|
وه‌رگێڕان بۆ كوردی: شنۆ
مێهرپه‌روه‌ر
ئه‌و كاته‌ی كه ئێمه خه‌ریكی
دۆزینه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ده‌سه‌ڵات وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، ئابووری،
كۆمه‌ڵایه‌تی، تاكه‌كه‌سی‌و كاریی بین، له هه‌ر یه‌ك له بواره‌كاندا به
لێكدانه‌وه‌ی نوێ ده‌گه‌ین. له‌ڕاستی‌دا وه‌ك ئه‌ڵماسێك وایه كه چۆن تیشك لێی
بدا‌و له دوای تێپه‌ڕین له لایه‌كه‌ی دیكه‌ی، زۆر ره‌نگی وه‌ك كۆلكه‌زێڕینه‌یه‌كی
لـێ ده‌رده‌كه‌وێ. ئه‌مه‌ش به‌هۆی لایه‌نه تاشراوه‌كانی ئه‌ڵماسه‌كه‌وه‌یه.
هه‌روه‌ها ئێمه‌ش ده‌توانین هه‌موو هێز‌و توانایییه ده‌روونی‌و تاكه‌كه‌سییه‌كانمان
وه‌ك ده‌سه‌ڵاتێكی له‌سه‌ریه‌ك كه‌ڵه‌كه‌كراو به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر به‌كار ببه‌ین.
ئه‌م لایه‌نانه پیشانده‌ری سروشت‌و ماهییه‌تی ئێمه‌ی ژنان ده‌بن، سروشتێكی له
راده‌به‌ده‌ر‌و سه‌رسووڕهێنه‌ره.
(لێگه‌ڕێ بابه‌ڕاستی ئازایه‌تی بنوێنین، به‌ڕاستی خۆمان بین. چونكه هیچ كه‌س
باشتر له ئێمه توانای ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره‌ی نیه.) "شێرلی برێگز" له
كتێبی (قدرت ما زنان)
پێناسه‌ی هێز(*)
به بڕوای من باشترین رێگا بۆ ده‌ستپێكردنی سه‌فه‌ر بۆ دۆزینه‌وه‌ی هێز،
ده‌ستڕاگه‌یشتن به پێناسه‌یه‌كه له‌و. ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی فه‌رهه‌نگی وشه
بكه‌ین، یه‌كێك له پێناسه‌كانی پێوه‌ندیدار به هێز ئاوا ده‌دۆزینه‌وه:
هێز: خاوه‌ندار‌و خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات، توانای چاوه‌دێری‌و شوێن‌دانان له‌سه‌ر
كه‌سانی دیكه.
بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی وردتر‌و روونتر، له مانای هه‌ر كام له‌و وشانه ده‌ڕوانین:
ده‌سه‌ڵات: هێزێكه بۆ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بۆچوون، بیر‌وڕا‌و هه‌ڵسوكه‌وتی
كه‌سانی دیكه.
چاوه‌دێری: هێزێكه بۆ رێبه‌ریكردن‌و رێكخستن.
دزه‌كردن (نفووز) هێزێكه بۆ كاریگه‌ری‌دانان به‌بێ رواڵه‌تێكی ئاشكرا‌و
راسته‌وخۆ، به مه‌به‌ستی كار به‌ڕێوه‌بردن.
له پێناسه‌كانی سه‌ره‌وه‌دا، هێز له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌دا
پێناسه كراوه. كه‌وابوو ده‌توانرێ بگوترێ هێز ئاماژه به‌وه ده‌كا كه تاك
كاریگه‌ریی ده‌بێ له‌سه‌ر كه‌سانی دیكه‌و به‌هێز‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه رێنمایی‌و
رێكیان ده‌خا به‌بێ ئه‌وه‌ی كه له زۆر‌و فشار كه‌ڵك وه‌رگرێ. له هه‌مان كاتدا
هێز ده‌توانێ شێوه زاڵبوونێك بێ به سه‌ر خۆت یا سه‌رچاوه‌و كه‌ره‌سته‌یه‌ك له
پێناوی دابینكردنی وزه‌دا.
به‌ڵام پێناسه‌ی ئێوه‌ش له هێز ئایا به‌م شێوه‌یه؟ ئه‌زموونی ئێوه له چه‌مكی
هێز له ژیانی خۆتاندا چیه؟
من له هێندێك له به‌شداربووانی سمیناره‌كانم ئه‌م پرسیاره‌م كردوه كه له
خواره‌وه‌دا ئاماژه به هێندێك له‌م پرسیارانه ده‌كه‌م:
ـ توانایی به ئاشكرا بیركردنه‌وه، ده‌كاركردنی بیر‌وبۆچوونه‌كان‌و بڕیاردان له
كار‌وباره‌كاندا.
ـ بوونه هۆی خوڵقانی رووداوێك، زاڵبوون به‌سه‌ر مه‌ترسییه‌كاندا، گۆڕینی
بیر‌وبۆچوونه چه‌وت‌و نه‌رێنی‌یه‌كان به ئه‌رێنی‌یه‌كان.
ـ توانایی به‌ڕێوه‌بردنی كار‌وباره‌كان، وه‌ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسایه‌تیی
به‌ڕێوه‌بردنی كارێك، شوێن‌دانان له‌سه‌ر رووداوه‌كان، ناچاركردنی كه‌سانی دیكه
بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و كارانه‌ی كه ده‌تهه‌وێ.
ـ راكێشانی رێزی كه‌سانی ژێرده‌ست، هاوكاران‌و دۆستان له رێگای زانست‌و
زانیاری‌و ناسینه‌وه.
ـ توانایی له په‌نای یه‌ك دانانی شته به ته‌واو جیاواز‌و دژبه‌ره‌كان.
ـ به دسته‌وه‌گرتنی به‌ڕێوه‌بردنی ژیانی خۆت‌و هه‌ڵبژاردنی رێگا بۆ ژیان.
ـ توانایی به‌كرده‌یی‌كردنی ئامانج‌و مه‌به‌سته‌كان‌و به‌رنامه‌كانی خۆت بۆ به
ئه‌نجام گه‌یاندنیان.
ـ توانایی چاوه‌دێری‌كردنی هه‌وڵكه‌وته‌كان له هه‌لومه‌رجی جیاوازی ژیاندا.
به له‌به‌رچاوگرتنی پێناسه‌كانی سه‌ره‌وه، به بڕوای من هێز، به مانای
هێزێكی چالاك‌و هه‌ڵسووڕه له پێناوی پێكهێنانی یه‌كیه‌تی‌و هاوئاهه‌نگی له
جیاتی وێرانی‌و له‌نێوچوون كه ئه‌و ده‌ره‌تانه‌مان پێ ده‌دا تا مه‌به‌سته‌كانی
خۆمان دیاری بكه‌ین، تێیاندا سه‌ركه‌وین‌و له سه‌ر رووداو‌و مرۆڤه‌كانی دیكه‌دا
شوێندانه‌ر بین، باش‌و پۆزه‌تیڤ بیر كه‌ینه‌وه‌و به‌سه‌ر ژیانی خۆماندا
ده‌سه‌ڵاتدار بین. ئایا هێز بۆ ئێوه‌ش هه‌ر به‌و مانایه‌یه؟
ئێستا كاتی تێكۆشان‌و خه‌باتێكی گه‌وره‌و پێكهاتنی ئاڵوگۆڕێكی به‌ربڵاو له
كۆمه‌ڵگای ئامریكایی‌دا هاتوه. "شیلا ولینگتۆن"
هێز: روانگه‌ی مێژوویی
شیلا ولینگتۆن، خاوه‌نی شیركه‌تی كاتالیسته، كه ئۆرگانێكی ده‌وڵه‌تییه به
مه‌به‌ستی موتاڵا‌و لێكۆڵینه‌وه بۆ بردنه‌سه‌ری هه‌رچی زۆرتری ژنان له
كار‌وباری بازرگانی‌دا.
له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ئێمه شاهیدی ده‌ركه‌وتنی ژنانێكن كه
هه‌روه‌ك پیاوان له سه‌ر دارتێله‌كانی مۆخابرات، یا له ژێر ده‌ریایه‌ك له
قووڵایی ده‌ریادا، له خه‌ریكی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیایه‌ك یا هه‌ڵسووڕانی
پرۆژه‌یه‌كی بیرهه‌ڵكه‌ندن‌و له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا سه‌رقاڵێ كارن. ژنان هێشتاش
له رێستوورانه‌كاندا قاوه ده‌خۆنه‌وه‌و، له هه‌مان كاتدا له كابینه‌ی
ده‌وڵه‌تیشدا پۆستی وه‌زاره‌ت له ئه‌ستۆیانه. نزیكه‌ی سێسه‌د‌و په‌نجا ژن
خه‌ریكی به‌ڕێوه‌بردن‌و سه‌رپه‌رشتیی‌كردنی كۆلیژ‌و زانستگه‌كانی ئامریكان.
هه‌شت كه‌س له ئه‌ندامانی پارلمانی سێنا ژنن‌و چل‌و حه‌وت كه‌س به‌شێوه‌ی چالاك
له كۆشكی سپی‌دا خه‌ریكی كارن‌و... .
كاتێك كه منداڵ بووم، دایكم حیكایه‌تی ئاگرگرتنی كارخانه‌یه‌كی گه‌وره
به‌ناوی Tringle shirtwaiste Factory بۆ باس ده‌ركردم. ئه‌م رووداوه له ساڵی
1991 له نیۆیۆرك‌و له نزیك گه‌ڕه‌كی ئاواره‌نشینی ئه‌م شاره‌دا واته ئه‌و
شوێنه‌ی كه ئه‌و ڵیی گه‌وره ببوو رووی دا. ئاگرێكی گه‌وره له‌م كارخانه‌یه
كه پڕ بوو له ژنی گه‌نج كه له هه‌لومه‌رجێكی زۆر ناله‌بار‌و به‌كاری
سه‌خته‌وه سه‌رقاڵ بوون، به‌ربوو.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه له كاتی كاركردندا ده‌رگاكانی كارخانه كه له
ده‌ره‌وه‌ڕا داده‌خران، 146 ژن به‌شێوه‌یه‌كی دڵته‌زێن له پشت ده‌رگا
داخراوه‌كانی كارخانه‌كه‌دا سووتان. وێنه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی كه به راده‌یه‌ك
سه‌رقاڵی ئه‌ركه‌كانیان بوون كه نه‌یانتوانی له ده‌ست مه‌رگ خۆیان ده‌رباز
بكه‌ن، بۆ هه‌تا هه‌تایه له مێشكمدا ماوه‌ته‌وه وه له بیرم ناچێته‌وه. له
دوای ئه‌وه زۆر كارخانه‌ی دیكه هه‌وڵی باشبوونی هه‌لومه‌رجی ژنانیان دا.
حه‌فتا‌و پێنج ساڵ پێش له رێكه‌وتی 26ی ئاگۆستی 1920ی زایینی، ژنان توانیان
به مافی سروشتیی خۆیان بۆ ده‌نگدان بگه‌ن. ئه‌و كاته‌ی كه دایكم له دایك
بووه، ژنان مافی ده‌نگدانیان نه‌بووه. هه‌ر كاتێك بیر له‌و رۆژانه ده‌كه‌مه‌وه
ترس سه‌رتاپای له‌شم داده‌گرێ. تا ئه‌و كاته هه‌رچه‌ند ژنانێكی وه‌ك ئێدیت
وارتۆن، نووسینی رۆمانیان ده‌ست پێ كردبوو یان وه‌ك هێلێن كلێر له زانكۆكان
خوێندنیان ته‌واو كرد‌و ژنانی دیكه‌ش له سنعه‌تی نیزامی‌دا سه‌رقاڵی
به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ركی خۆیان بوون، به‌ڵام هێشتا مافی ده‌نگدانیان نه‌بوو.
بۆ هاتنه دیی ئه‌م ئامانجه زۆر له ژنان‌و پیاوان له ده‌وری یه‌كتر
كۆبوونه‌وه‌و توانیان به هه‌وڵ‌و ماندووبوونی به‌رده‌وام‌و بێ‌راوه‌ستانی
خۆیان ده‌وڵه‌ت‌و كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و به فه‌رمی‌ناسینی مافی ده‌نگدانی ژنان
به‌رن. به‌م شێوه‌یه بوو كه ژنان هه‌نگاویان نایه قۆناغی پێگه‌یشتنی
كۆمه‌ڵایه‌تیی خۆیان. ئه‌م ره‌وته به‌رده‌وامه‌و له حاڵی گه‌شه‌سه‌ندن دایه.
به درێژایی هه‌زاران ساڵی مێژووی مرۆڤایه‌تی، به‌رده‌وام خاڵی جیاواز له
نێوان ژنان‌و پیاواندا فیزیك‌و هێزی جه‌سته‌یان بووه. پیاوان له ده‌ره‌وه‌ی
ماڵ خه‌ریكی ململانێ له‌گه‌ڵ سروشت‌و راوكردن‌و ژنانیش له ماڵه‌وه خه‌ریكی
به‌ڕێوه‌بردنی كار‌وباری پێ‌ئه‌سپێردراوی خۆیان بوون. به‌ڵام ئێستا له
سه‌رده‌می زانیارییه‌كاندا ئه‌وه‌ی كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی تێك رماندوه، وه‌ك
پیتر دراكێر ده‌ڵێ: ئاستی زانسته نه‌ك هێزی جه‌سته‌یی.
ئێستا ئه‌وه‌ی كه له بابه‌تی به‌رابه‌ریی‌و یه‌كسانیی ژن‌و پیاودا قسه‌ی
یه‌كه‌م ده‌كا، زانست‌و بیر‌وبۆچوونه‌كانه. زه‌ینی ژنان كراوه‌تر‌و بیر‌و مێشكیان
چالاكتر بووه‌و هوشیارترن، زیره‌كترین‌و به تواناترینی ئه‌م دوو ره‌گه‌زه به
باشی ئاگاداری ئه‌م خاڵه‌ن. ئێتر نموونه‌ی ئه‌و ژنانه نابینی كه له شوێنی
كاری خۆیاندا‌و له پشت ده‌رگا داخراوه‌كاندا به‌ند بكرێن. ئێستا ژنان له هه‌وڵی
رێكخستن‌و پێكهێنانی هاوسه‌نگیی نێوان كاری ده‌ره‌وه‌و كاری نێوماڵ‌دان كه
ئه‌مه‌ش به مانای هه‌وڵدان له پێناو وه‌رگرتنی شوناسی تاكه كه‌سییانه. هه‌ر
ئێستا له هه‌موو شوێنێك ده‌نگی ژنان به‌ر گوێ ده‌كه‌وێ، بیر‌و بۆچوونه‌كانیان
له هه‌موو شوێنێك ده‌بیسترێ، به‌ڵام ده‌بێ هێشتا كاری زیاتریش بكرێ.
ژنان هه‌مووكات یا له ماڵه‌وه كاریان ده‌كرد یان له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ‌و، ئه‌م
ره‌وته‌ش هێشتا درێژه‌ی هه‌یه. له كۆتایی ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا ژنانێكی زۆر‌و
زۆرتر له چاوه‌ڕوانیی وه‌رگرتنی مووچه‌ی مانگانه‌ی خۆیان دان، له حاڵێكدا كه
ژنانێكی دیكه له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی رێگای كاریگه‌رتر له پێناوی خزمه‌ت به
كۆمه‌ڵگاكه‌ی خۆیان دان.
له كۆتایی هه‌زاره‌ی دووه‌مدا، ئه‌وه‌ی كه ژنان خه‌ریكن به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن،
ده‌بێ ئه‌م مه‌به‌ستانه له خۆ بگرێ: به فه‌رمی‌ناسینی خۆ‌و وه‌رگرتنی شوناس،
رۆیشتن به‌ره‌و ژیربێژی له بڕیاردان‌و پێوه‌ندییه‌كاندا،و وه‌ده‌ستهێنانی
ئازادی‌یه ره‌وا‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وه‌ك هاووڵاتی‌یه‌ك. ئه‌مه‌ش هه‌ر ئه‌و
شته‌یه كه به خه‌بات یان قه‌یرانی ژنان له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی
هه‌زاره‌ی سێهه‌مدا ناوی ده‌به‌م.
وه‌رگیراو له قسه‌كانی شیلا ولینگتۆن له رێوڕه‌سمی پێشكه‌شكردنی خه‌ڵاتی
باشترین كارمه‌ندی نموونه‌ی شیركه‌تی كاتالیست.
هیچ كه‌س به ژنی له دایك نابێ، به‌ڵكوو ره‌وتی ژیان ده‌یگۆڕێ به ژن. "سیمون
دوبوار"
هێز‌و ده‌سه‌ڵاتی ژن چیه؟
هێزی ژنان‌و ره‌نگ‌و بنجی له توانایی‌یه‌كانی ئه‌واندا له‌م سێ خاڵه دایه:
قورس‌و قایم بوون، سه‌رڕاست‌و راستگۆبوون‌و دڵسۆزی.
پێش له‌مه من به‌رده‌وام له‌وه ده‌ترسام كه هه‌ڵسوكه‌وتی هێمنانه‌م له‌گه‌ڵ
كه‌سانی دیكه‌دا هه‌بێ‌و به‌شك بووم له‌وه‌ی كه ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌م نیشانه‌ی
زیان پێشگه‌یشتوویی من بێ له كۆمه‌ڵگادا. ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه منی
راسته‌قینه له به‌شێك له بوونی شاردراوه‌ی خۆمدا بمێنێته‌وه، له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی كه له زیانی سه‌رچاوه‌گرتوو له خۆیی‌بوونم ده‌ترسام‌و هه‌روه‌ها
ئه‌مه‌ش ببووه هۆی ئه‌وه‌ی كه متمانه‌و بڕوام به هیچ كه‌س له ده‌ورووبه‌رم
نه‌بێ. ئه‌م نه‌بوونی بڕوا‌و متمانه‌یه كاریگه‌ریی خراپ‌و رووخێنه‌ری له‌سه‌ر
ده‌روونم هه‌بوو، به‌ڵام به تێپه‌ڕبوونی كات‌و راهاتن له‌گه‌ڵ ژیانێكی ته‌زمین
نه‌كراو، ورده ورده به سه‌ر ترسه‌كانمدا زاڵ بووم‌و له دوای قبووڵكردنی
چه‌ند شكستی بچووك، ئێستا به‌ده‌ست ئاوه‌ڵه‌یی‌و ئاسووده‌ییه‌وه هه‌ر ئه‌و كه‌سم
كه ئێستا هه‌م. ئه‌م گۆڕانه، قازانج‌و به‌رهه‌می زۆر‌و بێ‌سنووری چ له ژیانی
تاكه‌كه‌سی‌و تایبه‌تیم‌و چ له ژیانی كاریمدا پێ به‌خشیوم. كاتێك له هێز‌و
ده‌سه‌ڵاتی خۆمان كه‌ڵك وه‌رده‌رگرین، ده‌توانین به بڕوابه‌خۆبوون به پێوه‌ندی
گرتن له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌وه خه‌ریك بین. به‌م شێوه‌یه ئێمه ده‌بین به
نموونه بۆ ژنانی دیكه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌ر راستانه‌و راستگۆیانه كارمان
كردوه‌و ئه‌مه‌ش به بڕوای من به‌شێك له كامڵبوونه.
ئیزن بده‌ن به شێوه‌یه‌كی روونتر ئه‌م دۆخه، واته كاركردن به ده‌سه‌ڵاته‌وه‌و
كاركردن به بێ‌ده‌سه‌ڵاتییه‌وه هه‌ڵ‌سه‌نگێنین:
كاركردن به ده‌سه‌ڵاته‌وه واته:
ـ توانایی تێگه‌یشتنی ئه‌م شته‌مان هه‌بێ كه له دۆخێكی تایبه‌تی‌دا وه‌ك
پێویستی‌یه‌ك خۆی نیشان ده‌دا به‌وه‌خت كار بكه‌ین.
ـ له‌به‌رچاوگرتنی پێداویستییه‌كانی كه‌سانی دیكه، له حاڵێكدا كه
پێداویستییه‌كانی خۆشمان له‌بیر ناكه‌ین.
ـ له دانانی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا، راشكاو، راستگۆ‌و بڕوابه‌خۆبوونمان
هه‌یه.
ـ خاوه‌ن فكر‌و به‌رنامه‌ڕێژی بین، بۆ خۆمان له راستییه‌كان ده‌گه‌ین.
ـ بۆ چاره‌سه‌ركردنی گیر‌وگرفته گشتی‌یه‌كان له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه هاوكاریی
به‌كۆمه‌ڵ ده‌كه‌ین.
ـ وره‌ی له مه‌ترسی‌كه‌وتنمان هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌زانین تا به‌ره‌وڕووی
مه‌ترسییه‌كان نه‌بینه‌وه، هیچ ئاڵوگۆڕێك پێك نایه.
ـ له‌سه‌ره‌خۆیی‌و هێمنی له خۆماندا به‌رینه سه‌رێ، چونكه له‌سه‌ر ئه‌و
باوه‌ڕه‌ین كه وه‌ده‌ستهێنانی توانایی، ره‌وتێكی روو له گه‌شه‌یه‌و پێویستی
به كات‌و راهێنان هه‌یه.
كاركردن له نه‌بوونی بێ‌ده‌سه‌ڵاتی‌دا:
ـ به‌هۆی فشاری ده‌روونی‌و په‌ژیوانییه‌وه ده‌ست به‌كار ده‌بین.
ـ پێداویستییه‌كانی خۆمان له‌به‌رچاو ناگرین.
ـ ناتوانین پێداویستییه‌كانی خۆمان به‌باشی‌و دروستی بناسین‌و بۆ كه‌سانی
دیكه‌ی بگوێزینه‌وه‌و كه‌سانێك كه گرینگیمان پێ ناده‌ن، به خه‌تابار ده‌زانین.
ـ زۆر له‌خۆبایین‌و ده‌مانهه‌وێ هه‌موو كار‌وباره‌كانمان بۆ خۆمان‌و به‌ته‌نیایی
به‌ڕێوه‌به‌رین‌و هیچ كات باوه‌ڕمان به كه‌سانی دیكه نیه‌و ته‌نانه‌ت ئاماده‌ش
نابین به‌شێك له كاره‌كانمان به كه‌سانی دیكه بسپێرین.
ـ له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌كان زۆر به پارێزه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ین‌و به هیچ
شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ناده‌ین تا له كرده‌وه‌دا رێگای نوێ‌و جۆراوجۆر ئه‌زموون
بكه‌ین.
ـ كاتێك كه ناتوانین ئالوگۆڕه‌كان به‌و شێوه‌یه‌ی كه شیاویه‌تی وه‌دی بێنین،
زۆر به توندی داده‌رووخین‌و بێ‌هیوا ده‌بین.
به‌شێك له هێز‌و تواناییمان له ده‌ربڕیندا شاراوه‌یه‌و به شوێن ئه‌ویشدا
كاركردن‌و هه‌نگاونانمان له‌و رێگایه دایه. "هیلین لێرنێر رابینز"
باوه‌ڕمان به ده‌سه‌ڵاتی خۆمان هه‌بێ
من زۆر له زانكۆكاندا قسه‌م كردوه‌و هه‌موو كات ئه‌وه‌م وه‌بیر ژنانی گه‌نج
هێناوه‌ته‌وه‌و پێداگریم له‌سه‌ر ئه‌وه كردوه كه: خۆیان وه‌ك رێبه‌رێك چاو لـێ
بكه‌ن. وه‌ك خه‌ڵكانێك له خۆتان بڕوانن كه هێز‌و توانایه‌كی زۆر گه‌وره‌تان
هه‌یه بۆ پێكهێنانی ئاڵوگۆڕ.
پیاوان زۆرتر به‌م شێوه‌یه له خۆیان ده‌ڕوانن. پیاوانی گه‌نج زۆر جاران ئه‌م
روانینه‌یان هه‌یه كه به شێوه‌یه‌ك مافی رێبه‌رییان هه‌یه‌و ژنانیش ده‌بێ
ئه‌وه وه‌ك شتێكی بێ ئه‌ملا‌وئه‌ولا قبووڵ بكه‌ن‌و یارمه‌تییان بده‌ن.
ژنان، ئه‌مڕۆكه به پێچه‌وانه‌ی رابردوو له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه له ژیاندا
قۆناغی جۆراوجۆر هه‌یه. ره‌نگه وه‌رگرتنی ئه‌م خاڵه له حاڵه‌تێكدا به‌بێ
روانگه‌یه‌كی ساغكراوه، له‌وانه‌یه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی لـێ بكه‌وێته‌وه كه
"باشه، كه‌وابوو من كاتێكی زۆرم هه‌یه بۆ گه‌یشتن به‌و شته‌ی كه پێویسته."
هیچ كه‌س ناتوانێ بڵێ كه مه‌ودای ژیان چه‌نده؟ ئه‌وه‌ی كه ژنێك بڵێ تا ئه‌م
ته‌مه‌نه ده‌رس ده‌خوێنم‌و تا ئه‌م ته‌مه‌نه به مه‌سه‌له‌كانی ماڵ‌و
بنه‌ماڵه‌وه خه‌ریك ده‌بم‌و هه‌روه‌ها ده‌كه‌ومه هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی كارێكی
گونجاو، رێگایه‌كی دروست بۆ بارهێنانی توانا هێزه‌كییه‌كانمان نیه.
من باوه‌ڕێكی قووڵم به كاری به‌كۆمه‌ڵ هه‌یه. یه‌كێك له رێگاكانی بارهێنانی
توانایی تاكه‌كه‌س هاتنه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه كه ئێمه هێزی زۆرمان له
خۆماندا شاردۆته‌وه‌و بۆ پێكهێنانی ئاڵوگۆڕ ده‌بێ كاری به‌كۆمه‌ڵ بكه‌ینه
نموونه‌و ئولگووی خۆمان.
له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی كه ساڵانێكه بۆ ئێمه بڕیار ده‌دا‌و
به گاڵته‌مان ده‌گرێ، هێزێكی نێگه‌تیڤی له ئێمه‌دا پێك هێناوه‌و له‌ڕاستی‌دا
بۆته كۆسپی وه‌ده‌ركه‌وتنی هێز‌و توانایی‌یه‌كانمان.
من زۆر له مێژه بڕیارم داوه كه بۆ مافی خۆم ئیتر له هیچ پیاوێك تكا نه‌كه‌م،
به‌ڵكوو بۆ خۆم‌و به یارمه‌تیی هێز‌و توانایی خۆم له‌هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌ك بێ،
كه‌ڵك وه‌رگرم.
پاتریشیا ئایرله‌ند، به‌رپرسی رێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنان
نموونه‌ی هه‌ستپێكراوی سه‌ركه‌وتن، گه‌یشتن به ئازادی‌یه. ئازادیش وه‌ك
خۆشحاڵی‌و شادمانی، هێز‌و ده‌سه‌ڵاته. "ئه‌لیزابێت فیلیپس"
هێزی ئابووریی ژنان
ئێستا ژماره‌ی ئه‌و ژنانه‌ی كه كار ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ هیچ قۆناغێك بۆ
به‌راوردكردن نابێ. به پێی ئاماری ده‌فته‌ری ژنانی كرێكاری ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كان، بڵاوه‌كراوه له ساڵی 1995ی زایینی، ژنان به شێوه‌یه‌كی
به‌رچاو به‌شی خۆیان له كاركردن‌و هێزی كاردا زیاد كردوه. له خواره‌وه
ئیشاره به هێندێك له‌م ئامارانه ده‌كه‌م كه بێ‌ئه‌ملا‌وئه‌ولا بۆ ئێوه‌ش
سه‌رنجڕاكێش ده‌بێ.
ـ ئێستا ژنان 46%ی هێزی كار له ئامریكادا پێك دێنن‌و ئه‌م ئاماره تا ساڵی 2010
ده‌گاته 50%.
ـ نێوه‌نجی داهاتی حه‌وتووانه‌ی ژنان تا ساڵی 1994، به 4/76 له سه‌دی
داهاتی حه‌وتووانه‌ی پیاوان ده‌گا. ته‌نانه‌ت له‌و كارانه‌دا كه له سه‌ره‌تای
شكڵگرتن‌و دروستبوونیاندا، ژنان ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كیی به‌رهه‌مهێنان بوون،
دیسانه‌كه داهاتی پیاوان له ژنان زیاتره. ئه‌مه نیشانده‌ری هه‌بوونی
كۆمه‌ڵگایه‌كی پیاوسالار ته‌نانه‌ت له وڵاتانی وه‌ك ئامریكایه كه دروشمه‌كه‌ی
ئازادی‌و یه‌كسانییه. روونه كه به‌بێ بوونی رێكخراو‌و دامه‌زراوه
به‌هێزه‌كانی لایه‌نگری ژنان (پێكهاتوو له خودی ژنان) هه‌ر هه‌وڵێك له بواری
پێكهێنانی ئاڵوگۆڕ له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بێ‌ئاكام ده‌بێ. ئه‌وه‌ی كه ناتوانین
به ته‌نیایی جێبه‌جێی بكه‌ین، پێكه‌وه ده‌توانین جێبه‌جێی بكه‌ین.
شێوازی باش هه‌یه كه ژنانی بازرگان هان ده‌دا‌و یارمه‌تی ده‌كا بۆ پێكهێنانی
به‌رابه‌ریی ده‌رفه‌ته‌كان‌و ئیمكاناتی كاری، بۆ نموونه:
ـ به‌شداربوونی ژنان له بواری تیجاره‌تدا بۆته پێویستی‌یه‌ك. ئێستا زۆرێك له
ژنان به به‌شداریی به‌هێزیان له به‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گه‌وره‌كاندا
سه‌لماندوویانه كه قسه‌ی زۆریان پێیه بۆ گوتن.
ئامارێكی دیكه له ده‌فته‌ری ژنانی كرێكاری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان باس
له‌وه ده‌كا كه له ساڵی 1984دا، 6/33% (یه‌ك له سێی) به‌ڕێوه‌به‌رانی
ئیداری‌و به‌ڕێوه‌به‌ریی كۆمپانیا‌و كارخانه‌كان ژنان پێكی دێنن‌و نزیكه‌ی
نیوه‌ی كاره ته‌واوپسپۆڕییه‌كان واته 5/48%ی ژنان بۆ خۆیان ته‌رخان كردبوو‌و تا
ئه‌مڕۆش ئه‌م ژمارانه به 48% له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ نموونه‌ی یه‌كه‌م‌و 8/52
له سه‌د پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ نموونه‌ی دووهه‌م گه‌یشتوون.
ـ فه‌رمانبه‌ران‌و كرێكارانی ژن سه‌رقاڵی پێكهێنانی دامه‌زراوه‌ی وان كه
توانایی هه‌ڵسووڕان‌و چالاكیی به‌كۆمه‌ڵی زیاتریان پێ ده‌دا كه ئه‌مه‌ش له
ئاكامدا هێز‌و ده‌سه‌ڵاتی ژنان له كۆمه‌ڵگادا ده‌باته سه‌رێ.
به‌ڵێ، ئاڵوگۆڕ ده‌ستی پێ‌كردوه، به‌ڵام بۆ گه‌یشتن به ئامانجی گه‌وره‌تر‌و
تێكشكان‌و رمانی ته‌گه‌ركانی پیاوسالاری له كۆمه‌ڵگادا، پێویستیمان به
هه‌ڵسووڕان‌و چالاكیی زۆرتر، رێكاری ورد‌و دروست، گه‌ڵاڵه‌ی نوێ‌و خۆڕاگری
هه‌یه.
من هانتان ده‌ده كه زۆر به په‌له به‌و كۆمه‌ڵه‌و دامه‌زراوه گه‌ورانه‌ی ژنان
پێوه‌ست ببن‌و له‌گه‌ڵ هاوڕه‌گه‌زه‌كانی خۆتان له وڵاتانی دیكه پێوه‌ندی
بگرن. به وردی هێزه‌كانی خۆتان له بواره جۆراوجۆره‌كانی كاریی‌دا ئاماده
بكن‌و ئاماده‌ی هاوكاریی به‌رانبه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كتر بن تا باشتر تواناییه‌كانی
خۆتان به‌رنه سه‌ر‌و به‌ره‌و ده‌سه‌ڵات‌و هێز بڕۆن.
وا دێته به‌رچاو ژنان تواناییه‌كی سه‌رسووڕهێنه‌ریان هه‌یه بۆ له په‌نا یه‌ك
دانانی شته به‌ربڵاوه‌كان. "رانی گیلبێرت"
راهێنانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی
كاتێك كه له ساڵی 1989 چوومه كۆنگره، ته‌نیا 13%ی بوودجه‌ی دامه‌زراوه‌ی
نێونه‌ته‌وه‌یی ته‌ندروستی به پێداویستییه‌كانی پێوه‌ندیدار به ته‌ندورستیی
ژنان ته‌رخان كرابوو‌و ته‌نیا سێ پسپۆڕ له‌م بواره‌دا چالاك بوون. باوه‌ڕ بكه‌ن یا
باوه‌ڕ نه‌كه‌ن ته‌نانه‌ت مشكه‌كانی تاقیگه‌كانیش هه‌ر هه‌موویان نێر بوون.
به‌م شێوه‌یه بوو كه ئه‌ندامانی ژنی كۆنگره خوازیاری بوودجه‌ی زیاتر بۆ ئه‌م
رێكخراوه بوون. ئه‌مڕۆ ئه‌م رێكخراوه به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو‌و چالاك‌و
هه‌ڵسووڕ بوودجه‌كه‌ی 40% چۆته سه‌رێ. ئه‌و پیاوانه‌ی كه له‌م رێكخراوه‌دا
سه‌رقاڵی كارن‌و هه‌ڵسووڕن، له‌م ئاڵوگۆڕه خۆشحاڵن‌و ئه‌وپه‌ڕی هاوكاری له‌گه‌ڵ
ژنه هاوكاره‌كانی خۆیاندا ده‌كه‌ن.
راست له دوای ئه‌م ئاڵوگۆڕه بوو كه ژماره‌ی ژنانی ئه‌ندامی كۆنگره‌ش زیادی
كرد‌و به‌م شێوه‌یه ده‌ره‌تانی گه‌ڵاڵه‌ی پێشنیاری له پێناوی باشتربوونی
بار‌ودۆخی ژنان زیاتر بوو. ئێستا هێندێك له ژنان خۆیان هه‌ڵسووڕێنه‌ری
رێكخراوه‌كانی پشتیوانیی له ژنان‌و منداڵانن. هێندێك له‌وان ته‌نانه‌ت
په‌روه‌رده‌كردنی چه‌ند من& |