|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: هزر ::. |
|
كێشه ده‌روونییه‌كانی كۆنه‌په‌رستی؛ سووژه‌و ئۆبژه دوو
بابه‌تی پڕله كێشه‌ی كۆماری ئیسلامی |
|
كانی عه‌لی
یه‌ك
ئه‌گه‌ر قایل به‌م راستییه بین كه مه‌عریفه‌ی پێشانه‌و پاشانه ده‌كه‌ونه دوو
جه‌مسه‌ری جیای جیهانی مه‌عریفییه‌وه، ره‌نگه به‌شێك له‌لایه تاریكه‌كانی
تێفكرینی ئێمه بۆ سه‌ر سوننه‌ت‌و نوێخوازی یا به‌واتایه‌كی‌تر بیری نه‌ریتخواز
و بیری مۆدێڕنخواز روون بێته‌وه، مه‌عریفه‌ی پێشانه یا مه‌عریفه‌ی پله‌یه‌ك هه‌مان
ئه‌و تێگه‌یشتنه متافیزیكییه‌یه كه مرۆڤ سه‌باره‌ت به هه‌موو لایه‌نه‌كانی
ژیانی هه‌یبووه یا هه‌یه‌تی، بۆ وێنه مرۆڤی سوننه‌تی هیچ كات لێبڕا‌وانه هه‌وڵی
ده‌سته‌مۆی سروشتی نه‌داوه. له‌راستیدا هێندێك له جیاوازییه‌كانی جیهانی كۆن‌ونوێ
ده‌توانین ئاوا پۆلێن بكه‌ین:
1ـ جیهانی سوننه‌تی
2ـ جیهانی نوێ (مۆدێڕن)
هێندێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی جیهانی سوننه‌تی‌و جیهانی نوێ:
1ـ جیهانی سوننه‌تی:
ئه‌لف) مرۆڤ هه‌وڵی ده‌سته‌مۆی سروشتی نه‌داوه.
ب) له رابردوودا نه‌زه‌رییه‌په‌ردازییان ده‌كرد‌و ناسینی سروشت‌وبوون بۆ ئه‌وان
گرینگ بوو، نه‌ك داگیر كردن و ده‌سته‌مۆی سروشت‌و بوون.
پ) جیهان بینی مرۆڤ ئوستووره‌یی بووه.
ت) جیهانی رابردوو زۆر دینی بووه.
ج) له رابردوودا جیهانییان راڤه ده‌كرد.
2ـ جیهانی نوێ:
ئه‌لف) مرۆڤ هه‌وڵی ده‌سته‌مۆی سروشتی داوه و بێ‌ره‌حمانه له‌گه‌ڵیدا
جووڵاوه‌ته‌وه.
ب) زانستی كرداری (عملی) جێی به زانستی نه‌زه‌ریی لێژ كردوه.
پ) جیهان بینی مرۆڤ عه‌قلانییه بووه.
ت) جیهانی ئێستا عه‌قلانی‌تر بووه.
ج) له جیهانی نوێ‌دا له فیكری گۆرانی جیهاندان، نه‌ك ته‌فسیركردنی.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی باسمان كرد كۆی ئه‌و شتانه نین كه ده‌توانین جیاوازییه‌كانی
ئه‌م دوو جیهانه‌مان بۆ روون بكه‌نه‌وه، ره‌نگه گرینگ‌ترین خاڵ باسی عه‌ینییه‌ت
یا ئۆبژه بێ كه سووكه له‌نگه‌رێكی له‌سه‌ر ده‌گرین.
دوو
باسی عه‌ینییه‌ت (Objectivity) به بۆچوونی فه‌لسه‌فی ئیمڕۆ، له‌و باسانه‌یه
كه پێوه‌ندی به مرۆڤی نوێ‌و مه‌عریفه‌ی نوێ‌وه هه‌یه، ئێمه له‌لای
رابردووه‌كان باسی راستی‌و درۆ (صدق‌وكـژب) به ئاشكرا ده‌بینین، مه‌سه‌له‌ی
راست یا هه‌ڵه بوون مه‌سه‌له‌یه‌كی تازه نیه، مرۆڤ له‌و كاته‌وه ده‌ستی
داوه‌ته ناسینی سروشت له‌سه‌ر راست و هه‌ڵه بوونی ئه‌ندیشه‌كانی خۆی دواوه،
به‌ڵام بۆ وێنه تا به‌ر له "كانت" نابینین كه‌سێك له عه‌ینییه‌تی مه‌عریفه
دوابێ، ئه‌م واژه‌یه راست هاورێیه ده‌گه‌ڵ مه‌عریفه‌ی پله‌دوو یا پاشانه كه
له جیهانی نوێ‌و بۆ مرۆڤی نوێ هاتۆته كایه‌وه. باسی عه‌ینییه‌تی
مه‌عریفه‌ش خۆی هه‌ڵگری باسێكی تێر‌وته‌سه‌ڵه، له‌جیهانی نوێ‌و مۆدێرن دا
سووژه واته زه‌ین هه‌وڵی ده‌سته‌مۆی ئۆبژه واته عه‌ینی داوه، عه‌ینییه‌تی
مه‌عریفیش یانی هه‌بوونی قه‌ڵشت و دابڕانێك له‌نێوان سووژه‌و ئۆبژه‌دا و
ته‌ته‌ڵه‌كردن هه‌ڵاواردنی راستی‌و ناراستییه‌كان له‌یه‌كتر، گرینگ‌ترین جیاوازیی
جیهانی كۆن‌ونوێ له‌وه‌دایه كه مرۆڤ له جیهانی كۆن هاتۆته ده‌ر و له
جیهانێك دا ده‌ژی كه له جیهانی كۆن جیایه و ئه‌وه‌ی بۆ رابردووه‌كان راست
وه‌ك عه‌ینی وجوودیان بوو لێی دابڕاوه و وه‌ك "عه‌ین"ێك (Object) له پێش چاوی
خۆی راگرتووه و له باره‌یانه‌وه حوكمی ده‌ركردووه، ئه‌و حوكم ده‌ركردنه‌ش
ته‌واوی ئه‌و بابه‌تانه‌ی گرتۆته‌وه كه بۆ مرۆڤ جێگه‌ی رێز بوونه وه‌ك:
هونه‌ر، دین، ئه‌خلاق، مه‌عریفه، سوننه‌ت و...
سێ
یورگێن هابرماس فیلسووفی ئاڵمانی سه‌ر به مه‌كته‌بی فرانكفۆڕت باسی دوو جۆر
عه‌قلانییه‌ت دێنێته ئاراوه:
1ـ عه‌قلانییه‌تی ئامرازی.
2ـ عه‌قلانییه‌تی فه‌رهه‌نگی.
عه‌قلانییه‌تی ئامرازی به‌بێ عه‌قلانییه‌تی فه‌رهه‌نگی خراپترین شێوه‌ی
عه‌قلانییه‌تی مۆدێرنه، چوونكه ته‌واوی به‌رهه‌مه سه‌نعه‌تییه‌كانی جیهانی
مۆدێرن بۆیان هه‌یه كه‌ڵكیان لێوه‌ر بگیرێ، ره‌نگه شه‌ڕی یه‌كه‌م‌و دووهه‌می
جیهانی و كه‌ڵك وه‌رگرتن له چه‌كی ناوكی له لایه‌ن هێندێك له وڵاتانی
به‌ره‌ی شه‌ڕه‌وه نموونه‌یه‌كی باش بێ بۆ پاساوی ئه‌وه‌یكه عه‌قڵانییه‌تی
ئامرازی به‌بێ عه‌قڵانییه‌تی فه‌رهه‌نگی زۆر ماڵ وێرانكه‌ره، هه‌ر بۆیه
هابرماس ده‌ڵێ: له‌مه‌و به‌ولاوه ده‌بێ عه‌قڵانییه‌تی فه‌رهه‌نگی كاری
بۆبكرێ تا بتوانین كه‌مو كۆڕییه‌كانی جیهانی مۆدێڕن پڕ بكه‌ینه‌وه‌و
زه‌رفییه‌ته‌كانی عه‌قڵی مۆدێڕن هه‌ڵ هێنجنین.
چوار
ئێمه له به‌شی یه‌كه‌می وتاره‌كه‌ماندا باسی ئه‌وه‌مان كرد كه مرۆڤ له
جیهانی نوێ‌دا، هه‌موو بابه‌ته خۆشه‌ویسته‌كانی خۆی وه‌ك عه‌ین له‌پێش چاوی
خۆی راگرت و به عه‌قڵانییه‌تێكی مۆدێرنه‌وه سه‌یری كردن‌و كردنی به ئۆبژه.
یه‌كێك له‌و بابه‌تانه دین بوو كه بۆ ماوه‌یه‌كی زه‌مانی زۆركه‌س
نه‌یانتوانیبوو خۆی له قه‌ره‌ی بدا.به‌ڵام له جیهانی نوێ‌دا دینیش كه‌وته به‌ر
كرده‌ی ره‌خنه‌و له راستیدا ئه‌و كه‌سانه‌ی دڵنیگه‌رانی دین بوون كه‌وتنه قۆڵ
هه‌ڵ‌ماڵین و ئه‌وه‌ی وه‌ك چه‌وتی و ناحه‌زی خۆی خزاند بووه ناودینه‌وه
دایانه به‌ر ره‌خنه و هه‌وڵیان دا هه‌ره‌سی بكه‌ن. به‌مجۆره دوو جۆر دینداری
په‌یدا بوو، دینداریی مۆدێڕن كه باوه‌ڕی به پلۆرالیسمی دینی هه‌یه و
دینداری سوننه‌تی كه ته‌نیا بۆچوونه‌كانی خۆیانی له‌سه‌ر دین پێ‌راسته،
گرینگ‌ترین جیاوازی دینداری مۆدێڕن و دینداریی سوننه‌تی له‌وه‌دایه كه
دینداریی مۆدێڕن لای وایه كه دین:
1ـ پاكه.
2ـ غه‌یری تاریخی‌یه.
3ـ نه‌گۆره. به‌ڵام ڕاڤه‌و شرۆڤه‌كانی به پێچه‌وانه‌وه، هه‌م پاك نین، هه‌م
تاریخی ـ ن و هه‌م بگۆرن، یانی له راستیدا ئاماژه به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی
ته‌ئویل و ته‌فسیر ده‌كه‌ن كه:
1ـ ئه‌مرێكی زه‌ینیین.
2ـ دڵخوازن.
3ـ خه‌سار هه‌ڵگرن. كه‌چی دینداره سوننه‌تییه‌كان باوه‌ڕیان به‌وه‌یه له
ته‌ئویل و ته‌فسیره‌كان عه‌ینی‌ئایین، یانی پاكن، غه‌یری تاریخین و نه‌گۆڕن، هه‌ر
ئه‌م بۆچوونانه له جیهانی ئیسلامدا كێشه‌یه‌كی زۆریان ناوه‌ته‌وه له‌نێوان
ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شێوه‌ی نوێ سه‌یری ئایین ده‌كه‌ن، ده‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی
به شێوه‌ی سوننه‌تی دینیان قه‌بووڵه، دیاره ئه‌و كه‌سانه‌ی به شێوه‌ی
سوننه‌تی دینیان قبووڵه به بونیادگه‌را ناسراون، دیاره بناژوخوازیش له دوو
به‌ش پێك هاتوه، به‌شێكی سوننه‌تی و به‌شێكی مۆدێرن، به‌شی سوننه‌تییه‌كه‌ی
هه‌مان زه‌ین یا سووژه‌یه و به‌شه مۆدێڕنه‌كه‌شی به‌شی عه‌ین یا ئۆبژه‌یه،
یانی له راستیدا ئامڕازه‌كانی زه‌ینییان سوننهتییهو ده‌یانهه‌وێ به
قه‌وڵی خۆیان جیهان بكه‌نه گوڵستان و هه‌موو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بێننه سه‌ر یه‌ك
دین، كه ئه‌مه تاریفێكی ته‌واو سوننه‌تی له مرۆڤه، چوونكه ئه‌و مرۆڤه‌ی
ئێمه ئێستا ده‌یناسین فره ده‌نگی له‌ناو تاك‌و كۆمه‌ڵی دا به‌جوانی ده‌بینرێ
و لێی جیا ناكرێته‌وه، ئه‌م بۆچوونه كه مرۆڤه‌كان قاڵب به‌ندی بكرێن‌و
هه‌موویان ببنه خاوه‌نی فكر‌و ئه‌ندیشه‌یه‌ك، بۆچوونێكی ته‌واو باتڵه و
به‌راستی فكرێكی ته‌واو كۆنه‌په‌رستانه‌یه. به‌ڵام بۆ جێ‌به‌جێ كردنی
به‌رنامه و پیلانه‌كانی، بناژۆخواز له ئامرازی مۆدێڕن كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ، له
بۆمبی ـ مۆدێڕن، فڕۆكه‌ی مۆدێڕن، موشه‌ك، بۆمبی میكرۆبی و هه‌رچی ده‌ستی وێ
رابگا كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گرێ.
پێنج
كۆمه‌ڵناسی، كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به‌چوار ده‌سته دابه‌ش ده‌كا:
1ـ ئه‌وانه‌یكه هه‌م زه‌ین و هه‌م ئامرازیان مۆدێڕنه.
2ـ ئه‌وانه‌یكه زه‌ینیان سوننه‌تییه به‌ڵام له ئامرازی مۆدێڕن كه‌ڵك
وه‌رده‌گرن.
3ـ ئه‌وانه‌یكه زه‌ینیان مۆدێڕنه به‌ڵام له ئامرازی سوننه‌تی كه‌ڵك
وه‌رده‌گرن.
4ـ ئه‌وانه‌یكه هه‌م زه‌ین و هه‌م ئامرازی فیزیكی‌یان سوننه‌تییه.
دوو ده‌سته له‌م چوار ده‌سته‌یه له جیهانێكی ته‌واو هاوشانی خۆیاندا ژیان
ده‌كه‌ن و تووشی كێشه‌ی ده‌روونی نابن یه‌كیان ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی كه هه‌م زه‌ین
و هه‌م ئامرازی فیزیكی‌یان مۆدێڕنه‌و دووهه‌میان ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی كه هه‌م
زه‌ین‌و هه‌م ئامرازی فیزیكی‌یان سوننه‌تییه. بۆ وێنه ئه‌گه‌ر رووت بكه‌وێته
گوندێك كه زۆر به‌لاوه بێت‌و ده‌گه‌ڵ تیئۆری كۆپرنیكی شاره‌زا نه‌بن و له‌سه‌ر
ئه‌م باوه‌ڕه بن كه گۆی زه‌وی چه‌قیوه و هه‌تاو به ده‌وری زه‌ویدا
ده‌سووڕێته‌وه و به‌گاسنی سوننه‌تی واته به‌گا زه‌وی ده‌كێڵن و بۆ وشكه ساڵی
و بارینی باران دوعایه ده‌كه و نوێژان داده‌به‌ستن، له‌راستیدا هه‌م ئامرازی
فیزیكی‌یان سوننهتییهو هه‌م زه‌ینیان، دیاره ئه‌م دوو شێوه‌ی جیهان واته
عه‌ین‌و زه‌ین به‌یه‌كه‌وه ته‌بان و هیچ ناكۆكییه‌كیان نیه. ده‌سته‌ی دووهه‌م
واته ئه‌وانه‌ی هه‌م زه‌ین‌و هه‌م ئامرازی فیزیكی‌یان مۆدێڕنه، له پێوه‌ندییه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیاندا شێوه‌ی دێموكراسی و ماف پارێزی ره‌چاو ده‌كه‌ن و له
تیئۆرییه نوێیه‌كانی ژێنێتیك كه‌ڵك وه‌رده‌گرن و مه‌سه‌له‌ی بینگ بۆن ـ یان
له‌نه‌زه‌ر دایه. به‌ڵام دوو ده‌سته‌كه‌ی‌تر بۆ خۆشیان كێشه‌یان هه‌یه‌و بۆ
خه‌ڵكانی‌تریش كێشه ساز ده‌كه‌ن، به‌ڵێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه خۆیان كێشه‌ی
ده‌روونییان هه‌یه، جیهانێكی پڕ له كێشه‌ش ساز ده‌كه‌ن، ئه‌و دوو ده‌سته‌یه‌ش
ئه‌مانن:
1ـ ئه‌وانه‌یكه زه‌ینییان مۆدێڕنه، به‌ڵام شێوه‌ی كار‌و ئامرازیان سوننه‌تییه،
دیاره ئه‌مانه رێژه‌و ده‌رسه‌دیان كه‌مه.
2ـ ئه‌وانه‌ی زه‌ینییان سوننهتییهو به ئامرازی مۆدێڕن كار ده‌كه‌ن. ئه‌م
ده‌سته زۆر ترسناك و پڕمه‌ترسین، چوونكه له ته‌واوی ئیمكاناتی جیهانی مۆدێڕن
كه‌ڵك وه‌رده‌گرن، به‌ڵام زه‌ینییان زۆر زۆر سوننه‌تییه، یانی له روانگه‌ی
خۆیانه‌وه سیاسه‌ت هه‌ڵده‌سه‌نگێنن و هه‌ر به‌م پێیه‌ش مرۆڤ ده‌ناسن و مێژوو
ته‌فسیر ده‌كه‌ن.
ئێستا ده‌بێ بزانین كه جیهانی مۆدێڕن به سه‌رۆكایه‌تیی ئا‌مریكا بۆ نیگه‌رانی
ده‌ست وێڕاگه‌یشتنی كۆماری ئیسلامییه به چه‌كی ناوكی؟ بۆ دژی به‌رنامه‌ی
ناوكی ئێرانی ئیسلامین؟
سه‌رچاوه‌كان:
1ـ فربه‌تر از ایدولوژی، عبدالكریم سروش، چاپ گلوع ێ‌زادی، اسفند 1378.
2ـ رابرت هولاب، یورگن هابرماس، نقد در حوزه‌ی عمومی، ترجمه‌ی د. حسین ـ
بشیریه. نشرنی. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |