|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: هزر ::. |
|
كورته‌یه‌ك له سه‌ر سیكۆلاریزم |
|
ئه‌فراسیاب گرامی
ده‌سپێك: له‌م سه‌رده‌مه‌دا‌و به سه‌رنجدان به شه‌پۆله‌كانی گۆڕان‌و گۆڕانخوازی
ژیاری مۆدێڕنیزم، كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاریی بنه‌ڕه‌تی له هه‌موو بواره‌كانی سیاسی
ـ كۆمه‌ڵایه‌تی‌و...هتد، هاته ئاراوه. ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له‌و گۆڕانكارییانه‌و
نۆژه‌ن بوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی بده‌ینه‌وه، گه‌ڵێك
هه‌ڵبه‌ز‌ودابه‌زی بنه‌ما فكریه‌كانی بیری مودێرَن له ململانێی ده‌گه‌ڵ بیری
سوننه‌ت و كۆندا به‌رچاو ده‌كه‌وێت‌و هه‌موو كات، ئه‌م ڕێگایه‌ی به‌ره‌و
پێشكه‌ه‌وتن و گه‌شه كردن بڕیوه. ململانێی كۆن‌و مودێڕن، مودێڕنیزم به چه‌مكه
كاریگه‌ریه‌كانی له سه‌ر ره‌سه‌نایه‌تی‌و به‌هاكانی بوونی مرۆڤـ له پێوه‌ندی
له گه‌ڵ سرووشت، وه‌ك هۆمانیزم(مرۆڤ ته‌وه‌ره‌ییHUMANISM)و
راسیۆنالیزم(ئاوه‌زخوازیRATIONALISM)و سیكۆلاریزم( دنیا خوازی LASECORISATION )
هاته گۆڕپانی به‌ربه‌ره‌كانێ له گه‌ڵ دنیای كۆن‌و بوو به ئاڵترناتیڤێكی
ئاوه‌زمه‌ند(عه‌قڵانی) بۆ بیری كۆنه‌ست‌و هێزی كۆنه‌پارێز، كه ئه‌زموونه‌كه‌ی
سه‌ركه‌وتنی بنه‌ماكانی دێموكراسی، مافه‌كانی مرۆڤـ، كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی‌و
... تاد‌و شكست‌و كه‌مڕه‌نگ بوونه‌وه‌ی بیری ئوسوڵی و رادیكاڵی ئیدئۆلۆژیك
و...
ره‌وتی مودێڕنیزاسیون هاوكات له گه‌ڵ كۆتایی‌هاتن به به‌ڕبه‌ڕیه‌تی سه‌ده
تاریكه‌كانی ناوه‌ڕاست و ده‌سپێكردنی رێنسانس‌و شۆڕشی رێفۆرماسیون، واته
سه‌ركه‌وتنی عه‌قڵ باوه‌ڕی. كارل ماركس له پێوه‌ندی له گه‌ڵ دنیای كۆن‌و
مودێڕندا ده‌ڵێ: "مرۆڤی سه‌رده‌می كۆن له دووی گۆڕان و بیری
گۆڕانخوازییه‌وه نه‌بوو، به‌ڵام مرۆڤی مودێڕن جیا له ناسینی سروشت، پشتی به
گۆڕان به‌ستوه ". وه‌ك له‌م وته‌یه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت كه ده‌توانین بڵێین دنیای
مودێڕن له وته‌كه‌ی دیكارته‌وه كه ده‌ڵێ: "من بیر ده‌كه‌مه‌وه كه‌واته هه‌م"
ده‌ست پێ‌ده‌كا‌و بنیاتی ئاخێزگه‌ی بیری نوێ‌و گه‌ڕان به دوای ئاوه‌زێكی
گۆڕانخواز ده‌نرێ.
سیكۆلاریزم له ره‌وڕه‌وه‌ی مێژوودا
ره‌چه‌ڵه‌كی مێژوویی وشه‌ی (سیكۆلاریزم SECOLARISM) كه له وشه‌ی لاتینیی
(سكولۆم SAECULUM) كه له سه‌رده‌می كۆن واته سه‌ده‌كانی سێهه‌م‌و چواره‌می
زایینیی، به مانای ده‌وران، رۆژگار، سه‌رده‌م و دواتر له سه‌ده‌كانی نێوه‌ڕاست
مانای "دنیایی یان دنیایی‌كردن"ی به خۆوه گرت. به‌ڵام له مانایی
ئه‌وڕۆكه‌یدا جیا له مانای دنیایی‌كردن به مانایی "جیایی ئایین له ده‌وڵه‌ت"
به‌كار ده‌هێنرێ. وشه‌ی سیكولار بۆ یه‌كه‌م جار له په‌یماننامه‌ی ویستفالی
1648ی فه‌ڕانسه، كه نوێنه‌رانی فه‌ڕانسه‌ویی ئه‌و وشه‌یان به مانایی
راگوێزانی ده‌سه‌ڵاتی سامان‌و دارایی كلیسا، بۆ ده‌وڵه‌ت، به كارهێنرا. به‌و
مانایه ده‌سه‌ڵاتدارنی سیاسی نابێ ئایینی بێ. له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م وه‌ك
پرۆسه‌یه‌ك بۆ گۆڕان و گواستنه‌وه‌ی ته‌واوی كاروباری كلیسا بۆ ده‌وڵه‌ت بوو.
هه‌رچه‌ند سكولاریزم روانگه‌یه‌كی نه‌رێنیی نیسبه‌ت به پێكهاته‌و ستراكتۆری
ئایینه له سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵات، ده‌بینرێ، به‌ڵام وه‌ك بزاڤێكی ته‌واو
ئاوه‌زمه‌ند بۆ هه‌رچی دنیایی‌كردن‌و راستكردنه‌وه‌ی واقێعه‌كانی ژیانی
كۆمه‌ڵگایی مرۆڤایه‌تییه، كه ئه‌م ره‌وته له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ، كه‌وته
ململانێ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات‌و سیاسه‌ت‌و، وه‌كوو میكانیزمێك بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ـ
كۆمه‌ڵایه‌تی له مه‌ڕ جیاكردنه‌وه‌ی هه‌ر چه‌شنه ئایین یان ئیدئۆلۆژیه‌ك له
ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات. له‌م پێوه‌ندیه‌دا بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 1846"جۆرج
یاكوب" له داهێنانی پێناسه‌ی ئه‌م چه‌مكه ده‌بێته پێشه‌نگ كه ده‌ڵێ:
سكولاریزم روانگه‌یه‌كه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به‌و پرسیارانه‌ی كه له مه‌ڕ
ئه‌زموون‌و ژیانی ئه‌م دنیایه ده‌كرێ".
گه‌لێك بیروڕای جیاواز سه‌باره‌ت به سه‌رهه‌ڵدانی سیكۆلاریزم‌و ره‌وتی
سیكۆلاریزاسیۆن هه‌یه. بۆ نموونه مه‌سێحییه‌كان به ئاماژه‌كردن به ئایه‌تێ له
ئێنجیل كه ده‌ڵێ: "به‌شی خودا بۆ خودا، به شی پاشا بۆ پاشا" پێیان وایه كه
ئایینیی مه‌سێحی له بنه‌ڕه‌تدا سیكۆلار بووه. بۆیه له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا
زۆرجار شه‌ڕ‌و پێكدادان نێوان پاشا‌و فیئوداڵه‌كان له‌گه‌ڵ رێبه‌ران‌و قه‌شه‌كانی
كلیسا رووی ده‌دا. بیری نوێبوونه‌وه له رۆژئاوا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌می
رێنسانس‌و هاوكات له گه‌ڵ شۆڕشی مارتین لوتێر(1564ـ1483) كه یه‌كێك له
پێشه‌نگه‌كانی رێفۆرمی ئایینیی‌و بنیاتنه‌ری ئایینیی پرۆتستانیزم بوو، ده‌بێته
چاوگه‌ی سیكۆلاریزم و یه‌كێك له‌و ئامرازانه بوو كه مارتین لوتێر وه‌ك ئانتی
سووننه‌ت له پێناو رێفۆرم‌و چاكسازی ئاییندا كه‌ڵكی لێ وه‌رگرت‌و خوازیاری
نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمی كلیسا بوو. هێندێك له‌و بڕوایه‌دان كه سیكۆلاریزم
له داوێنی شۆڕشی رێفۆرمدا په‌روه‌رده بوو، كه ناودارترین لایه‌نگرانی ئه‌م
تێڕامانه ده‌توانین: "هانس بلومن برگ"و "هایدگێر" ناوبه‌رین. له به‌رانبه‌ر ئه‌و
تێڕامانه‌ی مێژوویی‌یه بۆ سیكۆلاریزم، هێندێكی دیكه له‌و باوه‌ڕه‌دان كه
بزاڤی رۆشنگه‌ری‌و شۆڕشی رێفۆرماسیۆن، وه‌ك دابڕانێكی قووڵی هه‌زارساڵه‌ی
كلیسا‌و فئوداڵه‌كان له ده‌سه‌ڵات، بوو به هه‌وێنی ئه‌م ره‌وته. هێگێل له
كتێبی"فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو،مێژووی فه‌لسه‌فه" پێ له‌سه‌ر ئه‌م تێڕامانه ده‌گرێ،
هه‌روه‌ها كارل ماركسیش له مه‌سه‌له‌ی"یه‌هوودا" له سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌یه. ئه‌و
له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو كه نه مه‌سێحییه‌ت نه هیچ ئایینێكی‌تر ناتوانی سیكۆلار بی،
پرۆسه‌ی دنیایی‌كردن ده‌بێ له هه‌موو ئایینێكدا ره‌نگ بداته‌وه.پرۆسه‌یه‌ك كه
به بۆچوونی ئه‌و له ئایینیی مه‌سێحیه‌تدا به تاڵان كردنی دارایی‌و موڵكی
كلیسا له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی پرۆسه‌وه ده‌ستی پێكرد. ده‌توانین بڵێین جیا له
چه‌كێك بۆ رێفۆرمی سیاسی ـ كۆمه‌ڵایه‌تی ئایین، ئانتی سوننه‌تێك بوو بۆ
جیاكردنه‌وه‌ی چاخی مودێڕن له‌گه‌ڵ سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست و كۆن(باستان). ماكس
ڤێبریش به شێوه‌یه‌ك له مه‌ڕ بزوتنه‌وه‌ی رێفۆرمیستیی رێنسانس پێداده‌گرێ كه
له كتێبی "موڕاڵی پرۆتستانیزم، موڕاڵی سه‌رمایه‌داری" به ئاماژه كردن به 95
تێزی رێفۆرمی ئایینی مارتین لوتێر كه ده‌ڵێ: "دۆعا بكه‌و كاربكه"واته
پاڕانه‌وه‌و كاركردن له یه‌ك ئاستی ژیانی كۆمه‌ڵگا داده‌نێ، كه ئه‌م بیره
له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست شتێكی ته‌واو نادیار‌و نامۆیه. له راستیدا كاكڵه‌ی
سیكۆلاریزم، هێڵبه‌ندیه‌كه له نێوان پیرۆزی و ناپیرۆزی، سونه‌ت‌و مودێرنیته
له پێناو دنیایی‌كردن"
سیكۆلاریزم، ره‌هایی له سوننه‌ت
ئه‌گه‌ر بناوانی مودێڕنیزم "خودئاگاییه‌كی گه‌وره‌ی مرۆڤـ" ناوبه‌رین، به‌و
ده‌رئه‌نجامه ده‌گه‌ین كه مرۆڤـ به ئازادییه‌كی گه‌وره گه‌یشتوه، ئازادییه‌ك
كه كانت واته‌نی: "من مر‌ۆڤم ، هیچ شتێكی مرۆڤایه‌تی له من نامۆ نیه".
هه‌روه‌ها كه زانست شتێكی دنیایی‌یه، ده‌بێ له سروشت‌و له هه‌ست‌و نیستی
ئه‌م دنیایه‌ش چێژ وه‌ربگرین. كه‌وابوو، سوننه‌ت و ره‌هایی له سوننه‌ت له
ئامباز‌و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه ده‌گه‌ڵ دنیایی مودێرَن، ده‌توانین له پانتایی
ره‌هایی له ئایین له چوارچێوه‌ی ستراكتۆری كۆمه‌ڵگا‌و ده‌سه‌ڵات ببینێته‌وه.
له پاڵ ئه‌وه‌شدا، كه‌مڕه‌نگ بوونه‌وه‌ی سوننه‌ته‌كان‌و هێندێك بیر‌و بۆچوونی
كۆنه‌په‌رستانه‌ی دوور له لۆژیكی ئاوه‌زمه‌ند، ره‌وتی سیكۆلاریزاسیۆن
سه‌ركه‌وتنێكی باش‌و گۆڕانێكی قووڵ دێنێته كایه‌وه.
مرۆڤخوازی له داوێنی ئه‌م ره‌وته‌دا گه‌شه‌ی كرد‌و پانتایی‌یه‌كی به‌رینی له
ئاوه‌زخوازی له مێژووی مودێرنیته داگیركرد. بۆیه گه‌لێك جارله دژایه‌تی‌كردن
له گه‌ڵ خورافات‌و كۆنه‌په‌ره‌ستی‌وه‌ك: سێحر‌و جادوو، جن‌و په‌ری،له خه‌یاڵ
دا ژیان،...تاد، "گالیله"یه‌ك به تاوانی تیۆری گه‌ڕانی خۆر به‌ده‌وری خۆیدا
ئه‌شكه‌نجه ده‌درێ،و تا ده‌گاته سیاسه‌تی ئه‌نگیزاسیۆن‌و بڕشتی تێغی گی
وتین.
سیكۆلاریزم، جیایی هه‌ر چه‌شنه ئایین‌و ئیدئۆلۆژییه‌ك له سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵات
ئه‌گه‌رچی سیكۆلاریزم، مانا فه‌لسه‌فییه‌كه‌ی خۆیی پاراستووه، به‌ڵام له
ره‌وڕه‌وه‌ی مێژوودا،له چه‌مكه‌وه بۆ كاناڵیزه‌بوونی له سه‌ر كۆمه‌ڵگا
گوێزرایه‌وه،واته له چه‌مكه‌وه بۆ پرۆسه‌یه‌ك بۆ هه‌رچی دنیایی كردن و
بایه‌خدان به ژیاری دنیا ده‌گوێزرێته‌وه. سه‌ره‌تا له رێفۆرم‌و هێمنایه‌تی خۆی
ده‌نوێنێ‌و دواتر له شۆڕشی فه‌ڕانسه 1789 ده‌كه‌وێته ململانێ‌و
پراكتیكه‌وه،و شانبه‌شانی دێموكراتیزا‌سیۆن و بنه‌ماكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی
ده‌ڕوا. هه‌روه‌ها ره‌وتی دێموكراتیزا‌سیۆن قه‌رزداری سیكۆلاریزاسیۆن‌و
سیكۆلاربوونه‌و ده‌توانم بڵێم یه‌كێ له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ده‌وڵه‌تی
دێموكراتیكه. جیاكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی ئایین له دامه‌زراوه‌كانی
ده‌وڵه‌ت ئه‌مرێكی پێویسته، بۆیه پێداگرتن له سه‌ر سیكۆلاریزم لێره‌دا له‌م
خاڵه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ كه مرۆڤه‌كان به حوكمی ئینسان بوونیان و نه‌ك
لایه‌نگرییان له هیچ ئیدئۆلۆژیه‌ك ده‌بنه خاوه‌نی مافی مه‌ده‌نی‌و ئینسانی
خۆیان. كه‌واته ئیدئۆلۆژی یان هه‌ر ئایینێكی‌تر له سه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌بێته
ناوه‌ندێكی هه‌ژموونی موڕاڵ‌و كه‌لتووری داسه‌پاوی خۆی. كه‌وابوو نه‌ته‌نیا
جیاكردنه‌وه‌یی ئایین له سیاسه‌ت باشه به‌ڵكوو ئاوه‌زمه‌ند‌و شیاوی كۆمه‌ڵگایی
مه‌ده‌نیشه. بۆیه هیچ ئایینێك له بنه‌ڕه‌تدا سیكۆلار نیه‌و له ئاكامدا
هێشتنه‌وه‌ی ئایین له پێگه‌ی ئاسمانی و ئیده‌ئاڵی خۆیدا و جیاكردنه‌وه‌ی
له واقێعه‌كان‌و ژیانی دنیایی ته‌نیا رێگه چوونه ناو كۆمه‌ڵگه‌ی مودێڕنه.
سیكۆلاریزم، ناوه‌قه‌ی تۆلێرانسی ئایین‌و فره ئایینی
هێندێك جار روبه‌ڕووی پرسیارگه‌لێكه‌وه ده‌بینه‌وه، كه گوایه سیكۆلاریزم، كه
ئه‌تیئیسم(دژه‌خودایی)یه‌و پرۆسه‌یه‌كه له مه‌ڕ مه‌رگ‌و نه‌مانی ئایین.
ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له مێژووی ئایینه‌كان بده‌ینه‌وه له هه‌ر چوار قوژبنی دنیادا
ده‌بینین كه، هه‌ژموونیی ده‌سه‌ڵاتی ئایین له مێژوودا پێگه‌ی شه‌ڕ‌و
پێكدادان‌و هه‌ڵگیرسانی شاڵاوه‌خوێناویه‌كانی مێژوو بووه. شه‌ڕی چه‌ندین سه‌د
ساڵه‌ی خاچه‌كان‌و ئیسلام، شه‌ڕی رۆم‌و قوسته‌نته‌نییه،وهه‌زاران له هه‌زار
شه‌ڕی ئایینی، تا ده‌گاته ئه‌مڕۆكه‌ی بناژۆخوازی ئیسلامی‌و شه‌ڕی ئیدئۆلۆژی
كه دوو شه‌ڕی گه‌روره‌ی ماڵوێرانكه‌ری یه‌كه‌م‌و دووهه‌می جیهانی لێ
كه‌وته‌وه یان ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ كه دوور‌و نزیك له گه‌ڵ رووداوه تیرۆریستییه‌كان
و تیرۆریزم به‌ره‌وڕو ده‌بێته‌وه كه له ژێر سێبه‌ری ئیدئۆلۆژیه‌كی توندڕه‌و
په‌ره ده‌ستێنێ‌و سنووره نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان ده‌سڕێته‌وه.گه‌ڕانه‌وه‌ی ئایین
بۆ بناژۆخوازی‌و تێكه‌ڵ بوونی به ژیانی ئه‌مڕۆی مرۆڤایه‌تی، ده‌گه‌ڵ
سه‌رده‌م‌و دیارده‌كان‌و پرسیاره‌كانی نامۆیه‌و بۆیه ده‌كه‌وێته ململانێیه‌كی
تووندوتیژه‌وه، كه ئاكامه‌كه‌ی تیرۆر‌و تۆقاندنه. بۆیه ته‌نیا رێگه‌چاره‌ی
ده‌ربازبوون له قه‌یرانی شه‌ڕی ئیدئۆلۆژی‌و نه‌مانی پیرۆزی له بنه‌ماكانی
ژیان له كه‌لتووری هه‌ر ئایین یان ئیدئۆلۆژییه‌كی پاوانخوازدا، سیكۆلاریزمه كه
ده‌رگایه‌كی ئاوه‌ڵا بۆ مانه‌وه‌ی ئایین له چوارچێوه‌ی پیرۆزی خۆیدا،
هه‌روه‌ها ده‌روازه‌یه‌ك له دیالۆگی ئایین‌و فره ئایین بوونه له چوارچێوه‌ی
هزرێكی میانه‌ڕه‌وانه‌و تولێرانسی بۆ په‌یڤێنی ژیربێژانه له‌مه‌ڕ واقیعه‌كانی
دنیا. وه‌ك سرووش ده‌ڵێ: "ئایین بۆ ئه‌وه هات كه كه‌س نه‌بێته خودا له سه‌ر
زه‌وی، سیكۆلاریزم بۆ ئه‌وه هات كه كه‌س نه‌بێته نوێنه‌ری خودا له سه‌ر
زه‌وی".
روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای ئێران له‌گه‌ڵ سیكۆلاریزمدا
ره‌وتی سیكۆلاریزم و سیكۆلاریزاسیۆن له ئێران‌دا هاوكات له گه‌ڵ شۆڕشی
مه‌شرووته و په‌ره‌سندنی بیری مودێرَن له رۆژئاواوه بۆ رۆژهه‌ڵات ده‌ستێ
پێ‌ده‌كا، كه به رێنسانسی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران ناوزه‌د ده‌كرێ. دواتر به
په‌یدابوونی بیری چه‌پ‌و راستی جیایی له ئایین، له ده‌یه‌ی 1320كۆمه‌لێك
بیری سیكۆلار رێگای بیری سیكۆلاریزمیان گرته‌به‌ر، تا سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی
گه‌لانی ئێران 1357دا‌وهاتنه سه‌ركاری كۆماری ئیسلامی،كه له سه‌رده‌می
پاشایه‌تی تا راده‌یه‌ك ره‌نگدانه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدا به تایبه‌ت له
ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیی موسه‌دیق هه‌بوو. ئێران وه‌ك وڵاتێكی فره نه‌ته‌وه‌و فره
ئایین، هه‌موو كات له‌ژێر زه‌بروزه‌نگی پاشایه‌تیی بگره هه‌تا سه‌ركوتی بێ
به‌زه‌ییانه‌ی رێژیمی كۆماری ئیسلامی ناڵاندوویه‌تیی. چ له بواری
نه‌ته‌وه‌یی چ له بواری ئایینیه‌وه گۆشارێكی زۆری له سه‌ر بووه. هاتنی
ئیسلام‌و كه‌مڕه‌نگ كردنه‌وه‌و ته‌نانه‌ت تواندنه‌وه‌ی ئایینی زه‌رده‌شتی و
سوتاندنی ته‌واویی ده‌ست نووس، كتێبخانه، ئاته‌شگه‌و هه‌روه‌ها ئاسمیله‌كردنی
كه‌مایه‌تییه ئایینه‌كانی‌ترو...تاد، فه‌رمی‌بوونی ئایینی شێعه له لایه‌ن شاه
ئیسماعیلی سه‌فه‌وی‌و زه‌قكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی ئایینی, هاتنه سه‌ركاری كۆماری
ئیسلامی‌و ئه‌زموونی 27ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به زۆر داسه‌پاو‌و هه‌روه‌ها گوشار‌و
زه‌خت خستنه‌سه‌ر كه‌مینه ئایینیه‌كان ده‌رخه‌ری ناوه‌ڕۆكی ئه‌و رێژیمه دژه
سیكۆلاره‌یه. وه‌ك ئه‌وه‌یی له سیاسه‌ته‌كانی رێژیم له پێوه‌ندی سه‌ركوت‌و
رێگه‌نه‌دان به چالاكی ئایینی، ئه‌شكه‌نجه‌وئازاری رۆشنبیرانی
سیكۆلاره،...تاد كۆمه‌ڵێك ئه‌زموونی رێژیمی سه‌ره‌ڕۆ‌و ئیدئۆلۆژیكییه.هه‌ڵبه‌ت
ره‌وتی به سیكۆلاربوونی كۆمه‌ڵگای ئێران، ئێستا له كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه
فه‌رهه‌نگیه‌كان دا دێته به‌ر باس‌و لێكۆڵینه‌وه‌و بڕه‌وێكی باشی له نێو
رۆشنبیران‌و خوێندكارانی ئێران هه‌یه و له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌یشدا سه‌ركوت و
ئه‌شكه‌نجه‌و به‌ندیخانه‌كانی رێژیم. بۆیه له‌و باوه‌ڕه‌دام كه سیكۆلاریزم
ته‌نیا مكانیزمێك بۆ رێگه خۆشكردن به ژیانی هێمنانه له سه‌ر بنه‌مای
پلۆرالیزمی ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌یی، ته‌نیا رێگا چاره‌ی ده‌ربازبوون له‌و
قه‌یرانه‌یه كه رێژیم رێبه‌ریی ده‌كا‌و ده‌ستی ئاژاوه‌گێڕی درێژ ده‌كا. له
كۆتاییدا ده‌توانم بڵێم كه ئه‌م وتاره به‌م وته‌یه‌ی نیچه‌وه كۆتایی بێنین كه
ده‌ڵێ:"بۆ ئه‌وه‌ی كه بت په‌رست نه‌بی، ته‌نیا شكاندنی بته‌كان مه‌رج نیه،
ده‌بێ خو‌و ئه‌خلاقی بت په‌رستیش له خۆتدا بكوژی"3.
سه‌رچاوه‌كان:
1ـ وریا قانع،مه‌ریوان ـ عه‌لمانیه‌ت‌و ئایین ـ گۆڤاری ره‌هه‌ند، ژماره‌ی (15ـ14)
2ـ ماڵپه‌ڕی: اخبارروزـWWW.AKBARE-ROOZ.COM
3ـ نیچه، فردریش ـ و. شجاع ا‌لدین شه‌فاـ سروده‌های زرتشت. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |