|
وه‌رگێڕان: حامید ئه‌رده‌ڵان
رامین جه‌هانبه‌گلوو له ناو كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه رووناكبیرییه‌كانی ئێرانی‌و
رۆژئاواییه‌كاندا ناوێكی ناسراوه. جه‌هانبه‌گلوو به روونكردنه‌وه‌ی رێكوپێك‌و
ساده‌ی چه‌مكه ئاڵۆزه‌كان، به‌ناوبانگه. ده‌یان‌و بگره سه‌دان وتووێژی وی له‌گه‌ڵ
گه‌وره بیرمه‌ندان‌و فیلسووفانی ناسراوی جیهانی به زمانه‌كانی فه‌رانسه‌وی‌و
فارسی بڵاو بوونه‌ته‌وه. ئه‌م وتووێژه له‌به‌ر ده‌ستتان دایه، له‌مه‌ڕ چه‌مكی
هاووڵاتیبوون له‌گه‌ڵ جه‌هانبه‌گلوو كراوه كه به شێوه‌ی نامیلكه‌یه‌كی چكۆڵه،
(وێرای هێندێك نامیلكه‌ی‌تر كه باسی جۆراوجۆری پێوه‌ندیدار به چه‌مكه سیاسی‌و
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان له خۆ گرتوه‌و له بنه‌ڕه‌تدا به نیازی فێركاریی رێك
خراون) له لایه‌ن ده‌زگای بڵاوكردنه‌وه‌ی "اگر"ه‌وه چاپ‌و بڵاو بۆته‌وه.
پرسیار: كاتێك باسی چه‌مكی
هاووڵاتیبوون ده‌كرێ، ئه‌م پرسیاره دێته گۆڕێ كه ئایا كه‌سێكی خه‌ڵكی گوندیش
ده‌توانێ خاوه‌نی مافی هاووڵاتی بێ؟
وه‌ڵام: به‌ڵێ گوندییش ده‌توانێ هاووڵاتی بێ، به‌و مه‌رجه‌ی به شێوه‌یه‌كی
ڕاسته‌وخۆ‌و هه‌ڵسووڕاو، به‌شداریی له چالاكییه سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی
ئه‌و شوێنه‌ی ژیانی لـێ ده‌باته سه‌ر، بكا.
پ: كه‌واته هاووڵاتی به مانای دانیشتووی شار نیه. ئه‌م زاراوه‌یه چۆن‌و له
كه‌یه‌وه سه‌ری هه‌ڵ‌داوه؟
و: بۆ یه‌كه‌م جار له مێژوودا یۆنانییه‌كان كه‌ڵكیان له وشه‌ی هاووڵاتی
وه‌رگرتوه. به‌ر له هه‌موان ئه‌ره‌ستوو له كتێبی "سیاسه‌ت"دا باسی هاووڵاتی
ده‌كا.
پ: له‌و سه‌رده‌مه‌دا شارۆمه‌ندیی مانایه‌كی هه‌بوو؟
و: هاووڵاتی به كه‌سانێك ده‌گوترا كه له كار‌وباری سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی
"ده‌وڵه‌ت ـ شار"دا به‌شداریی راسته‌وخۆیان بوو.
پ: مانای "ده‌وڵه‌ت ـ شار" چیه؟
و: "ده‌وڵه‌ت ـ شار" بریتی بوو له كه‌شوهه‌وایه‌كی تاكی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی
كه خه‌ڵكی ئاتێن له چاخی كه‌ونارادا بۆخۆیان ساز كردبوو. ده‌وڵه‌ت ـ شار، شارێك
بوو كه له‌باری سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه سه‌ربه‌خۆ بوو.
پ: ئایا هه‌ر به ته‌نیا شاری ئاتێن "ده‌وڵه‌ت ـ شار" بوو؟
و: نا، سپارتیش ده‌وڵه‌ت ـ شار بوو. كاتێك ئێمه باسی یۆنانی كۆن ده‌كه‌ین،
مه‌به‌ستمان كۆمه‌ڵێك له‌و ده‌وڵه‌ت ـ شارانه‌یه. به گوته‌ی هێندێك له
فیلسووفان ژماره‌یان له پێنج هه‌تا په‌نجا هه‌زار مه‌زه‌نده كراوه. خراب نیه
بزانین یۆنانییه‌كان له‌وه كه ئێرانی كه‌ونارا قه‌ڕاڵستان یان ئیمپراتۆریی
هه‌بوو، (واته وڵاتێكی هه‌راو‌و به‌ربڵاو بوو كه تاقه ده‌وڵه‌تێكی هه‌بوو)
ئێگجار سه‌رسووڕماو بوون.
پ: مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه له‌وێ هه‌ر شاره ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی هه‌بوو؟
و: ده‌وڵه‌ت به مانا مۆدێڕن‌و ئه‌مڕۆییه‌كه‌ی نا، به‌ڵام چه‌شنێك ده‌وڵه‌تی
سه‌ربه‌خۆیان هه‌بوو‌و خاڵی سه‌رنجڕاكێش ئه‌وه‌یه كه له ئاتێنی سه‌ده‌ی
پێنجی به‌ر له زایین‌دا، حاكمییه‌تی ده‌وڵه‌ت ـ شار دێموكراتیك بوو. ئه‌مڕۆس به‌و
شێوه دێموكراسییه ده‌ڵێن دێموكراسیی ئاتێنی.
پ: باسی ئه‌وه‌تان نه‌كرد هاووڵاتیبوون له كه‌یه‌وه پێك هات.
و: هاووڵاتیبوون بۆ یه‌كه‌مجار له دێموكراسیی ئاتێندا بێچمی گرت. له ڕوانگه‌ی
ئاتێنیه‌كانه‌وه هاووڵاتی كه‌سێك بوو كه گرینگی به كار‌وباری سیاسی ده‌وڵه‌ت
ـ شاری خۆی بدا‌و خۆی له به‌رانبه‌ری‌دا به به‌رپرس بزانێ. هه‌ڵبه‌ت به
بۆچوونی ئاتێنیه‌كان هه‌ر به ته‌نیا پیاوانی باڵغی سه‌رووی 18 ساڵ به
هاووڵاتی حیساب ده‌كران. ژنان، كۆیله‌كان، بیانییه‌كان‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی
ته‌مه‌نیان له ژێر 18 ساڵ بوو، هاووڵاتی نه‌بوون.
پ: كه‌واته هاووڵاتی كه‌سێك بوو كه ده‌یتوانی له كار‌وباری سیاسیی ده‌وڵه‌ت
ـ شاردا به‌شداریی هه‌بێ؟
و: به‌ڵێ رێك وایه. به‌ڵام كه‌سێك كه سه‌ره‌ڕۆ بوایه بۆی نه‌بوو هاووڵاتی
بێ. چونكه هاووڵاتی له ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه كه‌سێك بوو كه بۆ به‌خته‌وه‌ریی
مه‌ده‌نیی كۆمه‌ڵگا تێ‌ده‌كۆشا، نه بۆ له‌ناوبردنی. سه‌ره‌ڕۆیی، به بۆچوونی
ئه‌وان به‌خته‌وه‌ریی مه‌ده‌نیی ده‌برده ژێر پرسیار. هه‌ربۆیه كابرای سه‌ره‌ڕۆ
ملهۆڕ بۆی نه‌بوو ببێ به هاووڵاتی.
پ: هاووڵاتییانی ئاتێنی به چ شێوه‌یه‌ك له كار‌وباری ده‌وڵه‌ت ـ شاردا
به‌شدارییان ده‌كرد؟
و: ئه‌وان به یه‌كه‌وه كۆ ده‌بوونه‌وه‌و بڕیاریان له‌سه‌ر بابه‌تی وه‌ك شه‌ڕ،
ئاشتی، چالاكیی رۆژانه‌و... ده‌دا. ئه‌و دێموكراسییه كه له ئاتێیندا ڕمێنی
هه‌بوو، به دێموكراسیی بێ نێونج یان دێموكراسیی راسته‌وخۆ به‌ناوبانگه. چونكه
ئه‌وان له شوێنێكدا كۆ ده‌بوونه‌وه‌و پاشان ده‌نگیان وه‌رده‌گرت‌و بڕیاریان
ده‌دا. ته‌نانه‌ت وا هه‌بووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێبه‌ره‌كه‌یان هه‌ڵه‌ی كردوه، بۆ
ده‌وره‌یه‌كی شه‌ش مانگه لایان بردوه‌و ده‌سه‌ڵاتیان لـێ ستاندۆته‌وه‌و
سه‌رله‌نوێ هه‌ڵیان بژاردۆته‌وه. له‌وێ دوو بابه‌ت ئێجگار گرینگ بوون: یه‌كیانس
"پارێزیا" بوو. واته تۆ بتوانی به بێ هیچ ترس‌و دڵه‌ڕاوكه‌یه‌ك، راسته‌وخۆ
قسه‌ی خۆت بكه‌ی. بابه‌تی‌تر "ئیزۆنۆمیا" بوو. واته هه‌موو پێكه‌وه به‌رابه‌رن.
به‌رابه‌ری‌و ئازادیی ڕاده‌ربڕین. گرینگ‌ترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هاووڵاتیبوون
بوون.
پ: یانی له ناوچه‌كانی‌تری جیهاندا هاووڵاتیبوون مانایه‌كی نه‌بوو؟
و: نا ته‌نانه‌ت "ماكس ڤێبه‌ر" كۆمه‌ڵناسی ئه‌ڵمانی، پێی وابوو كه له جیهانی
ئیسلام، چین‌و هینددا شتێكمان به‌ناوی هاووڵاتیبوون نه‌بووه.
پ: ئه‌ی له جیاتی "هاووڵاتی" چیمان هه‌بووه؟
و: ره‌عیه‌تمان هه‌بوو. ره‌عیه‌ته‌كان كه‌سانی گوێڕایه‌ڵی حكوومه‌ت بوون. وا
نه‌بوو حكوومه‌ته‌كان گوێڕایه‌ڵیی ئه‌وان بن. دوای یۆنانی كه‌ونارا ئێمه له
قه‌ڕاڵستانی ڕوومدا هاووڵاتیمان هه‌یه. كه‌سانێك كه شاره‌كان دروست ده‌كه‌ن.
كه‌سانێك كه به یه‌كه‌وه به‌رابه‌رن. ده‌وره‌ی ئیمپراتۆریی ڕۆم، ده‌وره‌یه‌كی
دێموكراتیك نیه. به‌ڵام هاووڵاتییانی ڕوومی ئیزنی هه‌ندێك كاریان پێ ده‌درا
كه كه‌سانی ناهاووڵاتی بۆیان نه‌بوو بیكه‌ن.
پ: كه‌واته مانای هاووڵاتیبوون له یۆنانه‌وه هه‌تا ڕووم گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا
هاتوه؟
و: به‌ڵێ له یۆنانه‌وه هه‌تا ڕووم چه‌مكی هاووڵاتیبوون گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا
هات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ڕوومس نیزام دێموكراتیك نیه. ئه‌وه‌ی له رووم له چاو
یۆنان، گرینگایه‌تیی پێ درا، یاسادانان بوو. روومییه‌كان زۆر زیاتر له
یۆناییه‌كان له‌باره‌ی هاووڵاتیبووندا یاسایان داده‌نا.
پ: له‌وانه‌یه یۆنانییه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌نی دێموكراسییه‌كی راسته‌وخۆ
بوون، بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر گرفتێك له ده‌وری یه‌ك كۆ ده‌بوونه‌وه‌و بڕیاریان
ده‌دا‌و پێویستیان به یاسا نه‌بووبێ؟
و: هۆیه‌كی هه‌ر ئه‌مه بوو. هۆیه‌كی‌تری ئه‌وه بوو كه رووم، ده‌وڵه‌ت ـ شاری
نه‌بوو، به‌ڵكوو قه‌ڕاڵستان بوو‌و هاووڵاتییانی روومی كه‌سانێك بوون كه له‌م
قه‌ڕاڵستانه‌دا ده‌ژیان‌و حكوومه‌ت بۆ زاڵبوونی به‌سه‌ر ئیمپراتۆریدا
پێویستییه‌كی زیاتری به یاسا هه‌بوو.
پ: واته هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و ئیمپراتۆرییه‌دا ده‌ژیان، بۆیان هه‌بوو
هاووڵاتیی روومی بن؟
و: جگه له كۆیله‌كان ئه‌واتر بۆیان هه‌بوو هاووڵاتی بن.
پ: به‌م پێیه ئایا ژنانیش به هاووڵاتی داده‌نران؟
و: به‌ڵێ ژنانیش به هاووڵاتی حیساب ده‌كران. به‌ڵام بۆیان نه‌بوو چالاكیی
سیاسی‌یان هه‌بێ. بۆ نموونه ژنان بۆیان نه‌بوو ببن به ئه‌ندامی سێنای رووم‌و
سیاسه‌ت هێشتا هه‌ر له پاوانی‌ن پیاواندا بوو.
پ: باشه خۆ له روومدا دێموكراسی‌و هه‌ڵبژاردن نه‌بوو‌و خه‌ڵكی به‌كرده‌وه
مافی دیاریكردنی چاره‌نووسیان نه‌بوو. ئه‌ی چۆن ده‌توانین ناوی هاووڵاتی
له‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه دابنێین؟
و: له روومدا "بۆچوونی خه‌ڵك" گرینگ بووه‌و مه‌جلیسی سێنا له نوێنه‌رانی
خه‌ڵك پێك ده‌هات. ڕاسته ئه‌و خه‌ڵكه نه‌یانده‌زانی ده‌ورێكی دێموكراتیك ببینن،
به‌ڵام ده‌یانتوانی ده‌وری هاووڵاتیی خۆیان ببینن. ئه‌وان پێوه‌ندی بازرگانییان
به یه‌كه‌وه هه‌بوو. بێگومان ئێوه ئه‌و دروشمه به‌ناوبانگه‌ی قه‌ڕاڵستانی
روومتان بیستوه كه ده‌ڵێن: "نان‌و سیرك بۆ گشت خه‌ڵكی".
پ: كه‌واته ئه‌و مافانه‌ی هاووڵاتییانی رووم بوویانن له دوو بواری ئابووری‌و
خۆش رابواردندا بوون؟
و: نا، زیاتر له‌مه بووه. ئه‌گه‌رچی حكوومه‌تی رووم دواجار حكوومه‌تێكی
نادێموكراتیك بووه، به‌ڵام كاتێك كه‌سێك ده‌بوو به هاووڵاتیی روومی، هێندێك
مافی ده‌درا كه جگه له‌م حاڵه‌ته پێی نه‌ده‌درا. یه‌كێك له‌م مافانه ئه‌وه
بوو كه ده‌یتوانی له‌گه‌ڵ روومییه‌كانی دیكه بازرگانی بكا. یه‌كێكی‌تر ئه‌وه
بوو كه ده‌یتوانی له‌گه‌ڵ روومییه‌كانی‌تر زه‌ماوه‌ند بكا. به‌ڵام كه‌سێكی
بیانی كه له شوێنێكی‌تره‌وه ده‌هات، ئه‌م مافانه‌ی نه‌بوو.
پ: دوای ده‌ورانی ئیمپراتۆریی رووم، له ده‌ورانی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا
هاووڵاتیبوون چه تایبه‌تمه‌ندیگه‌لێكی هه‌بوون؟
و: له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كڵێسه زاڵه، ئه‌م جیهانه
گرینگییه‌كی ئه‌وتۆی پێ نادرێ‌و جیهان پاش مردنس به گرینگ ده‌زانرێ. هه‌ر
بۆیه‌ش هاووڵاتیی ئه‌م جیهانه بوون، گرینگایه‌تیی پێ نادرێ. فیلسووفانی ئه‌و
ده‌ورانه شاری مرۆڤیان له شاری یه‌زدانی به جیا ده‌زانی. له‌ڕاستی‌دا ژیان
سه‌ر له‌به‌ری بۆ ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ خۆی بۆ چوون بۆ شاری یه‌زدانی ئاماده
بكا‌و ببێ‌س به هاووڵاتیی ئه‌وێ. له‌م ده‌ورانه‌دا كڵێسه مرۆڤی به گوناحبار
ده‌زانی‌و گشت مرۆڤه‌كان ده‌بوایه هه‌وڵیان دابایه‌و چالاكیی ئه‌وتۆیان
نواندبا، هه‌تا عافوو بكرێن. هه‌موو ده‌بوایه بۆ خزمه‌تكردن به كڵێسه‌و
مه‌سیحییه‌ت هه‌ڵسووڕابان.
پ: مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه مافێك بۆ مرۆڤ له‌به‌رچاو نه‌ده‌گیرا‌و مرۆڤ هه‌ر به
ته‌نێ ئه‌رك‌و راسپێردراویی له‌سه‌رشان بوو؟
و: به‌ڵێ، له‌ڕاستی‌دا مرۆڤ كه هه‌تا ئه‌و كاته به گوێره‌ی سروشتی خۆی به
بوونه‌وه‌رێكی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ناسرا، له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا به
بوونه‌وه‌رێكی گوناحبار ده‌زانرا كه چاوه‌ڕوانی لێبووردنه‌و چاوه‌ڕێی رۆژی
په‌سڵانه‌و چ مافێكی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی‌تری نیه.
پ: كه‌ی سه‌رله‌نوێ چه‌مكی هاووڵاتیبوون دێته‌وه گۆڕێ؟
و: چه‌مكی هاووڵاتیبوون له ده‌ورانی نوێ‌دا بۆ یه‌كه‌مجار به ره‌خنه‌گرتن له
هاووڵاتی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست‌و به گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌زموونی رووم‌و یۆنان له
ده‌ورانی رێنسانسدا ده‌ست پێ ده‌كا. رێنسانس ده‌ورانێكی ئێگجار گرینگه‌و له‌م
ده‌ورانه‌دا، یه‌كه‌م كۆماره‌كانی ئورووپا واته رۆم، ڤێنیز‌و فلۆرانس پێك دێن.
پ: كۆمار به چ مانایه‌ك؟
و: به‌م مانایه كه له‌م ناوچانه‌دا حكوومه‌تی پاشایه‌تی كه وه‌چه به‌وه‌چه
ڕاده‌گوێزرا، كۆتایی پێ دێ. له‌م شارانه‌دا بازرگانی به شێوه‌ی نوێ به‌ڕێوه
ده‌چێ. ده‌كرێ‌س بڵێین ئه‌خلاقی‌س روومی به‌ره‌به‌ر جێگای ئه‌خلاقی سه‌ده‌كانی
ناوه‌ڕاست ده‌گرێته‌وه. له‌م ده‌ورانه‌دا سه‌رمه‌شقێكی نوێ له چه‌مكی
هاووڵاتیبوون جێگای به سه‌رمه‌شقی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست لێژ كرد. سه‌رمه‌شقێكی
مۆدێڕن كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و، "گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی"و "سه‌ربه‌خۆیی
سیاسه‌ت" دێته گۆڕێ‌و سیاسه‌ت سه‌ربه‌خۆیی خۆی له كڵێسه مسۆگه‌ر ده‌كا.سگ
پ: گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی یانی چی؟
و: له ده‌ورانی كه‌ونارادا كاتێك قسه له حاكمییه‌ت‌و حكوومه‌ت ده‌كرا، به
بابه‌تێكی سروشتی داده‌نرا‌و بڕوای زاڵ ئه‌مه بوو كه مرۆڤ به‌هۆی
سروشتییه‌وه سیاسی‌یه. له ده‌ورانی نوێ‌دا به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتن كه
ده‌وڵه‌ت‌و حاكمییه‌ت سروشتی نین‌و ئه‌وانه ده‌بێ دروست بكرێن‌و دروست كردنیان
به‌هۆی گرێبه‌سته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێ. له‌ڕاستی‌دا
گرێبه‌سته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ تێپه‌ڕین له دۆخی سروشتییه‌وه بۆ دۆخی
مه‌ده‌نین.
پ: ئه‌م ره‌وته هه‌ڵگری چ مانایه‌كه‌و ئه‌م ڕووداوه چۆن ده‌قه‌ومێ؟
و: بڕوانن، له ده‌ورانی نوێ‌دا ئێوه تا ئه‌و كاته‌ی له دۆخی سروشتی دان،
هاووڵاتی نین. ئێوه بۆ ئه‌وه‌ی ببن به هاووڵاتی ده‌بێ دۆخی مه‌ده‌نی پێك
بێنن. دۆخی مه‌ده‌نی پێویستیی به په‌یمان یان گرێبه‌ست هه‌یه كه له‌گه‌ڵ
حكوومه‌ت یان له نێوان گشت شارۆمه‌ندان‌و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگا ده‌به‌سترێ.
پ: مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه یاسا پێك دێ؟
و: یاسا له ده‌ورانی كه‌وناراشدا هه‌بووه.
پ: یاسا له شێوه‌ی مۆدێڕنه‌كه‌ی‌دا؟
و: به‌ڵێ، یاسا له شێوه مۆدێڕنه‌كه‌ی‌دا پێك دێ. بۆ نموونه له‌م ده‌ورانه‌دا
په‌یمانێكمان هه‌یه به‌ناوی "ماناكارتا". ئه‌م په‌یمانه زۆر چاك دۆخی ئه‌م
ده‌ورانه‌مان پیشان ده‌دا. ئه‌و په‌یمانه له سه‌ده‌ی سێزده‌هه‌می زایینی‌دا له
نێوان پادشایه‌ك‌و تاقمێك له فێئۆداڵه‌كان ده‌به‌سترێ، هه‌تا پادشا لێی نادا.
پ: واته له‌ڕاستی‌دا ده‌سه‌ڵاتی پادشاكان به‌رته‌سك ده‌بێته‌وه؟
و: به‌ڵێ، ده‌وڵه‌تی مۆدێڕن ده‌وڵه‌تێكه كه چاوه‌دێریی به‌سه‌ردا ده‌كرێ‌و
ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی سنوورداره. هاووڵاتی كه‌سێكه بۆ تێپه‌ڕین له دۆخی سروشتی بۆ
دۆخی مه‌ده‌نی ده‌بێ له‌گه‌ڵ حاكمییه‌تدا گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی ببه‌ستێ‌و
حاكمییه‌ت قبووڵ بكا.
دواتر هێندێك باسی‌تریش ده‌ورووژێن له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی مۆدێڕن دا
باسی پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانیش ده‌كرێ‌و چه‌مكی "به‌شه‌رییه‌ت" گرینگی
پێ‌ده‌درێ. له‌م ده‌ورانه‌دا كه له ئورووپا به ده‌ورانی رۆشنگه‌ری ناسراوه،
ئیتر ئێوه هه‌ر به ته‌نیا هاووڵاتیی وڵاتێكی تایبه‌ت نین، به‌ڵكوو هاوكات
هاووڵاتیی جیهانیشن.
پ: له كه‌یه‌وه باسی "شارۆمه‌ندیی جیهانی" دێته گۆڕێ؟
و: بۆ یه‌كه‌مجار له شۆڕشی فه‌رانسه له ساڵی 1789دا داخۆیانییه‌ك نووسرا كه
خۆیان ناوی "داخۆیانیی مافی جیهانیی مرۆڤ‌و هاووڵاتی"یان له‌سه‌ر دانا.
پ: هاووڵاتیی جیهانی چ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ هاووڵاتیی میللی هه‌یه؟
و: شۆڕشگێڕه‌كانی فه‌رانسه، واته كه‌سانێكی وه‌ك "رۆبسپیه‌ر" مافی جیهانیی
مرۆڤیان هێنایه ئاراوه هه‌تا بڵێن شۆڕشی فه‌رانسه، شۆڕشێكی جیهانییه‌و
هه‌ڵگری هه‌ندێك ده‌سكه‌وتی جیهانییه. ده‌سكه‌وتی وه‌ك مافی مرۆڤ كه هه‌ر به
ته‌نیا بۆ فه‌رانسه‌وییه‌كان نیه، به‌ڵكوو بۆ ئاڵمانییه‌كان‌و ئامریكایی‌یه‌كان‌و
ئینگلیزییه‌كان‌و خه‌ڵكی وڵاتانی‌تریشه. ئه‌م مافانه جیهانین. هه‌ر بۆیه
هه‌ندێك له بیرمه‌ندانی كۆنه‌پارێزی ئینگلیزی دژایه‌تییان له‌گه‌ڵ شۆڕشی
فه‌رانسه‌دا ده‌كرد. چونكه له روانگه‌ی ئه‌ونه‌وه مافی ئینگلیزیی له‌و مافه
مرۆڤه‌ی ئه‌وان باسیان لێوه ده‌كرد، گرینگتر بوو. له روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه
چه‌مكی هاووڵاتیبوون، ناتوانێ جیهانی بێ. هاووڵاتیبوون هه‌ر به ته‌نیا
ده‌توانێ له‌سه‌ر بنه‌مای یاسا نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان بێ. به‌گشتی ئه‌وان
سوننه‌ته ئینگلیزییه‌كان زه‌ق ده‌كه‌نه‌وه.
پ: ئایا ئه‌و باس‌و خواسانه هه‌ر به ته‌نیا له ئێنگلیزدا دێنه گۆڕێ؟
و: نا، ئه‌م باسه له ئه‌مریكاشدا دێته گۆڕێ‌و هێندێك كه‌س باسی چه‌مكی
هاووڵاتیبون له شۆڕشی ئا‌مریكا دا داده‌به‌زێنن و مشت‌و مڕه‌كه له سه‌ر ئه‌وه‌یه
كه شارۆمه‌ندێكی مودێڕن كه شۆڕشی ئا‌مریكا ده‌یخاته روو، چۆناوچۆنه؟ باسی تریش
ده‌وروژێ. باسی وه‌ك "ئاشتی به‌رده‌وام"و پێك هێنانی"كۆمه‌ڵگای نه‌ته‌وه‌كان".
دوای شۆڕشی فه‌ڕانسه ڕٍوانگه‌و باسی گرینگ دێنه ئاراوه. یه‌كێك له‌م باسانه
پێوه‌ندیی به جیاوازیی نێوان هاووڵاتییانی جیهانی كۆن‌و جێهانی نوێوه
هه‌یه. هه‌ندێك له بیرمه‌ندان له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه بوون كه هاووڵاتییانی
مودێرَن واته هاووڵاتییانی دوای شۆڕشی فه‌ڕانسه، بۆیان هه‌ڵ ناسووڕێ وه‌كوو
هاووڵاتیانی ئاتێنی هه‌موو رۆژی بێن‌و له پانتایی‌یه گشتییه‌كاندا به‌شداری
بكه‌ن‌و ده‌نگ بده‌ن. ئه‌وان ده‌یان گوت ئێمه له ده‌ورانی مودێڕن دا هه‌ر بۆمان
هه‌یه دێموكراسی به نێونجمان هه‌بێ.له روانگه‌ی ئه‌م بیرمه‌ندانه‌دا ئه‌گه‌ر
ئێمه دێموكراسی به نێونج یان حكوومه‌تی به نێونجمان هه‌بێ. هاووڵاتییان چاك تر
ده‌توانن به پانتایی‌یه تایبه‌ته‌كانی خۆیان رابگه‌ن. ئه‌م بیرمه‌ندانه ده‌ڵێن
له جیهانێكی كۆنی وه‌ك ئاتێن پاننتایی‌یه گشتییه‌كان زۆرتر‌و زۆر گرینگ تر له
پانتایی‌یه تایبه‌تییه‌كان بوون. به‌ڵام مرۆڤی جیهانی ئه‌مڕۆ گرینگییه‌كی زیاتر
به پانتایی تایبه‌تی ده‌دا‌و ناتوانێ هه‌رچی رۆژه بێ‌و له رێفراندۆم یان
ده‌نگداندا به‌شداری بكا.
له راستییداجیاوازیی نێوان چه‌مكی كۆنی هاووڵاتیبوون له‌گه‌ڵ چه‌مكه
نوێیه‌كه‌ی‌دا، له‌وه‌دایه كه پانتایی تایبه‌تی بۆ هاووڵاتییانی ده‌ورانی
نوێ گرینگییه‌كی زۆری هه‌یه‌و كار‌وباری ئه‌م پانتایی‌یه نابێ ده‌نگی
له‌سه‌ر وه‌ربگیرێ.
ئه‌وه رێك ئه‌و شته‌یه كه دواتر له سه‌ده‌ی بیسته‌م دا هه‌ندێك له
یبیرمه‌ندان سه‌رنجی پێده‌ده‌ن‌و به‌بڕوای ئه‌وان هاووڵاتیانی جیهانی نوێ
گرینگییه‌كی زۆرتر به كار‌وباری سیاسیی پانتایی تایبه‌تی ده‌ده‌ن. یانی له
پانتایی گشتیدا واته له هه‌ڵبژاردندا به‌شداری ده‌كه‌ن هه‌تا بتوانن سه‌ربه‌خۆی
پانتایی تایبه‌تییان ببێ؟
له‌وایه ئیتر به‌شدارییش نه‌كه‌ن. وه‌كوو ده‌ورانی ئاخر‌و ئۆخری سه‌ده‌ی
بیسته‌م یان ئێستا له سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌كه‌مدا كه ئاماده بوونی هاووڵاتییان
له پانتایی‌یه گشتییه‌كاندا هه‌ر دێ‌و كاڵ تر ده‌بێته‌وه.
پ: به‌و هۆیه‌وه ئاماده‌بوونیان كاڵ تر بۆته‌وه كه دڵنیان پانتایی تایبه‌تیان
زه‌بری وێ ناكه‌وێ. چونكه ئه‌و پانتایی‌یه تا ڕاده‌یه‌ك سه‌ربه‌خۆیی هه‌یه؟
و: به‌ڵێ. له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ئازادی سه‌لبی له به‌رامبه‌ر ئازادیی
ئیجابی‌دا دێته گۆڕێ.
پ: ئازادی سه‌لبی یانێ چی؟
و: مه‌به‌ست له ئازادیی سه‌لبی مافی تاكه‌كه‌سیی ئێوه‌یه. خودموختاری
ئێوه‌یه. لێره‌دا باس له‌و له‌مپه‌رانه‌یه كه‌له‌سه‌ر رێی ئێوه وه‌كوو تاكه
كه‌سێك هه‌یه. لێره‌دا باسه‌كه پێكهێنانی حكوومه‌ت نیه.
پ: كه‌واته ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ بگه‌ڕێینه‌وه بۆ باسی پێشوومان‌و پێناسه‌یه‌ك بۆ
هاووڵاتیبوونی مودێڕن بخه‌ینه‌ڕو به چه‌شنێك كه له خۆگری هه‌موو ئه‌و
تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی باسمان لێوه كردن، بێ، ده‌توانین چی بڵێین؟ هاووڵاتیی
مودێرَن كێیه؟
و: هاووڵاتیی ئه‌مڕۆیی، واته هاووڵاتیی سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌كه‌می
هاووڵاتییه‌كه كه به بڕوای من دوو لایه‌نی هه‌یه, لایه‌نێكی نه‌ته‌وه‌یی‌و
لایه‌نێكی جیهانی. ئه‌و له كه‌ش‌و هه‌وایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌و هه‌ندێك
كه‌شوهه‌وای چكۆله‌تردا ده‌ژی‌و به‌رپرسیارییه‌كانی به گوێره‌ی شوناسی
نه‌ته‌وه‌یی یان رۆحی قه‌ومیی خۆی دیاری ده‌كرێ.
به‌ڵام له سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌كه‌مدا باسی كه‌شوهه‌وای جیهانیش له گۆڕێ دایه.
له‌م كه‌ش‌و هه‌وایه‌دا هاووڵاتییان له‌پاڵ شوناسه میللی‌و قه‌ومییه‌كانی خۆیان،
شوناسێكی جیهانیشیان په‌یدا كردوو. شوناسی جیهانییه به‌رپرسایه‌تیی جیهانییشی
پێك هێناوه. ئه‌و هاووڵاتییه‌ی له سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌كه‌مدا ده‌ژی وه‌كوو
هاووڵاتیی ده‌ورانی رێنسانس نیه. شارۆمه‌ندێكه ده‌بێ سه‌رنج بداته توێژی
ئۆزۆنیش، سه‌رنج بداته له‌ناوچوونی ژینگه‌ش. ده‌بێ بۆ پێش‌گرتن له شه‌ڕی
ئه‌تۆمیش تێ‌بكۆشێ‌و ئه‌وانه گشتیان به‌رپرسایه‌تییه جیهانییه‌كانی ئه‌ون.
پ: كه‌واته كاتێك ئێمه باسی هاووڵاتی ده‌كه‌ین، هه‌مووی هه‌ر ماف نیه، ئه‌رك‌و
به‌رپرسایه‌تیش له گۆڕێ دایه. ئه‌رك‌و ماف پێكه‌وه‌ن. ئه‌و ئه‌رك‌و مافانه چۆن
دیاری ده‌كرێن؟
و: یه‌كێك له‌بیرمه‌ندان قسه‌یه‌كی جوانی كردوه. ئه‌و گوتوویه، به‌رپرسایه‌تی
هه‌میشه به‌ر له ماف پێك دێ. تۆ بۆت نیه ئه‌رك‌و به‌رپرسایه‌تیت نه‌بێ‌و هه‌ر
به ته‌نیا به‌دوای مافه‌كانته‌وه بێ. من پێم وایه هاووڵاتیی ئه‌مڕۆ كه‌سێكه
كه ئه‌ركه‌كه‌ی، مافه‌كه‌ی دیاری ده‌كا. تاكه‌كه‌سه‌كان له‌وانه‌یه له
وڵاتێكدا زۆرتر داكۆكی له مافی تاكه كه‌سیی خۆیان بكه‌ن‌و له وڵاتێكیش دا
كه‌متر. به‌ڵام هه‌موو له‌سه‌ریانه بۆ پاراستنی یه‌كپارچه‌یی وڵاته‌كه‌یان
تێ‌بكۆشن. ]لێره دا جه‌هانبگلوو باسی ئه‌وه ناكا ئه‌گه‌ر له وڵاتێكدا به
بیانووی پاراستنی یه‌كپارچه‌یی وڵات مافی تاكه‌كه‌سی‌و جه‌معی كه‌س‌و
نه‌ته‌وه‌كان پێشێل بكرێ‌و له راستی‌دا پاراستنی یه‌كپارچه‌یی وڵات له چه‌مكه
راسته‌قینه‌كه‌ی خۆی به‌تاڵ بێته‌وه‌و ببێ به گۆپاڵی ده‌ستی ئه‌و كه‌سانه‌ی
بڕوایان به مافی هاووڵاتیبون‌و مافی مرۆڤ نیه، ئه‌وده‌م چار چییه. وه‌رگێڕ[
پ: به‌م پێیه هاووڵاتیی چاك چ هاووڵاتییه‌كه؟
و: له |