|
سامان كۆنه‌پووشی
"وشه‌ی شۆڕش (Revolution) له زمانه ئورووپایی‌یه‌كاندا، له بنه‌مادا وشه‌یه‌كه
له بواری زانستی‌یه‌وه كه بۆ یه‌كه‌مجار كوپترنیك له به‌رهه‌مه به‌ناوبانگه‌كه‌ی
به ناوی (DeRevolutionibusorbium)دا به‌كاری هێنا....و تازه له شۆڕشی مه‌زنی
فه‌ڕانسه (1789) به‌ملاوه وشه‌ی رۆلۆسیۆن به واتای ئه‌وڕۆیی به‌كار ده‌هێنێرن".
ده‌توانین شۆڕشه‌كان به گۆڕانكاری‌گه‌لێكی قووڵ‌و كاریگه‌ر بزانین كه له
پێكهاته‌ی رامیاری، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری وڵات‌دا كاریگه‌ریی خۆیان به‌جێدێڵن‌و
له ژێر ئاڵای یه‌كیه‌تییه‌كی به‌رینگیری كۆمه‌ڵایه‌تی‌دا رێك ده‌خرێن. بهl
شێوه پێكهاته‌ی ده‌زگا سیاسییه‌كان به چه‌شنێكی قووڵ‌و كاریگه‌ر گۆڕانیان به‌سه‌ردا
دێ‌و دامه‌زراوه سیاسییه‌كان سه‌رله‌نوێ دروست ده‌بنه‌وه.
شۆرش به واتای گۆڕانی
رادیكاڵ له رێكخراوه‌ی سیاسیی به‌ڕێوه‌به‌ری وڵات‌دا، سه‌رله‌نوێ دروستكردنه‌وه‌ی
پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، گۆڕانی به‌په‌له له پێوه‌ندییه‌كاندا‌و گۆڕان له
بونیادی مه‌شرووعییه‌ت‌و ئایدۆلۆژیای ده‌سه‌ڵاتداردا دێ. شۆرش واته به‌خۆداهاتنه‌وه‌و
راپه‌ڕینی ژێرده‌سته‌كان‌و دژی پێناسه‌گه‌لی داسه‌پاو به‌سه‌ریاندا له لایه‌ن
ئایدۆلۆژیای ده‌سه‌ڵاتداره‌وه‌یه. "ئامانجی شۆرش ره‌تكردنه‌وه‌ی ژێرده‌سته‌یی‌و
تێكشكاندنی جیهانی خواكانه، تا ژێرده‌سته‌كانیش به زاڵبوون به‌سه‌ر ترس‌و دڵه‌ڕاوكێی
خۆیان له نه‌بوون‌و مردن، به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له باڵاده‌ست‌و خواكان،
خۆیان پێناسه بكه‌ن، بگه‌نه ئاستێك له وشیاری كه خۆیان به گوێڕایه‌ڵی خواكان
نه‌زانن.
شۆرش پتر دژی سیسته‌می ئایدۆلۆژیك‌و داخراو سه‌رهه‌ڵ‌ده‌دا‌و خوازیاری كرانه‌وه‌ی
سیستمه. چونكه سیستمه ئایدۆلۆژیكه‌كان "زاتاً تمركزگرا"و خوازیاری پاوانكردنی
ده‌سه‌ڵات له ناوه‌ند دان‌و مافێك بۆ ئه‌وانی دیكه قاییل نابن. له‌م جۆره سیسته‌مانه‌دا
هه‌موو پێناسه‌كان له ناوه‌رۆكی خۆیاندا حه‌قخوازن‌و به دڵخوازی باڵاده‌سته‌كانی
ناوه‌ند دیاری ده‌كرێن. له وڵاته دیكتاتۆر لێدراوه‌كاندا، به هۆی داخراوی‌و
ئیدئۆلۆژیك بوونی ده‌سه‌ڵات‌و پاوان بوونی له ناوه‌نددا، جیاوازییه‌كانی نێو
كۆمه‌ڵگا به په‌له یان له‌سه‌ره‌خۆ به‌ره‌ونه‌مان ده‌چن، هه‌ربۆیه ساته‌وه‌ختی
سه‌رهه‌ڵدانی شۆرش ساته‌وه‌ختێكه كه له‌ودا ژێرده‌سته‌كان دژی تواندنه‌وه‌یان
راده‌په‌ڕن‌و به‌ره‌نگاری ده‌سه‌ڵات ده‌بنه‌وه‌و له ئاكامدا بونیاده دیكتاتۆری
خوڵقێنه‌كانی پێكهاته‌ی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كولتوورییه‌كان گۆڕانی بنه‌ڕه‌تییان
به‌سه‌ردا دێ.
شۆرش له ریفۆرم هه‌ڵنه‌گریی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداردا سه‌رهه‌ڵ‌ده‌دا‌و
ئازادیخوازه‌كان وه‌ك ئاخرین رێگاچاره‌ی گه‌یشتن به ئازادی هه‌ڵیده‌بژێرن. ده‌زانین
كه ئازادیی مرۆڤ له ئازادیی ره‌های زمان‌و ده‌ربڕین جیاناكرێته‌وه.(3) "كه‌وابوو
به ئاوایه‌ك شۆرش واته وه‌ستان دژی تابووكردنی زمان‌و كۆیله‌كردنی مرۆڤ"،
چونكه "تابووكردن‌و كۆیله‌كردنی زمانه مرۆڤ ده‌كاته كۆیله" (4).
له وڵاتێكدا كه به هۆی سیستمێكی كراوه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێ، هیچ بیانوویه‌ك
بۆ په‌نابردن بۆ شۆرش له ده‌ستدا نیه، چونكه هه‌موو كێشه‌كان له رێگای
دیالۆگێكی ئه‌قڵانییه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن‌و، ریفۆرم ده‌توانێ زۆر گۆڕانی ته‌نانه‌ت
بنه‌ڕه‌تی‌تر له شۆرش پێك بێنێ، به‌ڵام له وڵاته دیكتاتۆرلێدراوه‌كاندا دۆخه‌كه
به شێوه‌یه‌كی‌تره، له‌م جۆره وڵاتانه‌دا ریفۆرم ناتوانێ سه‌ركه‌وێ، چونكه به
ئه‌نجامدانی ریفۆرمی ئه‌ساسی له پێكهاته‌ی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی وڵات‌دا،
بونیاده ره‌ها‌و نه‌گۆڕه‌كانی ئایدۆلۆژی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌چنه ژێر پرسیاره‌وه‌و
له ئاكامدا هه‌مان ده‌ره‌نجامی شۆرشی لـێ‌ده‌كه‌وێته‌وه، واته سیستم تووشی
رووخان ده‌بێ، نموونه‌ی ئه‌وه‌شمان له ئه‌زموونی یه‌كیه‌تیی سۆڤیه‌ت بۆ ده‌ركه‌وت
كه تا "گۆرباچۆف" ده‌ستی دایه هه‌ندێ ریفۆرمی بنه‌ڕه‌تی وڵاتی یه‌كیه‌تیی
سۆڤیه‌ت‌و سیستمی كۆمۆنیستی ده‌سه‌ڵاتدار داڕووخان‌و وڵات پارچه پارچه بوو. كه‌وابوو
به‌م ده‌ره‌نجامه ئه‌گه‌ین كه چ ریفۆرمی راسته‌قینه‌و چ شۆرش له سیستمه
ئایدۆلۆژیك‌و داخراوه‌كاندا یه‌ك ئاكامیان لـێ‌ده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌ویش رووخان‌و له‌ناوچوونی
سیستمه‌كه‌یه. ئه‌گینا هه‌ڵگرتنی دروشمی پێكهێنانی ریفۆرم له چوارچێوه‌ی خودی
سیستمی ئایدۆلۆژیكدا جگه له چه‌واشه‌كاری هیچ شتێكی دیكه نیه.
شۆرش كرده‌وه‌ی مرۆڤه ئازادیخوازه‌كانه، ئه‌و مرۆڤانه‌ی خوازیاری ژیانێكی
باشتر‌و ئازادانه‌ترن‌و گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ست له به‌رامبه‌ریاندا ده‌سه‌ڵاتی
دیكتاتۆری زاڵ به‌سه‌ریاندایه.
شۆرش راچڵه‌كان‌و به ئاگاهاتنه‌وه‌ی به كۆمه‌ڵی ئینسانه ژێرده‌سته‌كانه له
هه‌مبه‌ر سته‌می هه‌بوو‌و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌یه‌تی. دیاره هێندێك جار له
مێژوودا رێك كه‌وتوه كه شۆرشه‌كان به‌لاڕێ‌دا بچن‌و له برێتی هێنانه‌سه‌ركاری
سیستمێكی دێموكراتیك پاش شۆرش، سیستمێكی دیكتاتۆری دیكه جێنشیی سیستمی
دیكتاتۆری پێشوو بۆوه‌ته‌وه،و دژه‌شۆرشه‌كان له كه‌ڵك ئاوه‌ژوو له هه‌ستی
ئایینی یان هه‌رچه‌شنه بیروباوه‌ڕێكی دیكه‌ی خه‌ڵكی ئاسایی‌و سیڤیل
توانیبێتیان شۆرش به‌لاڕێ‌دا ببه‌ن. نموونه‌ی هه‌ره زه‌قی ئه‌م به‌لاڕێ‌دا چوونه‌ی
شۆرشیش، شۆرشی ساڵی 57ی گه‌لانی ئێرانه. به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه كه له
رابردوو فێربین‌و بۆ داهاتوو كه‌ڵكی لـێ‌وه‌ربگرین.
سه‌رچاوه‌كان:
1ـ محمودزاده، شكوه، پدیده‌شناسی انقلاب از دیدگاه فلسفه‌ی سیاسی
2ـ رجایی، علیرچا، انقلاب‌و چد انقلاب
3ـ دوكتور كه‌ماڵ میراوده‌لی، بیركردنه‌وه‌و ئازادیی میتۆدی دایه‌لۆگی
فه‌لسه‌فیی
4ـ هه‌مان سه‌رچاوه |