|
جراڵد گاوس*و شێین دی.
كورتله‌ند
و. بۆ فارسی: ئه‌میر ئه‌حمه‌دی
و. بۆ كوردی: عه‌وڵا به‌هرامی
ده‌توانین لیبرالیم به 1ـ نه‌ریتێكی
سیاسی 2ـ فه‌لسه‌فه‌یه‌كی سیاسی‌و یان 3ـ تیۆرێكی هه‌مه‌لایه‌نی فه‌لسه‌فی،
بریتی له به‌ها، چه‌مكێك له كه‌س‌و تیۆرێكی ئاكارییانه به فه‌لسه‌فه‌یه‌كی
سیاسییه‌وه بزانین. لیبرالیسم وه‌ك نه‌ریتێكی سیاسی، له وڵاتانی جۆراوجۆردا
شكڵی گرتوه. له ئێنگلستان ـ كه له زۆر لایه‌نه‌وه شوێنی له‌دایكبووی
لیبرالیسمه ـ پێداده‌گرێ نه‌ریتی سیاسیی لیبڕاڵ له سه‌ر لێبورده‌یی ئایینی،
ده‌وڵه‌تی ته‌وافوقی، ئازادییه تاكه‌كه‌سییه‌كان، به‌تایبه‌ت، ئازادیی
ئابوورییه. له فه‌ڕانسه، لیبراڵیزم وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی سیكۆلاریزم‌و
دێموكراسییه. له وڵاته یه‌كگرتووه‌كان لیبرالیسم زۆرتر پێكهاته‌یه له لایه‌نگری
له ئازادی تاكه‌كه‌سییه‌كان نه‌سازاوی له‌گه‌ڵ كاپیتالیسم به‌ڵام له ئۆسترالیا
زیاتر به‌لای كاپیتالیسم‌و كه‌متر له‌بیری ئازادییه مه‌ده‌نییه‌كان دایه. بۆ
تێگه‌یشتن له‌م جۆراوجۆرییه له نه‌ریته سیاسییه‌كان دا ده‌بێ لیبرالیسم وه‌ك
تیۆرێكی سیاسی‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه تاوتوێ بكه‌ین كه بابه‌تی ئه‌م
نووسینه‌یه.
1ـ لیبرالیسم وه‌ك تیۆرێكی سیاسی
2ـ لیبرالیسم وه‌ك فه‌لسه‌فه‌یه‌ك
3ـ گه‌ڕانه‌وه بۆ لیبرالیسمی ته‌نیا سیاسی
1ـ لیبرالیسم وه‌ك تیۆرێكی سیاسی
ئازادی
موریس كرانستۆن وه‌بیر دێنێته‌وه كه " به پێی پێناسه، لیبراڵ كه‌سێكه كه
بڕوای به ئازادی هه‌بی" (كرانستۆن، 459). لیبراڵه‌كان به دوو شێوه ئازادی
به به‌هایه‌كی سیاسی له پێش ده‌ژمێرن. شێوه‌ی یه‌كه‌م ئه‌مه‌یه كه
لیبراڵه‌كان به گشتی له‌م بڕوایه‌دان كه مرۆڤه‌كان به شێوه‌یه‌كی سروشتی له
"حاڵه‌تی ئازادیی ته‌واو دان بۆ رێكخستنی كاروباره‌كانیان ... هه‌ر چۆنێك كه
به گونجاوی بزانن... به بێ ئیزن وه‌رگرتن، یان به‌ستراوه‌یی به ویستی هه‌ر
مرۆڤێكی دیكه" (جان لاك، 1965]1689[278). جاناستوارت میل یش ده‌یهه‌وێ ئه‌وه
بسه‌لمێنێ كه "زه‌حمه‌تی ره‌تكردنه‌وه‌ی ئازادی له سه‌رشانی نكۆڵیكه‌رانی
ئه‌وه: كه‌سانێك كه خوازیاری دانانی هه‌ر چه‌شنه كۆت‌و به‌ند‌و كۆسپێكن...
گریمانه‌ی یه‌كه‌م به قازانجی ئازادییه..." (میل، 1991]1859[ :472). ده‌توانین
ئه‌م روانگه‌یه به پره‌نسیپی بنچینه‌یی لیبڕاڵ دانێین (گاوس، 1996: 162ـ166):
ئازادی به‌هایه‌كی بنه‌ماییه، بۆیه پاساودانی سنوورداركردنی ئازادی، له
ئه‌ستۆی سنوورداركه‌رانی ئه‌و دایه. له‌م پره‌نسیپه ئاكام وه‌رده‌گرین كه
"ئۆتۆریته"ی سیاسی‌و یاسا ده‌بێ بۆ سنوورداركردنی ئازادیی هاووڵاتیان
پاساوگه‌لێكی هه‌بێ. كه‌واته، پرسیارێكی سه‌ره‌كیی تێوری سیاسیی لیبڕاڵ
ئه‌مه‌یه كه ئۆتۆریته‌ی سیاسی ده‌توانێ به‌جێ بێ؟ و ئه‌گه‌ر ده‌توانێ، چۆن؟
هه‌ر به‌م هۆیه‌یه كه تیۆری رێككه‌وتننامه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، كه له لایه‌ن
تامس هابز (1651)، جان لاك(1689)، ژان ژاك رۆسۆ (1722)و ئیمانۆئیل كانت
(1797)ه‌وه هێنراوه‌ته گۆڕێ، زۆرتر به لیبڕاڵ داده‌نرێ، هه‌رچه‌ند كه
راسپارده سیاسییه‌كانی ئه‌وان به كرده‌وه، وای دابنێین هابز‌و رۆسۆ، به
شێوه‌یه‌كی به‌رچاو نالیبڕاڵ بوون. به‌ڵام له‌و رووه‌وه كه ئه‌م بیرمه‌ندانه
خاڵی ده‌سپێكیان به دۆخێك ده‌زانی كه له‌ودا بنیاده‌مه‌كان ئازاد‌و یه‌كسان
بوون و، كه‌واته به‌ڵگه‌یان دێنایه‌وه كه هه‌ر چه‌شنه سنورداركردنێكی ئازادی
پێویستی به‌پاساو هه‌یه (بۆ وێنه رێككه‌وتننامه‌ی كۆمه‌لایه‌تی)، ئه‌م
نه‌ریته‌ی رێككه‌وتننامه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ربڕی په‌ره‌نسیپی بنه‌مایی
لیبڕاڵه.
به پێی ئه‌م پره‌نسیپه بنه‌ماییه‌ی لیبڕاڵ، سه‌پاندنی سنوردارێتی به‌سه‌ر
ئازادی‌دا ده‌بێ رێگای پێ‌درابێ و، چونكه هابز ئه‌م گریمانه‌یه قبووڵ ده‌كا،
ده‌توانین تیۆره‌كه‌ی ئه‌و به تیۆرێكی سیاسیی لیبڕاڵ له قه‌ڵه‌م بده‌ین.
به‌ڵام لیبڕال بوونی هابز به‌ته‌واوی مه‌رجداره، چونكه به بۆچوونی ئه‌و
ده‌توانرێ دانانی كۆت‌و به‌ندی دژواریش له‌سه‌ر ئازادی پاساو بدرێ. لیبڕاڵه
ناسراوه‌كانی وه‌ك لاك، نه‌ك ته‌نیا داكۆكیكاری پره‌نسیپی بنه‌مایی لیبڕاڵن،
به‌ڵكوو هه‌روه‌ها ده‌ڵێن كه ئه‌و سنوورداركردنانه‌ی له‌سه‌ر ئازاین به‌ته‌واوی
میانه‌ڕه‌وانه‌ن. ته‌نیا ده‌توانین ده‌وڵه‌تێكی سنووردار پاساو بده‌ین: ئه‌ركی
سه‌ره‌كیی ده‌وڵه‌ت پارێزگاری له ئازادیی یه‌كسانی هاووڵاتییانه. له‌م
رووه‌وه، به پێی پره‌نسیپی یه‌كه‌می یه‌كسانی له تیۆره‌كه‌ی راولزدا:"هه‌ر
كه‌سێك ده‌بێ مافێكی وه‌ك یه‌كی بۆ سوود وه‌رگرتن له به‌ربڵاوترین سیستمی
گشتیی ئازادییه بنه‌ماییه یه‌كسانه‌كان هه‌بێ كه له‌گه‌ڵ سیستمی هاوشێویی
هه‌موواندا سازگار بێ". (راولز، 1971: 302) .
ئازادیی نه‌رێنی، ئازادیی ئه‌رێنی‌و ئازادیی كۆماریخوازانه
به‌ڵام لیبڕاڵه‌كان سه‌باره‌ت به چه‌مكی ئازادی بۆچوونیان لێك جیاواز هه‌یه‌و،
له ئاكامدا ئایدیاڵی لیبڕاڵیی پارێزگاری له ئازادیی تاكه‌كان ده‌توانێ
تێگه‌یشتنی جیاوازی له ئه‌ركی ده‌وڵه‌ت لێ بكه‌َێته‌وه. ئایزایا بێرلین
داكۆكیكاری ناوداری تێگه‌یشتنێكی نه‌رێنی له چه‌مكی ئازادییه:
وه‌ك باوه تا ئه‌و پله‌یه ده‌توانرێ بگوترێ من ئازادم كه هیچ كه‌س یان
كه‌سانێك ده‌ست له كرداره‌كانم وه‌رنه‌ده‌ن. ئازادی سیاسی به‌م مانایه ته‌نیا
چوارچێوه‌یه‌كه كه له‌ودا مرۆڤ ده‌توانێ به‌بێ ئه‌وه‌ی دیتران پێشی بگرن
چالاكیی هه‌بێ. من تا ئه‌و پله‌یه بێ به‌ش له ئازادیم كه دیتران منیان له
شتێك كه ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بنه كۆسپ ده‌توانم ئه‌نجامی بده‌م ده‌گێڕنه‌وه، و
ئه‌گه‌ر ئه‌م بواره لانیكه‌مێكی دیاریكراودا به‌رته‌سك تر بكه‌نه‌وه، ده‌توانرێ
بگوترێ كه من ناچار كراوم، یان ته‌نانه‌ت ، كراومه‌ته كۆیله. به‌لام وشه‌ی
ناچاری هه‌موو جۆره‌كانی نه‌توانین ناگرێته‌وه. ئه‌گه‌ر بڵێم كه ناتوانم زیاتر
له سێ میتر خۆم هه‌ڵاوم، یان چونكه كوێرم ناتوانم بخوێنمه‌وه... سه‌یر ده‌بێ
كه بڵێم كه هه‌ر به‌م راده‌یه كویله یان ناچار كراوم. ناچاری بریتیه له
ده‌ستێوه‌ردانی به ئه‌نقه‌ستی ئاده‌مه‌كانی دیكه له چوارچێوه‌ی ژیان من دا
كه له نه‌بوونی ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانه‌دا ده‌م گوانی چاكی بنوێنم. ئێوه كاتێك
كه ئازادیی سیاسی یا ئازادیتان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن كه ئاده‌مه‌كانی دیكه به‌ر
به گه‌یشتنی ئێوه به ئامانجێك بگرن(بێرلین، 122: 1996).
كه‌واته، به بۆچوونی بێرلین‌و پێره‌وانی، دڵی ئازادی نه‌بوونی ناچاری له
لایه‌ن دیترانه‌وه‌یه، له‌ئاكامدا، كاكڵی به‌ڵێنداریی ده‌وڵه‌تی لیبڕاڵ بۆ
پارێزگاری له ئازادی، ئه‌مه‌یه ده‌سته‌به‌ری بكا كه هاووڵاتییان به‌بێ
هه‌بوونی پاساوی به‌جێ یه‌كدی ناچار نه‌كه‌ن. به‌م حاڵه‌وه، سه‌ره‌ڕای
به‌هێزبوونی پێگه‌ی ئازادیی نه‌رێنی، زۆر له لیبڕاڵه‌كان به‌لای تێگه‌یشتنی
ئه‌رێنی‌تری ئازادی‌دا كشاون. ئه‌گه‌رچی رۆسۆ (1762)ش داكۆكیكاری روانگه‌ی
ئه‌رێنیی ئازادی بووه، به‌ڵام باشترین داكۆكیكارانی تێگه‌یشتنی ئه‌رێنی له
ئازادی نوێ هێگلی‌یه‌كانی كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م‌و سه‌ره‌تایی
سه‌ده‌ی بیسته‌می ئینگلستان، وه‌ك تامسێن گرین‌و بێرنارد بوزانكت (1923) بوون.
گرین ئه‌وه قبووڵ ده‌كا كه " ...دیارده ده‌بێ ددانی پێدا بنرێ كه بێجگه له
پێوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی نێوان مرۆڤـ‌و كه‌سانی دیكه، هه‌ر
به‌كارهێنانێكی دیكه‌ی وشه‌ی ]ئازادی[ خوازراوه... ئه‌م وشه‌یه به‌رده‌وام
نیشانده‌ری ... راده‌یه‌ك دووربوون له ناچار كران له لایه‌ن دیترانه‌وه‌یه...
(1986 ]1895[ : 229). به‌م حاڵه، گرین پێی وایه كاتێك كه‌سێك پاڵنه‌ر یان
مه‌یلێكی هه‌بێ كه ناتوانێ كۆنترۆڵی بكا، ئازاد نیه. به وته‌ی گرین،
كه‌سێكی ئه‌وتۆ ... كۆیله‌یه‌كه ملكه‌چی ویستی ئه‌وی دیكه‌یه، نه‌ك خۆی"(
1986 ]1859[ : 228) . هه‌روه‌ك كه كۆیله‌یه‌ك ئه‌و شته‌ی به‌ڕاستی ده‌یهه‌وی،
نای‌كا، كه‌سێكیش وای دانێین ئه‌لكۆلییه‌ك، به‌شوێن دامركاندنه‌وه‌ی
مه‌یلێكه‌وه‌یه كه سه‌ره‌نجام ناتوانێ دای مركێنێته‌وه.
به بۆچوونی گرین، ته‌نیا كه‌سێك ئازاده كه سه‌ربه‌ست یان خۆته‌وه‌ر بێ. له
تیۆرێكی سیاسیی لیبڕاڵ دا، ئایدیالی مرۆڤی ژێر ده‌سه‌ڵاتدارێتی، كه‌سێكی
ئازاده كه كرداره‌كانی هی خۆی بن. كه‌سێكی ئه‌وتۆ ناچار نیه، به‌چاوی
ره‌خنه‌گرانه‌وه ده‌ڕوانێته ئایدیاله‌كانی و هه‌ر بۆیه به‌بێ بیركردنه‌وه
پێڕه‌وی له داب‌و نه‌ریته‌كان ناكاو ئۆگرییه درێژماوه‌كانی فیدای چێژه
كورتماوه‌كان ناكا. ئه‌م ئایدیاڵه كه ئازادی به خۆته‌وه‌ری ده‌زانێ، نه‌ك هه‌ر
ریشه‌ی له تیۆرییه سیاسییه‌كانی رۆسو‌و كانت دایه، به‌ڵكوو هه‌روه‌ها له ژێر
كارتێكه‌ریی كتێبی " ده‌رباره‌ی ئازادی"ی جانستوارت میل دایه. ئه‌مڕۆكه كه
ئه‌مه لێڕوانینێكی باڵاده‌ست له لیبڕالیسمه، هه‌روه‌ك كه له به‌رهه‌مه‌كانی
ئێس.ئه‌ی.ئێن (1988)، جرالد دوركین (1988)و جوزێف راز (1986)دا ده‌توانین شوێن
پێی ئه‌م ئایدیاڵه هه‌ڵ‌گرین.
وێنه‌یه‌كی كۆنتر له ئازادی كه له‌م دواییانه‌دا بوژاوه‌ته‌وه، چه‌مكی
كۆماریخوازانه‌یان "نوێ ـ رۆمی"، له ئازادییه. ئه‌م چه‌مكه ریشه‌ی له
نووسینه‌كانی سیسرۆ‌و نیكولو ماكیاولی (1513) دا هه‌یه. فیلیپ پۆتی گوته‌نی،
رۆمیه كۆنه‌كان پێچه‌وانه‌ی ئازادییان به‌م شێوه‌یه لێك ده‌دایه‌وه:
له لای كۆماریخوازه‌كان، به پێچه‌وانه (دژ)ی Liber به مانایی ئازاد یان
كه‌سی رۆمی، Servus یان كۆیله بوو و لانیكه‌م تا ده‌ست پێكردنی ئه‌م
سه‌ده‌یه‌ی دوایی، چه‌مكی سه‌ره‌كیی ئازادیی له نه‌ریتی به درێژه‌ی
كۆمارخوازه‌كان دا، به‌رانبه‌ر بوو له‌گه‌ڵ كۆیله‌تی دیتران نه‌بوون: واته له
ژێر زاڵێتیی هێزی بێ هه‌وساری دیتراندا نه‌بوون (پۆتی، 1996: 576).
چه‌مكی كۆماریخوازانه‌ی ئازادی، هه‌م له‌گه‌ڵ چه‌مكی ئازادیی ئه‌رێنی‌و، هه‌م
له‌گه‌ڵ ئازادیی نه‌رێنی جیاوازیی هه‌یه. به پێچه‌وانه‌ی ئازادیی ئه‌رێنی،
له ئازادیی كۆماریخوازه‌كانه‌دا پێشتێنی به، خۆته‌وه‌ریی ئاوه‌زانه‌یه، یان
ده‌سته‌به‌ر كردنی جه‌وهه‌ری راسته‌قینه‌ی خۆ، یان خودی باڵاده‌ستی كه‌س نیه.
كاتێك كه هه‌موو شێوه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی زاڵمانه له نێو بچێ، تیۆریسیته
كۆماریخوازه‌كان زیاتر سه‌باره‌ت به‌م ئامانجانه بێده‌نگن (لارمور، 2001). به
پێچه‌وانه‌ی چه‌مكی نه‌رێنی، له چه‌مكی كۆماریخوازانه‌ی ئازادی‌دا ئه‌وه‌ی
كه پێشێتیی پێ‌دراوه، "بێ به‌رگرییانه له‌به‌رده‌م ده‌ستێوه‌ردانی
كرده‌ییانه دابوونه، نه‌ك ده‌ستێوه‌ردانی كرده‌یی" (پۆتی، 1996: 577) . هه‌ر
بۆیه، له چه‌مكی كۆماریخوازانه‌ی ئازادی‌و، به پێچه‌وانه‌ی چه‌مكی
نه‌رێنی]ئازادیی[، ته‌نیا هه‌بوونی ده‌ره‌تانی ده‌ستێوه‌ردانی دڵخوازانه،
به‌لادان له ئازادیی كۆماریخوازانه ده‌ژمێردرێ.
ژماره‌یه‌ك له تیۆرسیته كۆماریخوازه‌كان، وه‌ك كوئێنتین سكینر(1998: 113)،
ماریتزیو ویرولی (2002: 6)و فیلیپ پۆتی (1997: 8 ـ 11)، تێگه‌یشتنی خۆیان له
ئازادی به ئاڵتێرناتیوێك بۆ لیبڕالیسم داده‌نێن. ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه تا ئه‌و
جێگایه راسته كه ئازادیی كۆماریخوازانه ده‌بێته بنه‌مای ره‌خنه‌گرتن له
ئازادیی بازاڕ‌و كۆمه‌ڵگه‌ی بازاڕی (گاوس، 2003). به‌ڵام كاتێك كه
تێگه‌یشتنێكی به‌رینترمان له لیبرالیسم هه‌بێ‌و، ئه‌و له ئازادیی نه‌رێنی یان
كۆمه‌ڵگه‌ی بازاڕی‌دا كورت نه‌كه‌ینه‌وه، كۆماریخوازی له لیبرالیسم جیا
ناكرێته‌وه (لارمور 2001، ده‌گر 1997).
خاوه‌ندارێتیی‌و بازاڕ
به‌م چه‌شنه تیۆری سیاسیی لیبڕاڵ له‌سه‌ر چه‌مكی ئازادی تووشی دووبه‌ره‌كی
ده‌بێ. به‌ڵام دابه‌شكاریی گرنگتری نێوان لیبڕاڵه‌كان له‌سه‌ر پێگه‌ی
خاوه‌ندارێتیی تایبه‌تی‌و سیستمی بازاڕه. له تیۆری لیبڕاڵه كلاسیكه‌كان دا،
ئازادی‌و خاوه‌ندارێتیی تایبه‌تی پێوه‌ندییه‌كی توند‌و تۆڵیان هه‌یه. له
سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مه‌وه تا ئه‌مڕۆكه، لیبڕاڵه كلاسیكه‌كان پێیان له‌سه‌ر
ئه‌وه داگرتوه كه سیستمێكی ئابووری بونیادنراو له‌سه‌ر خاوه‌ندارێتیی
تایبه‌تی ته‌نیا سیستمێكه كه له‌گه‌ڵ ئازادیی تاكه‌كه‌سی یه‌ك ده‌گرێته‌وه
(ده‌گونجێ)، واته رێگا ده‌دا هه‌ركه‌س ژیانی خۆی ـ له‌وانه كار‌و سه‌رمایه‌كه‌ی
ـ هه‌ر چۆنێك كه به باشی ده‌زانێ به‌ڕێوه به‌رێ. له راستی‌دا لیبڕاڵه
كلاسیكه‌كان‌و ئازادیخوازه‌كان زۆرتر له‌سه‌ر ئه‌وه پێیان داگرتووه كه ئازادی‌و
خاوه‌ندارێتیی خۆی له خۆی‌دا فۆرم (شكڵ)ێكه له ئازادی (گاوس 1994a: ئێشتاینێر،
1994). به‌م چه‌شنه، رێكخستنی بازاڕ له‌سه‌ر بنه‌مای خاوه‌ندارێتیی تایبه‌تی
به وێنایه‌كی ئازادی ده‌ژمێردرێ (رابینسۆن، 1961: 104). خه‌ڵك به ڕاستی ئازاد
نین، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئازاد بن، تا رێككه‌وتننامه ببه‌ستن‌و هێزی كاریان
بفرۆشن، یان ئازاد بن داهاته‌كه‌یان پاشه‌كه‌وت بكه‌ن‌و دواتر له هه‌ر جێگایه‌ك
به باشی ده‌زانن وه‌گه‌ڕی بخه‌ن، یان ئازاد بن كه كاتێك سه‌رمایه‌یان وه‌ده‌ست
هێنا كۆمپانی دامه‌زرێنن.
لیبڕالیسمی كلاسیك به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه به قازانجی لێك گرێدراویی ئازادی‌و
خاوه‌ندارێتیی تایبه‌تی دێنێته گۆڕێ. به‌ڵگه‌ی دووهه‌م له جیاتی پێداگرتن
له‌سه‌ر ئه‌مه كه ئازادیی وه‌ده‌ست هێنانی خاوه‌ندارێتیی تایبه‌تی‌و كه‌ڵك
وه‌رگرتن له‌و ته‌نیا رووكارێكی ئازادیی تاكه‌كه‌سییه، پێ له‌سه‌ر ئه‌وه
داده‌گرێ كه خاوه‌ندارێتیی تایبه‌تی ته‌نیا ئامرازی كاریگه‌ری پارێزگاری
كردن له ئازادییه. بیرۆكه‌ی ئه‌م به‌ڵگه هێنانه‌وه‌یه له‌وه‌وه سه‌رچاوه
ده‌گرێ كه ئاكامی بازاڕی ئازادی ئابووری بونیادنراو له‌سه‌ر خاوه‌ندارێتیی
تایبه‌تی، تێكبڵاوبوونی ده‌سه‌ڵاته، كه ئازادیی تاكه‌كان له به‌رانبه‌ر
ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت دا ده‌پارێزێ. هایك گوته‌نی "ئه‌گه‌ر ئامرازی چاپ
له كۆنترۆڵی ده‌وڵه‌ت دا بێ، ئازادیی چاپه‌مه‌نی نیه، ئه‌گه‌ر شوێنه‌كانی
كۆبوونه‌وه له كۆنترۆڵی ده‌وڵه‌ت دا بێ، ئازادیی كۆبوونه‌وه نیه، ئه‌گه‌ر
ئامێره‌كانی گوازتنه‌وه له پاوانی ده‌وڵه‌ت دابن، ئازادیی جێگۆڕكێ
نیه"(1978: 149).
ئه‌و شته‌ی كه لیبڕالیسمی "نوێ" ، "پێداچوونه‌وه خواز" یان "ده‌وڵه‌تی خۆش
بژی"ی پێ ده‌گوترێ، به‌ره‌نگاری ئه‌م پێوه‌ندییه توند‌و تۆڵه‌ی نێوان
ئازادیی تاكه‌كه‌سی‌و خاوه‌ندارێتیی تایبه‌تی بونیادنراو له‌سه‌ر سیستمی بازاڕ
د ه‌بێته‌وه (فریدێن 1978: گاوس 1983a : مه‌گ فێرسۆن، پاژی 4). بۆ
روونكردنه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م تێۆریه پێداچوونه‌وه‌خوازه، ده‌توانین
ئاماژه به سێ هۆكار بكه‌ین. یه‌كه‌م ئه‌مه كه، لیبڕالیسمی نوێ له كۆتایی
سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م‌و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م دا هاته گۆڕێ. له‌م قۆناخه‌دا
توانایی بازاڕی ئازاد بۆ پاراستنی ئه‌و شته‌ی لۆرد وێریج ( 1944: 96)
"هاوسه‌نگیی"ی پێده‌ڵێ گومانی كه‌وته سه‌ر (گاوس، 1983b). كاتێك بازاڕی پشت
به‌ستوو به خاوه‌ندارێتیی تایبه‌تی به‌ره‌و ناجێگیری رۆیشت، یان وه‌ك كینز
(1936) ده‌ڵێ ته‌نیا به ڕێژه‌ی زۆری بێكاری توانی هاوسه‌نگ بێ، گومانی له
لای نوێ لیبڕاڵه‌كان سه‌باره‌ت به توانایی بازاڕی ئازاد وه‌ك بنه‌مایه‌كی
پێویست بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی جێگیر‌و ئازاد دروست بوو. لێره‌دا هۆكاری دووهه‌م
ده‌ركه‌وت: هه‌روه‌ك كه بڕوای لیبڕاڵه نوێیه‌كان به بازاڕ لاواز ده‌بوو،
بڕوایان به ده‌وڵه‌ت وه‌ك ئامرازی چاوه‌دێری به‌سه‌ر ژیانی ئابووری‌دا رووی
له زیاد بوون بوو. ئه‌مه تاڕاده‌یه‌ك بۆ شه‌ڕَی یه‌كه‌می جیهانی
ده‌گه‌ڕایه‌وه، كه له‌و كاته‌دا هه‌وڵی ده‌وڵه‌ت بۆ به‌رنامه‌دانانی ئابووری
سه‌ركه‌وتوو بوو (دیویی، 1929: 551ـ 560)، گرنگتر له‌و، ئه‌و پێداچوونه‌وه‌یه له
ده‌وری ده‌ه‌وڵه‌وت له دێموكراتیزاسیۆنی ده‌وڵه‌ته رۆژئاواییه‌كان‌و، ئه‌م
بڕوایه كاریگه‌ری وه‌رگرتووه كه، بۆ یه‌كه‌م جار خاوه‌ن پله‌كان، به
لێكدانه‌وه‌ی جه‌ی.ئه‌ی.هابسۆن، به حه‌قیقه‌ت بوونه "نوێنه‌ری كۆمه‌ڵ "(1922:
49). هه‌روه‌ك كه دی.جی.ریچی تێی گه‌یشتبوو:
ده‌ركه‌وت كه ئه‌و به‌ڵگاندنه‌ی كه دژی كرداره‌كانی ده‌وڵه‌ت كرابوو.
پێوه‌ندیی به كاتێكه‌وه بووه كه ده‌وڵه‌ته‌كان به ته‌واوی یان زۆرتر له
ده‌ست چینی باڵاده‌ستدا بوون‌و، به باش‌و خراپ ئۆتۆریته‌ی باوك سالارانه یا
داپیره سه‌ردارانه‌یان به‌ڕێوه ده‌برد. هێزی ئه‌و به‌ڵگاندنانه به‌و راده‌یه‌ی
كه ده‌وڵه‌ته‌كان هه‌رچی زیاتر ده‌بوونه ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵك
به‌سه‌ر خۆیان دا، به‌ره‌و لاوازی ده‌چوون (1896: 64).
سێهه‌مین هۆكاری په‌ره‌گرتنی لیبڕالیسمی نوێ ره‌نگه له هه‌مووان بنه‌ماییتر
بووه: ئه‌م بڕوا زێده‌ڕۆیه كه مافه‌كانی خاوه‌ندارێتیی نه‌ك هه‌ر ناتوانن له
"پاراێزه‌ری مافه‌كانی دیكه" (ئێلی، 1992: 26)بن، به‌ڵكوو نایه‌كسانی گه‌لێكی
نادادپه‌روه‌رانه له ده‌سه‌ڵات دا پێك دێنن كه نایه‌كسانی (زۆرتر ئازادیی
ئه‌رێنی) ی چینی كرێكاری لێ ده‌كه‌وێته‌وه. ئه‌مه دووره دیمه‌نی
سه‌ره‌كیی لیبڕالیسمی ئه‌مریكایی هاوچه‌رخه، كه ئه‌ركداریی به‌هێز له
به‌رانبه‌ر ئازادییه مه‌ده‌نی‌و كه‌سێنی‌به‌كاندا له‌گه‌ڵ خه‌مساردی‌و، زۆر جار
نه‌گونجاوی، سه‌باره‌ت به خاوه‌ندارێتیی تایبه‌تی تێكه‌ڵ ده‌كا. تۆوه‌كانی
ئه‌م لیبڕالیسمه نوێیه هه‌روه‌ها ده‌توانین له كتێبی "ده‌رباره‌ی ئازادی"ی
جان ستوارت میلدا بدۆزینه‌وه. ئه‌گه‌رچی میل پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرت كه
بنه‌ماكانی تیۆری به‌ناو بازرگانیی ئازاد به راده‌ی جێگیریی "بنواشه‌كانی
ئازادیی تاكه‌كه‌سی" پته‌وه (1991]1859[: 105)، به‌ڵام هه‌روه‌ها ته‌كه‌زی ده‌كا
كه ئازادییه تاكه‌كه‌سی‌و ئابوورییه‌كان پاساوی به ته‌واوی لێك جیایان
هه‌یه‌و، له كتێبه‌كه‌ی دا به‌ناوی بنواشه‌كانی ئابووریی سیاسی به‌رده‌وام
ته‌كه‌زی ده‌كا، ئه‌م پرسیاره كه ئازادییه تاكه‌كه‌سییه‌كان ده‌توانن به بێ
خاوه‌ندارێتیی تایبه‌تی گه‌شه بكه‌ن یان نا، پرسیارێكه هه‌میشه له گۆڕێ
دایه (1976]1871[: بابه‌تێك كه راولز سه‌ده‌یه‌ك دواتر راستیی‌ئه‌ولا سه‌لمانه.
(1971: 258).
2ـ لیبڕالیسم وه‌ك فه‌لسه‌فه‌یه‌ك
ئه‌گه‌رچی لیبڕالیسم له‌پله‌ی یه‌كه‌م دا، فه‌لسه‌فه‌یه‌كی سیاسییه، به‌ڵام
ئێستاكه "لیبڕاڵ"بۆ وه‌سف كردنی گرووپێكی دیاریكراو له فه‌یله‌سووفه‌كان
پێكهاتوو له تیۆریسته‌كانی ئاكار، به‌ها‌و كه‌سایه‌تی به كار ده‌هێنرێ (راولز،
1993).
ئاكاری لیبڕاڵ
میل له كتێبی ده‌رباره‌ی ئازادی‌دا، به پێڕه‌وی له ویلهۆلم فوهۆمبولت،
په‌ره‌گرتنی تاكێتی‌و گه‌شه‌ی‌تواناییه‌كانی به بنه‌مای پێشێتیی ئازادی
دانا:
تاكێتی‌و پێشكه‌وتن یه‌ك شتن.....و ته‌نیا گه‌شه‌ی تاكه‌كه‌سییه كه مرۆڤی
پێشكه‌وتوو دروست ده‌كا (یان ده‌توانێ دروستی بكا).... سه‌باره‌ت به بارودۆرخی
كاروباری مرۆڤ چ خێرێك له‌وه گه‌وره‌تره كه ئه‌وان بگه‌یه‌نێته باشترین شتێك
كه ده‌توانن ببن؟ یان چ شه‌ڕێك له‌وه خراپتره له‌و شته‌ی كه ئه‌وان له
گه‌یشتن به‌م پێشكه‌وتنه بێ‌به‌ش بكا؟ (میل، 1991 ]1859[: 71).
ئه‌مه ته‌نیا تیۆرێكی سیاسی نیه: تیۆرێكی پشتبه‌خۆ به‌ستوو، چڵه‌پۆپه‌گه‌را و
ئاكارێك سه‌باره‌ت به خێره. له‌م روانگه‌یه‌وه كاری خێر(چاك) هه‌مان هاندانه
بۆ پێشكه‌وتن‌و، ته‌نیا رێژیمێك كه له ئازادیی به‌ربڵاوی یه‌كه یه‌كه‌ی
تاكه‌كان پارێزگاری بكا ده‌توانێ ئه‌م ئه‌ركه گرنگه جێ‌به‌جێ بكا. ئه‌م
ئایدیاله ئاكارییه سه‌باره‌ت به چڵه‌پۆپه‌ی مرۆیی‌و پێشكه‌وتن، تا كۆتایی
سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م‌و به‌شێكی زۆری سه‌ده‌ی بیسته‌م، باڵاده‌ست بوو: نه‌ك
ته‌نیا میل به‌ڵكوو گرین، لابهاوس، بوزانكت، جان دیویی‌و ته‌نانه‌ت راولزیش
لایه‌نگری خوێندنه‌وه گه‌لێك له‌م ئاكاره چله‌پۆپه‌گه‌رایه بوون كه بنچینه‌ی
رێژیمی حوقووقیی لیبڕاڵن (گاوس 1983a). ئه‌م روانگه‌یه بۆ داكۆكیكارانی
خۆته‌وه‌ریی لیبڕاڵ كه پێشتر باس كرا‌و هه‌روه‌ها تێوریسته‌كانی چاكه‌ی
لیبراڵی وه‌ك ویلیا‌م گالستۆن (1980) بنه‌ماییه. له‌م لێڕوانینه‌دا، چاكه
پێداویستییه‌كی ژیانه‌كییه كه ئازادانه هه‌ڵ‌بژێردرابێ. ره‌نگه ئاكاری
لیبراڵیی باڵاده‌ست له‌م سه‌ده‌یه‌ی دوایی‌دا ئه‌مه بووه كه كه‌س (تاك)
بتوانێ وه‌ك به‌شێك له به‌رنامه‌كانی ژیانی خۆی، تواناییه‌كانی خۆی
په‌ره‌پێ‌بدا.
ره‌نگه ئه‌م لافه سه‌باره‌ت به پێكهاتنی لیبراڵه‌كان له‌سه‌ر چله‌پۆپه‌گه‌رایی
سه‌یر بنوێنێ، چونكه پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی تیۆری دادپه‌روه‌ریی راولز، زۆرتر
واده‌زانرا كه ئه‌و كێشه‌یه ئاكارییه گه‌وره‌یه‌ی نێوان لیبراڵه‌كان بۆ
دابه‌شكاریی نێوان تیۆری قازانجگه‌رایی‌و تیۆریسته‌كانی حوقووق بگه‌ڕێته‌وه.
دیاره ئه‌م دابه‌شكارییه له راستی‌دا هه‌یه‌و، لانیكه‌م له بیست ساڵی
دوایی‌دا بۆته كێشه‌یه‌كی به‌رچاو له نێوان لیبراڵه‌كان. به‌ڵام سه‌یر له‌وه
دایه كه ته‌نانه‌ت جاری وایه كه‌سانێ |