|
یان بوروما* و: بۆفارسی:
عه‌لی محه‌مه‌د ته‌باته‌بایی/ و. بۆ كوردی: عه‌وڵا به‌هرامی
كاتیك كه رۆژئاوا ده‌كه‌ویته
به‌ر په‌لاماری سوپایی، وه‌ك ئه‌وه‌ی له 11ی سێپتامبردا رووی‌دا، زۆرتر نه‌ك
له خودی ئه‌مریكا به‌ڵكوو له هه‌موو جیهان دا گریمانه ده‌كرێ كه به مه‌به‌ست
له رۆژئاوا وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه. ئه‌مه لافی چه‌په‌كانه، واته
كه‌سانێك كه له‌و بڕوایه دان سیاسه‌تی ده‌ره‌كیی ئه‌مریكا (یان هه‌مان"
ئیمپریالیسم") و هێزی ئابووریی ئه‌و( هه‌مان" جیهانی كردن") بۆته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی
بۆمبدانه‌ره خۆكوژه‌كان‌و خه‌باتكارانی پیرۆز (له راستی‌دا خه‌باتی پیرۆز ـ وه‌رگێری
كوردی) ، واته كاتێك كه ئه‌مریكا هه‌زاران كه‌سی له سه‌رانسه‌ری جیهان خستۆته
په‌راوێزه‌وه‌و له مه‌ترسیی خستوون، مرۆڤگه‌لێك كه له سودمه‌ندبوون له سیستمی
سه‌رمایه‌داری بێ به‌ش بوون. به‌ڵام ئه‌م لافه‌ی پێشوو خۆپارێزه‌كان (كۆنسێرڤاتیڤه‌كان)یش
ده‌گرێته‌وه، كه‌سانێك كه پێیان وایه بونیادگه‌رایی ئیسلامی وه‌ك نموونه‌كه‌ی
پێش خۆی واته كومۆنیسم، هێرشێكه له دژی"بایه‌خه‌كانی" ئێمه له رۆژئاوا یان
هه‌مان "شێوه ژیانی ئه‌مریكایی".
دیاره ده‌بێ قبووڵ بكرێ كه له هه‌ردووكی ئه‌م لافانه‌دا هێندێك حه‌قیقه‌ت هه‌یه.
پانتایی جیهانیی واڵ ستریت، هالی‌وود‌و هێزه سوپاییه‌كانی سوپای ئه‌مریكا دنه‌ده‌ری
ره‌نجان‌و دڵگران بوون‌و تا ئه‌و جێگایه‌ی كه ئه‌م جۆره رێكخستنانه به نوێنه‌ری
شێوه ژیانی ئه‌مریكایی له‌قه‌ڵه‌م بدرێن له راستی‌دا ده‌بنه ئامانجگه‌لێك بۆ
جیهانی ئیسلامی . كه‌واته راسته كه ده‌كرێ سیاسه‌تی ده‌ره‌كی وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مریكا هه‌ڵه بێ‌و ره‌نگیشه دڕندانه. سه‌رمایه‌داریی جیهانی هه‌م ده‌توانێ
زیانی زۆری لێ بكه‌وێته‌وه‌و هه‌میش، سوود. له كۆتایی‌دا وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی‌ئه‌مریكا
بۆته ته‌نیا زلهێزی رۆژئاوایی‌و به‌كرده‌وه بۆته سیمای رۆژئاوا وه‌ك گشتێك‌و
وڵاتانی وه‌ك ئیسرائیل كه وه‌ك نوێنه‌رانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له
قه‌ڵه‌م ده‌درێن دوژمنایه‌تیه‌كی توند ئه‌ویش ته‌نیا به‌م هۆیه‌وه ده‌وروژێنن.
هه‌رچه‌ند ئه‌و جۆره توندوتیژییه كه ئیستا رووی له ئامانجه رۆژئاواییه‌كانه،
له ناوه‌ندی بازرگانی جیهانییه‌وه بگره تا دیسكۆتی له بالی، ته‌نیا له ئه‌مریكادا
كورت نابێته‌وه. هه‌روه‌ها ناتوانین ته‌نیا ئه‌وان له لایه‌نه‌كانی ئابووریی
جیهانی دا كورت بكه‌ینه‌وه. ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌ڵگه‌یه‌كی باشیان
هه‌یه بۆئه‌وه‌ی هه‌ژاریی خۆیان بگه‌رێننه‌وه بۆ شێوازه توندوتیژه‌كانی سه‌رمایه‌داریی‌و
پشتگیری‌كراو له لایه‌ن ئه‌مریكاوه كه‌متر وایه كه له شوێنه‌گشتیه‌كان دا
خۆیان به بۆمب بته‌قێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆرتر له خه‌ڵكی ئاسایی
بكوژن. ئێمه تا ئیستا سه‌باره‌ت به‌و بۆمبدانه‌رانه‌ی كه له گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشینه‌كانی
"رێ‌و"یان بانكۆكه‌وه هاتبێن شتێكمان نه‌بیستوه. له راستی‌دا لێره بابه‌تێكی
دیكه له گۆڕێ دایه كه ئاویشامارگارلێت(Avishai Marglit) (كه‌سێك كه هاوكاریی
ئه‌وم كردوه بۆ نووسینی كتێبێك به ناوی رۆژئاواناسی)و من‌و ئه‌و به
رۆژئاواناسی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ین: شه‌ڕ له دژی تێگه‌یشتنێكی تایبه‌ت له
رۆژئاوا نه نوێیه‌و نه تایبه‌تی توندڕه‌وه ئیسلامییه‌كانه. جیهادییه‌كانی
ئیستا رۆژئاوا وه‌ك شتێك كه‌متر نیشانه‌یه‌كی مرۆڤایه‌تی هه‌یه‌و ئه‌و شته‌ی كه
ده‌بێ وه‌ك شێرپه‌نجه له نێو ببردرێ، چاو لێ ده‌كه‌ن. ئه‌م فكره بنچینه‌گه‌لێكی
مێژوویی هه‌یه كه زۆر ته‌مه‌ن درێژتره له "ئیمپریالیزمی ئه‌مریكایی". له
رابردوودا دوژمنایه‌تییه‌كی هاوشێوه ئه‌گه‌رچی هه‌میشه كوژه‌ر نیه ـ هه‌ر به‌و
راده‌یه سه‌باره‌ت به بریتانیا‌و فه‌ڕانسه له گۆڕێ دابووه كه رووی له ئه‌مریكایه‌و
كه‌واته بیرۆكه‌ی رۆژئاواناسیی رۆژئاوا چیه؟
ئه‌مه گرفتێك بوو ده‌سته‌یه‌ك له كه‌سایه‌تیه رووناكبیرییه ناسراوه‌كانی
ژاپۆنی كه ساڵی 1942له كیوتۆ كۆبوونه‌وه، تووڕه كردبوو. هێرشی سوپایی بۆ
پیرل هاربور هۆكاری رواڵه‌تیی پێك هاتنی ئه‌م كونفرانسه نه‌بوو، به‌ڵكوو بیرۆكه‌ی
سه‌ره‌كی‌و شاراوه‌ی ئه‌و، دۆزینه‌وه‌ی پاساوێكی ئیدیۆلۆژیكی بوو. بۆ ئه‌و ئه‌ركه‌ی
ژاپۆن ده‌یهه‌ویست به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئیمپراتوۆریی رۆژئاوا له ئاسیا تێك
بشكێنێ‌و جێگای بگرێَته‌وه. ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی باسه‌كه ئه‌وه بوو كه" چۆن
ده‌توانن به سه‌ر مودێڕنیته دا سه‌ركه‌ون". مۆدێڕنیته ئه‌و شته بوو كه پێوه‌ندییه‌كی
له پچڕان نه‌هاتووی له گه‌ڵ رۆژئاوا هه‌بوو.
له روانگه‌ی به‌شداربوویه‌كی ژاپۆنیه‌وه رۆژئاوایی كردن وه‌ك نه‌خۆشیه‌ك وابوو
كه رۆحی ژاپۆنی ئالووده كرد. له روانگه‌ی یه‌كێكی دیكه‌وه "هه‌رشتێكی نوێ"
هاوتا بوو له گه‌ڵ "شتێكی رۆژئاوایی". ئه‌وانی دیكه له‌و بڕوایه دابوون كه
"ئه‌مریكایی خوازی وه‌ك دوژمن وایه ژاپۆن ده‌بوو له گه‌ڵ ئورووپاییه‌كان یه‌ك
بگرێ‌و له شارستانه‌تیی كۆن له به‌رانبه‌ر دنیای نوێ‌دا به‌رگری بكا" (دیاره
نابێ گومانمان هه‌بێ كه ئه‌و قسانه له ئورووپاش كڕیاری هه‌بوو). سه‌باره‌ت به
پسپۆڕگه‌ریی نا سڵامه‌تی زانست كه ته‌واوێتی رۆحی كلتووری رۆژهه‌ڵاتی له‌ت
له‌ت ده‌كا زۆر قسه كرا.هه‌ر بۆیه زانست به‌خراپ ده‌زانران‌و هه‌ر به‌م شێوه‌یه
سه‌رمایه‌داری‌و راكێشران‌و دڵبه‌سته‌یی كۆمه‌ڵگای ژاپۆنی به تیكنۆلۆژی‌و
هزری ئازادیی تاكه‌كه‌سی‌و دیموكراسیش. ئه‌وشتانه بوون كه بۆ" سه‌ركه‌وتن" به‌سه‌ریان
دا ده‌بوو له سه‌ره‌وه‌ی ئه‌ركه‌كان دابنرایه.
راسته ئه‌م ده‌سته‌واژانه‌و شێوه ده‌ربڕینه ئه‌وانی دیكه‌ش كه‌ڵكیان لێ وه‌رگرتووه،
له شوێن‌و كاتی دیكه‌دا. خوێن، خاك‌و رۆحی "نه‌ته‌وه" ئه‌و شتانه بوون كه
رۆمانتیكه ئاڵمانییه‌كانی له كۆتایی سه‌ده‌ی 18و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 19دا به
دژی ویسته جیهاندا گره‌كانی رۆشنگه‌ری فه‌ڕانسه‌یی، شۆڕشی فه‌ڕانسه‌و سوپای
داگیركه‌ری ناپلئۆن ورووژاندبوو. خوێندنه‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆ له رۆحی نه‌ته‌وه‌یی
ئیسلاووفیله رووسیه‌كانی سه‌ده‌ی 19یش كاریان پێ‌كردوه، واته ئه‌و كه‌سانه‌ی
كه بۆ هێرش بۆ سه‌ر "رۆژئاوا گه‌راكان" كه مه‌به‌ست له‌وان لایه‌نگرانی چاكسازیی
لیبراڵی بوو كه‌ڵكیان لێ‌وه‌رگرتبوو. ئه‌م حاڵه‌ته زۆر جار هاتۆته پێشێ، له ده‌یه‌ی30ی
سه‌ده‌ی رابردوودا، كاتێك كه فاشیسته‌كان‌و سوسیالیسته نه‌ته‌وه‌خوازه‌كانی
ئاڵمان به شوێن رێگایه‌ك دا بۆ تێكشكاندنی "ئه‌مریكا خوازه‌كان" ،" لیبراڵه
ئانگلۆساكسۆنه‌كان" و "جیهان نیشتمانه بێ‌ریشه‌كان" (واته جووله‌كه‌كان)ده‌گه‌ڕان.
زانای گه‌وره‌ی مه‌جارستانی ئاورێل كۆلنای (Aurel kolnai) له ده‌یه‌ی 30 ی سه‌ده‌ی
بیسته‌م دا سه‌باره‌ت به ئیدیۆلۆژیی فاشیزم له ئۆتریش‌و ئاڵمان كتێبێكی نووسی‌و
ناوی"شه‌ڕ دژی رۆژئاوا"ی له سه‌ر دانا.كومۆنیسم، له قۆناغی ده‌سه‌ڵاتداریتیی
ستالین دا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه به‌رۆله‌ی دوره (دوو تۆره‌مه)ی رۆشنگه‌ری‌و
شۆڕشی فه‌رانسه له قه‌ڵه‌م ده‌درێ، بوو به دوژمنی سوێند خواردووی لیبرالیسمی
رۆژئاوایی و"جیهان نیشتمانه بێ ریشه‌كان". زۆر له توندڕه‌وه موسوڵمانه‌كان چه‌مكه
دژه رۆژئاوایه‌كانی خۆیان له روسیه‌و ئاڵمان وه‌رگرتووه. بناخه‌دانه‌رانی
حیزبی به‌عسی سوریه له خوێنه‌ره شێلگیره‌كانی تیۆریه نژادیه‌كانی ئاڵمانی
پێش شه‌ڕ بوون. جه‌لالی ئالی ئه‌حمه‌د رووناكبیری ئێرانی‌و خاوه‌ن نفووز له ده‌یه‌ی
60دا واژه‌ی "رۆژئاواچی"(غرب زدگی)ی ده‌ست هه‌ڵبه‌ست كرد، تا بتوانێ شوێنه‌واری
زیانباری شارستانه‌تیی رۆژئاوا بۆ سه‌ر فه‌رهه‌نگه‌كانی دیكه وێنا بكا. ئه‌ویش
له ریزی ئۆگره‌كانی تیۆری ئاڵمانیی خوێن‌و خاك دا بوو.
بێ گومان وێنا كردنی رۆژئاوا وه‌ك هێزێكی جه‌وهه‌ر خراپ‌و زیانبار بیرۆكه‌یه‌كی
رۆژهه‌ڵاتی یا رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راستی نیه، به‌ڵكوو ریشه‌یه‌كی قووڵی له خاكی
ئورووپادا هه‌یه واتا كردن‌و سنووردار كردنی له ده‌سته‌واژه مێژووییه‌كان دا
كارێكی ساكار نیه. رۆژئاواناسی به دڵنیایه‌وه به‌شێك بوو له ره‌وتی دژه
رۆشنگه‌ری، به‌ڵام وه‌ك په‌رچه‌كردارێك له به‌رانبه‌ر سنعه‌تی كردن دا. هێندێك له
ماركسیسته‌كان بۆ لای ئه‌وه‌كشان، به‌ڵام دیاره، ده‌بێ دوژمنه‌كانی ئه‌وان له
جه‌مسه‌ری راست دا بدۆزینه‌وه. رۆژئاواناسی شۆڕشێكه له به‌رانبه‌ر ئاوه‌زگه‌رایی
(مرۆڤی سارد‌و سڕ‌و مكانیكیی رۆژئاوایی‌و شارستانه‌تیی ماشینی)و به دژی
سیكولاریزم، به‌ڵام هه‌روه‌ها له دژی ئاوه‌زگه‌رایی. به‌ڵام كاتێك ده‌توانین قسه
له رۆژئاواناسی بكه‌ین كه دژه شۆڕشی رۆژئاوا شێوازێكی ته‌واو وێرانكه‌ری هه‌بێ،
كاتێك كه رۆژئاوا وه‌ك شتیكی كه‌متر مرۆیی وێنا ده‌كرێ‌و كاتێك شۆڕش واتایی
مرۆڤــ كوژیی هه‌یه.
له هه‌ر جێگایه‌ك بتوانرێ رۆژئاواناسی بدۆزرێته‌وه، به هۆی چه‌مكێك له خۆبه‌كه‌مزانی‌و
شكه‌سته‌وه ته‌یار ده‌كرێ. ئایزایابێرلین جارێك به‌م شێوه‌یه شۆڕشی ئاڵمانی له
دژی ناپلئون پێناسه كرد: "نموونه‌یه‌كی ره‌سه‌ن له په‌رچه‌كداری كۆمه‌ڵگایه‌كی
زۆر دواكه‌وتوو، چه‌وساوه، یان كۆمه‌ڵگایه‌ك كه له ژێر كارتێكه‌ری هه‌ستی ژێر
ده‌سته‌بوون دایه‌و به سه‌رنج دان به ره‌نجانێك كه له ژێرده‌ستیی رواڵه‌تی
پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی هه‌یه‌تی، به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ركه‌وتنه راسته‌قینه
یان ده‌سكرده‌كان‌و شكۆ‌و مه‌زنیی رابردوویان به هۆی تایبه‌تمه‌ندییه ئێره‌یی
هێنه‌ره نه‌ته‌وه‌یی‌و فه‌رهه‌نگیییه‌كانی خۆی په‌رچكردار نیشان ده‌دا".
راست هه‌ر ئه‌م گوزاره‌یه‌ش ده‌توانرێ سه‌باره‌ت به ژاپۆنی ده‌یه‌ی 30ی سه‌ده‌ی
بیسته‌م به‌كار بهێنرێ . واته نزیكه‌ی دوای سه‌ده‌یه‌ك هه‌ست كردن به‌وه كه
سه‌رنجی نه‌دراوه‌تێ‌و ژێر ده‌سته‌ی رۆژئاوا بووه، رۆژئاوایه‌ك كه ژاپۆن هه‌وڵی
ده‌دا به ته‌واوی لاسایی ده‌سكه‌وته‌كانی بكاته‌وه. ئه‌گه‌ر سه‌باره‌ت به
رووسیه‌ش كه زۆرتر له رۆڵی تازه به‌سه‌ر داكه‌وتوویه‌كی پله نزم دا له
سنووره‌كانی ئاسیا‌و ئورووپای‌دا له ململانێ دا بوو. به‌ڵام هیچ شتێك ناتوانێ
بگاته ئه‌و وێنای شكست‌و به كه‌مگرتنه‌ی كه جیهانی عه‌ره‌بی داگرتبوو،
شارستانه‌تییه‌ك كه سه‌رده‌مێك شكۆمه‌ندییه‌كی زۆری هه‌بوو. به‌ڵام ئێستا له هه‌موو
بارێكه‌وه له پاش رۆژئاوای پێش رۆشنگه‌ری به جێ‌ماوه.
هه‌ست كردن به بچووك بوون زۆر به سانایی ده‌توانێ ببێته ئاینێك له پاكی‌و ره‌سه‌نایه‌تی.
له نێو تایبه‌تمه‌ندییه ئازارده‌ره‌كانی رۆژئاوادا كه بۆته هۆی بێزاری‌یه‌كانیش
لافی جیهان داگربوونیه‌تی. مه‌سیحیه‌ت بڕوایه‌كی جیهانگره‌وه‌یه، به‌ڵام بڕوای
رۆشنگه‌ری به ئاوه‌زگه‌راییش به‌م جۆره‌یه. ناپلئۆن لایه‌نگرێكی جیهانگه‌رایی
بوو كه بڕوای به ڕێوشوێن‌و یاسا ژیارییه جیهانگره‌وه‌كان بۆ هه‌موو هاووڵاتییه
ژێرده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌بوو. ئه‌م بڕوایه كه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا
نوێنه‌ری بایه‌خه جیهانگره‌كانه‌و ئه‌ركێكی خوایی هه‌یه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی
تۆوی دێموكراسی ئه‌ویش له جیهانێك دا كه گیرۆده‌ی تاریكی‌و نه‌زانییه، ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ هه‌مان نه‌ریتی جیهانگه‌رایی. هێندێك له‌و بایه‌خانه به راستی ده‌توانن
جیهانگره‌وه بن. ده‌توانین وابێنینه به‌ر چاومان كه هه‌موو مرۆڤه‌كان له
دێموكراسی یان كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئاوه‌ز به‌هره‌مه‌ند بن. یاسا ناپلئۆنییه‌كان
سوودی زۆریان له‌گه‌ڵ خۆیان هێنا. به‌ڵام كاتێك كه رێگاچاره جیهانگره‌وه‌كان به
زۆر بسه‌پێنرێن یان كاتێك كه خه‌ڵك هه‌ست بكه‌ن كه كه‌وتوونه‌ته مه‌ترسییه‌وه
یان به كه‌م دانراون یان ركه‌به‌ریان له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌ی پشتیوانی له‌و رێگا
چارانه ده‌كه‌ن نیه، ئه‌مه به‌و واتایه‌یه، كه ئێمه شایه‌دی گه‌ڕَانه‌وه‌یه‌كی
مه‌ترسیدارین بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی پاكداوێنی‌و پاكی.
دیاره ته‌واوی خه‌یاڵه‌كانی ره‌سه‌نایه‌تیی ناوچه‌یی‌و بێ هاوتایی فه‌رهه‌نگی
زیانهێنه‌ر یان هه‌ڵه نین، هه‌روه‌ك ئایزایا بێرلینیش ئاماژه‌ی پێ‌كردوه، ئه‌ستوونی
چه‌ماوه‌ی مرۆڤایه‌تی به‌بێ هاوهه‌نگاوی‌و به‌زۆر به ستاندارده جیهانداگره‌كان
راست نابێته‌وه. ئه‌و ئه‌زموونانه‌ی كۆمۆنیسته‌كان له‌گه‌ڵ رۆحی مرۆیی بوویانه
ده‌ری ده‌خا كه خیاڵه جیهانداگره‌كانی ئێمه تا چه‌ند ده‌توانێ پڕ له دوژمنی
بێ‌و هه‌سته شاعیرانه‌كانی سه‌ده‌ی 19ی ئایدیالیسته ئاڵمانییه‌كان زۆرتر ده‌وایه‌كی
به جێ‌و شیاو بوو بۆ ئاوه‌زگه‌ریی دوگمخواز كه له‌گه‌ڵ رۆشنگه‌ری‌دا هات.
واته كاتێك كه پاكداوێنی یا ره‌سه‌نایه‌تی یان بڕوا یان نژاد پاككردنه‌وه‌و
پاڵاوتنی ئه‌وه‌ی لـێ‌بكه‌وێته‌وه كه به رواڵه‌ت ناڕه‌سه‌نه یان ئیدیعا ده‌كرێ
ناره‌سه‌نه، ئه‌و كاته‌یه كه كوشتاری به‌كۆمه‌ڵ ده‌ست پێ‌ده‌كا. ئه‌م راستییه
كه بزووتنه‌وه دژه‌سه‌هیونیزم‌و دژه جووله‌كه زۆرتر به دوژمنایه‌تیی رۆژئاوا
له قه‌ڵم ده‌درێ به دڵنیاییه‌وه نابێ شتێكی به‌هه‌ڵكه‌وت بێ. ته‌نانه‌ت له
ژاپۆن، واته ئه‌و جێگایه‌ی كه جووله‌كه‌كان له‌وێ هیچ نه‌خشێكیان له ژیانی نه‌ته‌وه‌یی‌دا
نه‌بوو یه‌كێك له به‌شداربووانی كۆنفرانسی به‌ناوبانگی 1942 پێشنیار ده‌كا كه
شه‌ڕ دژی رۆژئاوا شه‌ڕێكه به‌رامبه‌ر "شارستانه‌تیی مادده‌گه‌رای زیانبار" كه
له‌سه‌ر هێزی سه‌رمایه‌داری‌و ماڵیی جووله‌كه‌كان دروست بووه. له‌هه‌مان كات دا
ئورووپاییه دژه جووله‌كه‌كان ـ دیاره نه‌ته‌نیا هه‌ر له ئاڵمانی نازی ـ جووله‌كه‌كانیان
له‌به‌ر بولشویست بوون به خه‌تابار ده‌زانی‌و سه‌ركۆنه‌یان ده‌كردن.
به‌ڵام بولشویسم‌و سه‌رمایه‌داری له‌م چه‌مكه‌دا كه سنووره نه‌ته‌وه‌یی، نژادی
یا فه‌رهه‌نگییه‌كان گرنگیی پێ‌نادرێ، سیستم گه‌لێكی جیهانداگرن. له‌وه‌ڕا كه
جووله‌كه‌كان به شێوه‌یه‌كی نه‌ریتی به هۆی داكۆكیكارانی پاكداوێنی‌و پاكی
به زگماك بێگانه له قه‌ڵه‌م ده‌دران، واته هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه "جیهان
نیشتمانخوازی بێ‌ریشه"ن. كه‌واته سه‌یر نیه وه‌ك هه‌ڵگڕانی سه‌ره‌كیی ویرووسی
جیهانخوازی چاویان لـێ‌بكرێ. بێ‌گومان جووله‌كه‌كان به‌ڵگه‌ی پشت ڕاستیان بوو بۆ
ئه‌وه‌ی له چه‌مكه‌كانی وه‌ك یه‌كسانی له باره‌گای یاسا، بیروڕای سیاسیی
سیكولار‌و ئه‌نترناسیونالیسم نزیك ببنه‌وه، ئه‌وه‌ش له ره‌گه‌زه سوسیالیستی‌یه‌كه‌ی
بێ یان كاپیتالیستی‌یه‌كه‌ی بێ‌هاوتا بوون چ نژادی بێ یا ئایینی یا نه‌ته‌وه‌یی
هه‌رگیز بۆ كه‌مایه‌تییه‌كان شتێكی باش نیه. ته‌نیا له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا
بوو كه جووله‌كه‌كان شێوه‌ی تایبه‌ت به خۆیان له نه‌ته‌وه‌و بێ‌هاوتایی
بوونیان داهێنا. به‌ڵام سه‌هیۆنیسم له رۆژئاواوه هات. هه‌روه‌ها ئیسرائیل له
روانگه‌ی دوژمنه‌كانیه‌وه به پێگه‌ی كلونیالیستی "رۆژئاواچێتی" له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ.
سه‌ركه‌وتنی ماددیی ئیسرائیل ته‌نیا واتای زه‌بوونیی مێژوویی عه‌ره‌بی زیاد
كرد.
هه‌رچه‌ند ئه‌و وێنایه كه جووله‌كه‌كان بێ ده‌روونن یا لاسایی‌كه‌ری بێ‌رۆحن
زۆر كۆنتره له دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل. ئه‌مه یه‌كێك له باوترین
تۆمه‌ته دژه جووله‌كه‌كان بوو كه به هۆی رێچارد واگنێره‌وه به‌كار هێنرا.
ئه‌و نه یه‌كه‌م كه‌س بوو كه ئه‌و كاره‌ی كرد‌و دیاره تۆمه‌تێكی نوێشی
به‌كارنه‌هێنابوو. كارۆل ماركس بۆخۆی كه كوڕه گه‌وره‌ی خاخامێك بوو،
جووله‌كه‌كانی به كۆمه‌ڵه مشه‌خۆرێكی چاوچنۆك داده‌نا كه رۆحیان له ره‌گه‌زی
پاره بوو. هه‌ر ئه‌م جۆره قسانه زۆربه‌ی ئورووپاییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م
سه‌باره‌ت به ئینگلیسی‌یه‌كان به‌كاریان دێنا. تیۆردۆر فانتین نووسه‌ری گه‌وره‌ی
پروه‌ی كه تا راده‌یه‌ك په‌سن وێژی ئینگلیس بوو ]گوتوویه‌تی[، ئایینی
گوێركه‌ی زێرێن "نه‌خۆشیی خه‌ڵكی ئینگلیسه". ئه‌و له‌م باره‌یه‌وه به‌م
ئاكامه گه‌یشتبوو كه كۆمه‌ڵگای ئینگلیسی به هۆی "ئه‌م تا زه‌رده زێرَینه‌و
ئه‌م فرۆشتنی رۆح به ماڵی دنیایه" سه‌رنجام له‌نێو ده‌چێ. ئه‌مرۆكه‌ش ئه‌م
جۆره قسانه سه‌باره‌ت به ئه‌مریكاییه‌كان ده‌كرێ.
هه‌ڵسه‌نگاندن‌و به‌راورد كردن ـ واته راگرتنی حیسابی پاره‌كان،
به‌رژه‌وه‌ندی‌و به‌ڵگه زانستییه‌كان‌و شتی له‌م جۆره ـ وه‌ك شتی بێ‌رۆح
داده‌نرێ‌و بڕوا ئه‌وه‌یه كه ره‌سه‌نایه‌تی له شێعر، سروش چاره‌نووسی كوێر
دایه. له روانگه‌ی رۆژئاواناسانه‌وه، كۆمه‌ڵگای رۆژئاوایی وه‌ك
كۆمه‌ڵگایه‌كی بورژوا، یه‌خسیری ئامرازه‌كانی ئاسووده‌یی، هه‌وه‌سه
ئاژه‌ڵییه‌كان، به‌رژه‌وه‌ندییه تاكه‌كه‌سی‌یه‌كان‌و هێمنایه‌تی وێنا ده‌كرێ.
ئه‌مه كۆمه‌ڵگایه‌كه پێكهاتبوو له ترسه‌نۆكه‌كان، ژیان زۆر به‌بایه‌ختر ده‌زانن
له مردن. هه‌روه‌ك یه‌كێك له شه‌ڕكه‌كانی تالیبان له شه‌ڕی ئه‌فغانستان دا
گوتبووی، ئه‌مریكاییه‌كان هه‌رگیز سه‌رناكه‌ون چونكه ئه‌وان ئۆگری كۆكاكۆلان له
حاڵێك دا خه‌باتكاره پیرۆزه‌كان ئه‌وینداری مردنن. ئه‌مه دیاره هه‌مان گوتاری
فاشیسته ئیسپانییه‌كان له شه‌ڕی نێوخۆیی دا‌و ئیدیۆلۆگه‌كانی نازی‌و
فرۆكه‌وانه خۆكوژه ژاپۆنیه‌كانه. قاره‌مان واته‌كه‌سێك كه به‌بێ
هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی كار بكا. ئه‌و به‌بێ سه‌رنجدان به
به هێمنایه‌تیی خۆی كار ده‌كا، هه‌رده‌م ئاماده‌یه گیانی بۆ ئامانجه‌كه‌ی
ببه‌خشێ. قاره‌مانی رۆژئاواناسانه، چ نازییه‌ك بێ یان ئیسلامگه‌رایه‌ك به یه‌ك
راده ئاماده‌ن بۆ له‌نێوبردنی ئه‌وانه‌ی كه په‌ڵه‌یان له پاكداوێنی‌و نژاد
یان ئایین خستوه. له راستی‌دا ئه‌و ئه‌ركی ئه‌وه‌یه كه ئاوها بكا. كاتێك كه
رۆژئاوا به مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر ره‌سه‌نایه‌تی بژمێردرێ، كه‌واته ئه‌ركی
سه‌رشانی هه‌موو قاره‌مانێكی پیرۆزه كه هه‌ر شتێك پێوه‌ندی به "سه‌هیۆنیسته
خاچییه‌كان"ه‌وه هه‌بێ له‌نێو به‌رن، جا ئه‌وه "ناو"ێكی شه‌ڕكه‌ری ئه‌مریكا
بێ یان باڵوێزخانه‌ی ئینگلیس، یان گۆڕستانی جووله‌كه‌كان، یان به‌شێكی گه‌وره
له مه‌نهه‌ته‌ن، یان دیسكۆته‌كێك له "بابی". بایه‌خه سیمبولیكه‌كانی ئه‌م
هێرشانه لانیكه‌م به‌راده‌ی زیانه دروست بووه‌كان گرنگیی هه‌یه. كه‌واته چ
شتێك سه‌باره‌ت به شه‌ڕی پیرۆزی ئیسلامخوازه‌كان له به‌رامبه‌ر رۆژئاوادا
نوێیه؟ ره‌نگه ئه‌وه كۆی بۆچوونی ئه‌وان بێ. ئیسلامخوازی وه‌ك ده‌رمانی
رۆژئاواچێتی، ئاوێته‌یه‌كی كۆنه له جیهانیبوون‌و بێ‌غه‌ل‌و غه‌ش بوون. جیهانی
بوون چونكه هه‌موو مرۆڤه‌كان ده‌توانن ـ‌و له روانگه‌ی موئمینه‌كانه‌وه ده‌بێ
ـ ببنه موسولمانی توندڕه‌و، پاك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ركه‌س وڵامی نا به‌م
بانگه‌وازه بداته‌وه ته‌نیا رۆحێكی له‌ده‌ست چوو نیه، به‌ڵكوو تاكێكی بێ
شارستانه‌تییه كه ده‌بێ له‌سه‌ر زه‌وی بسڕدرێته‌وه.
هیتلێر ده‌یهه‌ویست جووله‌كه‌كان ریشه‌كێش بكا، به‌ڵام به چاوی دوژمنه‌وه نه‌ی
ده‌ڕوانیه هه‌موو رۆژئاوا. له‌راستی‌دا ئه‌و به شوێن یه‌كیه‌تییه‌وه بوو
له‌گه‌ڵ بریتانیا‌و نه‌ته‌وه "ئاریایی"یه‌كانی دیكه‌دا‌و كاتێك كه
بۆچوونه‌كانی كڕیاری نه‌بوو هه‌ستی به‌وه كرد خیانه‌تی پێ‌كراوه.
لایه‌نگرانی ستالین‌و مائۆئیسته‌كان دوژمنه چینایه‌تییه‌كانی خۆیان
له‌نێوده‌برد‌و له دژی سه‌رمایه‌داری خه‌باتیان ده‌كرد. به‌ڵام ئه‌وان هه‌رگیز
جیهانی رۆژئاوایان به شتێكی كه‌متر مرۆیی‌و شتێك كه ده‌بێ له‌سه‌ر زه‌وی
بسڕدرێته‌وه‌و له‌نێو بچێ، دانه‌ده‌نا. سوپاچیه‌كانی ژاپۆن شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ
ئیمپراتۆریی رۆژئاوا ده‌ست پێ‌كرد، به‌ڵام هه‌رشتێكی شارستانه‌تیی رۆژئاوایان
به شارستانه‌تیی ـ وه‌حشییه‌كان‌و به‌ربه‌ره‌كان دانه‌ده‌نا. پشكی
ئیسلامخوازه‌كان له مێژووی دوور‌و درێژی رۆژئاواناسی‌دا بریتییه له روانینێكی
ئایینی بۆ ره‌سه‌نایه‌تی‌و پاكداوێنی كه به پێی ئه‌و رۆژئاوای بتپه‌رست،
هه‌رچۆنێك بێ ده‌بێ له‌نێوببردرێ. په‌رستنی خوا جێگره‌وه‌كان له ئیسلامدا
خراپترین گوناهه‌و هه‌روه‌ها له ئایینی جووله‌كه‌ی كۆنیشدا. رۆژئاوا، به‌و
شێوه‌یه‌ی ئیسلامگه‌راكان لێی تێگه‌یشتوون، خوا جێگره‌وه‌كان، پاره، سێكس‌و
هه‌وسه‌كانی دیكه ده‌په‌رستن. له جیهانی دڕنده‌و بێ‌فه‌رهه‌نگی
رۆژئاواییه‌كاندا بیروباوه‌ڕ‌و یاسا‌و مه‌یله مرۆییه‌كان جێگای پاشایه‌تیی
خودایان گرتۆته‌وه. وشه‌ی شیاوی ئه‌وان بۆ دۆخێكی ئاوا نه‌زانییه ("جاهلیت")
كه ده‌توانێ به واتای بتپه‌رستی، نه‌زانیی ئایینی یا به‌ربه‌رییه‌ت‌و
بێ‌ئاگایی بێ. وشه‌ی "جاهلیت" سه |