|
دیمانه: شنۆ مێهرپه‌روه‌ر
پ) ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م
ژنان چین؟
و) ئه‌و پرسیاره گشتییه، به ناچار وه‌ڵامه‌كه‌شی ده‌بێ گشتی بێ. ئه‌گه‌ر
بواره‌كان ده‌ستنیشان كرابان، وه‌ڵامدانه‌وه‌كه هه‌م ئاسانتر ده‌بوو، هه‌م
روونتریش ده‌كرا ئیشاره به ئاسته‌نگه‌كان كرابا.
به نه‌زه‌ری من ئاسته‌نگه‌كان له دوو بواری سه‌ره‌كی دان: یه‌كه‌م، له لایه‌ن
پیاوان‌و فه‌رهه‌نگی پیاوسالاری كه له كۆمه‌ڵگادا ره‌گ‌وریشه‌ی داكوتاوه‌و
زۆر به ئاسانی له نێو ناچێ، هه‌رچه‌ند ئه‌و ئاسته‌نگانه له كۆمه‌ڵگایه‌ك بۆ
كۆمه‌ڵگایه‌كی دیكه یان له وڵاتێك بۆ وڵاتێكی دیكه جیاوازییان هه‌یه، به‌ڵام
ده‌كرێ بڵێین له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌دا كه خه‌ڵكه‌كه‌ی له بواری فه‌رهه‌نگییه‌وه
پێش كه‌وتوون‌و له چنگ بونیادگه‌رایی ئایینی (هه‌ر چه‌شنه ئایینێك) رزگاریان
بووه، به‌و راده‌یه‌ش زنجیری دیلیه‌تی له ده‌ست‌و پێی ژنانیش كراوه‌ته‌وه‌و
مافه‌كانی خۆیان وه‌چنگ كه‌وتوه.
پ) جه‌نابتان وه‌ك خه‌باتێگڕێكی سیاسی، رۆڵی ژن له بزووتنه‌وه‌ی كوردی‌دا چۆن
هه‌ڵ‌ده‌سه‌نگێنن؟
و) كاتێك ده‌ڵێن بزووتنه‌وه‌ی كوردی، مه‌به‌ست بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورده،
بۆ رزگاری‌و بۆ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی چاره‌نووسی خۆی. تا ئێستا هیچ كه‌س باسی ئه‌وه‌ی
نه‌كردوه، بزووتنه‌وه‌ی پیاوانی كورد یا بزووتنه‌وه‌ی ژنانی كورد (مه‌به‌ست حه‌ره‌كه‌تی
ژنان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی خۆیان نیه) كه‌وابوو له‌و بزووتنه‌وه‌یه‌دا هه‌م
ژنان به‌شدارن، هه‌م پیاوان، به‌ڵام لێره‌دا مه‌به‌ستی پرسیاره‌كه‌ی ئێوه نه‌خشی
ژنان یان به‌شی ژنان له‌و بزووتنه‌وه‌یه دایه. وه‌ك ده‌زانین بزووتنه‌وه‌ی كورد
به خۆشییه‌وه له هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستاندا له بره‌ودایه‌و ژنانیش له هه‌ر
چوارپارچه‌كه‌دا كه‌م‌و زۆر به‌شدار‌و ئه‌رك هه‌ڵگر بوون، به‌ڵام دیاره بۆ به‌شداریی
ژنان هێندێك عامیلی له‌بار هه‌یه‌و هێندێك عامیلی ناله‌بار. یان بڵێین كوسپوته‌گه‌ره،
كه ئه‌و كوسپانه هه‌م ده‌توانن له كۆمه‌ڵگادا ببن، هه‌م له بنه‌ماڵه‌كاندا، هه‌م
له شێوه‌ی بیركردنه‌وه‌ی پیاوان‌و هه‌م له بۆچوونی خودی ژنانیشدا. به‌ڕاستی
كاتێك ئامانجی گه‌لی كورد به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی چاره‌نووسی خۆیه‌تی، ئایا ئه‌گه‌ر
ژنان له نێو كۆمه‌ڵگای كوردی‌دا، خاوه‌نی چاره‌نووسی خۆیان نه‌بن، مافی
دیاریكردنی چاره‌نووس بۆ گه‌لی كورد له ناخی خۆی‌دا، مانا په‌یدا ناكا؟ كه من
پێم وایه مانا په‌یدا ده‌كا. كه‌وابوو هه‌وڵی ژنان بۆ سه‌ركه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی
رزگاریخوازی كورد هه‌وڵێكیشه له پێناوی رزگاریی ژن له چنگ دابونه‌ریتی دژ به
ژن‌و فه‌رهه‌نگی دواكه‌وتووی ژن چه‌وسێنه‌ر. به خۆشییه‌وه ئێستا كه‌م نین‌و به‌ڵكوو
دابونه‌ریتی كۆن‌و دواكه‌وتوانه، نه‌خوێنده‌واری، پێكهاته‌ی عه‌شیره‌یی‌و
تایفه‌یی‌و... به‌ردی سه‌ر رێی ژنانن.
دووهه‌م بوار ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خودی ژنان. به‌ڕاستی ژنه‌كانیش هه‌ر به‌و راده‌یه
كه كۆمه‌ڵگا پیشكه‌وتوو بێ، ئه‌وانیش وه‌ك تاك‌و وه‌ك كۆمه‌ڵ زیاتر به مافه‌كانی
خۆیان ئاشنا ده‌بن‌و بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌بات ده‌كه‌ن. له زۆر كۆمه‌ڵگای مرۆیی‌دا
ژنان وه‌ك ئه‌و باڵندانه كه خوویان به قه‌فه‌سه‌وه گرتوه، ئه‌گه‌ریش ئازاد
بكرێن، ملی خۆیان داده‌خه‌ن‌و ده‌چنه‌وه نێو قه‌فه‌سه‌كه، به‌داخه‌وه به‌شێك له
ژنانیش تووشی ئه‌و چاره‌نووسه‌ن. بۆخۆیان باوه‌ڕیان كردوه ده‌بێ ژێرده‌سته بن
كه ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌خوێنده‌واری‌و نائاشنایی به ماف‌و كه‌سایه‌تیی
ژنان، شێوه‌ی ژیان، نه‌بوونی سه‌ربه‌خۆیی ئابووری‌و... . ئه‌گه‌ر چاوێك له
ئاماری خۆكوژییه‌كان بكه‌ین، ده‌رده‌كه‌وێ زۆربه‌یان ژنن كه ته‌نانه‌ت خۆكوشتنه‌كه‌ش
به‌شێوه‌یه‌ك زوڵمێكه كه ژن له خۆی ده‌یكا.
شه‌رتی بنه‌ڕه‌تیی ئازادیی ژنان، ئه‌وه‌یه كه ژنان له پێشدا ده‌بێ مافه‌كانی
خۆیان بناسن كه وه‌ك مرۆڤێك مافی وه‌ك پیاوانیان هه‌یه‌و، پاش ناسینیان له
رێگای دروست‌و گونجاوه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانیان تێ بكۆشن‌و هه‌نگاو به هه‌نگاو
بچنه پێش‌و ده‌سكه‌وتێك بكه‌نه پله‌و به‌رده‌بازێك بۆ ده‌سكه‌وتێكی دیكه، به‌ڵام
نابێ ئه‌وه له بیر بچێ كه به‌ده‌ستهێنانی مافی ژنان به مانای دوژمنایه‌تیی
پیاوان نیه، یان به واتایه‌كی دیكه، ژن ئه‌و كاته ئازاد نیه كه پیاوه‌كه به‌دیلی
ببینێ. كۆمه‌ڵگا به مانای راسته‌وخۆی ئه‌و كاته ئازاده كه ژن‌و پیاو هه‌ركام
خاوه‌نی مافی خۆیان‌و چاره‌نووسی خۆیان بن.
(*) ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران |