|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: هزر ::. |
|
ئاوڕێك له خه‌بات‌و تێكۆشانی ژنان له‌پێناوی گه‌یشتن به
مافه‌كانیان دا |
|
شنۆ مێهرپه‌روه‌ر
8ی مارس رۆژی
نێونه‌ته‌وه‌یی ژن له هه‌موو ئازادیخوازان‌و لایه‌نگرانی مافی یه‌كسانی‌و
ژنانی خه‌باتگێڕی رێگای ئازادی‌و به‌رابه‌ری به گشتی‌و ژنانی كوردستان به
تایبه‌تی پیرۆز بێت.
ماوه‌ی نزیك به سه‌ده‌یه‌ك له‌و رۆژه مێژوویه تێپه‌ڕ ده‌بێ كه ژنانی كرێكار
له شاری نیۆیۆرك له ئه‌مریكا به مه‌به‌ستی وه‌دیهێنانی مافی یه‌كسان
له‌گه‌ڵ پیاوان به تایبه‌ت سه‌باه‌ت به وه‌رگرتنی مووچه‌ی وه‌ك یه‌ك بۆ كاری
وه‌ك یه‌ك خۆپیشاندانیان وه‌ڕێ خست‌و له لایه‌ن پۆلیسه‌وه به توندی كرایه
سه‌ر كه به داخه‌وه له‌و هێرشه‌دا ژماره‌یه‌ك له ناڕازییان‌و خۆپیشانده‌ران
بریندار‌و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش خرانه به‌ندیخانه.
زۆر وتراوه‌و بیستراوه كه له ساڵی 1910ی زایینی‌دا خاتوو كلارستكین ژنه
پێشڕه‌وو خه‌باتگێڕی ئاڵمانی پێشنیاری كرد كه رۆژی 8ی مارس وه‌ك رۆژی
جیهانی ژن دیاری بكرێ.
بیرۆكه‌ی رۆژی جیهانی ژن بۆ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
كاتێك كه جیهانی سه‌نعه‌تی شاهیدی هه‌ورازو نشێوه گه‌وره كۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌كان
بوو. ژنان وێڕای هاتنیان بۆ بازاڕی كار له گه‌ڵ نه‌ریتی خه‌باتی شۆڕشگێڕیش
ئاشنا بوون‌و خه‌بات بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافه‌كانیان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی
دنیایه‌كی باشتر ئاوێته كرد.
له وڵاته پیشه‌سازی‌یه‌كان‌و له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م دا زۆر زوو
ژماره‌ی ژنان له بازاڕه‌كانی كار چووه سه‌رێ. شوێنی كاری ژنان له پیاوان
جیابوو، ژنان به گشتی له سه‌نعه‌تی چنین‌و رستن (نساجی)و كارخانه‌كان دا
خه‌ریكی كار بوون. هه‌لومه‌رجی كار زۆر دژوار بوو‌و ژنان وێڕای كاری درێژماوه،
منداڵیان به‌خێو ده‌كرد، ئه‌ركی ماڵه‌وه‌شیان به‌ڕێوه ده‌بردو له ماڵه‌وه‌ش
له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوكه‌وتی توند‌وتیژانه‌ی پیاوه‌كانیان به‌ره‌وروو ده‌بوون. له‌م
قۆناغه‌دا ژیان بۆ ژنان، له به‌ڕێوه‌بردنی رۆڵی سوننه‌تی خۆیان‌و له هه‌مان
كات دا به‌رابه‌ری له‌گه‌ڵ پیاوان له بازاڕی كاردا، زۆر دژوار بوو. له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ش دا ژنان له زۆرێك له مافه كۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌كانیان بێ‌به‌ش بوون‌و هێشتا
مافی ده‌نگدانیشیان نه‌بوو.
له وڵاته سه‌نعه‌تییه‌كان دا یه‌كیه‌تییه كرێكاری‌یه‌كان زیادیان كرد‌و نه
ته‌نیا پیاوان، به‌ڵكوو ژنانیش چوونه ریزی ئه‌و یه‌كیه‌تییانه‌وه. هاوكات ژنانی
چینی نێونجی‌و خۆشگوزه‌ران خه‌باتێكی شێلگیرانه‌یان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافی
ده‌نگدان له ئورووپا‌و ئه‌مریكا ده‌ست پێ‌كردبوو.
هاوكات بوونی خه‌باتی كرێكاری‌و خه‌باتی ژنان ببوو به هۆی ناكۆكینانه‌وه له
ریزی ئه‌و چینه‌و ریزی ژنان دا. ژماره‌یه‌كی زۆر له كرێكاره پیاوه‌كان
پشتیوانی‌یان له ژنه كرێكاره‌كان نه‌ده‌كرد چونكه ئه‌وانیان به ركه‌به‌ری خۆیان
ده‌زانی. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش پیاوان به گشتی خه‌باتی ژنانیان به به‌راوه‌رد
له‌گه‌ڵ خه‌باتی خۆیان به دامه‌زرارنی سۆسیالیسم به گرینگ‌و به بایه‌خ
نه‌ده‌زانی. هه‌ر له‌و كاته‌ش دا هه‌بوون ژنانێك كه به‌م شێوه‌یه بیریان
ده‌كرده‌وه‌و له داواكانی خۆیان له بواری مافه‌كانی ژنان چاوپۆشیان ده‌كرد.
له ئورووپا ژنانی چینی نێونجی‌و خۆشگوزه‌ران بۆ مافی ده‌نگدانی به‌رته‌سك‌و
سنووردار (بۆ ژنان) خه‌باتیان ده‌كرد‌و له ئینگلستانیش دا گه‌ڵاڵه‌یه‌كیان ناردنه
پارلمان كه مافی ده‌نگدانی ته‌نیا بۆ توێژی نێونجی‌و سه‌رووی كۆمه‌ڵگا داوا
ده‌كرد، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ئه‌و ژنانه‌ی كه خاوه‌ندارێتیی زه‌وی‌و... یا
ئیمتیازی كۆمه‌ڵایه‌تی دیكه‌یان هه‌بوو، مافی ده‌نگدانیان وه‌ده‌ست ده‌هێنا.
به‌ڵام ژنانێكی وه‌ك كلاراستكین (clara zetkin) ئێلێكساندرا كۆلونتای (Alexandra
Kollontai) كۆمۆنیستی رووسی، هاوكات له‌سه‌ر خواست‌و داواكانی كرێكاران‌و
مافه‌كای ژنان پێداگری‌یان كرد. ستكین كه له سیاسه‌تڤانانی هه‌ڵكه‌وتووی
چه‌پی ئورووپا بوو كه به گشتگیركردنی شێوه‌كانی خه‌باتی كرێكاران، هه‌روه‌ها
رۆڵێكی سه‌ره‌كی‌و دیاری له بزووتنه‌وه‌ی ژنان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مافی
ده‌نگدانی ژنان دا هه‌بوو به‌م شێوه‌یه دواوه:
"مافی ده‌نگی به‌رته‌سك‌و سنووردار بۆ ژنان، ناره‌زایه‌تی سیاسی ئه‌وان له‌نێو
نابا، به‌ڵكوو ده‌سه‌ڵاتی چینی ده‌ره‌به‌گ‌و فیئودال ده‌باته سه‌رێ‌و ده‌بێته
كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ به‌رده‌وامی كۆیله‌كردنی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی كۆمه‌ڵانی
چه‌وساوه".
رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژن بۆیه به‌م شێوه‌یه جێی بایه‌خ‌و سه‌رنج بوه كه
سه‌مبولی هاوپێوه‌ندی‌و هاوخه‌باتیی ژنانه به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی روانگه
سیاسی‌و ئیدئۆلوژیكی‌یه جیاواز‌و جۆراوجۆره‌كان له خه‌بات‌و تێكۆشان بۆ
وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان.
ئه‌مه‌ش بواری پێكهاتنی ئه‌و رۆژه‌ی بۆ كلاراستكین كه دامه‌زرێنه‌ری رۆژی
نێونه‌ته‌وه‌یی ژن بوه، ره‌خساند‌و له وتارێكی‌دا سه‌باره‌ت به مافی
ده‌نگدانی ژنان گوتی:
"ژنان ده‌بێ ئه‌م مافه‌یان له‌سه‌ر بناغه‌و بنچینه‌ی بنه‌ما دێموكراتیكه‌كان له
به‌ربڵاوترین چه‌مكی خۆی‌دا وه‌ده‌ست بێنن. نه له‌به‌ر ئه‌وه كه له به‌رامبه‌ر
ئه‌ركی وه‌ك یه‌ك دا مافی وه‌ك یه‌ك دابین بكری".
ستكین له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوو كه "ئه‌گه‌رچی ئێمه به‌پێی سروشتی
ده‌روونیمان خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك هزرو هه‌ڵسوكه‌وت‌و وهه‌ستی جیاوازین، به‌ڵام ئه‌م
جیاوازییه وه‌ك ئیمتیازێك چاو لێ‌ده‌كه‌ین، تایبه‌تمه‌ندی‌یه‌ك له خۆمان دا
ده‌بینین كه له پیاوان دا نیه‌و له ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی كۆمه‌ڵگادا كاریگه‌ره،
هه‌ر بۆیه ئێمه خوازیاری به‌رابه‌ری سیاسین بۆ ژنان. ژنان له سه‌رانسه‌ری
جیهان‌و به تایبه‌تی له‌و شوێنانه‌ی كه مافه‌كانیان تا راده‌یه‌ك له‌به‌رچاو
گیراوه‌و ئازادی‌یان وه‌ده‌ست هێناوه‌و بواریان بۆ ره‌خساوه، توانایی‌و
لێوه‌شاوه‌ییه‌كانی خۆیان ده‌رخه‌ن‌و له هه‌ندێك بواریش دا وه‌پێش پیاوان
بكه‌ون".
له ئێران دا ژنان كه خاوه‌ن مێژوویه‌كی پڕ له شانازین له خه‌بات بۆ گه‌یشتن
به ماف‌و ئازادیی‌یه ئینسانی‌یه‌كانی خۆیان به‌شداری‌یان له خه‌باته سیاسی ـ
كۆمه‌ڵایه‌تی‌دا كردوه‌و هه‌روه‌ها له رووخانی رێژیمی پاشایه‌تی‌و پاشان له
خه‌باتی حه‌قخوازانه‌ی خه‌ڵكی ئێران دژی نیزامی كۆماری ئیسلامی رۆڵێكی
باشیان گێڕا‌و هه‌ر ئێستاش ئه‌و خه‌باته به‌رده‌وامه.
به هاتنه سه‌ركاری كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌سه‌ڵاتداره كۆنه‌په‌رسته‌كان
هه‌موو ده‌سكه‌وته‌كانی خه‌ڵكی ئێرانیان به‌فیڕۆ دا‌و له‌و نێوه‌ش دا ژنانی
وڵاته‌كه‌مانیان زۆر به توندی دایه به‌ر هێرشی دڕندانه‌ی خۆیان. له ماوه‌ی
ئه‌م 27 ساڵه‌دا ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆنه‌په‌رست به هه‌موو هێزوتوانای خۆیان له
هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون و هه‌ن كه ژنان به ته‌واوی له مه‌یدانی تێكۆشانه
سیاسی و فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌كان دووربخه‌نه‌وه. له كوردستانیش ژنان
به‌ره‌نگاری چه‌وسانه‌وه و زوڵم و زۆری و بوونه‌ته‌وه و بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و
ناعه‌داله‌تی‌یانه و و له سه‌رووی هه‌مووانه‌وه چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی
خه‌بات ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر له ئێران و له‌ژێر ئه‌و ده‌سه‌ڵاتداریێتییه دا خه‌ڵكی
(چ ژن و چ پیاو) تووشی بێ‌به‌شی و ئه‌شكه‌نجه و ئه‌زییه‌ت و ئازار هاتوون، ژنان
دووقات و ته‌نانه‌ت چه‌ند قاتیش ده‌چه‌وسێنه‌وه.
پاش تێپه‌ڕبوونی ئه‌و 27 ساڵه هه‌ژاری، بێكاری، ئێعتیاد، فه‌حشاو به‌گشتی
نه‌خۆشییه كۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌كان به شێوه‌یه‌كی سه‌رسووڕهێنه‌ر زیادی كردوه كه
ئاماره‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن قوربانیانی سه‌ره‌كیی ئه‌م دیاردانه ژنانن. له
ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی رێژیم دا به هه‌زاران ژنی فیداكار‌و تێكۆشه‌ر
له‌پێناوی ئازادی‌دا گیانیان فیدا كردوه‌و به هه‌زارانیش خراونه‌ته
سیاچاڵه‌كانی رێژیم. رێژیمی دژ به مافه‌كانی ژنان هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه
سه‌ركارییه‌وه به هه‌موو هێز و توانای خۆیه‌وه سیاسه‌تی ئه‌وه بوو كه ژن له
كونجی ئاشپه‌زخانه‌دا یه‌خسیر و دیل بكا. چونكه به‌باشی له‌وه گه‌یشتووه كه
ژنانی پێگه‌یشتوو و تێگه‌یشتووی وڵات هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جیددین بۆ سه‌ر ئه‌و.
له‌حاڵێك دا رێز له 8ی مارسی ئه‌مساڵ ده‌گرین كه وڵاتی ئێران به‌دوی هاتنه
سه‌ركاری مه‌حموودی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد چ له‌نێوخۆ و چ له ئاستی
نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا ته‌ریكتر ده‌كه‌وێته‌وه و له به‌رامبه‌ر دا كۆمه‌ڵگای
نێونه‌ته‌وه‌یی به هه‌ست كردن به مه‌ترسیی ئێران له بواره‌كانی: ده‌ست
راگه‌یشتن به چه‌كی ناوكی، پێشێل كردنی مافی مرۆڤ، پشتیوانی كردن له
تیرۆریزم، ده‌ست تێوه‌ردان له ئاشتی و ته‌ناهی له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی
نێوه‌ڕاست و پشتیوانی كردن و یارمه‌تیدان به تاقمه بناژۆخوازه‌كانی ناوچه بۆ
كاری تیرۆریستی و تێكده‌رانه، زیاتر لێك نزیك ده‌بنه‌وه و به‌ره‌و یه‌ك
هه‌ڵوێستی هه‌نگاو ده‌نێن. رێژیمێك به‌و ماهیه‌ته و به‌و سیاسه‌ته
دواكه‌وتووانه‌یه‌وه كه وه‌ك دۆڵپا سواری شانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران بووه
ته‌نیا به نه‌مان و تێكه‌وه‌پێچانی تۆماری ته‌مه‌نی پڕ له نه‌نگ و شووره‌یی
ئه‌و رێژیمه‌یه كه تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ له‌ژێر خه‌فه‌قان و ترس و دڵه‌راوكێ و
مه‌ینه‌تی رزگاریان ده‌بێ.
به‌و هیوایه كه ژنانی كوردستانیش خه‌باتی خۆیان له‌گه‌ڵ خه‌باتی گشتیی
خه‌ڵكی ئێران گرێ بده‌ن و به هه‌موو هێزێك بێنه مه‌یدان و سوورترین له خه‌بات
بۆ یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری.
شه‌هیدی هه‌میشه زیندوو د.قاسملوو له رۆژی 17ی ره‌شه‌مه‌ی ساڵی 1367ی دا
ئاوا ده‌ڵێ:
"خه‌بات بۆ ئازادیی ژن، خه‌بات بۆ ئه‌وه‌یه مافی خۆی وه‌ربگرێ، به هیچ
شێوه‌یه‌ك جودا نیه له خه‌باتی میلله‌ته‌كه‌مان بۆ دێموكراسی و ئازادی. له
هه‌ر جێگایه‌ك دێموكراسی زیاتر پیشكه‌وتوه، میلله‌تان مافی خۆیان وه‌رگرتوه،
ژنانیش ئازادیی زیاتریان وه‌رگرتوه.
كه‌وابوو خه‌باتی ژنی كورد له كوردستانی ئێران جیا له خه‌باتی بزووتنه‌وه‌ی
گه‌لی كورد نیه".
به‌و هیوایه ژنان شێلگیرانه‌تر له جاران بۆ نه‌هێشتنی فه‌رق و جیاوازی دانانی
جینسی (ره‌گه‌زی) و رزگاربوونی گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران له‌ژێر
ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتوری و دابین كردنی مافه نه‌ته‌وایه‌تی‌یه‌كانمان خه‌باتی
خۆیان په‌ره پێ‌بده‌ن. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |