|
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی "ایران
امروز" ، وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: كوێستان فتوحی
سندووقی "پشتیوانی له
منداڵان"ی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان "یونیسێف" راپۆرتێكی له‌سه‌ر
بارودۆخی كچان‌و ژنانی ئێران له بواری فێربوون‌و به‌توانا كردنی ژنان دا بڵاو
كردۆته‌وه. ئه‌م راپۆرته سه‌رنجی داوه‌ته مه‌سه‌له‌ی فێركردنی كچان‌و به‌توانا
كردن (توانمند سازی)ی ژنان به تایبه‌تی ئاماژه به هێندێك له پارێزگا بێ‌به‌شه‌كان
ده‌كا. ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی له‌و راپۆرته‌دا سه‌رنجیان دراوه‌تێ، دواكه‌وتوویی
بارودۆخی فێركردنی كچانی لادێ له‌چاو هاوجینسه شارنشینه‌كانی خۆیان‌و له‌سه‌ره‌وه
بوونی رێژه‌ی وازهێنانی منداڵان له خوێندنه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه وه‌رگێڕاوی ده‌قی ته‌واوی ئه‌م راپۆرته‌یه:
ژنان‌و كچانی گوندنشین له هاوجینسه شارییه‌كانی خۆیان دواكه‌وتووترن
ده‌بێ به خێرایی به جیاوازی‌یه ناوچه‌یی‌یه‌كان رابگه‌ین تا بارودۆخی گشتیی
ژنان‌و كچان له ئێران دا به‌ره‌و باشی بچێ. له ناوچه شارنشینه‌كاندا وه‌ك
نموونه راده‌ی ژنانی خوێنده‌وار گه‌یشتۆته نزیك به سه‌دی 82 له لادێَكان دا
ئه‌و راده‌یه نزیك به سه‌دی 62یه. له پارێزگا بێ‌به‌شه‌كانی سیستان‌و به‌لووچستان،
هۆرموزگان‌و ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا به تایبه‌تی ئه‌و راده‌یه له خوارتره‌و له
خواره‌وه بوونی جێگه‌و پێگه‌ی ژنان پێویستی به سه‌رنج پێدانی خێرا هه‌یه.
گیروگرفته‌كانی سه‌ررێ بریتین له: نه‌بوونی به‌شداریكردنی به‌ربڵاو، ده‌ستڕانه‌گه‌یشتن
به زانیاریی‌و ئاگایی‌و سه‌رچاوه، توندوتیژی بنه‌ماڵه‌یی‌و ئاستی نزمی به‌شداری
له به‌رنامه‌كانی په‌ره‌پێدان دا.
فێركردنی كچان:
یونیسێف هه‌وڵ ده‌دا كه كچان بچنه قوتابخانه‌و واز له خوێندن نه‌هێنن. هاوڕایی
له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌یه كه بۆ هاتنه‌دی خوێنده‌واری گشتی، پارێزگا بێ‌به‌شه‌كان
ده‌بێ بگه‌نه ئاستی ژماره نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان له‌م بواره‌دا.
بۆ نموونه ئاماره ده‌وڵه‌تی‌یه‌كان راده‌ی ناونووسین بۆ خوێندن 97/2 له سه‌د
نیشان ده‌دا. به‌ڵام ئه‌و ئاماره له سیستان‌و به‌لووچستان راده‌ی له سه‌دا 81/8
بۆ كوڕان‌و بۆ كچان ته‌نیا له سه‌دا 71/5 نیشان ده‌دا.
هه‌روه‌ها ده‌بی هه‌وڵی هاوئاهه‌نگ بدرێ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی كامڵبوونی
فێركردنی سه‌ره‌تایی منداڵان. ته‌نیا سه‌دی 52/7 له كوڕانی 14تا16 ساڵه
خوێندنی سه‌ره‌تایی‌یان ته‌واو كردوه. بارودۆخی خراپی قوتابخانه‌كان،
مامۆستایانی كه‌م ئه‌زموون، كه‌میی مامۆستایانی ژن‌و راوبۆچوونی خراپ به‌رامبه‌ر
به خوێندنی كچان له هۆكاره‌كانی ته‌واونه‌كردنی خوێندنن. یونیسێف ده‌یه‌وێ
مافی فێربوون بۆ كچانی هێندێك له ناوچه بێ‌به‌شه‌كان كه زۆر خه‌سارهه‌ڵگر‌و په‌راوێزنشینن‌و
له بارودۆخێكی خراپ دان، دابین‌و جێبه‌جێ بكا. ئه‌م پرۆژه‌یه هێندێك مێتۆدی
نوێی بۆ هێنانه مه‌یدانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه ناساندوه‌و منداڵانی په‌راوێزنشین‌و
خه‌سارهه‌ڵگر كه زیاتر له منداڵانی دیكه له خوێندن بێ‌به‌شن، ده‌گرێته‌وه. هه‌نگاوه‌كانی
دیكه بریتین له گۆڕینی مادده فێركاری‌یه‌كان‌و كه‌ڵكوه‌رگرتن له مێتۆده‌كانی
فێربوون‌و فێركردن به به‌شداریی قوتابیان.
به‌توانا كردنی ژنان:
به‌توانا كردنی ژنان به‌ره‌ورووبردنی ئاستی ژنان له به‌ڕێوه‌به‌رێتیی
بنه‌ماڵه‌و كۆمه‌ڵگه‌دایه. به‌ره‌وپێشچوونی ژنان له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی‌دا
به‌رچاو بووه. به‌ڵام به‌شداریی ئه‌وان له به‌رنامه‌كانی په‌ره‌سه‌ندنی
كۆمه‌ڵایه‌تی‌دا هه‌روا له ئاستێكی خواره‌وه‌دا ماوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌رچی ژنانی
لادێیی به‌شێكی زۆر له هێزی كار پێك دێنن،به‌ڵام به‌شداركردنیان له بڕیاره
كۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌كان دا به‌هۆی كه‌م ده‌ستڕاگه‌یشتنیان به خوێندن به پێویست
نازانرێ. له‌م روویه‌وه بێ‌متمانه‌یی‌و باوه‌ڕه به خۆنه‌بوون له‌نێو ژنان دا
هه‌یه.
ئاماره ره‌سمی‌یه‌كان نیشان ده‌ده‌ن كه ڕاده‌ی تێكۆشانی ژنان له بواری
ئابووری‌دا 14/3 له سه‌ده. به‌ڵام به هۆی نه‌بوونی ئامارێكی ورد‌و روون، به
زه‌حمه‌ت ده‌توانین به‌شداریی ژنان له كاروپیشه نه‌ریتی‌یه‌كان، به‌رهه‌مهێنانی
كشتوكاڵی، كاروباری ناوماڵ‌و پیشه ده‌ستی‌یه‌كان دا، دیاری بكه‌ین.
ئێران جارێ ده‌بێ كونوانسیۆنی لابردنی هه‌ر جۆره جیاوازی‌یه‌ك له دژی ژنان
په‌سند بكا. شورای نیگابان كه ئه‌ركی چاوه‌دێری كردنی كاره‌كانی مه‌جلیسی
له‌سه‌ر شانه رازی نیه ئه‌و كونوانسیۆنه په‌سند بكرێ‌و ده‌ڵێ له‌گه‌ڵ
قانوونه‌كانی شه‌رع یه‌ك ناگرێته‌وه. هه‌وڵه‌كانی یونیسێف بۆ په‌سندكردنی ئه‌و
كونوانسیۆنه به‌ده‌وامه.
مه‌به‌ستی یونیسێف په‌ره‌پێدانی ئاگایی ژنانه له بواری له‌شساغی،
به‌شداركردنی ژنان له كۆمه‌ڵگه‌ی ناوچه‌یی‌و ده‌ره‌تانه ئابووری‌یه‌كان دایه
كه له رێگای ستراتیژی‌یه‌نوێ‌یه‌كانی به‌ره‌وژووربردنی بڕوابه‌خۆبوونی ژنان
له باری تواناكانیان له بڕیاردان‌و وتووێژ له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌و
بردنه‌سه‌ری ژنان تا ئاستی رێبه‌ری له بنه‌ماڵه‌و كۆمه‌ڵگه‌دا، جێبه‌جێ
ده‌بێ.
خاڵێكی دیكه‌ی جێگای سه‌رنج به‌ره‌وژوورچوونی ئاگایی له‌نێو سیاسه‌تدانه‌ران
سه‌باره‌ت به رۆڵی ته‌وه‌ریی ژنان له كۆمه‌ڵگه‌ی ناوچه‌یی‌دایه.
به‌شداركردنی ژنان له چاودێریی پێوه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ناوچه‌یی‌داو راده‌ی
ناونووسینی كچان له بواره‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندن، راڤه‌كردن‌و هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوی
جۆراوجۆردا، زیاد ده‌كه‌ن‌و رۆڵی خۆیان وه‌ك هۆكارێكی گۆڕان له كۆمه‌ڵگه‌ی
ناوچه‌یی‌دا به‌هێز ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆیه‌كی هانده‌ر بۆ به‌شداریی
ژنان له كومیته‌كانی په‌ره‌پێدانی دێ‌و به‌ڕێوه‌بردنی دێ‌دا. |