هه‌م: ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتی كۆنفرانسی ناوچه:
ئه‌لف ـ ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوچه هه‌ڵ ده‌بژێرێ،
ب ـ نوێنه‌ر بۆ به‌شداری له كۆنفرانسی شارستان دا هه‌ڵ ده‌بژێرێ،
ج ـ به كار و تێكۆشانی رابردووی كۆمیته‌ی ناوچه‌دا ده‌چێته‌وه و به‌رنامه‌ی
كار بۆ داهاتوو دیاری ده‌كا،
تێ‌بینی: له دابه‌شكردنه‌كان دا شاریش وه‌ك ناوچه‌یه‌ك یان چه‌ند ناوچه به
حیساب دێ.
فه‌سڵی یازده‌هه‌م : كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی
ناوچه
به‌ندی بیسته‌م: كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی ناوچه له كۆنفرانسی ناوچه‌دا هه‌ڵ
ده‌بژێردرێ.
به‌ندی بیست و یه‌كه‌م: ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی ناوچه به‌م
جۆره‌یه:
ئه‌لف ـ كار و تێكۆشانی یه‌كیه‌تیی ژنان له چوارچێوه‌ی ناوچه‌دا به‌ڕێوه ده‌با.
ب ـ ژنان بۆ تێكۆشان له ریزه‌كانی یه‌كیه‌تیی ژنان دا بانگهێشتن ده‌كا و رێكیان
ده‌خا.
فه‌سڵی دوازده‌هه‌م: داهاتی یه‌كیه‌تیی ژنان
به‌ندی بیست و دووهه‌م: سه‌رچاوه‌كانی داهاتی یه‌كیه‌تیی ژنان بریتین له:
ئه‌لف ـ هه‌قی ئه‌ندامه‌تیی ساڵانه‌ی ئه‌ندامان،
ب ـ داهاتی به‌رنامه هونه‌رییه‌كان و كاری به‌كۆمه‌ڵی ئه‌ندامان،
ج ـ یارمه‌تیی دۆستان و لایه‌نگرانی یه‌كیه‌تیی ژنان. |