|
وه‌رگێڕانی: ره‌زا فه‌تحوڵانه‌ژاد
پێشه‌كی:
هه‌رچه‌ند دێموكراسی له جیهانی ئه‌مڕۆ بۆته چه‌مكێكی باو، به‌ڵام هێشتا
پێناسه‌كردنی، كێشه خوڵقێنه. له‌م جۆره بابه‌تانه‌دا، سه‌ره‌تا به به‌خشینی
چوارچێوه‌ی تێڕوانینێكی گشتی به خوێنه‌ر ده‌ست پێده‌كه‌ن‌و دواتر ده‌ست
ده‌ده‌نه جیاكردنه‌وه‌ی یه‌كه تایبه‌تی‌یه‌كانی حكوومه‌تێكی دێموكراتیك به
پرسگه‌لی جیاوازه‌وه. ئه‌م بابه‌تانه ره‌نگدانه‌وه‌ی بیر‌و بۆچوونی زۆربه‌ی
تیۆریسیه‌نه‌كان‌و شێوه‌گه‌لی باو له زۆربه‌ی كۆمه‌لگا ئازاده‌كانن كه
هه‌نووكه له ژێر سێبه‌ری سیستمگه‌لی دێموكراتیكدا چرۆ ده‌كه‌ن.
هه‌رچه‌ند جیاوازیگه‌لێكی بچووك له نێوان حكوومه‌ته دێموكراتیكه
جۆراوجۆره‌كانی جیهاندا به‌دی ده‌كرێ، به‌ڵام هێندێك پرنسیپ‌و شێوازی تایبه‌تی
له‌ئارادان كه ده‌وڵه‌ته دێموكراتیكه‌كان له جۆره‌كانی دیكه‌ی ده‌وڵه‌ت جۆی
ده‌كاته‌وه.
دێموكراسی چیه؟
دێموكراسی له چه‌مكی یونانی"دێموس" به واتای خه‌ڵكه‌وه هاتووه، له
حكوومه‌ته دێموكراتیكه‌كاندا ئه‌وه خه‌ڵكه به‌سه‌ر یاسادانه‌رو ده‌وڵه‌تدا
حكوومه‌ت ده‌كا.
ـ دێموكراسی سیستمێكه كه گشت هاووڵاتییان ، چ راسته‌وخۆ چ ناراسته‌وخۆ هه‌روه‌ها
له رێگه‌ی نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی خویانه‌وه، له‌ده‌سه‌ڵات كه‌ڵك
وه‌رده‌گرن‌و ئه‌ركه مه‌ده‌نییه‌كانی خۆیان به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
ـ دێموكراسی، له كۆمه‌ڵێك رێسا‌و شێوازه‌وه پێكهاتووه كه داكۆكی له ئازادیی
مرۆڤ ده‌كه‌ن. دێموكراسی جێگیركردنی ئازادی‌یه.
ـ دێموكراسی، له‌سه‌ر بناغه‌ی حكوومه‌تی زۆرینه‌و پاراستنی مافه
تاكه‌كه‌سییه‌كان‌و مافی كه‌مینه‌كان راوه‌ستاوه. هه‌موو دێموكراسییه‌كان له‌گه‌ڵ
رێزدانان بۆ ویستی زۆرینه، پارێزه‌ری سكوڕی مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی
تاكه‌كه‌س‌و هه‌روه‌ها گروپگه‌لی كه‌مینه‌ن.
ـ دێموكراسییه‌كان به نیسبه‌ت پێكهاتنی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی به‌هێز وشیارن‌و
به مه‌به‌ستی كه‌ڵه‌كه‌نه‌بوونی ده‌سه‌ڵات(decenteralization) به‌سه‌ر
ئاستگه‌لی ئه‌یاله‌تی‌و خۆجێیی دابه‌شی ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌و پێیه‌ی كه
ده‌وڵه‌ته خۆجێییه‌كان تا ئه‌و شوێنه‌ی‌ده‌لوێ، له‌به‌رده‌ست‌و وه‌ڵامده‌ری
خه‌ڵك بن.
ـ دێموكراسییه‌كان به‌وه ده‌زانن كه یه‌كێك له كرده‌وه سه‌ره‌كییه‌كانیان
به‌رگریكردنه له مافه سه‌ره‌تایی‌یه‌كانی وه‌ك ئازادیی راده‌ربڕین، ئازادی
ئایین، مافی كه‌ڵكوه‌رگرتنی یه‌كسان له پشتگیری قانوون‌و هه‌روه‌ها ده‌ره‌تانی
پێكهێنانی رێكخراو‌و به‌شداریی ته‌واو له بوارگه‌لی سیاسی، ئابووری‌و
فه‌رهه‌نگیی كۆمه‌ڵگادا.
دێموكراسییه‌كان به شێوه‌ی رێكوپێك‌و یه‌ك له‌دوای یه‌ك هه‌ڵبژاردنی ئازاد‌و
دادپه‌روه‌رانه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن كه تێیاندا هه‌موو هاووڵاتییان مافی
به‌شداریكردنیان هه‌یه. ناكرێ له دێموكراسییه‌كاندا هه‌ڵبژاردن ته‌نیا رواڵه‌تێك
بێ كه له پشتییه‌وه دیكتاتۆره‌كان یان حیزبێكی تایبه‌تی خۆیان حه‌شار داوه،
به‌ڵكوو هه‌ڵبژاردنه‌كان كێبه‌ركێ گه‌لێكی راسته‌كین بۆ پشتگیریی خه‌ڵك.
ـ دێموكراسی ده‌وڵه‌ته‌كان ده‌كاته قانوونته‌وه‌ر‌و گه‌ره‌نتیكه‌ری پشتگیریكردنی
وه‌ك یه‌كی گشت هاووڵاتییان‌و
به‌رگریكردنی ده‌زگای مافه‌كان له مافه‌كانیان له به‌رانبه‌ر قانوون‌دا.
ـ دێموكراسییه‌كان له‌یه‌كدی جیاوازن‌و هه‌ركامێكیان له‌ژێرباندوری ژیانی
سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و فه‌رهه‌نگیی تایبه‌ت به‌نه‌ته‌وه جیاجیاكانن. تێكڕای
دێموكراسییه‌كان له‌سه‌ر بناغه‌ی كۆمه‌لێك رێسای بنه‌ڕه‌تی راوه‌ستاون، نه‌ك
له‌سه‌ر بناغه‌ی شێوه‌گه‌لی وه‌ك یه‌ك.
ـ له حكوومه‌تێكی دێموكراتیكدا، هاووڵاتییان نه‌ك خاوه‌نی ماف‌و مافه‌كانیانن،
به‌ڵكوو ئه‌ركی به‌شداریكردن له‌سیستمێكی سیاسی‌دا ده‌كه‌وێته سه‌رشانیان كه
به‌رگری له مافه‌كان‌و ئازادییه‌كانیان ده‌كا.
ـ كۆمه‌ڵگا دێموكراتیكه‌كان، به به‌هاگه‌لێكی وه‌ك ددان به‌خۆداگرتن،
هاریكاریكردن‌و هه‌ڵكردن به‌ستراونه‌ته‌وه. دێموكراسییه‌كان له‌وه تێگه‌یشتوون
كه هه‌ڵكردن بۆ وه‌ده‌ستهێنانی هاوڕایی پێویستی‌یه‌كه‌و هه‌روه‌ها به‌وه‌ش كه
له‌وانه‌یه هه‌میشه هاوڕایی وه‌چه‌نگ نه‌كه‌وێ. به وته‌ی مهاتما گاندی "
خودی هه‌ڵنه‌كردن، جۆرێك له توند‌و تیژی‌و به‌ربه‌ستێكه له به‌رامبه‌ر
وه‌دیهاتنی رۆحییه‌ی دێموكراتیكی راسته‌قینه‌یه".
حكوومه‌تی زۆرینه، مافه‌كانی كه‌مینه
له ڕواڵه‌تدا، رێساكانی حكوومه‌تی زۆرینه‌و به‌رگری له مافه‌كانی
تاكه‌كه‌س‌و كه‌مینه‌كان وه‌كوو دوو مه‌سه‌له‌ی پێك ناكۆك‌و پارادۆكسیكاڵ خۆ
ده‌نوێنن. به‌ڵام له راستیدا ئه‌م رێساگه‌له دوو كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كیی راگرتنی
بناخه‌ی حكوومه‌تی دێموكراتیكن.
ـ حكوومه‌تی زۆرینه، ئامرازێكه بۆ رێكخستنی ده‌وڵه‌ت‌و هه‌ڵوێستگرتنه‌كانی
ده‌وڵه‌ت سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له گشتییه‌كان، نه‌ك رێگه‌یه‌ك بۆ زوڵموزۆر. وه‌ك
چۆن هیچ گرووپێكی خۆ سه‌پێنه‌ر مافی ئازاردانی كه‌سێكی نیه، هه‌رواش هیچ
زۆرینه‌یه‌ك ته‌نانه‌ت له دێموكراسیشدا، نابێ مافه‌كان‌و ئازادی‌یه
بنه‌ڕه‌تییه‌كان له تاكه‌كه‌سێك یان گرووپێكی كه‌مینه بسێنێته‌وه.
ـ كه‌مینه‌كان ـ چ به‌هۆی قه‌ومییه‌وه، بیروباوه‌ڕه ئایینی‌یه‌كانه‌وه،
هه‌ڵكه‌وتوویی جوغرافیایی‌یه‌وه، ئاستی داهات‌و یان ته‌نیا وه‌كوو به‌زیوه‌كانی
هه‌ڵبژاردن یان ڕاگۆڕینه‌وه‌كان ـ خاوه‌نی مافی بنه‌ڕتیی گه‌ره‌نتی‌كراون كه
له‌ودا هیچ ده‌وڵه‌تێك یان گرووپێكی زۆرینه‌ی هه‌ڵبژێردراوو هتد، مافی
لێ‌ئه‌ستاندنه‌وه‌یانی نیه.
ـ ده‌بێ كه‌مینه‌كان له‌وه دڵنیا بن كه ده‌وڵه‌ته‌كان به‌رگری له
مافه‌كانیان‌و شوناسیان ده‌كه‌ن. كاتێك كه ئه‌رخه‌یانی له‌مه هاته‌دی، ئه‌و
گرووپانه‌ش ده‌توانن به‌شداری له بنیاته دێموكراتیكه‌كاندا بكه‌ن‌و له‌سه‌ریان
شوێندانه‌ر بن.
ـ به‌شێك له‌و مافه بنه‌ڕه‌تییانه‌ی كه ده‌بێ هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی دێموكراتیك
به‌رگرییان لێ‌بكا. بریتین له ئازادیی ده‌ربڕین، ئازادی ئایین‌و باوه‌ڕ،
پله‌گه‌لی ته‌شریفاتی یاسایی‌و مافی خاوه‌ندارێتی وه‌ك یه‌ك له پشتگیریی
قانوونی، ئازادیی بیروباوه‌ڕده‌ربڕین، دژایه‌تی‌و به‌شداریكردنی ته‌واو له
ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگادا.
ـ دێموكراسییه‌كان به‌وه ده‌زانن كه ئه‌ركه سه‌ره‌تایی‌یه‌كانیان به‌رگریكردنه
له مافه‌كانی كه‌مینه‌كان به مه‌به‌ستی پاراستنی شوناسی فه‌رهه‌نگی،
نۆرمه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هه‌ستگه‌لی ده‌روونیی تاكه‌كه‌سی‌و چالاكی‌یه
ئایینی‌یه‌كان.
ـ یه‌كێك له پڕ كێشه‌ترینی ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه ده‌وڵه‌ته دێموكراتیكه‌كان
له‌وانه‌یه له گه‌ڵی‌دا به‌ره‌وڕوو بن، وه‌رگرتنی كه‌مینه قه‌ومی‌و
فه‌رهه‌نگی‌یه‌كانه كه له باوه‌ڕی زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگادا بێگانه یان نه‌بێ هیچ
سه‌یر ده‌نوێنن. به‌ڵام دێموكراسییه‌كان چاویان له‌و خاڵه‌وه‌یه كه ده‌توانرێ
جۆراوجۆری وه‌كوو سه‌رمایه‌یه‌كی مه‌زن ره‌چاو بكرێ. ئه‌وان فره‌جۆری شوناسی،
فه‌رهه‌نگی‌و به‌هایی به پرسێك بۆ به‌هێزتربوونی خۆیان ده‌قه‌بڵێنن نه‌ك
مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر خۆیان.
ـ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه هه‌ڵقوڵاوی جیاوازی تێڕوانینه‌كان‌و
به‌هاگه‌لی گرووپه كه‌مینه‌كانن، هیچ رێگا چاره‌یه‌كی تایبه‌تی له‌ئارادا نیه
ـ ته‌نیا ئه‌و وشیاری‌یه جێی‌متمانه‌یه بوونی هه‌یه كه ته‌نیا له‌رێگه‌ی
ره‌وتی دێموكراتیكی ددان به‌خۆداگرتن، وتووێژ‌و مه‌یل بۆهه‌ڵكردنه كه كۆمه‌ڵگا
ئازاده‌كان ده‌ستیان به رێككه‌وتنگه‌لێكی خاوه‌نداریی جووته بناغه‌ی
حكوومه‌تی زۆرینه‌و مافه‌كانی كه‌مینه راده‌گا.
په‌یوه‌ندییه مه‌ده‌نی ـ نیزامییه‌كان
مه‌سه‌له پێوه‌ندیداره‌كان به شه‌ڕو ئاشتییه‌وه له گرنگترینی ئه‌و
مه‌سه‌لانه‌ن كه نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌توانێ له گه‌ڵیاندا رووبه‌ڕوو بێته‌وه‌و
زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌كان له كاتی قه‌یرانیشدا له‌مه‌ڕ رێبه‌ریكردن په‌نا ده‌به‌نه
به‌ر هێزه نیزامییه‌كان. به‌ڵام له دێموكراسییه‌كاندا به‌و جۆره نیه.
له دێموكراسییه‌كاندا، شه‌ڕو ئاشتی‌و مه‌ترسییه‌كانی دیكه بۆ سه‌ر ئاسایشی
نه‌ته‌وه‌یی له گرنگترینی ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ن كه كۆمه‌ڵگا له گه‌ڵیاندا
به‌ره‌وڕوویه‌و له ئاكامیشدا ئه‌وه خه‌ڵكه كه ده‌بێ له رێگای نوێنه‌رانی
هه‌ڵبژێردراوی خۆیانه‌وه بڕیار بۆ ئه‌م جۆره مه‌سه‌لانه بدا. ئه‌رته‌شێكی
دێموكراتیك رێبه‌ریه‌تیی نه‌ته‌وه‌ی خۆی ده‌كا، به‌ڵكوو خزمه‌تی پێ‌ده‌كا.
رێبه‌ره نیزامییه‌كان له‌گه‌ڵ رێبه‌ره هه‌ڵبژێردراوه‌كان راوێژ ده‌كه‌ن‌و
بڕیاره‌كانی ئه‌وان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. ته‌نیا ئه‌وانه‌ی هه‌ڵبژێردراوی
نه‌ته‌وه‌ن خاوه‌نی ده‌ست ئاوه‌ڵه‌یی‌و به‌رپرسیارێتی له بڕیاردان سه‌باره‌ت
به چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ن. كه‌وابوو بۆ دێموكراسی وه‌به‌رچاوگرتنی رێبه‌رێكردنی
غه‌یره‌نیزامییه‌كان به سه‌ر نیزامییه‌كاندا، پێویستییه‌كی بنه‌ڕه‌تییه.
ـ غه‌یره نیزامییه‌كان ده‌بێ هێزه نیزامییه‌كانی وڵاتی خۆیان رێبه‌ری بكه‌ن‌و
سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له پێوه‌ندیداره‌كان به به‌رگریی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه
بڕیارده‌ر بن. نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه له نیزامییه‌كان ژیرترن، به‌ڵكوو له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵكن‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه به نیسبه‌ت وه‌ها
بڕیارگه‌لێكه‌وه‌و وه‌ڵامده‌ر بوون به خه‌ڵك به‌رپرسیارن.
ـ له دێموكراسییه‌كاندا، ئه‌ركی هێزه نیزامییه‌كان به‌رگریكردنه له وڵات‌و
ئازادییه‌كانی نه‌ته‌وه‌و نوێنه‌رایه‌تی یان پشتیوانیی هیچ بۆچونێكی سیاسی،
قه‌ومی یان گرووپێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی تایبه‌تی نین. به‌وه‌فابوونه‌كه‌یان به
نیسبه‌ت ئارمانه‌كانی زۆرینه‌ی نه‌ته‌وه، یاساته‌وه‌ری‌و خودی رێسای
دێموكراسییه‌وه‌یه.
ـ زاڵبوونی غه‌یره‌نیزامییه‌كان گه‌ره‌نتیكه‌ری ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵك به شێوه‌ی
ئازادانه به‌هاكان، بنیاته‌كان‌و سیاسه‌ته‌كانی وڵاتیان هه‌ڵبژاردوه، نه‌ك هێزه
نیزامییه‌كان. مه‌به‌ستی هێزه‌نیزامییه‌كان به‌رگریكردنه له كۆمه‌ڵگا، نه‌ك
پێناسه كردنی.
ـ هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی دێموكراتیك به‌هایه‌كی زۆر به شاره‌زایی‌و راوێژكاری
له‌گه‌ڵ نیزامییه‌كان به مه‌به‌ستی ده‌ستڕاگه‌یشتن به سیاسه‌تگه‌لی به‌رگری‌و
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌یی ده‌دا. به‌رپرسه غه‌یره‌نیزامییه‌كان بۆ راوێژی
تایبه‌تی له باری نیزامی‌و به‌ڕێوه‌بردنی بڕیاره‌كانی ده‌وڵه‌ت، به‌هێزه
نیزامییه‌كان به‌ستراونه‌ته‌وه. به‌ڵام هه‌ر له‌و كاته‌شدا، ئه‌وه ته‌نیا
رێبه‌ره غه‌یره‌نیزامییه هه‌ڵبژێردراوه‌كانن كه ده‌بێ بڕیارگه‌لی كۆتایی
بده‌ن كه هێزه نیزامییه‌كانیش ئه‌و بڕیارانه به پێی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان
جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
ـ هه‌ڵبه‌ت، روخساره نیزامییه‌كانیش ده‌توانن وه‌ك هه‌ر هاووڵاتییه‌كی دیكه
به‌شداری له كاروباری سیاسیی وڵات‌دا بكه‌ن ـ به‌ڵام ته‌نیا وه‌كوو ده‌نگده‌رێك.
ده‌بێ نیزامییه‌كان پێش له چوونه نێو كاروباری سیاسییه‌وه ده‌ستیان له
خزمه‌تی نیزامی هه‌ڵگرتبێ، ده‌بێ هێزه چه‌كداره‌كان له سیاسه‌ت دوور بن.
نیزامییه‌كان خزمه‌تكارانی بێ‌لایه‌نی وڵات‌و پارێزه‌ری كۆمه‌ڵگان.
ـ له كۆتایدا، زاڵبوونی غه‌یره‌نیزامییه‌كان به سه‌ر نیزامییه‌كان
گه‌ره‌نتییه‌كه بۆوه‌ی مه‌سه‌له‌كانی به‌رگری‌و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵات
كاریگه‌ری له سه‌ر به‌ها بنه‌ڕه‌تییه دێموكراتیكه‌كانی وه‌ك حكوومه‌تی
زۆرینه، مافه‌كانی كه‌مینه، ئازادیی ده‌ربڕین، ئازادی ئایین‌و پله‌گه‌لی
ته‌شریفاتی یاسایی دانه‌نێن‌و نه‌بنه مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ریان.
ئه‌ركی گشت رێبه‌رانی سیاسییه كه به‌سه‌ر غه‌یره‌نیزامییه‌كاندا زاڵ بن‌و
ئه‌ركی نیزامییه‌كانیشه كه له بڕیاره یاساییه‌كانی خاوه‌ن ئیختیاره
غه‌یره‌نیزامییه‌كان په‌یڕه‌وی بكه‌ن.
حیزبه سیاسییه‌كان
نه‌ته‌وه‌یه‌كی خه‌ڵك سه‌روه‌ر ده‌بێ بۆ پاراستن‌و پشتگیری له ماف‌و ئازادی‌یه
تاكه‌كه‌سییه‌كان به یارمه‌تی یه‌كتر، حكوومه‌تی خۆیان پێك بێنن كه رێگه‌ی
گه‌یشتن به‌مه‌ش، بوونی حیزبگه‌لی سیاسییه.
ـ حیزبه سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانی په‌یوه‌ندی له نێوان خه‌ڵك‌و حكوومه‌تدا،
رێكخراوگه‌لێكی ده‌ستپێشخه‌رن. حیزبه‌كان كاندیتاتۆرگه‌لێك وه‌به‌رچاو ده‌گرن‌و بۆ
هه‌ڵبژاردنیشیان بۆ پۆسته ده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌ونه كێبه‌ركێی‌وه‌و خه‌ڵك بۆ
هه‌ڵبژاردنی رێبه‌ره حكوومه‌تییه‌كان خۆش ده‌كه‌ن.
ـ حیزبی زۆرینه ( یان ئه‌و كه بۆ به‌ڕٍێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت هه‌ڵده‌بژێردرێ) بۆ
په‌یوه‌ستكردنی هێندێك به‌رنامه‌و سیاسه‌ت به یاسا تێده‌كۆشێ. حیزبگه‌لی
ئۆپۆزیسیۆن ده‌توانن ره‌خنه له سیاسه‌تی حیزبی زۆرینه بگرن‌و پێشنیاره‌كانی
خۆیان بخه‌نه‌ڕوو.
ـ حیزبه سیاسییه‌كان، رێگایه‌ك بۆ هاووڵاتییان ئاوه‌ڵه ده‌كه‌ن كه بتوانن
ده‌سه‌ڵاتدارانی حیزبی هه‌ڵبژێردراو به هۆی كرده‌وه‌كانیان له حكوومه‌تدا،
بخه‌نه ژێر پرسیاره‌وه.
ـ باوه‌ڕی حیزبه سیاسییه دێموكراته‌كان به رێساگه‌لی دێموكراسی، هۆكارێكه
بۆوه‌ی ئه‌وان رێز له ده‌وڵه‌تی هه‌ڵبژێردراو، ته‌نانه‌ت گه‌ر له حیزبی خۆشیان
نه‌بێ، بگرن‌و دان به ره‌سمی بوونیان دابنێن.
ـ ئه‌ندامانی حیزبه جۆراوجۆره‌كان هه‌روه‌ك حكوومه‌ته خه‌ڵك سه‌روه‌ره‌كان
نیشانده‌ری ئه‌و فه‌رهه‌نگه جۆراوجۆرانه‌ن كه تێدا سه‌ریان هه‌ڵداوه. به‌شێك
له‌و حیزبانه، له ده‌وری كۆمه‌ڵێك بیروباوه‌ڕی سیاسی‌دا كۆبوونه‌ته‌وه.
به‌شێكی‌تر له‌سه‌ر بناغه‌ی قاوانج‌و به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووری یان رابردووی
هاوبه‌ش رێك خراون. حیزبه‌كانی دیكه‌ش، كۆمه‌ڵگه‌لێكی نارێك‌و پێك له
هاووڵاتییانی جۆراوجۆرن كه له‌وانه‌یه ته‌نیا له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له
ده‌وری یه‌كدی كۆببنه‌وه.
ـ رێككه‌وتن‌و سه‌بر، به به‌هاگه‌لی هه‌موو حیزبه سیاسییه خه‌ڵك سه‌روه‌ره‌كان
ـ جا چ بزووتنه‌وه بچووكه‌كان‌و چ به‌ره گه‌وره‌كانی خه‌ڵكی ـ له‌قه‌ڵه‌م
ده‌درێن. حیزبه‌كان ده‌زانن كه ته‌نیا له رێگه‌ی كۆمه‌ڵگه‌لی به‌رین‌و
هاریكاریكردن له گه‌ڵ حیزبه سیاسییه‌كان‌و رێكخراوه‌كانی دیكه‌یه كه ده‌توانن
به‌و رێبه‌ری‌و روانینه هاوبه‌شه كه هۆكارێكه بۆ پشتیوانی خه‌ڵك لێیان،
بگه‌ن.
حیزبه خه‌ڵك سه‌روه‌ره‌كان، ئاگاداری رانه‌وستاوی‌و گۆڕان ته‌وه‌ری بیروڕا
سیاسییه‌كانن‌و ده‌زانن كه زیاتر له رێگه‌ی پێكدادانی بیروباوه‌ڕ‌و به‌هاكان
له وتووێژه هێمن‌و ئازاده خه‌ڵكییه‌كانه كه ده‌نگی هاوبه‌ش به‌ده‌ست دێ.
ـ یه‌كێك له چه‌مكگه‌لی سه‌ره‌كی له گشت حكوومه‌ته خه‌ڵك سه‌روه‌ره‌كاندا،
ئۆپۆزیسیۆنی یاساییه. ئه‌وه‌ش به‌م مانایه كه له سیاسه‌تدا هه‌موو باڵه‌كان ـ
له‌گه‌ڵ هه‌موو جیاوازییه‌كانیدا ـ له به‌هاگه‌لی بنه‌ڕه‌تی وه‌ك ئازادیی
راده‌ربڕین‌و باوه‌ڕ به یاسایه‌كی گشتی خاوه‌ندارێتی وه‌ك یه‌كی خه‌ڵك له
پشتگیری یاسا، هاوبه‌شن. باڵه به‌زیوه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌كوو ئۆپۆزیسیۆن
درێژه به چالاكییه‌كانیان ده‌ده‌ن‌و له‌وه دڵنیان كه نیزامی سیاسی له
مافه‌كانیان كه پێكهینانی رێكخراوه‌و ناڕه‌زایه‌تیی ئاشكرایه، پشتیوانی
ده‌كا. له كاتی خویشیدا، حیزبه‌كانیان ده‌ره‌تانی خه‌باتكردن بۆ
باوه‌ڕه‌كانیان‌و وه‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی خه‌ڵك به ده‌ست ده‌هێنن.
ـ له حكوومه‌تی خه‌ڵك سه‌روه‌ردا، كێشه‌ی نێوان حیزبه سیاسییه‌كان نه‌ك شه‌ڕێك
بۆ مانه‌وه نیه به‌ڵكوو كێبه‌ركێیه‌كه بۆ خزمه‌تكردن به خه‌ڵك.
ئه‌ركی هاووڵاتییان
حكوومه‌تی خه‌ڵك سه‌روه‌ر، به پێچه‌وانه‌ی نیزامی دیكتاتۆری بۆ خزمه‌تكردن به
خه‌ڵك پێك هاتوه‌و خه‌ڵكیش ده‌بێ رێز له یاساكان‌و بڕیاره دێموكراتیكه‌كانی
ده‌سه‌ڵات دابنێن. حكوومه‌ته خه‌ڵك سه‌روه‌ره‌كان ئازادیگه‌لێكی زۆری وه‌ك
ئازادیی دژایه‌تیكردن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات‌و ره‌خنه‌گرتنیان بۆ خه‌ڵك ته‌رخان
كردوه. ده‌بێ هاووڵاتییان له حكوومه‌تی خه‌ڵك سه‌روه‌ردا خاوه‌نی
به‌شداریكردن‌و فه‌رهه‌نگ‌و ته‌نانه‌ت سه‌بریش بن.
ـ هاووڵاتییان له‌وه ئاگادارن كه له حكوومه‌تی خه‌ڵك سه‌روه‌ردا، ته‌نیا
خاوه‌نی مافه‌كانیان نین‌و به‌ڵكوو ئه‌ركگه‌لێكیش ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆیان. ئه‌وان
به‌وه ده‌زانن كه خه‌ڵك سه‌روه‌ری پێویستی به تێپه‌ڕینی كات‌و كاری قورسه ـ
حكوومه‌تێك له ناخی خه‌ڵكدا پێویستی به هه‌بوونی وردبینی‌و پشتیوانی
به‌رده‌وامی خه‌لًك هه‌یه.
ـ له هێندێك له حكوومه‌ته خه‌ڵك سه‌روه‌ره‌كاندا، به‌شداریكردنی
مه‌ده‌نییانه‌ی خه‌ڵك وه‌كوو خزمه‌تكردنیان له هه‌یئه‌ته‌كانی "منصفه" یان
خزمه‌تی نیزام‌و یان خزمه‌تگه‌لی نه‌ته‌وه‌یی غه‌یره‌نیزامی نادڵخوازانه‌و
بێ‌ئه‌ملاوئه‌ولایه. پێویستییه‌كانی دیكه په‌یوه‌ندی به هه‌موو حكوومه‌ته
خه‌ڵك سه‌روه‌ره‌كانه‌وه هه‌یه‌و ته‌نیا ئه‌ركی سه‌رشانی هاووڵاتییانه كه
گرنگترینیان له یاسایه. نموونه‌گه‌لێكی دیكه‌ی ئه‌ركی هاووڵاتییان بریتین له،
دانی رێكوپێكی ماڵیاته‌كان، قبووڵكردنی سه‌رتۆپبوونی ده‌وڵه‌تی هه‌ڵ بژێردراوو
رێزدانان بۆ مافه‌كانی تاكه كه‌سگه‌لێك كه خاوه‌نی گۆشه نیگای جیاوازن.
ـ هاووڵاتییانی حكوومه‌تی خه‌ڵك سه‌روه‌ر به‌وه ده‌زانن كه بۆ سوودوه‌رگرتن له
پشتگیری حكوومه‌ت له مافه‌كانیان ده‌بێ باری به‌رپرسیارێتیی كۆمه‌ڵگایان
له‌سه‌ر شان بێ.
ـ له كۆمه‌ڵگا ئازاده‌كان ده‌وترێ كه: حكوومه‌تی ده‌سه‌ڵاتدار به‌سه‌ر خه‌ڵكدا
هاوتای لێهاتوویی‌یانه. سه‌ركه‌وتنی خه‌ڵك سه‌روه‌ری پێویستی به ئه‌كتیڤبونی
هاووڵاتییانه نه‌ك پاسیڤبوونیان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌ركه‌وتن یان به‌زێنی
حكوومه‌ت ئه‌ركی ئه‌وانه‌و به‌س. له‌و پێوه‌ندییه‌شدا، به‌رپرسه حكوومه‌تییه‌كان
ده‌زانن كه ده‌بێ هه‌ڵسووكه‌وتیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا یه‌كسان بێت‌و به‌رتیلخواردنیش
جێگه‌یه‌ك له حكوومه‌تی خه‌ڵك سه‌روه‌ردا شك نابا.
ـ له نیزامێكی خه‌ڵك سه‌روه‌ردا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له رێبه‌ریی كۆمه‌ڵگا
ناڕازین، ده‌توانن هه‌لومه‌رجی ئاڵوگۆڕ به شێوه‌ی ئازادانه‌و له هێمنیدا پێك
بێنن ـ یان له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌ی‌دا ده‌نگ به كه‌سانێكی غه‌یری رێبه‌رانی
ده‌سه‌ڵاتدار بده‌ن.
ـ له‌مه‌ڕ سڵامه‌تیی حكوومه‌ته خه‌ڵك سه‌روه‌ره‌كان، ته‌نیا ده‌نگدانی ماوه به
ماوه‌ی خه‌ڵك كاریگه‌ر نیه، به‌ڵكوو پێویستی به وردبینی، كات‌و په‌یمانی
به‌شێكی زۆر له هاووڵاتییانه كه خوازیاری پشتگیری ده‌وڵه‌تن له ماف‌و
ئازادییه‌كانیان.
* له حكوومه‌تی خه‌ڵك سه‌روه‌ردا، هاووڵاتییان به حیزبه سیاسییه‌كان په‌یوه‌ست
ده‌بن‌و بۆ سه‌ركه‌وتنی نوێنه‌ره هه‌ڵبژێردراوه‌كانیان چالاكی ده‌نوێنن. ئه‌وان
ئه‌و راستییه‌یان قبووڵه كه له‌وانه‌یه هه‌میشه ده‌سه‌ڵات له چنگ
حیزبه‌كه‌یاندا نه‌بێ.
* ئه‌وان ئه‌و ئازادییه‌یان هه‌یه كه وه‌كوو كاندیداتۆر هه‌ڵ بژێردرێن یان بۆ
ماوه‌یه‌ك له شوێنی به‌رپرسه هه‌ڵبژێردراوه‌كانی خه‌ڵكدا خزمه‌ت بكه‌ن.
* ئه‌وان بۆ هێنانه‌گۆڕٍی مه‌سه‌له خۆجێییه‌كان یان گشتییه‌كان له
چاپه‌مه‌نییه ئازاده‌كان كه‌ڵك وه‌رده‌گرن.
* ئه‌وان ده‌بنه ئه‌ندامی رێكخراوه كرێكارییه‌كان، گرووپه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و
ئه‌نجومه‌نه بازرگانییه‌كان.
* ئه‌وان ده‌بنه ئه‌ندامی بنیاته خۆبه‌خشه هه‌ڵسووڕو چالاكه‌كانی له‌بواره
دڵخوازه‌كانی خۆیان. ئه‌و جۆره رێكخراوانه له‌وانه‌یه له بوارگه‌لی
مه‌زهه‌بی، فه‌رهه‌نگی، قه‌ومی، خوێندنه ئاكادمییه‌كان، وه‌رزشی،
هونه‌رییه‌كان، ئه‌ده‌بیات، باشتركردنی وه‌زعییه‌ته خۆجێییه‌كان، ئاڵووێری
نێونه‌ته‌وه‌یی خوێندكاران یان ته‌وه‌ره به‌رینه‌كانی دیكه، تێكۆشان‌و
چالاكییه‌كان هه‌بێ.
* گشت ئه‌م گرووپانه ـ بێ گرنگیدان به مه‌ودای نێوانیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت دا ـ
له پڕده‌ستكه‌وتی‌و سڵامه‌تیی خه‌ڵك سه‌روه‌رییه‌كه‌یاندا به‌شدارن.
چاپه‌مه‌نییه ئازادییه‌كان
نابێ له كۆمه‌ڵگای خه‌ڵك سه‌روه‌ردا، چاپه‌مه‌نییه‌كان له ژێر چاوه‌دێریی
حكوومه‌تدا بن. له حكوومه‌ته خه‌ڵك سه‌روه‌ره‌كاندا، نه وه‌زاره‌تی
راگه‌یاندنێك بۆ كونترۆڵی بابه‌ته‌كانی رۆژنامه‌كان یان چالاكییه‌كانی
هه‌واڵنێران بوونی هه‌یه، نه مه‌رجگه‌لێك بۆ هه‌ڵسانگاندنی سه‌لاحییه‌تی
هه‌واڵنێران‌و نه‌ش زۆره‌ملیه‌ك بۆ په‌یوه‌ستبوونی هه‌واڵنێره‌كان به
رێكخراوه‌كانی ژێر كاریگه‌ریی حكوومه‌ت له ئارادایه. چاپه‌مه‌نی ئازاد خه‌ڵك
ئاگادار ده‌كاته‌وه، هه‌ڵسووڕێنه‌ران ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه‌و بارودۆخێك بۆ
راگۆڕینه‌وه ناوچه‌یی‌و گشتییه‌كان پێك دێنێ.
ـ حكوومته خه‌ڵك سه‌روه‌ره‌كان په‌لوپ |