|
دیمانه: شنۆ مێهرپه‌روه‌ر
پ: به‌ڕێز عیسمه‌ت نستانی هه‌روه‌ك
ده‌زانین 24ی ره‌شه‌مه، شه‌سته‌مین ساڵوه‌گه‌ری دامه‌زرانی یه‌كیه‌تیی ژنانی
دێموكراتی كوردستانی ئێرانه‌و دامه‌زرانی یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكرات، یه‌كێك
له ده‌سكه‌وته به‌نرخه‌كانی كۆماری كوردستانه. ئێوه دامه‌زرانی رێكخراوێكی
ژنان له‌و كات‌و سه‌رده‌مه‌ی ئه‌وكات، چۆن هه‌ڵ‌ده‌سه‌نگێنن؟
و: دامه‌زرانی یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستان وه‌ك یه‌كه‌مین‌و به ته‌مه‌نترین
رێكخراوی ژنانی كورد له كوردستانی ئێران له سه‌رده‌می كۆماری كوردستان، ده‌سكه‌وتێكی
پڕ بایه‌خ بوو بۆ ژنانی كورد، چونكه واقیعییه‌ت ئه‌وه‌یه كه ژنی كورد هه‌میشه
ناچار بووه له دوو به‌ره‌دا خه‌بات بكا، له لایه‌ك خه‌بات له پێناوی داكۆكی‌كردن
له مافه‌ره‌واكانی‌و له لایه‌كی تریش خه‌بات بۆ رزگاریی گه‌له‌كه‌ی، چونكه
دوو سته‌می له‌سه‌ر بووه.
دامه‌زرانی رێكخراوه‌یه‌كی تایبه‌ت به ژنان له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه تێڕوانینێكی
سوننه‌تی له‌سه‌ر مه‌سه‌له كۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌كان به تایبه‌ت له‌سه‌ر ژنان‌و هه‌روه‌ها
زاڵبوونی نیزامی ده‌ره‌به‌گایه‌تی، به‌سه‌ر كۆمه‌ڵی كورده‌واری‌دا ژنانی له‌بوارگه‌لی
سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تیی‌و ئابووری بێ‌به‌ش كردبوو، گرینگ‌و پڕ ده‌سكه‌وت بوو بۆ
ژنانی كورد له كوردستانی ئێران.
ئه‌و رێكخراوه‌یه هه‌ر زوو توانیی ژنانێكی زۆر به‌ده‌وری خۆی كۆكاته‌وه، سه‌ره‌ڕای
ته‌مه‌نی كورتی كۆمار، هه‌نگاوی زۆر به كه‌ڵك‌و به‌نرخی هه‌ڵێنایه‌وه‌و فه‌رهه‌نگی
تێكۆشانی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی له‌نێو ژنان دا بڵاوكرده‌وه. به‌ڵام به داخه‌وه
دوای رووخانی كۆمار ئه‌و خه‌باتی رێكخراویی‌و ئاشكرای ژنان كۆتایی پێ‌هات.
پ: ئامانج‌و ده‌سكه‌وته‌كانی یه‌كیه‌تیی ژنان له‌و چه‌ند قۆناخه‌ی خه‌باتی دا
چۆن هه‌ڵ‌ده‌سه‌نگێنی؟
و: روون‌و ئاشكرایه كه یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران وه‌ك یه‌كه‌م
رێكخراوی داكۆكیكه‌ر له ماف‌و ئازادی‌یه‌كانی ژنانی كورد له كوردستانی ئێران،
هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زرانییه‌وه، داكۆكیی له مافه‌ره‌واكانی ژنان كردوه
بۆ له‌نێوبردنی هه‌رچه‌شنه نابه‌رابه‌رییه‌ك هه‌وڵی داوه‌و به‌یاننامه‌ی
جیهانیی مافی مرۆڤـ‌و رێكه‌وتننامه‌ی كۆنوانسیۆنی لابردنی هه‌ڵاواردنی جینسی
له‌سه‌ر ژن كه ساڵی 1979ی زایینی له رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان دا په‌سند
كراوه، كردۆته سه‌رمه‌شقی بیر‌و بۆچون‌و هه‌ڵوێسته‌كانی خۆی‌و هه‌موو تێكۆشانی
بۆ وه‌دیهێنانی به‌نده‌كانی ئه‌و به‌یاننامه‌یه بووه.
ئامانجه سیاسییه‌كانی یه‌كیه‌تیی ژنان، ئامانجه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی
رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد له كوردستانی ئێرانن، كه له به‌رنامه‌ی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران دا گه‌ڵاڵه كراون‌و ئامانجه كۆمه‌ڵایه‌تیی‌یه‌كانیشی
وه‌ده‌ستهێنانی مافی به‌رامبه‌ر له‌گه‌ڵ پیاوان بۆ ژنانی كورده‌واری‌و له‌نێوبردنی
ئه‌و زوڵم‌و زۆره‌یه كه له كۆنه‌وه به ژنانی كورد ره‌وا بینراوه.
یه‌كیه‌تیی ژنان له سه‌ره‌تادا ده‌یهه‌وێ چه‌ندین ئامانجی كورتخایه‌ن وه‌ده‌ست
بێنێ وه‌ك:
ـ بردنه‌سه‌ری پله‌ی خوێنده‌واری‌و تێگه‌یشتنی سیاسی‌و فه‌رهه‌نگی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی
ژنان
ـ هاندانی ژنان بۆ كاركردن و چالاكیی ئابووری، به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی
ئابووری
ـ شاره‌زاكردنی ژنان له مافه‌ره‌واكانیان‌و هاندانیان بۆ هه‌وڵدان له‌پێناوی وه‌ده‌ست
هێنانیان دا
ـ هه‌وڵدان بۆ له‌نێوبردنی هه‌رچه‌شنه داب‌و نه‌ریتێكی دزێوی نێو كورده‌واری
كه له قه‌دری ژن‌و به‌رامبه‌ریی مافه‌كانی له‌گه‌ڵ پیاوان كه‌م بكاته‌وه.
ـ تێكۆشان بۆ له‌نێوبردنی بیروبۆچوونی دواكه‌وتوانه‌و هه‌وڵدان بۆ سڕینه‌وه‌ی
فه‌رهه‌نگی پیاوسالاری له كۆمه‌ڵی كورده‌واری‌دا.
هه‌ر وه‌ك له‌پێش دا ئیشاره‌م پێكرد، له‌دوای رووخانی كۆماری كوردستان خه‌باتی
رێكخراوه‌یی‌و ئاشكرای ژنانیش كۆتایی پێ‌هات، به‌ڵام دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی
گه‌لانی ئێران له ساڵی 1357دا سه‌رله‌نوێ یه‌كیه‌تیی ژنان ده‌ستی به
خه‌بات‌و تێكۆشان كرده‌وه كه ئه‌م قۆناخه‌یان زۆر به‌ربڵاوتر‌و رادیكاڵتر بوو‌و
له زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستان، كومیته‌كانی یه‌كیه‌تیی ژنان دامه‌زران‌و
ده‌ستیان به كاری ته‌بلیغی كرد كه ده‌ركردنی گۆڤارێكی مانگانه به‌نێوی
"ده‌نگی ژنان"و هه‌روه‌ها دانانی كلاسی سیاسی، نیزامی، ئه‌ده‌بی‌و... له
چالاكییه‌كانی ئه‌و قۆناخه بوون. یه‌كیه‌تیی ژنان له‌دوای داسه‌پاندنی شه‌ڕی
نه‌خوازراو به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد له كوردستانی ئێران دا له‌لایه‌ن كۆماری
ئیسلامییه‌وه‌و هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕشی رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد له
كوردستانی ئێران، وه‌ك پشتیوانێكی به‌هێزی ئه‌م شۆڕشه بووه، به‌ڵام به
داخه‌وه ئه‌مجاره‌ش به‌هۆی هه‌لومه‌رجی نه‌خوازراو خه‌باته‌كه‌ی تووشی لێك
دابڕان هات.
له راستی‌دا چاره‌نووسی یه‌كیه‌تیی ژنان له كوردستان، به‌ستراوه‌ته‌وه به
چاره‌نووسی سه‌رجه‌م گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران، یانی هه‌ركات فورسه‌تی
بۆ ره‌خسابێ ده‌ستی به تێكۆشان كردوه‌ته‌وه‌و هه‌ر كاتێكیش سه‌ركوتی گه‌لی
كورد كرابێ چوارچێوه‌ی تێكۆشانی مه‌حدوود بۆته‌وه.
قۆناخێكی دیكه‌ی خه‌باتی یه‌كیه‌تیی ژنان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1367ی
هه‌تاوی كه به پشتیوانی‌و رێنوێنی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، له‌و
به‌شه له ژنانی نێو شۆڕش خه‌باتی خۆی ده‌ست پێ‌كردوه‌و توانیی له ساڵی 1373
یه‌كه‌م كۆنفڕانسی خۆی ببه‌ستێ‌و تا ئێستا توانیویه‌یتی سێ‌كۆنفڕانس‌و یه‌كه‌م
كۆنگره‌ی خۆی له 22و23ی خه‌رمانانی 1383 ببه‌ستێ‌و خاوه‌نی ئورگانی
خۆیه‌تی كه گۆڤاری "ژنان"ه.
یه‌كیه‌تیی ژنان هه‌روه‌ها له رادیۆ ده‌نگی كوردستانی ئێران به‌رنامه‌ی
حه‌وتوانه "بۆ به‌ختیاریی كۆمه‌ڵ" به‌ڕێوه ده‌با. |