|
24ی ره‌شه‌ممه‌ی ئه‌مساڵ 60
ساڵه‌ی دامه‌زرانی یه‌كیه‌تیی ژنانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێرانه، بۆ تیشك
خستنه سه‌ر خه‌بات‌و تێكۆشانی ژنان له ریزه‌كانی حیزبی دیمۆكراتدا چه‌ند
پرسیارێكمان كرده هه‌وێن‌و مایه‌ی ئه‌م دیمانه‌یه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز كوێستان
فتووحی كه ماوه‌یه‌كی زۆره له ریزه‌كانی حیزب دا خه‌بات ده‌كا.
دیمانه: شنۆ مێهرپه‌روه‌ر
به‌ڕێز خاتوو كوێستان! چۆن ده‌ڕواننه
رۆڵی ژن له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی كوردستاندا؟
ئه‌گه‌ر چاو له مێژووی بزووتنه‌وه‌كانی كورد له كوردستاندا بكه‌ین، ده‌بینین
ژنی كورد شانبه‌شانی پیاوی كورد له خه‌باتدا به‌شداریی كردوه‌و وه‌ك ئه‌ندامێكی
چالاكی كۆمه‌ڵ نه‌خشیی خۆی گێڕاوه.
ئه‌گه‌ر چاو له شۆرشی گه‌لانی ئێران، له ساڵی 1357، بكه‌ین، ژنانی كوردستان
وێڕای پیاوان له خۆپیشاندانه‌كاندا به‌شدارییان كرد، یان دوای ئه‌وه كه كۆماری
ئیسلامی هاته‌سه‌ركار‌و، شه‌ڕی داسه‌پاند به‌سه‌ر گه‌لی كورددا، ژنان زۆر
چالاكانه به‌شدارییان له شه‌ره‌كاندا كرد، له كاتی داگیركردنی شار‌و ناوچه‌كانی
كوردستان له‌لایه‌ن هێزی داگیركه‌ری كۆماری ئیسلامییه‌وه، ژنان به هه‌موو
توانایانه‌وه له شه‌ڕه‌كاندا نه‌خشیان هه‌بوو‌و هاوكاریی هێزی پێشمه‌رگه‌ی
كوردستانیان ده‌كرد. یا بۆ نموونه ئه‌و كاتانه كه رێژیم خه‌ڵكی ئاواییه‌كانی
كوردستانی چه‌كدار ده‌كرد، ـ ساڵه‌كانی 63و 64 به مه‌به‌ستی سازكردنی شه‌ڕی
نێوخۆیی؛ بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی پێشمه‌رگه هه‌ر به خه‌ڵكی كوردستان بكا، ژنان زۆر
ئازایانه به‌گژ داگیركه‌راندا ده‌چوونه‌وه‌و چه‌كه‌كانیان ده‌برده‌وه به‌رده‌ركی
بنكه‌و باره‌گاكانیان‌و بۆیان فڕێ ده‌دانه‌وه‌و ئه‌م سیاسه‌ته‌یان لـێ‌پووچه‌ڵ
كردنه‌وه.
یا بۆ نموونه زۆر جار له شه‌ڕه‌كاندا پێشمه‌رگه شه‌هید ده‌بوون، ئه‌وه هه‌ر
ژنان بوون ئه‌و شه‌هیدانه‌یان ده‌شارده‌وه‌و نه‌یانده‌هێشت ته‌رمی ئه‌و تێكۆشه‌رانه
بكه‌وێته ده‌ستی داگیركه‌رانی كوردستان، به‌سه‌دان جار پێشمه‌رگه‌ی برینداریان
له مه‌رگ رزگار كردوه، به‌سه‌دانجار به‌نێو ده‌یان مۆڵگه‌و كه‌مینی دوژمن‌دا
پێشمه‌رگه‌یان له برسییه‌تی‌و توونیه‌تی‌و مه‌رگ رزگار كردوه، به‌سه‌دان جار نه‌خشه‌و
پیلانی دوژمنانی خه‌ڵكی كوردستانیان له‌م خاكه داگیركراوه‌دا پووچه‌ڵ كردۆته‌وه.
هه‌ر ئه‌وه‌ی كه ژنانی كورد زیندانیی سیاسی بوون، له‌سه‌ر تێكۆشانی سیاسی
ئێعدام كراون، ئازار دراون، له‌سه‌ر كار ده‌ركراون‌و ده‌ربه‌ده‌ر بوون، ئه‌وانه‌و
ده‌یان نموونه‌ی دیكه هه‌ن كه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه، ژنی كورد به‌شدارییان له
خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی گه‌له‌كه‌یاندا كردوه‌و له‌به‌رامبه‌ر چاره‌نووسی گه‌له‌كه‌یاندا
بێ‌هه‌ڵوێست نه‌بوون.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ریزی رێبه‌ری كردنی ئه‌و بزووتنه‌وانه‌دا دیار نین، زۆر هۆی
هه‌یه. یه‌كێك له‌و هۆیانه بیروبۆچوونی دواكه‌وتوانه‌و پیاوسالارانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مانه
كه بایه‌خی به نه‌خشی ژنان نه‌داوه، بواری نه‌داوه. له ڕاستی‌دا، رۆڵی
خزمه‌تكار، جلشۆر‌و په‌روه‌رده‌كاری كوڕی قاره‌مان، به ژنان سپێردراوه! وه‌ك ئه‌وه‌ی
ژن هه‌ر ئه‌و كارانه ده‌توانێ‌و ده‌زانێ. ئه‌و نه‌قشه‌ی كه ئێستاش كۆمه‌ڵگه‌ی
پیاوسالاری بۆ ژنانیان ده‌وێ.
نه‌قشی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له سه‌ر پێگه‌یاندنی ژناندا چۆن
ده‌بینی؟
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران 60 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به سه‌رۆكایه‌تیی
پێشه‌وای مه‌زن قازی محه‌ممه‌د، رێكخراوێكی بۆ ژنان دامه‌زراند، هه‌ده‌فی له
دامه‌زراندنی ئه‌و رێكخراوه‌ش، بوار ره‌خساندن بوو بۆ ژنان، بۆ ئه‌وه‌ی بێنه
مه‌یدانه‌كانی تێكۆشانی فه‌رهه‌نگی، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسییه‌وه بوو. ئه‌و
بڕیاره زۆر كاریگه‌ریی هه‌بوو له‌سه‌ر وشیاریی ژنان له‌و كاته‌دا. بۆیه ئێستاش
هه‌موو ئازادیخواز‌و دێموكراتێكی راسته‌قینه‌ی كورد، ئه‌و بڕیاره‌ی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران، به یه‌كێك له شانازییه‌كان‌و یه‌كێك له هۆیه‌كانی
مودێرن بوونی ئه‌و كۆماره‌ی ده‌زانێ. بۆیه نابێ ئه‌وه نادیده بگرین.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه له‌م سه‌رده‌مه‌دا، حیزب چی‌كردوه بۆ ژنان‌و ئه‌وه‌ی كه
كاریگه‌ریی له‌سه‌ر وشیاری‌و پێگه‌یاندیان هه‌بووه یان نا؟، ده‌بێ بڵێم
به‌داخه‌وه حیزب له شه‌رایه‌تێكدا نه‌بووه كه زۆر كاریگه‌ریی بێ له‌سه‌ر
پێگه‌یاندنی ئه‌م توێژه له كۆمه‌ڵ، دیاره ئه‌وه‌ش نابێ ببێته پاساوێك بۆ
شاردنه‌وه‌ی كه‌مكاریی حیزب. ئه‌و ماوه‌یه كه حیزب راسته‌وخۆ حوزووی هه‌بوو
له نێو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا، كه‌متاكورتێك نه‌خشی هه‌بووه له‌سه‌ر وشیار
كردنه‌وه‌ی ژنان، به تایبه‌تی له‌سه‌ر هێندێك دیارده‌ی دزێو‌و بیروبۆچوونی
دواكه‌وتوانه به‌رامبه‌ر به ژنان، به‌ڵام ئه‌ویش زۆر جێگای ره‌زامه‌ندی نیه.
دوای ئه‌وه‌ش كه حیزب حوزووری راسته‌خۆی نه‌ما، ده‌بوو له رێگای رادیۆ‌و
نه‌شریاته‌كه‌یه‌وه، گرنگی بدا به مه‌سه‌له‌كانی ژنان. ئه‌گه‌ر چاو له
رۆژنامه‌ی "كوردستان" ده‌كه‌ین، یه‌كێك له‌و بوارانه‌ی كه كه‌متر گرنگیی
پێ‌دراوه، مه‌سه‌له‌ی ژنانه. پاشان رادیۆ ده‌نگی كوردستان كه له رۆژنامه‌ش
زیاتر گاریگه‌ریی هه‌یه، چونكه رۆژنامه ناگاته ده‌ستی هه‌موو كه‌س، رادیۆ به
به‌رنامه‌یه‌كی نیوسه‌عاتی یا بڵێین یه‌ك سه‌عاتی له حه‌وتوودا، ـ ئه‌ویش زۆر
دره‌نگ ئه‌و كاره‌ی ده‌ست پێ‌كرد ـ بۆ باس كردن له مه‌سه‌له‌كانی ژنان،
به‌بڕوای من، ناتوانین بڵێین له وشیاركردنه‌وه‌ی ژناندا زۆر كاریگه‌ر بووه،
هه‌رچه‌ند ته‌ئسیری هه‌بووه، به‌ڵام زۆر نا.
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ژنانی ئه‌ندام‌و كادر‌و پێشمه‌رگه‌ش باس بكه‌ین، كه حیزب
چی‌كردوه بۆ پێگه‌یاندنی ئه‌و ژنانه، له‌سه‌ر ئه‌و به‌شه‌شیان حیزبی ئێمه
ره‌خنه‌ی زۆر له‌سه‌ره.
به چاوخشاندنێك به‌سه‌ر نه‌خش‌و به‌رپرسایه‌تییه‌كانی ژنانی پێشمه‌رگه
له‌ماوه‌ی ئه‌و 27 ساڵه‌دا، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه حیزب له‌و باره‌وه
كه‌مته‌رخه‌میی كردوه. كۆمه‌ڵگای ئێستای كوردستان كۆمه‌ڵگای 60 ساڵ
له‌مه‌وبه‌ر نیه، ئه‌و كۆمه‌ڵگایه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كۆماری
ئیسلامییه‌وه، زۆر كۆسپ خراوه‌ته سه‌رڕێی ژنان، به‌وحاڵه‌ش ژنان له زۆر بواردا
پێشكه‌وتنی زۆریان به‌ده‌ست هێناوه؛ له هه‌ركوێ كه‌مترین بواریان هه‌بووبێ
نیشانیان داوه كه ژنان له پیاوان كه‌متواناتر نین. بۆ نموونه چاو له
خوێندنگه‌كان بكه، ژنان وه‌پێش پیاوان كه‌وتوون.
به‌ڵام له حیزبی ئێمه‌دا چاو له ئورگان‌و كومیته‌كان یا پۆسته گرنگه‌كانی حیزب
بكه، چه‌ند ژن ده‌بینرێن؟ به‌ڕاستی ئه‌وه چی ده‌گه‌یه‌نێ؟ به‌رپرسانی
سه‌ره‌وه‌ی حیزب له قسه‌و باسه ره‌سمییه‌كانیاندا ده‌ڵێن: "حیزب له‌سه‌ر ئه‌و
باوه‌ڕه‌یه كه ژنان به‌شێكی زۆر گرنگ له هێزی كۆمه‌ڵ پێك دێنن، ئه‌گه‌ر
نه‌توانن وه‌ك پیاوان له ئه‌رك‌و به‌رپرسایه‌تییه‌كاندا به‌شداری بكه‌ن،
سه‌ركه‌وتنی راسته‌قینه ده‌سته‌به‌ر نابێ". من پێم وایه قه‌ت به‌ڕاستی‌و
دروستی‌و به‌كرده‌وه نه‌هاتون كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن. ئایا ژنان روو له حیزب
ناكه‌ن؟ بۆ؟ ئه‌گه‌ر فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مانه كه پێشمه‌رگایه‌تی بۆ ژنان
به شایسته نازانن یا ژنان ناتوانن ئه‌م ئه‌ركه به‌ڕێوه به‌رن، كێ ده‌بێ
ئاڵوگۆڕ به‌سه‌ر ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌دا بێنێ؟ ئه‌وه ئه‌ركی رێكخراوه دێموكراتیك‌و
دێموكراسیخوازه‌كانه، یه‌ك له‌وان حیزبی دێمۆكرات، نه‌خشی هه‌بێ له كه‌مڕه‌نگ
كردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لتووره‌ی كه پێشمه‌رگایه‌تی بۆ ژنان به شایسته نازانن. من
پێم وایه هی ئه‌وه نیه كه ژنان روویان له حیزب نه‌كردوه، هه‌ر چه‌ند رێژه‌ی
ژنان له چاو پیاوان زۆر كه‌متر بووه به‌ڵام له ماوه‌ی ئه‌و 26 ـ 27 ساڵه‌دا به
ده‌یان كچ روویان له ریزه‌كانی حیزب كردوه‌و ئه‌و ئازایه‌تییه‌یان هه‌بووه ئه‌و
تابۆیه بشكێنن. ئایا حیزب بۆ ئه‌وانه چ به‌رنامه‌یه‌كی هه‌بووه؟ ئه‌وانه‌و
ده‌یان پرسیاری دیكه له‌و باره‌وه، ده‌بێ حیزب وه‌ڵامه‌كه‌یان بداته‌وه.
مه‌سه‌له‌ی ژنان‌و گرنگیدان به مافه‌كان‌و پێگه‌یاندنی ژنان، به شیعار‌و قسه،
جێبه‌جێ نابن. بۆیه حیزب ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی باوه‌ڕی به تواناكانی ژنان هه‌یه،
باوه‌ڕی به موشاره‌كه‌تی ژنان هه‌یه، ده‌بێ زۆر به‌جیددی‌و راستگۆیی بۆ
پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆشاییه تێ‌بكۆشێ‌و ده‌ستنیشانی ئه‌و هۆكارانه بكا، كه
بۆچی ژنان به‌شداری‌و بوونی كارایان نیه له ریزی حیزبدا‌و تێ‌بكۆشێ بۆ
چاره‌سه‌ری ئه‌م بۆشاییه.
ناكرێ ره‌خنه له حكوومه‌ته كۆنه‌په‌رسته‌كان بگرین له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ژنان‌و
نه‌بوونی ژن له پۆسته گرنگه‌كانی ئه‌وحكوومه‌تانه‌دا، به‌ڵام له حیزبه‌كه‌ی
خۆتدا، كه بانگه‌شه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی‌و دادپه‌روه‌ری ده‌كه‌ی، ژنێك له
سه‌تحی رێبه‌ری‌دا نه‌بینرێ. ئه‌وانه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نن كه حیزبی ئێمه له
ریزه‌كانی خۆی‌دا زۆری گرنگی به پێگه‌یاندنی ژنان نه‌داوه. هه‌رچه‌ند
كه‌مته‌رخه‌می خودی ژنانیش له‌و باره‌وه ناكرێ له‌به‌رچاونه‌گرین، له
پێوه‌ندی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌كه مۆڵه‌تی دابایه‌م قسه‌مان
له‌سه‌ر ده‌كرد، هه‌ر بۆیه هێوادارم له فورسه‌تێكی دیكه‌دا قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش
بكه‌ین. |