|
و: حامد مرادی
www.alternet.org
زۆربه‌ی خاوه‌ن ڕاو هزرڤانان
بۆیان ده‌ركه‌وت كه پاش شه‌ڕی سارد وه‌رچه‌رخانێك له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا رووی
دا‌و شنه‌بای ئازادی و دێموكراسی هه‌ڵی كرد. به‌ڵام شه‌ڕی عێراق وامان لێ
ده‌كا كه ئیستێك بگرین و پێداچوونه‌وه بكه‌ین به‌و بۆچونه‌مان دا. كتێبی نوێی
یۆل بێرمان به نێوی ده‌سه‌ڵات و ئارمانجه‌كان له‌گه‌ڵ كتێبی نوێی" فرانسیس
فۆكۆیاما" به‌نێوی" ئا‌مریكا له نوخته گۆڕانه‌كان دا "هه‌وڵیان داوه كه هزری
مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه ببه‌ن. ئیڤان كرستێڤ هه‌ڵده‌ستێ به
هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م كتێبانه. ره‌وتی مێژووی دوای شه‌ڕی سارد و ده‌س پێ
كردنی" شه‌ڕی نێرۆر" و داگیرگردنی عێراق بووه‌ته هۆی خوڵقاندنی كه‌ش و
هه‌وایه‌كی ناسه‌قامگیرو باس و گه‌نگه‌شه له نێوان خاوه‌ن هزرو هه‌روه‌ها
ده‌وڵه‌ته میللی و به‌گشتی خه‌ڵكی ره‌شاییش، سیمایی سه‌رنج راكێش پێكدادانی
نێوان ئایدیا‌و ده‌سه‌ڵاته‌كان ــ كه كه‌ش و هه‌وایه‌كی نوێی له دانووستان و
وتووێژی سیاسه‌تی ده‌ركی گرتووه‌ته‌وه له سه‌ر نئۆكۆنسێرقاتیزم، ریالیزم،
ناردنی ئازادی، شه‌ری چه‌كدارانه، كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و "په‌ره‌پێدانی
دێموكراسی ــ كه رێگه‌یه‌كه بۆ كۆتایی هێنان به‌و دابه‌ش كردنه كۆنه‌ی كه
له نێوان دۆستان و دوژمنان‌دا هه‌بووه و هه‌روه‌ها ره‌وتێكی تازه‌یه له
جیاكردنه‌وه‌ی نێوان دۆستان و بان دۆستان. له هه‌موو شوێنێكدا، وا هه‌ست پێ
ده‌كرێ، كه خه‌ڵك ئاور له رابردوویان ده‌ده‌نه‌وه (ئه‌وه‌ی كه پێوه‌ندی
به‌خۆیانه‌وه بێ، له هه‌موو شوێنێك تێگه‌یشتن له مه‌به‌ست و سنووری سوڕی
ژئۆپۆلیتیك و ده‌س پێ كردنێكی نوێ شتێكی ئالۆز، كێشه خوڵقێن و گشتگیره. ئه‌و
باس و موناقشه‌یه‌ی كه له به‌ریتانیا له سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی " Euston
Manifesto" له لایه‌ن گروپی چه‌پی لیبڕاڵه‌وه له ئارادایه بووه‌ته هۆی
ئه‌وه‌ی كه ئه‌و گرووپه‌ی كه پێوه‌ندی به‌و بابه‌ته‌وه هه‌یه دیسانه‌وه
پێداچوونه‌وه بكا به سه‌ر روانگه‌و بۆچوون و بارودۆخی خۆی له ئاستی
نێونه‌ته‌وه‌ییدا: سیاسه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان پاش یازده‌ی سپتامبر،
شه‌ڕی عێراق، ئیسلامی رادیكالیزم و میراتی بزووتنه‌وه‌ی رۆشنگه‌ری، سروشتی
خودی دێموكراسی، ماڵ و سامان و چۆنیه‌تی ناردنه‌وه‌ی.
ئه‌م دوو كتێبه نوێیه هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه بارودۆخی ئه‌م عه‌قڵانییه‌ته كه
هه‌نوكه باوه بخه‌نه روو. پۆڵ بێرمان له كتێبه‌كه‌یدا به نێوی "ده‌سه‌ڵات و
ئارمانجه‌كان" و فرانسیس فۆكۆیاما له كتێبه‌كه‌یدا به نێوی "ئا‌مریكا له نوخته
گۆران‌دا" به درێژی هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه شرۆڤه‌ی ئه‌م چه‌مكانه بكه‌ن:
ده‌سه‌لاتی دێموكراسی و پاشماوه‌ی نێوكۆنسێرڤاتیزم و هه‌روه‌ها وه‌بیر
هێنانه‌وه‌ی شرۆڤه‌ی عه‌قڵانییه‌تی سی راین میللس كه پێناسه كردنی تا ئه‌و
كاته‌ی كه ئێمه گرێ كوێره‌كه نه‌دۆزیینه‌وه ئه‌سته‌مه. سێ ساڵ دوای
داگیركردنی عێراق له لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه، چ به‌ره‌ی
لیبرالیزم كه لایه‌نگری شه‌رن (بیرمان)و چ ئه‌و نێوكۆنسێرڤاتیستانه كه دژی
شه‌ڕن (فۆكۆیاما) به‌رواڵه‌ت هاوده‌نگن له‌سه‌ر كاریگه‌ر بوونی ده‌ستێوه‌ردانی
مرۆڤدۆستانه له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی دێموكراسی و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی جبهانی.
شرۆڤه‌ی ئه‌م هاوده‌نگییه و درێژه‌دانی چۆن چۆنی ده‌كرێ؟
گه‌ڕانه‌وه ریالیزم
ئه‌و فاكته‌رانه‌ی كه بوونه‌ته هۆی ره‌ش بینی نووسه‌ر: ئه‌زموونی عێراق ــ
ناكائامه‌ی و كه‌م و كۆڕییه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له دۆزینه‌وه‌ی
ئامرازه‌كانی شه‌ڕو شانتاژی له راده‌به‌ده‌ر له‌م بواره‌دا و سه‌باره‌ت به
كوشتار‌و وێرانكاری ئه‌م چه‌كانه (WMD)، ئه‌شكه‌نجه‌دانی زیندانییه‌كانی
زیندانی ئه‌بوغرێب، نیشانه‌گه‌لی شه‌ڕی ناوخۆ له به‌غداد (هه‌روه‌ها
په‌ره‌سه‌ندنی ئاسۆگه‌ی شه‌ر دژی ئێران)ــ ئه‌مانه‌ش بوونه‌ته هۆی گومانكردنی
لایه‌نگرانی راسته‌قینه‌ی نۆژه‌ن بوونه‌وه‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی دێموكراسی
ویلسونیزم كه به‌شێكه له ئیدعاكانی جۆرج دبلیو بووش سه‌رۆك كۆماری ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كان كه له لێدوانێكی رادیۆیی له 2004 ئاماژه‌ی پێداو داكۆكیی
له‌سه‌ریان كرد. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه خودی ئامریكاییه‌كان باوه‌ڕیان به
پرۆژه‌كانی بووش نه‌ماوه، راپرسییه‌كانی بیرورای گشتی جیهانی ئاماژیه‌كه به
دابه‌زینی ئاستی لایه‌نگریی ده‌وڵه‌تی ئامریكا‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی دژه
ئامریكایی له جیهاندا. ئه‌و شه‌ره كاریكاتۆریانه‌ی كه له ڤیوریه‌ی 2006 دا
رۆژهه‌ڵاتی ناڤێن و ئه‌وروپایان وه‌له‌رزه خست و هه‌روه‌ها موبیلیزه بوونی
نوێی "جیهانی ئیسلام" دژی تێگه‌یشتنه‌كانی دێموكراسی لیبراڵی، ئاگاداری
كردینه‌وه له‌و ناله‌باریانه‌ی كه چاوه‌ڕوانیمان ده‌كا. له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا
په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م جۆره په‌رۆشییه، گه‌ڵاڵه‌ی كیسێنجێر، له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی
ریالیزم له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ییدا جێگای سه‌رسوورمانه و له حاڵی حازردا
ته‌نیا لێڕوانینێكی عه‌قڵانی و جێگای بڕوایه كه چه‌ند لایه‌نه بوونی
قه‌یرانی سیاسه‌تی جیهانی جیهان ده‌رده‌خا. به‌ڵام ئه‌مه گرفتێكه بۆ بێرمان و
فۆكۆیاما، هه‌روه‌ها ده‌ستێوه‌ردانی لیبرالیزم و رێفۆرمی نێو كۆنسێرڤاتێڤه‌كانیش
ده‌گرێته‌وه. گه‌ڕانه‌وه‌ی ریالیزم له سیاسه‌تی ده‌ره‌كیدا و هه‌روه‌ها
پارادایمی سه‌ركه‌وتوو له سیاسه‌ته‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی، بێرمان فۆكۆمایا
نیگه‌ران كردوه، و ئه‌مه‌ش بابه‌تێكی شیاوه بۆ خوێنه‌رانی ئه‌م دوو كتێبه كه
زۆر له یه‌كتر جیاوازن. نووسه‌ره به تواناكان هاوران له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه
گه‌ڕانه‌وه‌ی پارادایمی ریالیزم، ره‌وتێكی مه‌ترسیداره كه ده‌بێ
به‌ربه‌ره‌كانی بكرێ له به‌رانبه‌ریدا ئه‌وانه‌ی كه دژبه‌ری نۆژه‌ن بوونه‌وه
ریالیزمن له كۆیدان و چۆن چۆنی به‌ربه‌ره‌كانی ده‌كه‌ن له به‌رانبه‌ریدا.
پۆڵ بێرمان ئه‌ندامی ره‌سمیی لیبراڵ "هاوك" و نووسه‌ری كتێبی كاریگه‌ری
لیبرالیزم و تیرۆر كه پاش یازده‌ی سپتامبر بڵاو كرایه‌وه له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه
سیاسه‌ته‌كانی بووش له عێراقدا كه‌م و كۆرییان نییه، به‌ڵكوو له بنه‌ڕه‌ت دا
به‌ر پرسیاری شكستی بابه‌تی ده‌ستێوه‌ردانی مرۆڤدۆستانه، سیاسه‌تڤانانی
ئه‌ورووپایی به‌ره‌ی 1968 ن. به‌رچاوترینیشی بریارێك بوو كه دژی داگیركردنی
عێراق له ساڵی 1968 دا درا. وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان، یوشكافیشر،
ده‌ستێوه‌ردانی ئامریكای به شه‌رێكی هه‌ڵه ده‌زانێ كه له لایه‌ن خه‌ڵكێكی
ناكارئامه‌وه رێبه‌ری كرا، به‌ڵام بیرمان له‌و باوه‌ردایه كه ئه‌گه‌ر
ئه‌ورووپایی یه كان له بریاری روخانی سه‌دام حوسێن دا پشتیوانی ئامریكایان
كردبایه ره‌وته‌كه به ئاقارێكی دیكه‌دا ده‌رۆیشت..
فرانسیس فۆكۆمایا كه تا ئه‌م دواییانه‌ش ئه‌ندامی ره‌سمی نئۆكۆنسێرڤاتیڤ بوو
هه‌روه‌ها نووسه‌ری كتێبی‌به‌ناوبانگی ده‌یه‌ی 1990 كۆتایی مێژوو و دواهه‌مین
مرۆڤه. فۆكۆیاما لۆمه‌ی حكوومه‌تی بووش ده‌كا كه پێی وایه به داگیركردنی
عێراق بووه هۆی نه‌هاتنه‌دی به‌ڵێنیه‌كانی ویڵسۆن له سه‌ده‌ی نوێ‌دا. كام یه‌ك
له‌و دو روانگه جیاواز‌و دژی یه‌كه سه‌باره‌ت به تراژیدیی عێراق
نوێنه‌رایه‌تیی نارازیان و كام یه‌كیان دژی سه‌قامگیركردنی ئه‌و روانگه‌یه‌یه
له‌نێو هزرڤان و بازنه سیاسییه‌كانیاندایه. نووسه‌ره‌كان ریسكێكی گه‌وره‌یان
كردوه كه ده‌بێته هۆی بێزاری و خراپ تێگه‌یشتن، كه له‌لایه‌ن داب و
نه‌ریته‌وه دژایه‌تیی ناكرێ به‌ڵكوو هاورێیانی نزیكی خۆیانه كه دژیان
راده‌وه‌ستن. له‌م پریوه‌دا پارلمانتاره‌كانی هه‌ردووك لا له‌نێوان پارلمان‌دا
هاوده‌نگن سه‌باره‌ت به كێشه هه‌ستیاره‌كان و له‌ده‌ره‌وه‌ی پارله‌مان دا دژی
یه‌كتر راده‌وه‌ستنه‌وه كه ئه‌م جۆره هه‌ڵس و كه‌وته عه‌قڵانییه شیاوی
رێزلێنان و پێزانینه.
بۆشایی یه‌كی فه‌لسه‌فی
هه‌وڵی بێرمان له پێناوی ئه‌وه‌دایه كه چیرۆكێكی زیگزاگی سیاسی پێك دێنێ
بۆ ئه‌و به‌ره‌یه‌ی كه كۆسپی خسته به‌رده‌م رادیكاڵه‌كانی 1968 ئه‌وه‌ش
نیشانه‌ی وه‌رچه‌رخان له چه‌پی دژی ئیمپریالیزم، بانگه‌شه‌ی دژی ئامریكایی و
ئاشتیخوازی به‌ره‌و لایه‌نگری و پاڵ‌پشتی له لیبرالیزم، دژه‌بوونی توتالیتاریزم
و پشتیوانی كردنی له شه‌ڕی ناتۆ له كۆسۆڤۆ له ساڵی 1999 دایه. له
روانگه‌ی بێرمان ـوه سیاسه‌تی ده‌ستێوه‌ردانی مرۆڤدۆستانه پرۆژه‌ی به‌ره‌یه‌ك
بوو و شه‌ڕی كۆسۆڤۆ شه‌ڕی به‌ره‌ی 1968 بوو ــ خه‌ڵكانێك كه نه‌هاوشێوه‌ی
ئێمه‌ن و نه وڵاته‌كه‌یان خاوه‌ن نه‌وت و یان ژئۆپۆلێتیكی گرینگ و به‌رچاوه.
به‌كورتی كۆسۆڤۆ له‌و ده‌وره‌یه‌دا نه‌بوو كه ریالیزم له سیاسه‌تی ده‌روه‌ییدا
ره‌چاوده‌كرا {له ده‌روه‌ی ئه‌و بازنه‌یه‌دا بوو}. "ژینۆساید دوژمنی ریالیزم
نییه" ئه‌مه ڕسته‌یه‌كه كه بێرمان له چه‌ندین به‌ش له كتێبه‌كه‌یدا دووپاتی
ده‌كاته‌وه. ئه‌م نامیلكه جوانه‌ی بێرمان ده‌نگێكه كه جێگای رێزی ئه‌وانه‌ی
سه‌ر به به‌ره‌ی 68 و له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدان (وه‌ك ئاندره گلۆكسمان،
بێرنارد كۆشنێر و ئاده‌م میشنیك) كه پاڵ‌پشتی له بریاری ئا‌مریكا سه‌باره‌ت به
رووخانی رژێمی سه‌دام حوسێن ده‌كه‌ن، و به‌ره‌ی 68ی ده‌سه‌ڵاتدار (وه‌ك
یوشكافیشر و ئه‌ندامی پارله‌مانی ئه‌وروپا، دانیل كوهی ـ بێندیت) بووش به‌وه
تاوانبار ده‌كه‌ن كه به هه‌ڵایسانی شه‌ڕی عێراق بووه‌ته هۆی به ئامانج
نه‌گه‌یشتنی ویسته‌كانیان؛ گرفتی كاری بێرمان له‌وه‌دایه كه ته‌نیا وه‌ڵامی
چه‌ندین پرسیارێكی داوه‌ته‌وه كه هه‌ڵقوڵاوی ناخی خۆیه‌ن. هه‌ر جۆره
دژایه‌تییه‌كی خوێنه‌ر ده‌توانێ نیشانه‌ی ئه‌وه بێ كه هه‌وڵه‌كانی بێرمان بۆ
پاساودانی شه‌ڕی عێراق بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، نموونه‌شمان ئه‌و نامیللكه
ئاگادار كه‌ره‌وه‌یه كه له لایه‌ن ژان پۆڵ سارتر و هاوڕێیه‌كه‌ی نووسرا
سه‌باره‌ت به داكیر كردنی هه‌نگاری له ساڵی 1956 له لایه‌ن یه‌كیه‌تی
سۆڤێیه‌ته‌وه. له درێژه‌دا ده‌بێ ئه‌وه بڵێین كه بێرمان سه‌ركه‌وتوو نییه له
شه‌وڤه‌كردنی ئه‌وه‌ی كه له‌به‌رچی ئه‌و هاوپه‌یمانه‌تییه‌ی كه له نێوان
ده‌ستێوه‌ردانی لیبرالیزم و نێوكۆنسێرڤاتیڤه‌كان له كۆسۆڤۆدا بوو له عێراقدا لێك
هه‌ڵوه‌شا.
دژایه‌تیی نوێی نێوان ئه‌م به‌شه له هاوپه‌یمانان تا ده‌ڕوا قووڵتر ده‌بێ و
بیروباوه‌ره مۆراڵییه‌كان له ژێر پێ ده‌نێردرێ، ناساندنی بیۆگرافیی
پاشماوه‌ی دژه ئامریكایی یه‌كانی ئه‌ورووپایی به‌ره‌ی 68 كه هێشتا له
ژیاندا ماون زۆر ساكار نییه. بناغه‌ی ئه‌م دژایه‌تییه كێشه‌ی ئایدیۆلۆژیكی و
مێژوویی یه، هه‌روه‌ها مێژووی ئه‌م دژایه‌تییه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌یه‌ی 1930
تا 1960 و بۆچوونه جیاوازه‌كانی كۆماری وایمار له ئاڵمانیادا. كاریگه‌ری و
نفووری نێو كۆنسێرڤاتیڤه‌كان به هۆی هزرڤانێكی كارئامه به نێو لیۆ شتراوس ــ
ه، كه پێی وایه كۆماری وایمار نه وه‌ك فاكتێك و نه وه‌ك ئاسه‌وارێك ئه‌وه
ناهێنێ كه پشتگیری لێ بكه‌ی. پێیان وایه كه ئه‌وه نیشانه‌ی سست بوونی
لیبرالیزم و تێگه‌یشتنی هه‌ڵه له لیبرالیزمه كه ئه‌مه‌ش سروشتی كاری
سیاسییه، به‌ڵام بناغه‌ی هه‌ردووكیان بۆ رووخان و له‌نێو چوونی دێموكراسی له
ئه‌وروپا له ماوه‌ی نێوان دوو شه‌ڕی جیهانیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
لیبراله‌كان به پێی هه‌ڵسه‌نگاندن، له‌و باوه‌ره‌دان كه كۆماری وایمار خاوه‌ن
به‌هایه‌كی ئه‌وتۆ نییه كه بپارێزرێ. پێیان وایه كه مردوه‌و سه‌رهه‌ڵدانی
هیتلرو سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی كه په‌یره‌وییان ده‌كرد به‌رهه‌می كار‌و
هاوپه‌یمانه‌تیی ئه‌هریمه‌نی نێوان چه‌پی رادیكاڵ و راستی رادیكاله نێو
كۆنسێرڤاتیڤه‌كان سه‌رهه‌ڵدانی توتالیتاریزم له ده‌یه‌ی 1930دا ده‌خه‌نه
ئه‌ستۆی كه‌م ته‌رخه‌می لیبراله‌كان هه‌روه‌ها لیبراله‌كان لۆمه‌ی كاییتالیزمی
به‌ره‌ڵاو سه‌ره‌ڕۆ ده‌كه‌ن. دابران و بۆشایی نێوان لیبراله‌كان و نێو
كۆنسێرڤاتیڤه‌كان له‌سه‌ر وایمێر له‌سه‌ره‌تایی ده‌یه‌ی 2000 دا ده‌ستی پێ
كرده‌وه، ئه‌مه‌ش بووه به شێوازی كاری هالیوورد باسی گشتی له ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كاندا. سه‌ره‌تای ده‌ست پێ كردنی شه‌ڕی تیرۆر چ بۆ
نیۆكۆنسێرڤاتیڤه‌كان و چ بۆ لیبراله‌كان پاش 11ی سپتامبر. نیۆكۆنسێرڤاتیڤه‌كان و
لیبراله ده‌ركراوه‌كانی هاوپه‌یمانیان دوكتورینی لێبورده‌ییان هێنایه ئاراوه
كه به‌رانبه‌ره له‌گه‌ل كاپیتالیزم، ئه‌وان ئه‌وه‌یان وه‌ك كه‌م و كوڕییه‌ك له
به‌رچاو ده‌گرت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و كه‌م و كوڕیانه پێناسه‌یه‌كی شیاون بۆ
ئه‌و گرووپه‌ی كه له چوارچێوه‌یه‌كی ئه‌منیه‌تی دان: دوژمن.
له روانگه‌ی نیۆكۆنسێرڤاتیڤه‌كانه‌وه، واتای لیبرالیزم ژیانێكی درۆیه كه له
توێژێكی مه‌ترسیداردا چ له جیهان و چ له ئامریكادا، و به‌م پێیه به هۆی
په‌ره‌سه‌ندن و گه‌شه‌كردنی لیبرالیزم بۆ خۆی ده‌بێته مه‌ترسییه‌ك. له
نێوه‌ڕۆكی هه‌ڵسه‌نگاندنی كارڵ شمیس له‌سه‌ر لیبرالیزم، باسی زۆر توندی
نیۆكۆلۆنیالیزك پێش له 11ی سپتامبر له‌سه‌ر ئارمانج (و له راستیدا هۆكارێك بۆ
هێرشی ناراسته‌وخۆ) و بیروباوه‌ڕی لیبرالیزم بوو كه "له‌نێوه‌ڕۆك دا وه‌كوو
دو‌ژمنێك سه‌یری كراوه كه فه‌رهه‌نگی بنه‌ما مۆڕاڵی و سیاسییه‌كانی ئێمه‌ی
تووڕداوه". لیبراله‌كان خاوه‌ن كه‌سێكی به‌هێزی وه‌ك لی هاریس ــ ن (نووسه‌ری
شارستانییه‌ت و دوژمنه‌كانی: قۆناغی دوایی مێژوو) "دو‌ژمنێك كه وه‌كوو هاوڕێ
وایه به‌ڵام ئێمه نه‌مانتوانیوه به راده‌ی پێویست به كاری بێنین." ئه‌وه‌ش
بۆشایی یه‌كی فه‌لسه‌فی بوو له نێوان دێموكراسی و لیبرالیزم ــ په‌ره‌سه‌ندنی
جیاوازییه‌كانی سیاسه‌تێكی كۆنكرێت وه‌ك په‌یماننامه‌ی كیۆتۆ له‌سه‌ر گۆرانی
كه‌شوهه‌وا، مه‌حكوومییه‌تی مه‌رگ یان هه‌ر دوكتورینێكی پێش به هه‌ڵایسانی
شه‌ره‌كان و تاك ره‌هه‌ندی بگرێ ــ جیابوونه‌وه‌ی ڵیبراڵیزم و نێۆكۆنسێرڤاتیزم
له به‌ره‌ی شه‌ڕی عێراقدا.
نیۆكۆلۆنیالیسته‌كانی ده‌یه‌ی 1970 و 1980 هێشتا داكۆكی ده‌كه‌ن له‌سه‌ر
سه‌رچاوه‌كانی لیبرالیزم و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌سته‌و داوێنی شرۆڤه‌كای خۆیان
ده‌بن. "لیبرالیزم ته‌ژی له راستییه"، هه‌ڵسوكه‌وتی دوای 11ی سپتامبر زیاتر
كاریگه‌ریی لیبرالیزمه‌و ته‌ژی له هێزو خۆ به‌زل زانی و لوت به‌رزییه. "شه‌ڕی
لیبرالیزمه‌كان" پێش له "شه‌ڕی تیرۆر" ده‌ستی پێ كرد.
دوكتورینێك كه جێگای سه‌رنج نییه
جیاوازی فرانیس فۆكۆیاما له پول بێرمان سه‌باره‌ت به دادوه‌ری "له‌سه‌ر لۆمه‌ی
ئه‌و كایه‌ی" كه ئێستا له واشنگتۆن دا له ئارادایه به‌رچاوه. فرانیس
نیگه‌رانی ئه‌وه‌یه كه ده‌ره‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی نیكۆن له نێو خۆیدا ببێته
هۆی ئه‌وه‌ی كه دسیان هژمونی ریالیسته‌كان له‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی
ئا‌مریكا زاڵ ببێته‌وه‌و زیاتر پراكتیزه بكرێ ( ئه‌گه‌ر كه‌سایه‌تی له ده‌س
نه‌دبێ). له روانگه‌ی فۆكۆیاماوـ ه سه‌رجه‌م كێشه‌كانی عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ بوونی نێو كۆنسێرڤاتیڤێك له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ییدا، پاش ئه‌وه‌ی كه
سیاسه‌تی دژی نیۆگۆنسێرڤاتیزم سه‌ری هه‌ڵداوه ئا‌مریكا چ ریسكێك ده‌كا.
له‌سه‌ر هه‌ڵدانی ئه‌م كێشه‌یه چ شتێك بۆ فۆكۆیاما ده‌هاته پێش، به‌پێی ئه‌و
باوه‌ره‌ی كه له سیاسه‌تی ده‌ره‌كیی ئامریكادا له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و
یه‌كه‌وه هێندێك له نیۆكۆنسێرڤاتیڤه‌كان گه‌یشتبایه‌تنه شوێنه سه‌ره‌كییه‌كان
واته ئه‌گه‌ر ئه‌م گریمانه‌یه راست ببوایه‌ت و دژایه‌تییان هه‌له. بۆ نووسه‌ری
كۆتایی مێژوو، ململانێ و دژایه‌تی كردن ئێستراتژییه كه بۆ پاراستنی
گه‌ڵاڵه‌ی پێشنیار كراو‌و ریفۆڕمێكی شیاو ده‌بێته مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی به‌شێك
له نیۆكۆنسێرڤاتیڤ پاش له نێو چوونی ئه‌و ئایدۆ لۆژیایه‌ی كه باڵی به‌سه‌ردا
كێشابوو.؟ و له كتێبه‌كه‌ی دیكه‌ی دا به نێوی ئالۆزی و توانجه‌كانی مێژوو،
به‌ربه‌ره‌كانی فۆكۆیاما بۆ ده‌ربازبوونی رۆحی نیۆكۆنسێرڤاتیزمه كه ته‌ژی له
ئازار‌و ده‌رده ئیاهامی وه‌رگرتوه له به‌ربه‌ره‌كانی نێوان تیۆری ماركیسزم و
كێشه خوڵقێنییه‌كانی لنیسنیزم كه ئه‌مه‌ش چوارچێوه‌ی مێژووی عه‌قڵانییه‌تی
كۆمۆنیزمه. فۆكۆیاما سه‌باره‌ت به له نێوچوونی چاره‌نووسی نیۆكۆنسێرڤاتیزم
له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی هاوپه‌یمانه هه‌ره نزیكه‌كانی هاوده‌نگ نیه، هه‌روه‌ها
فۆكۆیاما نكولی ناكا له رۆڵی سه‌ره‌كی نیۆكۆنسێرڤاتیڤه‌كان له هه‌ڵایسانی
شه‌ڕی عێراق و رێژه‌ی باندۆریان له كه‌م و كوڕییه‌كانی ئه‌و شه‌ڕه‌دا.
مه‌به‌ستی ناوبراو زیاتربه‌ربه‌ره‌كانییه له‌گه‌ڵ نیۆكۆنسێرڤاتیزمه به میرات
گه‌یشتووه و هه‌وڵ ده‌دا تێگه‌یشتنێكی جیاواز له‌و ئێستراتژییه بێنێته
ئاراوه. بۆ فۆكۆیاما پاشماوه‌كانی نیۆكۆنسێرڤاتیزم زیاتر جێگای "سه‌رنج و
بڕوان": ئه‌وه‌ش دوكتورینێكی ته‌بایه.
فۆكۆیاما چوار بنه‌مای هزری نیۆكۆنسێرڤاتیزمه‌كان سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی
ده‌ره‌وه به‌م جۆره ده‌ناسێنێ:
ــ قه‌ناعه‌ت هێنان به‌وه‌ی كه كارئه‌كته‌ره نێو خۆیی یه‌كان بۆ رژێمه‌كان
گرینگن و ئامریكایی یه‌كان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ده‌ره‌كیدا ده‌بێ
هه‌وڵ بده‌ن كه كرده‌وه‌كانیان ره‌نگدانه‌وه‌ی پڕ بایه‌خ ترین به‌هاكانی
كۆمه‌ڵگایه‌كی دێموكراتیكی لیبراڵ بێ.
ــ ئامریكایی یه‌كان له رابردوودا خاوه‌ن هژموونی بوون و دیسانه‌وه ده‌توانن
به ره‌چاوكردنی مه‌به‌سته مۆراڵییه‌كان ئه‌و هژمونییه له ده‌ست چووه له
ده‌ست بهێننه‌وه.
ــ گومان كردن له زێده‌خوازی پرۆژه‌ی ئه‌ندازیاریی كۆمه‌ڵایه‌تی
ــ گومان كردن له ره‌وایی بوون و كاریگه‌ری یاسای نێو نه‌ته‌وه‌یی و
ئه‌نیستیتۆوه‌كان له به ده‌ست هێنانی ته‌ناهی یان دادوه‌ری.
له ئانالیزه‌ی فۆكۆیامادا، هه‌ڵه‌ی تراژیدیكی نیۆكۆنسێرڤاتیڤه‌كان له عێراق دا
ده‌توانرێ به ناكارئامه‌ی و كه‌م و كۆڕی له ده‌س نیشان كردن‌دا شرۆڤه بكرێ
كه هۆكاره‌كه‌شی دژایه‌تیی به‌رده‌وامی نێوان دوو بنه‌مای هزری له ناوه‌ندی
نیۆكۆنسێرڤاتیڤه‌كاندایه: چالاكیی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی و گومان كردن و وازهێنان
له پرۆژه‌ی ئه‌ندازیاری كۆمه‌ڵایه‌تی. نیۆكۆنسێرڤاتیڤه‌كانی ده‌یه‌ی 1960 له
نێوان یه‌كیه‌مین كه‌سانێك بوون كه ئاماژه‌یان به پرۆژه كۆمه‌ڵایه‌تییه
مه‌زنه‌كانی ئا‌مریكا له ده‌ورانی جانسۆن دا كرد و ده‌ره‌نجامی نا دڵخوازی لێ
كه‌وته‌وه كه له حاڵی حازردا ئا‌مریكا به پێی پرۆژه‌ی ئه‌ندازیاریی
كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌رده‌ستی ئه‌وه‌یه كه له عێراق دا حكوومه‌تی میللی پێك بێنی
و دێموكراسی بگوازێته‌وه بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناڤین.
هه‌ركام له پرنسیپه‌كانی فۆكۆیاما ده‌توانێ ببێته هۆی هه‌ڵبژاردنی سیاسه‌تی
جیاواز وه‌ك ئه‌وانه‌ی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا پراكتیزه كران: بۆ نموونه، باوه‌ڕ
به‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی ئامریكایی یه‌كان ده‌توانێ كه‌ڵك له مه‌به‌سته
مۆڕاڵییه‌كان وه‌رگرێ له به‌ر ئه‌وه‌ی كه هژموونیی خێرخوازانه‌ی ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كان ناتوانێ دابین كردنی بواری ئابووری بیر‌و باوه‌ڕه
خێرخوازانه‌كان به ته‌واوه‌تی بخاته پاوانی خۆیه‌وه، و گومان كردن سه‌باره‌ت
به توانایی و لێهاتوویی یاسا‌و ئه‌نیستیتۆوه نێو نه‌ته‌وه‌یی یه‌كان له‌سه‌ر
بڵاو كردنه‌وه‌ی دادوه‌ری له جیهاندا، له به‌ر ئه‌وه‌ی كه ناكرێ به
شێوه‌یه‌كی ئوتوماتیك و پاڵ‌پشتی یه‌ك لایه‌نه ئه‌م پرۆسه‌یه به ئه‌نجام بگا.
ئه‌و داكۆكیه‌ی كه روانگه‌ی فۆكۆیاما ده‌یكا پێویستی به تێكه‌ڵكێش كردنی دوو
كێشه هه‌یه واته پارستنی راسییه نێوخۆیی یه‌كانی حكوومه‌ته‌كان له‌گه‌ڵ
وه‌ئه‌ستۆگرتنی مه‌به‌سته‌كانی په‌ره‌پێدان و پێكهێنانی ئه‌نیستیتۆكان.
فۆكۆیاما، نووسه‌ری كۆتایی مێژوو هێشتا له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه "دێموكراسی له
درێژ ماوه‌دا ده‌بێته پرۆسه‌یه‌كی یۆنیڤێرسالی". به‌ڵام سروشتی یۆنێڤێرسالی
ئارمانه‌كانی دێموكراسی به رێژه‌ی پێویست نیه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی دێموكراسی
له‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه باشترین روانگه، تیۆری مۆدێرنیزمه، فۆكۆیاما پێی وایه
كه بردنه سه‌ری ئاستی پشكووتن و په‌ره سه‌ندن له ناوه‌ندی سیاسه‌تی
ده‌ره‌كیدا ئاگادار كه‌ره‌وه‌یه كه بۆ شیاو بوونی بارودۆخ به مه‌به‌ستی
سه‌ركه‌وتنی دێموكراسی. ئه‌مه‌ش مه‌ودایه‌كی گرینگه له دوكتورینی
پروپاگه‌نده‌ی جیهانی به مه‌به‌ستی بڵاوبوونه‌وه‌و په‌ره‌پێدانی ئازادی كه
له لایه‌ن حكومه‌تی بووشه‌وه هاتوه‌ته به‌ر باس و هه‌وڵی بۆ ده‌درێ.
دوای شكست
ئایا فۆكۆیاما خه‌ریكی شه‌ڕێكه كه پێشتر دۆڕاندویه‌تی؟ مێژوو ئه‌وه‌مان فێر
ده‌كا كه ئه‌و دژبه‌رانه‌ی كه هه‌ڵگری روان |