|
وه‌رگێڕان بۆ كوردی: عه‌وڵا
به‌هرامی / نه‌سرین ته‌باته‌بایی/Peter M.Merki
وه‌رگیراو له: دایره‌المعارف دمكراسی
بریتیه له‌م بنواشه‌و پرنسیپه كه ده‌بێ ده‌سه‌ڵات ده‌وڵه‌ت له خه‌ڵكه‌وه سه‌رچاوه
بگرێ. چه‌مكی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی خه‌ڵك له هه‌ركام له خوێندنه‌وه‌كانی ده‌وڵه‌تی
دیموكراتیك‌و به‌تایبه‌ت له مێژووی دیموكراسیی ئه‌مریكادا لایه‌نی بنه‌مایی هه‌یه.
بنه‌ماكانی "راگه‌یه‌ندراوی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریكا" (1776) ـ كه به پێی ئه‌وان
ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت له ره‌زامه‌ندیی ئه‌و خه‌ڵكه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ كه
حكوومه‌تیان به‌سه‌ردا ده‌كا‌و خه‌ڵك ده‌توانن به هۆیه‌كی به‌جێ‌و شیاو ده‌وڵه‌ت
بگۆڕن یان بیڕوخێنن ـ نیشانه‌ی جێگیربوونی دێموكراسی له كۆلۆنی نشینه‌كانی ئه‌مریكا‌و
سه‌ره‌نجام له سه‌رانسه‌ری جیهان بوو. بۆ وێنه، له ده‌یه‌ی 1850دا ده‌سه‌ڵاتدارێتیی
خه‌ڵك بابه‌تی سه‌ره‌كیی گه‌نگه‌شه‌كانی ستیون ئا. داگلاس‌و ئابراهام لینكۆڵن له
سه‌ر په‌ره‌پێدانی كۆیله‌داری بۆ هه‌رێمه نوێیه‌كانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان بوو.
له سه‌رده‌می هاوچه‌رخدا، كاتێك كه خۆپیشانده‌ره‌كان له "كۆماری دێموكراتیكی
ئاڵمان" له 1989 ـ به دروشمی " خه‌ڵك ئێمه‌ین" ـ رووبه‌رووی ده‌وڵه‌تی
كومۆنیستیی خۆیان بوونه‌وه، به‌كار هێنانی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی خه‌ڵك له بزووتنه‌وه‌ی
خه‌ڵكگه‌رایانه (پوپولیستی)ی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌ورێكی گرنگی گێڕا.
هه‌رچه‌ند ده‌سه‌ڵاتدارێتیی خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی كۆتایی به روونی به خه‌ڵك ده‌سپێرێ،
ئه‌م چه‌مكه چۆنیه‌تیی هاتنه‌دی حكوومه‌تی خه‌ڵك به روونی دیاری ده‌كا. بۆ
وێنه، داگلاس به‌ڵگه بۆ ئه‌وه دێنێته‌وه كه بڕیاردان له‌م باره‌یه‌وه كه
ناوچه‌یه‌ك كه له به‌ره‌به‌ری ئه‌وه دایه ببێته هه‌رێم (كۆیله‌داری بێ یان
ئازاد) ده‌بێ به خه‌ڵك بسپێردرێ به‌ڵام لینكۆڵن له‌و بڕوایه دابوو كه ته‌نرانه‌وه‌ی
كۆیله‌درای بۆ ناوچه نوێیه‌كان پێوه‌ندیی به كۆی نه‌ته‌وه‌وه هه‌یه. بێجگه
له جیاوازیی بۆچوونه‌كانی ئه‌وان سه‌باره‌ت به پرسه ئاكارییه‌كانی باوبوونی
كۆیله‌داری له نبراسكا، داگلاس ده‌یه‌ویست كه بڕیاردان به ره‌زامه‌ندیی ده‌نگده‌ره‌كانی
نبراسكا بسپێرێ، له كاتێكدا كه لینكۆڵن پێی باش بوو كه چاره‌نووسی ئه‌م بابه‌ته
به ره‌زامه‌ندیی هه‌موو ئه‌مریكاییه‌كان، به رواڵه‌ت له رێگای نوێنه‌رانی ئه‌وان
له كۆنگرێسدا روون بكرێته‌وه.
ئه‌و پرسیارانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی خه‌ڵكی ده‌ی‌خوڵقێنن
هه‌روه‌ك كه ده‌سه‌ڵاتدارێتیی خه‌ڵك روونی ناكاته‌وه كه ئایا ده‌بێ ره‌زامه‌ندیی
خه‌ڵكی ناوچه یان هه‌رێمێكی تایبه‌ت وه‌ده‌ست بێ یان ئه‌وه كه ره‌زامه‌ندیی
نه‌ته‌وه، یان ته‌نانه‌ت ته‌واوی جیهان، پێویسته، سه‌باره‌ت به هه‌موو ئامرازه‌كانی
دیكه‌ی حكوومه‌تی نوێی خه‌ڵكیش ناروونیی هه‌یه یان بێده‌نگه‌ی له بابه‌ته‌كه
كردوه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌م پرسیاره به روونی وه‌ڵام ناداته‌وه كه ئایا خه‌ڵك ته‌نیا
قه‌واره‌و پێ‌ئه‌سپێردراوی بنچینه‌یی حكوومه‌ت ـ بۆ وێنه، به په‌سندكردنی
یاسای بنچینه‌یی نووسراو ـ دیاری بكه‌ن، یان ئه‌وه كه ره‌زامه‌ندیی ئه‌وان بۆ
دیاریكردنی سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت یان دانانی رێبه‌رانی ئه‌ویش پێویسته.
ژماره‌یه‌ك له لایه‌نگرانی به‌رایی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی خه‌ڵك، وه‌ك جانێ سالزبری،
قه‌شه‌و زانست توێژی ئینگلیسیی سه‌ده‌ی دوازده‌یه‌م، له‌و بڕوایه‌دا بوو كه ده‌سه‌ڵاتی
پاشایه‌كانی سه‌ده‌كانی نێوه‌ڕاست له راستی‌دا له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه به‌وان
درابوو‌و خه‌ڵك‌و قه‌شه‌كان به جۆرێك پاشاكانیان له لاڕێ بوون ده‌گێڕایه‌وه. به‌ڵام
هه‌ر ئه‌م لایه‌نگرانه ]ی به‌رایی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی خه‌ڵك[ ئه‌م مافه‌یان به
خه‌ڵك نه‌ده‌دا كه له دژی پاشا یان شاژنه زۆرداره‌كان راپه‌ڕن، كاربه‌ده‌سته
پایه‌به‌رزه‌كان وه‌لانێن، یان گۆڕانكاریی له سیستمی پاشایه‌تیی كۆندا پێك بێنن.
بنه‌مای ده‌سه‌ڵاتدارێتیی خه‌ڵك هه‌روه‌ها بواری بۆ واتای دژبه‌یه‌ك سه‌باره‌ت
به‌م پرسه پێك دێنێ كه ئایا سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراو زیاتر ده‌توانێ
حكوومه‌تی جێگای ره‌زامه‌ندیی مسۆگه‌ر بكا یان حكوومه‌تی پارلمانی به شێوازی
ئینگلیس. سیستمی شێوه ئه‌مریكایی ده‌سه‌ڵاته‌كان له نێوان سه‌رۆك كۆماری
هه‌ڵبژێردراو‌و كۆنگره‌ی هه‌ڵبژێردراودا دابه‌ش ده‌كا. زۆر له چاوه‌دێره
شاره‌زاكان ئه‌م ئه‌سپاردنه‌ی ده‌سه‌ڵاته دژوازانه به هانده‌ری
نابه‌رپرسیارێتیی یان وه‌ستان ده‌زانن. له لایه‌كی دیكه‌وه، حكوومه‌تی
پارلمانی هه‌ڵبژاردنی كاربه‌ده‌سته به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان‌و سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت
به راده‌یه‌كی به‌رچاو له ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵك دوور ده‌خاته‌وه‌و ئه‌م كاره به
یاسادانه‌ره هه‌ڵبژێردراوه‌كان ده‌سپێرێ. ده‌ره‌تانی هه‌ڵبژاردن له نێوان ئه‌م
دوو سیستمه‌دا هه‌روا پرسیارگه‌لێك له‌مباره‌یه‌وه دروست ده‌كا كه ره‌نگه بوونی
حیزبه به‌هێزه‌كان‌و سیستمی حیزبیی دوو جه‌مسه‌ری (باشتر له سیستمی چه‌ند
حیزبی)، كه له هه‌ڵبژاردنی رێبه‌ران‌و سیاسه‌ته‌كاندا ئاڵترناتیڤی جیاواز
ده‌خه‌نه به‌رده‌م ده‌نگده‌ران، بۆ حكوومه‌تی خه‌ڵكی باشتره له‌و مافی
هه‌ڵبژاردنه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان كه ده‌كرێ بگوترێ ده‌رفه‌تی لێك
جیاكردنه‌وه‌ی تێدا نیه.
سروشتیه كه له سه‌رده‌می كۆمه‌ڵگه سه‌نعه‌تییه ئاڵۆزه‌كانی ئه‌مڕۆكه‌دا
چاوه‌دێریی گشتی به‌ستراوه‌یی توند به رێكخراوه نێوبژیوانه‌كانی وه‌ك حیزبه
سیاسییه‌كان، گرووپه خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان‌و راگه‌یه‌نه گشتییه‌كان
ده‌كاته پێویستیه‌ك. له‌گه‌ڵ هه‌مووی ئه‌مانه‌دا، هیچ كام له‌مانه، ئه‌گه‌ر
به‌ڕاستی له ژێر چاوه‌دێریی خه‌ڵكیش دابێ، ئه‌وه‌نده كۆنترۆڵ نه‌كراون كه
له خزمه‌تی ویستی گشتیدا بێ‌و ته‌نیا وه‌دوای ئامانجه‌كانی خۆیان نه‌كه‌ون.
نزیكه‌ی هه‌موو خاوه‌ن رایان كۆده‌نگن كه خه‌ڵك نابێ خواستی خۆی راسته‌وخۆ
جێبه‌جێ بكا به‌ڵكوو ده‌بێ ئه‌م كاره بۆ نوێنه‌رانی خۆی به‌جێ بێڵـێ؛ به‌ڵام
بنواشه یان پرنسیپی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی خه‌ڵك به وردی ناڵـێ كه ئه‌م
نوێنه‌رانه چۆن، به پێی چ جۆره یاسایه‌كی هه‌ڵبژاردن، بۆ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی
كام یه‌ك له پۆسته‌كان‌و بۆ چ ماوه‌یه‌ك ده‌بێ هه‌ڵ‌بژێردرێن، گرنگتر له
هه‌مووان، بنواشه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی خه‌ڵك له خۆیه‌وه ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر
ناكا كه ته‌نانه‌ت حكوومه‌تێك كه خه‌ڵك ره‌وایی پێ‌داوه ده‌بێ تا چ راده‌یه‌ك
ده‌ست له مافه‌كان‌و به‌رژه‌وه‌ندیی تاكه‌كان وه‌ربدا.
گۆڕانی حكوومه‌تی خه‌ڵك
چه‌مكی حكوومه‌تی خه‌ڵك پرۆسه‌ی دوورودرێژی "دنیایی بوون"و لێك
جیاكردنه‌وه‌ی پێواوه‌و گۆڕانگاریی تێدا پێك هاتوه. له لای نه‌ته‌وه
ئه‌ورووپاییه‌كانی سه‌رده‌مه كۆنه‌كان‌و ته‌نانه‌ت سه‌ده‌كانی نێوه‌ڕاستیش،
كاركرده‌كانی سیاسه‌ت‌و ده‌وڵه‌ت زۆر به كه‌می له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و
مه‌عنه‌ویی به ته‌واوی جیاكرابۆوه؛ ئه‌م جیاكردنه‌وه‌یه له ماوه‌ی دوو
سه‌ده‌ی رابردوودا رووی داوه. له ئاكامدا، ئه‌گه‌رچی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ
خه‌ڵكدا وه‌ك سه‌رچاوه‌ی گرنگی ده‌سه‌ڵاتی ره‌وا، فاكتی زۆر له‌بیرمه‌ندان‌و
نووسه‌ران له ده‌ست دایه، ئه‌م بۆچوونانه یان زیاتر ده‌ربڕی راستییه‌كی
كۆمه‌ڵایه‌تیی تاراده‌یه‌ك یه‌كپارچه‌و هه‌ڵنه‌سه‌نگێندراو بوون كه نه‌ریت‌و
باوه‌ڕه ئایینییه‌كان به سه‌ر ئه‌واندا زاڵ بوون‌و یان، سه‌رنجیان نه‌داوه‌ته
ئه‌و پرسه كه له كرده‌وه‌دا چۆن ده‌توانرێ توانای حكوومه‌ت كردن له خه‌ڵكدا
پێك بهێنرێ.
مێژوونووسانی یۆنانی‌و نووسه‌رانی سه‌ده‌كانی نێوه‌ڕاست زۆرتر باسیان له
چۆنیه‌تیی دابه‌شكردنی رواڵه‌تیی ده‌سه‌ڵات ده‌كرد كه له‌واندا ده‌سته‌بژێره
میراتییه‌كان‌و هێندێك جار رێكخستنی ئایینی، ملكه‌چی بۆچوونی خه‌ڵك ده‌بوون
به‌بی ئه‌وه‌ی كه هیچ چه‌شنه ده‌سه‌ڵاتێكی فه‌رمیان بده‌نێ، ئه‌گه‌ر له
كاتی قه‌یرانه گه‌وره‌كاندا یان له كاتی لێك بڵاوبوونی ده‌سه‌ڵاتدا له
سه‌ده‌كانی شه‌شه‌م تا چواره‌می به‌رله زایین، دیموكراسیی ده‌وڵه‌ت ـ شاری
یونانی ـ به‌و چه‌شنه‌ی كه بوو، له پێوانه‌یه‌كی بچووك‌و به ژماره‌یه‌كی زۆر
كۆیله‌و دانیشتووی بیانییه‌وه ـ هێندێك چه‌مكی ده‌سه‌ڵاتدارێیتی خه‌ڵكی
هه‌بوو. بۆ وێنه، ئه‌ره‌ستوو له كتێبی سیاسه‌ت دا ئازادیی دیموكراتیك ته‌نیا
به‌م شێوه‌یه پێناسه ده‌كا كه تاك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به نۆره حكوومه‌ت
بكا. ئه‌ره‌ستوو داكۆكیكاری دیموكراسی نه‌بوو، هه‌رچه‌ند ئه‌وی له رێژیمه‌كانی
دیكه، له‌وانه پاشایی‌و ئۆلیگارشی، جیاده‌كرده‌وه. ده‌وروبه‌ری ئه‌ره‌ستوو،
كه به هۆی گۆڕانكاریی ئابووریی‌و قه‌یرانی سیاسی له‌وكاتدا به خێرایی له
گۆڕان دابوو، دیموكراسیی یۆنانیی ده‌كرده ناسه‌قامگیرترین شێوه‌ی حكوومه‌ت،
مه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ توخمه زۆردارانه‌كانی ئۆلیگاریشی یان پاشایه‌تی " ئاوێته
بایه". له دۆخێك‌دا كه كه ئه‌فلاتوون ئه‌وی به ململانێی هه‌ژاران‌و
سامانداران داده‌نا، حكوومه‌تی خه‌ڵك له جیاتی به‌ستراوه‌یی به پرۆسه‌ی
به‌دامه‌زراوه بووی دیموكراسیی یاسایی، به‌ناچار به حكوومه‌تی سه‌ره‌ڕۆ‌و
بێ‌یاسای خه‌ڵك بێ كه‌سایه‌تی‌و‌و نزمه‌وه به‌سترابۆوه.
ژیاری رۆم له ده‌ره‌وه‌ی كۆماردا، كه له ده‌وروبه‌ری 500ی به‌ر له
زایینه‌وه تا 44ی به‌ر له زایین به‌رده‌وام بوو، له‌و شێوازه دامه‌زراوه‌یی‌و
یاساییانه‌ی كه له‌وانه‌بوو سه‌نگ‌و متمانه به چه‌مكه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی
خه‌ڵك ببه‌خشن زۆر نزیك بوو، به‌ڵام به رواڵه‌ت ئه‌وه‌نده سه‌رنج به حكوومه‌تی
خه‌ڵك نه‌ده‌درا. له جیاتی ئه‌و نه‌ریتی به‌هێزی یاسا‌و حكوومه‌تی هاوبه‌شی
نێوان سێنای خانه‌دانی‌و تریبونه خه‌ڵكییه‌كان دروست بوو. به ده‌ركه‌وتنی
سه‌ره‌رۆیی ئیمپراتۆرانه له سه‌رده‌می یولیوس سزار و جێگره‌كانیدا، ئه‌و
یاسایه‌ی كه خه‌ڵك ره‌واییان پێ‌دابوو بووته جه‌سته‌یه‌كی بێ‌گیان‌و
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و به پێی فه‌رمانه‌كانی ئیمپراتۆر سزار‌و به‌بێ په‌سندی خه‌ڵك
زه‌وت كرا. به زیادبوونی ده‌سه‌ڵاتی ره‌های ئیمپراتۆره‌كان ده‌سه‌ڵاتی
ئیمپراتۆری به خێرایی په‌ره‌ی گرت، په‌رۆشبوون بۆ كۆمار، بۆ وێنه ئه‌و
بایه‌خه‌ی سیسرون (106 ـ43 ب . ز)، قسه‌كه‌ری رۆمی، بۆ پێكهێنانی كۆمارێكی
خاوه‌ن ته‌كوزی‌و سوودمه‌ندیی گشتی له‌و دای ده‌نا، له‌بیر كرا.
ئاماژه‌كانی سیسرون به ده‌سه‌ڵاتدارێتیی خه‌ڵك، هه‌روه‌ك رێزدانانی پریكلس له
دیموكراسی له وتاری ره‌سائیه‌دا (431 ب.ز) كه له رێوره‌سمی به‌خاك
ئه‌سپاردنی یه‌كه‌مین سه‌ربازه كوژراوه‌كانی شه‌ڕی پلوپۆنزی (به پێی
گێڕانه‌وه‌ی توسیدید) خوێندرایه‌وه، زۆرتر ده‌ربڕی ئاره‌زووكردنی سه‌رده‌می
رابردوو بوو تاوه‌كوو رێنوێنی بۆ هه‌نگاوی سیاسیی كرده‌یی.
له‌گه‌ڵ هه‌مووی ئه‌مانه‌دا، بووژاندنه‌وه‌و راڤه‌ی دووباره‌ی چه‌مكه
یاساییه رۆمییه‌كان له سه‌ده‌كانی نێوڕاستدا، سه‌ره‌ڕای سنووردارێتییه‌كانی
بڕوای ئایینی، مافه عورفییه‌كان‌و فیودالیسم، به چه‌شنێكی چاوه‌ڕوان نه‌كرا‌و
بوونه هۆی له‌دایكبوونه‌وه‌ی چه‌مكی ده‌سه‌ڵاتدارێیتی خه‌ڵك. "كلیسای
كاتۆلیك"، به ئه‌نجومه‌نه گه‌وره‌كانیه‌وه كه نوێنه‌ری قه‌شه‌كان بوو،
مۆدێلێكی خسته به‌ر ده‌ست‌و دیارترین ئامرازی حكوومه‌ته نائایینییه
خه‌ڵكییه‌كانی داهاتووی خسته روو كه بریتی بوو له حكوومه‌تی بونیانرا‌و
له‌سه‌ر نوێنه‌رایه‌تی‌و چه‌مكگه‌لێكی روون له‌م باره‌یه‌وه كه ده‌وڵه‌ت
نوێنه‌ری چ كه‌سانێكه‌و دژی چ كه‌سانێكه. فیودالیسم‌و عورف بوونه هۆی ئه‌وه
كه چه‌مكه‌كانی ماف‌و سه‌ره‌تییه‌كان، له سه‌ره‌تادا ته‌نیا ماف‌و سه‌ره‌تیی
گه‌وره‌كان‌و كه‌سه حوقووقیه‌كان روونتر ببنه‌وه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌م پێشینه‌یه
دواتر بۆته بنه‌مای په‌ره‌گرتن‌و كامڵ بوونی هه‌موو مافه تاكه‌كه‌سییه‌كان.
ژماره‌یه‌ك له كۆماره شارییه‌كانی ئیتالیا له ده‌ورانی رێنسانسدا شێوه گه‌لێك
له حكوومه‌تیان تاقی كرده‌وه كه ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانی كۆتایی به
هاووڵاتییه "قورس‌تر"ه‌كان ده‌سپارد. مارسیلیوسێ پادوئایی، له كتێبی
داكۆكیكارانی ئاشتی‌دا (1324)، تیۆرێك كه ئه‌م پرنسیپه پشتی پێ به‌ستبوو خسته
روو. به‌م چه‌شنه، زۆر له‌و مه‌رجه ئاوزییانه‌ی كه بۆ هاتنه‌دی به كرده‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاتدارێتیی خه‌ڵك پێویستن ورد ورده له سه‌ده‌كانی نێوه‌ڕاست و له
رێنسانس دا سه‌ریان هه‌ڵ‌دا. هه‌رچه‌ند به‌كارهێنانی ئه‌وان له پارلمانه‌كان،
دادگاكان، و هێندێك جار له ئوتۆنۆمییه شارییه‌كانی فه‌ڕه‌نسا یان ئیتالیا یان
له ئه‌نجومه‌نه كۆنه‌كانی هیند له شاره‌كانی كانتۆنه‌كانی سویس دا كورت
ده‌بۆوه.
سه‌ركه‌وتنی پارلمانی ئینگلستان
هۆكارێكی دیكه كه بۆ هاتنه‌دی حكوومه‌تی خه‌ڵك پێویست بوو و هێشتا له گۆڕێ‌دا
نه‌بوو بریتی بوو له په‌ره‌گرتنی هه‌ستی ئازادیی تاكه‌كه‌سی له سنووردارییه
مه‌زهه‌بی و كۆت و به‌نده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. ئه‌و پشێوییه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و و
سیاسییه به‌ربڵاوانه‌ی كه له سه‌ده‌كانی شازده‌هه‌م و هه‌ڤده‌هه‌م دا روویان
دا ئه‌م ئازادییه‌یان كرده‌یی كرد. به‌م چه‌شنه كه‌سانی سه‌ربه‌ست كه ئێستا
ژماره‌یان زۆربوو، ره‌زامه‌ندییان بۆ حكوومه‌تێك ده‌ربڕی كه ده‌وڵه‌تێكی
نائایینی بوو له ده‌سه‌ڵاتی ئایینی و چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی جیاكرابۆوه و
ده‌سه‌ڵاتی یاسایی ئه‌و به چه‌شنێكی زێده‌روو ده‌رهه‌ست ده‌بوو. یه‌كێك له
بانگه‌شه‌كانی ئه‌م گۆڕانكارییه گه‌وره‌یه سه‌رهه‌ڵدانی تیۆرێكی سیاسی
دێموكراتیكی بوو كه لایه‌نگرانی ئه‌و داخوازیاری رێفورمی زه‌وی و زار و
مانه‌وه‌ی زه‌وییه گشتییه‌كانی گونده ئینگلیسیه‌كان بوون و له به‌رانبه‌ر
شه‌پۆلی ده‌وره‌دانی زه‌وییه گشتییه‌كان له سه‌ده‌ی هه‌ڤده‌هه‌م دا خۆراگرییان
ده‌كرد. "دیگێره‌كان" ]گرووپێك له "یه‌كسانی‌خوازان" كه له ساڵی 1649دا له
زه‌وییه گشتییه‌كان دا ده‌ستیان به كشتوكاڵ كردن[ و "یه‌كسانیخوازه‌كان" نه‌ك
ته‌نیا له‌به‌رانبه‌ر خاوه‌ن زه‌ویه چاوچنۆكه‌كان دا له به‌شی سروشتیی كه‌سانی
سه‌ر به چینه ژێرده‌سته‌كان داكۆكیان ده‌كرد، به‌ڵكوو خوازیاری جێگیربوونی
جۆرێك عورفی یاسا سه‌ردارانه و یاسای فه‌رمی بوون كه رێگه نه‌دا شا و پارلمان
مافه‌كانی خه‌ڵك زه‌وت بكه‌ن و له‌م پێناوه‌دا خه‌باتیان ده‌كرد.
ناره‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌وان له گه‌رمه‌ی شه‌ڕه‌نێوخۆییه‌كانی نێوان شار و
پارلمان دا هیچی لێ نه‌كه‌وته‌وه، به‌ڵام وێڕای ئه‌و تیۆره سیاسییانه‌ی دیكه
كه له‌و سه‌ده پڕ له پشێوییه‌دا خۆلقان، له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌مدا بواریان بۆ
شۆڕشه‌كانی ئا‌مریكا و فه‌ره‌نسا خۆش كرد.
ململانێی گه‌وره‌ی نێوان پاشاكانی ئینگلستان (جیمزی یه‌كه‌م و چارلزی یه‌كه‌م)
و پارلمان چووه مه‌یدانی شه‌ڕه‌وه و پێكهاتنی "هاوبه‌رژه‌وه‌ندی"یه‌كی (مشترك
و المنافع) بێ پاشای لێ كه‌وته‌وه كه پارلمانێكی به‌رز و هه‌ڵبژێردراو
به‌رێوه‌ی ده‌برد. ئه‌ندامانی پارلمان، كه له چینی خانه‌دانه‌كان و بازرگانان
بوون، له‌لایه‌ن هه‌موو خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵبژێردرابوون، له‌گه‌ڵ هه‌مووی ئه‌مانه‌دا،
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و به‌روونی له راستیی "هه‌ڵبژاردنی گشتی"یه‌وه سه‌رچاوه‌ی
ده‌گرت و، ژماره‌یه‌ك له دیارترین فیلسوفه سیاسییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه له
شكستی به‌رچاوی پاشا، كه ده‌یگوت پاشایه‌تی مافێكه كه له‌لایه‌ن
خواوه‌نده‌وه به‌و ئه‌سپێردراوه، ئاكامی گرنگیان وه‌رگرت.
یه‌كێك له‌وان جان لاك بوو كه له نامیلكه‌ی یه‌كه‌م دا سه‌باره‌ت به حكوومه‌ت
(1689)، ئه‌و به‌ڵگاندنانه‌ی دایه به ره‌خنه كه توماس هابز و رابێرت فیلمێر بۆ
داكۆكی كردن له مافی ره‌ها و ئیلاهیی پاشا‌كان ده‌یان هێنایه‌وه. لاك له هه‌ر
دووك نامیلكه‌كه‌ی‌دا ده‌سته‌وداوێنی چیرۆكی تاكه‌كان "له‌دۆخی سروشتی‌دا" كه
هابز به پشت به‌ستن به‌و ئاكامێكی به‌ته‌واوی جیاوازی وه‌رگرتبوو، بوو. ئه‌و
به كه‌لك وه‌رگرتن له‌م باكگراوه‌نده هه‌م باسی له مافه "سروشتی"یه‌كانی
تاكه‌كان و هه‌م باسی له ره‌زامه‌ندیی ئه‌وان له‌گه‌ڵ په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی
كرد كه به پێكه‌وه گرێدانی تاكه‌كان كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك دروست ده‌كا و ئه‌و
له‌به‌رانه‌ر ده‌وڵه‌تێكی رێكخراودا ده‌ره‌وه‌ست ده‌كا. به بڕوای لاك و "ویگه"
ئینگلیسیه‌كان (حیزبێكی خانه‌دانی كه ده‌یان ویست ده‌سه‌ڵاتی پاشا سنووردار
بكه‌ن)، په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و ده‌ره‌تانه‌ی به‌وان ده‌دا كه به‌روونی
باس له ئازادییه تاكه‌كه‌سییه‌كان و مافی خاوه‌ندارێتی بكه‌ن، ئه‌و ماف و
ئازادیانه‌ی كه ده‌یانه‌ویست ـ نه‌ك ته‌نیا له‌به‌رانبه‌ر پاشادا، به‌ڵكوو له
به‌رانبه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه‌دا كه به‌بێ ئه‌ملاوئه‌ولا ملیان بۆ ده‌سه‌ڵاتی بێ‌سنوور
و میراتیانه‌ی ئه‌وان راكێشابوو ـ به‌رگریان لێ بكه‌ن. سه‌ره‌ڕای
به‌ڵگاندنه‌كانی كۆماریخوازه‌كانی وه‌ك جیمز هرینگتۆن و جان میلتۆن، كه بڕوایان
به ده‌سه‌ڵاتدارێتیی خه‌ڵك هه‌بوو، سه‌ره‌نجام پاشایه‌تی بۆ ئینگلستان
گه‌ڕایه‌وه. به‌ڵام ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه به ره‌زامه‌ندیی پارلمان ئه‌نجام درا،
كه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و له هه‌ڵبژاردنی گشتییه‌وه ـ یان به وته‌ی لاك له
"ره‌زامه‌ندیی زۆرینه‌وه"ـ سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت.
گیانی شۆڕشگێڕانه
له ئه‌ورووپا هزری نوێی تاكگه‌رایانه له بێلژیك و هوله‌ندا گه‌شه‌ی كردبوو.
بندیكت دێ سپینوزا، له نامیلكه‌ی ئیلاهی ـ سیاسی (1970)دا به‌ڵگه‌ی
هێنایه‌وه كه ته‌نیا دێموكراسییه كه ده‌ره‌تان بۆ خه‌ڵك پێك دێنێ كه
سه‌باره‌ت به ده‌وڵه‌تی خۆیان بڕیار بده‌ن. به‌ڵام به‌شی زۆری ئه‌ورووپا له‌ژێر
ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ته توتالیتێره سه‌ره‌رۆكان دا بوو. له فه‌ره‌نسا لایه‌نی
سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی "رۆشنگه‌ری" له نیوه‌ی دووهه‌می سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌م دا
ـ و به چه‌شنێكی توندرۆیانه‌تر له هه‌مووان له نووسینه‌كانی ژان ژاك رۆسۆدا
له په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌دا (1762) ـ هاته گۆڕێ.
رۆسۆ له‌و بڕوایه‌دا بوو كه ده‌سه‌ڵاتدارێتیی خه‌ڵك مافێكه كه به‌وان
به‌خشراوه‌و شیاوی ئه‌ستاندنه‌وه نیه‌و، به پێچه‌وانه‌ی "ویگه" ئینگلیسیه‌كان،
له‌م بڕوایه‌دا بوو كه ناتوانرێ ئه‌م مافه به ئه‌نجومه‌نی یاسادانان
بسپێردرێ، چونكه پێش بینیی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه ئه‌م ئه‌نجومه‌نه له‌پێناوی
دابینكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی‌دا، یا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گرووپێكی
دیاریكراو دا كار بكا. به‌بێ ره‌زامه‌ندیی خه‌ڵك ناتوانرێ هیچ یاسایه‌كی
راسته‌قینه دابنرێ. رۆسۆ باسی له پرۆسه‌یه‌ك كرد كه به‌پێی ئه‌و كۆمه‌ڵگه
وه‌ك ره‌نگدانه‌وه‌ی خواستی گشتی، كه له جه‌وهه‌ردا ئاكارێكه و كه‌مایه‌تییه
دژبه‌ره‌كان وه‌خۆ ناگرێ، یاسا داده‌نێ. ئه‌م تیۆریه‌ی ویستی گشتی، كه
ئاوێته‌یه‌كی نه‌ناسراو بوو له گوێ له مستییه‌كی لێبڕاونه بۆ قازانجی گشتی
و سه‌رتریی كۆمه‌ڵایه‌تیی كۆماریخوازان (له كۆماری رۆمه‌وه تا كۆماری
ئه‌مریكا كه دواتر شكڵی گرت)، هێندێك كه‌س به سه‌ره‌رۆییان داناوه‌و هێندێك
كه‌سیش ئه‌ویان به هۆكاری چه‌مهه‌ڵنه‌گریی شۆڕشی فه‌ره‌انسا زانیوه.
ژماره‌یه‌ك له "ژاكوبنه‌كان"، توندره‌وترین قۆڵی شۆڕشگێره فه‌رانسه‌ییه‌كان كه
هۆكاری "حكوومه‌تی ترس" بوون، له‌وانه ماكسیمیلیان روبسپیر، له شوێنكه‌وتووانی
رۆسۆ بوون.
به‌ڵام له‌م نێوه‌دا، شۆڕش و "یاسای بنچینه‌یی ئه‌مریكا" له ئاراسته‌یه‌كی تا
راده‌یه‌ك جیاواز دا ده‌ركه‌وتبوون. وا دایاره له شه‌ڕی سه‌ركه‌وتوانه‌ی
سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی خه‌ڵك "دارێژه‌رانی یاسای
بنچینه‌یی ئه‌مریكا له ئه‌نجومه‌نی فیلادلفیا" ناچار كرد كه له جیاتی
پێره‌وی كردن له رۆسۆ له رێنوێنییه‌كانی لاك و مونتسكیو، فیلسوفی فه‌ره‌نسی،
پێره‌وی بكه‌ن. یاسا بنچینه‌ییه به‌ناوبانگه‌كه‌ی ئه‌وان، كه هێشتا بۆ
دامه‌زاراندنی حكوومه‌تی دێموكراتیك باش نه‌بوو، به‌توندی هه‌وڵی دابوو كه
ده‌سه‌ڵاتی نوێنه‌رانی خه‌ڵك له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دا سنووردار بكا. یاسای
بنچینه‌یی رێژیم به‌هۆی ئه‌نجومه‌نی گه‌لێكی دیكه‌وه كه راسته‌وخۆ
هه‌ڵنه‌ده‌بژێردران، هێزه‌كانی كۆنترۆڵ و هاوسه‌نگ ده‌كرد. ئه‌مانه بریتی بوون
له سیناتۆره‌كان، سه‌رۆك كۆمار (كه به‌هۆی كۆڕ یا كالێجی هه‌ڵبژاردنه‌وه
هه‌ڵده‌بژێردرا)، و دادوه‌ره‌كانی فیدرال. یاسای بنچینه‌ییی وڵاته
یه‌كگرتووه‌كان، كه به وێنه‌ی به‌رچاوی ئه‌و هه‌وڵانه ده‌ژمێردر |